له قاسپه قاسپی که وه کان تا قاژه قاژی قه له ڕه شه کان!

له قاسپه قاسپی که وه کان تا قاژه قاژی قه له ڕه شه کان!

چه ند ڕۆژێک له مه و پێش گۆرانی بیژی ده نگ خۆش ماریا هه ورامی ، ئه و ته له سم و به ربه سته کۆنه په ره ست و رجعی یانه که کۆمه ڵگا و بیر و باوه ڕی ئاینی و پیاو سالاری له کوردستان تا به ئیمڕۆ له به رده م ژنان دا دایان نابوو تێکی شکاند و به ئه و په ری جورئت و له خۆ بردووی له یه کێک له شه قامه کانی سلێمانی به  ده نگه خۆشه که ی خۆی ده ستی به گۆرانی خویندن کرد و دڵی هه زاران گه نج و خه ڵکی شاری به لای خۆدا ڕاکێشا. ماریا یه که مین ژنه  که  له ساحه ی کوردستان دا به م شێوه یه بێته مه یدان و ئه و به ر به سته کۆنه په ره ستانه تێک بشکێنێت و بڵێت ژن و پیاو له مه یدانه جۆراوجۆره کانی ژیاندا هیچ جیاوازێکی ئه وتۆیان له نێواندا نی یه.

له موقابیلی قاسپه قاسپه ی ئه م که وه جوانه ، قه ڵه ڕه شه کان نه یاتوانی بێ ده نگ ببن و ده ستیان دایه قاژه قاژی ڕه شه کوژی شه خسی و شه خسێه تی. چونکه قه له ڕه شه کان ره نگی جوان، ده نگی خۆش ، وه تار و نووسینی به پێز نیگه رانیان ده کات. ده ترسن له وه ی کۆمه ڵگا وه ئاگا  بێته وه و مه نبه ر و ته کێه  و سه کۆی جه هاله ت و فڕ وفێل و مه ۆقعێه تی به ڵاشخۆری ئه وان له گۆڕ بنێت.

حه ز و ئاره زووی قه له ڕه شه کان ئه وه یه که خه ڵکی به گشتی و ژنان به خاس هه میشه له جه ڵ و به رگی جوان و ڕه نگاوره نگ خۆیان به دوور بگرن و قوماشێکی  ڕه ش و داپۆشراو له خۆ بئاڵێنن . ده نگی خۆش و گۆرانی ژنان قه له ڕه شه کان زۆر بێزار و توڕه ده کات ، ئه وان ئیانهه وێت که ژنان جگه له گریان و فرمێسک ڕشتن بۆ ئازیزه کانیان وزه یان لێوه نه ێت. قه له ڕه شه کان به پێ ی باوه ڕ و ئایدئۆلوژی و سایکۆلۆژیای خۆیان دژی هه ر چه شنه خۆشی و شادی و ئاهه نگ  گێڕانێکی خه ڵک و کۆمه ڵگای به شه رین. ئه وان پێیان کفره که ژنێک بێته ناو شه قامێکه وه و به ده نگ و هه ڵپه رکێ ی خۆی دڵی هه زاران ئینسان خۆش بکات. هه ر بۆیه کا قه له ڕه شێکی وه ک مه لا “هه ڵۆ” زۆر به توندی هێرش ده کاته سه ر گۆرانی بێژی ده نگ خۆش ماریا هه ورامی و ئه و په ڕی بێ حورمه تی پێ ده کات.

من بۆ خۆم ره خنه یه کی ئه وتۆم له م داعش و قه له ڕه شه نییه ، چونکه چاک ده زانم که سه ر چاوه ی هه موو ئه م سوکایه تییه ده گرێته وه یه که م : بۆ ئه و باوه ڕ و ئایدئولۆژیا چه وت و بێ بنه مایه که ملیون ها ئینسانی مفت خۆر و ئیش نه که ر و درێژ دادڕێ وه ک مه لا هه ڵۆی  په روه رده کردووه. دووم : ئه م سوکایه تییه ، ڕاسته وخۆ ده گه ڕێته وه بۆ ئه و سێسته م و نیزامه که ئه مه ٢٨ ساڵی ته واوه ، جگه له په ره پێدان به خۆرافه و سووکایه تی و شه ق وه شاندن له مامۆستا و قوتابی و تیرۆر کردنی ڕۆژنامه نووس و روناکبیر و بیرمند و گه نده ڵی و دزینی سه روه تی گشتی هیچی دیکه ی فێری خه ڵکی  کوردستان نه کردووه. له ژێر سێبه ر و حکومه تی مافیایی  (پارتی و یه کێتی) له کوردستاندا ژوماره ی مزگه وت و خانه قا و حوسه ینییه کان زۆر زۆرتره له ژوماره ی قوتابخانه و زانکۆکان. له ژێر چه تری ئه م حزبه مافیانه ، ده یان گروپ و رێکخراوه سیاسی و ئینسان کوژ  که هه ڵگری  فیکر و باوه ڕی رجعی و کۆنه په ره ستانن سه ری هه ڵداوه. صۆفی و ده رویش و جادوگه ر و زکر و ته لیله و شێخ و مه لا له هه موو کۆلان و لاکۆڵانێک دا مه وجودێتی هه یه و شه و و ڕۆژ خه ریکن  مێشکی ئینسانه کان به قسه ی پڕ و پوچ و درۆ و ده له سه ده شۆرنه وه و نۆتفه ی ئازادیخوازی و پێشکه تووی له ئینسانه کاندا ده کوژن.

٢٨ ساڵه ئه م حزبه مافیانه له به ر مه سڵه حه ت و به رژه وه ندی  بنه ماڵه یی و حزبی خۆیان ، نه خاوه نی ده ستور و مه حکه مه یه که ن و نه تا به ئێستاش توانیویانه خاوه نی حکومه ت و په رله مان و جه یشێکی  بێ لاین و خه ڵکی بن.

مه ینه ت و بێ چاره نووسی خه ڵکی کوردستان به  تێکرا لێره وه سه ر چاوه ده گرێت، نه ک ئه وه ی که قه له ڕه شێکی جاهیل و نه زان وه ک مه لا “هه ڵۆ” به ر هه ڵستکاری و سووکایه تی به ژنێکی گۆرانی بێژی وه ک ماریا هه ورامی ده کات. خودی حکومه ته که ، بێ یاسا ورێسایه، بێ قانون و ده ستوره ، شه ق وه شێنه ، تیرۆریسته ، گه نده ڵه ، دزه، بێ فه رهه نگه ،  ئیتر چۆناوچۆن هه زاران که سی وه ک مه لا داعش “هه ڵۆ” تیدا په روه رده نابێت؟

هه ر بۆیه خه ڵکی کوردستان به گشتی و گه نجانی به تایبه ت پێش ئه وه ی رووی ده میان بکه نه مه لا “هه ڵۆ” و ئه و ده م و ده زگا جه هل و خۆرافه که ئه وی په رورده کردووه ، ده بێت ره خنه و رووی ده میان له ده سه ڵاتداران و حوکمرانانی کوردستان بکه ن. هه ر وه ک چۆناوچۆن مه لا هه ڵۆ و هه زاران مفتخۆری وه ک ئه و ، به پێ ی ئایدئولۆژیا و باوه ڕی ئائینی خۆیان دژی خۆشی و شادی خه ڵکن ، هه ر وه هاش ده سه ڵاتدارانی کوردستان (یه کێتی و پارتی) یش دژی هه ر چه شنه دامه زراوه یه کی قانونی و ده ستورین. پێشینیان وتوویانه له گۆمی لێڵ دا ماسی باشتر ڕاو ده کرێت. له  وه ڵاتێکی بێ قانون و بی یاسا و ده ستوریش دا ، له لایه که وه ده سه لاتدارانی زاڵم و میلیشیا و سه رۆک خێڵ به باشترین شێوه ئه توانن ده ست به سه ر ته واوی جومگه و شاره گه حه یاتێکانی ئه و میلله ته دا بگرن و بی خنکێنن، و له لایه کیشه وه زه مینه ی په ورده کردنی فیکری رجعی و کۆنه په ره ستانش تیدا به باشترین شیوه چرۆ ده کات. له سێبه ری ئه م ده سه ڵاتدارانه دا، ماریا نه یه که م که سه  که بێ حورمه تی پێ بکرێت و نه ئاخرین که سیش ده بێت.

عیزت دارابی

ڕێکه وتی  ۱۴/۸/۲۰۱۹