ئیبراهیم عه‌لیزاده و (پێکهێنانی به‌ره‌ی چه‌پ و کۆمۆنیست) له (کوردستانه به‌رته‌سکه‌که‌دا)
به‌رنامه‌یه‌کی {ته‌له‌ویزیۆنی کۆمه‌ڵه (komala)}به‌ناوی:
{کۆمه‌ڵه و هه‌ڵسوڕاوان (پڕۆژه‌ی پێکهێنانی قوتبی چه‌پ له کوردستان، پێشکه‌وتن و ئاسته‌نگه‌کانی)}
له فه‌یسبووک دانراوه، ئه‌و به‌رنامه وتووێژێکه له‌گه‌ڵ سه‌ی ئیراهیم عه‌لیزاده.
بۆ ئه‌و باسه پێشه‌کییه‌کی کورت پێویسته. رۆژی (۲۶/۱۱/۱۳۵۷) هه‌تاوی رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی به‌ناوی: (کۆمه‌ڵه) له کوردستان دا ده‌س ئه‌کات به چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه. شوێنی کار و چالاکی و ئه‌م رێکخراوه ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراندایه به‌گشتی و دێهاته‌کانی به‌تایبه‌تی. پێکهێنانی یه‌کیتی جوتیاران یه‌کێ له چالاکییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵه بوو. یه‌کیتی جوتیاران نه‌ک ئه‌و یه‌کیتییه که که‌ره‌سه‌ری کاری وه‌ک (کۆمباین- ته‌راکتۆر- پۆمپی ئاو- تۆ و کوت…) بۆ جوتیاران دابین کات و به‌رهه‌می ساڵانه‌یان بگه‌ێنیته بازاره‌کانی ئێران و جهان، به‌ڵکو ئه‌و یه‌کیتیه بوو که مه‌بادا {(ئاغا و خان و ده‌ره‌به‌گه‌کان) هێرش که‌نه سه‌ر جوتیاران و ئه‌و پارچه زه‌وییه یا باشتر بێژم (که‌س نه‌کێل و به‌رده‌ره‌قه)}که پێی ئه‌ژیان، لێیان داگیرکه‌ن.
رابه‌رانی کۆمه‌ڵه پاش ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ن مانگه که‌وتنه سه‌ر ئه‌و رێبازه که (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) دامه‌زرێنن. له درێژه‌ی ئه‌م رێبازه‌دا له ساڵی (۱۳۶۲) له گوندێکی چکۆله‌ی چه‌ن ماڵی به‌ناوی: {(مێشکه‌په) له ناوچه‌ی (سه‌رده‌شت) حیزبی کۆمۆنیستی ئێران}یان دامه‌زراند. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته {(کۆمه‌ڵه)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه (کومه‌له را منحل نمودند) و (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان دامه‌زراند و رایانگه‌ید به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی (کۆمه‌ڵه) له کوردستاندا *خۆشه‌ویسته* ئه‌و ناوه‌یشی بۆ به‌کار ئه‌به‌ین).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی شار و گونده‌کانی کوردستانیان خسته‌گه‌ڕ له پێناو ئه‌و حیزبه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی بێپایه و بێبنه‌مایه‌ی نه‌ک له‌ناو خه‌ڵکدا پای نه‌گرت و نه‌بوو به حیزبێکی راسته‌قینه‌ی سیاسی، به‌ڵکو ئه‌و به‌شانه‌ی لێ‌جیا ده‌بێته‌وه:
۱ – (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران)
۲ – (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران حیکمه‌تیست)
۳ – (اتحاد سوسیالیستی )
۴ – (سوسیالیسم امروز)
۵ – (ره‌وتی سوسیالیزمی کۆمه‌ڵه)
۶ – کۆمه‌ڵه
۷ – کۆمه‌ڵه
**
ئیبراهیم عه‌لیزاده و (پێکهێنانی به‌ره‌ی چه‌پ و کۆمۆنیست) له (کوردستانه به‌رته‌سکه‌که‌دا)
ئه‌و به‌رنامه ته‌له‌ویزیۆنی کۆمه‌ڵه (komala) سه‌باره‌ت به پێکهینانی به‌ره‌یه‌کی چه‌پ و کۆمۆنیسته بۆ ئێران. له‌و به‌رنامه به‌ڕێز ئیبراهیم علیزاده باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن سه‌خت و فشاری سیاسی جهانی و ناوچه‌یی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران په‌ره‌ی گرتووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵک و کرێکاران و بێکاران که‌وتوونه‌ته دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ئێران، له‌و بارودۆخه‌دا حیزب و رێکخراوه‌کانی بۆرژواییه‌کانی ئێران که‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی پاش نه‌مانی کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، جا له‌و پرۆسه‌دا حیزب و رێکخراوه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیش پێوێسته ده‌ور و رۆڵی خۆیان بگێڕن و پاش نه‌مانی کۆماری ئیسلامی رێگا نه‌ده‌ن که پۆژوازی و خوێنمژان ده‌سه‌ڵات گرنه ده‌ست. ماوه‌ی ساڵێکه له پێناو ئه‌و به‌رنامه‌دا رابه‌رایتی کۆمه‌ڵه ده‌سبه‌کار بووه بۆ پێکهینانی قوتبێکی چه‌پ و کۆمۆنیست له (کوردستان) دا، دوو کۆبوونه‌وه‌یان له شاری یۆتۆبۆری له سوید و شاری کۆڵن له ئاڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکخراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام داوه و پلاتفۆرمێکیشیان ئاماده کرده:
۱ – حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران.
۲ – حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران حیکمه‌تیست.
۳ – ره‌وتی سوسیالیزمی کۆمه‌ڵه.
۴ – حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و رێکخراوه‌ی کوردستانی ئه‌و حیزبه.
سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئه‌و به‌ره چه‌پ و کۆمۆنیسته چه‌ن پرسیار دێنه ئاراوه:
۱ – رابه‌رانی (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران) – (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران حیکمه‌تیست) و
(ره‌وتی سوسیالیزمی کۆمه‌ڵه) که‌سانێکن که له‌گه‌ڵ خودی سه‌ی ئیبراهیم (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)یان دامه‌زراند و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه له‌ناو خه‌ڵکدا بێ پایه و مایه بووه، به‌جێیان هێشته چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه به‌ره پێک دێنن؟
۲ – حیزبی کۆمۆنیستی ئێران که خۆی بۆ رابه‌رایه‌تی کردنی ئیرانی پاش کۆماری ئیسلامی ئاماده ئه‌کات پێویسته له‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی که له مه‌یدانی سیاسی ئێران‌دا چالاکن، به‌ره پێک‌بێنێت.
۳ – سه‌ی ئیبراهیم و کوردستانه به‌رته‌سکه‌که
وتووێژه‌ی گۆفاری (چاو‌دێر) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیبراهیم عه‌لیزاده
{(چاو‌دێر: له مێژه ئه‌و ره‌خنه به‌ره‌ورووی ئێوه بۆته‌وه و زۆر که‌س له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه که باشتر وایه ئێوه ببن به (حزبی کۆمۆنیستی کوردستان) و له پاشکۆی حزبی کۆمۆنیستی ئێران بێنه‌ده‌رێ. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێز و پۆتانسیله‌ی که ئێوه له چوارچێوه‌ی خۆتاندا هه‌تانه. ئایا ئه‌م بابه‌ته له کۆنگره‌دا که‌وته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه؟ به‌گشتی له‌م باره‌وه وڵامتان چییه؟).
(وه‌ڵام: ئه‌مه ره‌خنه نییه ئه‌مه بۆچوونێکی سیاسی دیاریکراوه، ئه‌و که‌سانه که پرسیاره‌که به‌م شیوه ئه‌هێننه گۆڕێ پێشداوه‌ری و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه کۆمه‌ڵه پاشکۆی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نییه، به‌ڵکو به‌هێزترین کۆڵه‌که‌ی پاراستنی ئه‌و حیزبه‌یه. واقعبینانه‌ترین ستراتێژی بۆ کۆمه‌ڵه وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی کۆمۆنیستی ئه‌وه‌یه که خۆی به خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره‌وه گرێ بدات.
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که ستراتیژی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستی هه‌بێت ناتوانێ خۆی له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکی کوردستانی ئێران دا قه‌تیس بکات، ناتوانی بیر له هاوسه‌نگی هێزی چینایه‌تی بۆ بونیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک نه‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر ئاسۆی سۆسیالیستی له به‌رانبه‌ر خۆی داناوه ئه‌و جار ناتوانێ ئه‌و درگایه‌ی که به‌ر رووی ئه‌و ئاسۆیه‌دا کردوویه‌ته‌وه له‌سه‌ر خۆی دابخات).
(ژماره( ۱۰۷)ی چاو‌دێر – ۱۸/۱۲/۲۰۰۶)
وتووێژه‌که نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێ داوای لێبوردن ئه‌که‌م}.
له‌و وتووێژه‌دا به‌ڕێز عه‌لیزاده باس له کوردستانێکی به‌رته‌سک ئه‌کات و نایه‌وێ له‌و شوێنه بچکۆله‌دا خۆی قه‌تیس کات و ئێرانێکی پانوبه‌رین ئه‌وێ تا سۆسیالیزمی تێدا پیاده کات، به‌ڵام پاش سیزده ساڵ و له (۲۰۱۸ و ۲۰۱۹) دا ئه‌یانه‌وێ له‌و کوردستانه (به‌رته‌سکه‌وه) به‌ره‌ی چه‌پ و کۆمۆنیستی بۆ ئێران پێک‌بێنن!!!
**
ئه‌وه‌یش ئه‌دره‌سی وتووێژه‌که‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی کۆمه‌ڵه:
https://www.facebook.com/xalid.lagzi?__tn__=%2CdlC-R-R&eid=ARAc_zXE7FTZ6QIgV-yx8MCoKebMWpEobDnFQOTFrqh8JQ1ljn7jW7Qtm-S_Ss9ub6RoOJ3uwmjtwF-j&hc_ref=ART0z-ktOTynGisQFMj6M1_aXUMG_e4fumavvhXE8xhlyfbr4mcrN0AMw1s6FOWVvIs
سه‌عی سه‌قزی
۱۱/۴/۲۰۱۸
sai.saqzi@gmail.com