زمانی دایکی له رۆژی دایک دا
دایه، ئه‌مڕۆکه رۆژی تۆیه
دنیای من، ژینی تۆیه!
ژینی من و دنیای تۆ
تێکه‌ڵن وه‌ک تان و پۆ
دوێنێ به‌یان چووم بۆ شار
گه‌ڕام دووکان و بازاڕ
که دیارییه‌کت بۆ بکڕم
وه‌فاداریم ده‌رببڕم
له‌م شاره به‌ربڵاوه
له‌م شاره جوان رازاوه
هیچم بۆ په‌سه‌ند نه‌بوو
گشتم به‌لاوه که‌م بوو
مات و مه‌لول گه‌رامه‌وه
بۆ مه‌کته‌ب و پۆل چوومه‌وه
هانام بۆ مامۆستا‌م برد
گرێی دڵم کرده‌وه
مامۆستا وتی:
پێنووسه‌که‌ت هه‌ڵگره
هه‌ستی دڵت ده‌رببڕه
به زمانی خۆت بدوێ بۆی
که گوڵ و گوڵاو، و شه‌کره
وتم: مامۆستا ئامان
ئامان، ده‌ستم به دامان
من ناتوانم وا بکه‌م
هه‌ستی ده‌روون به‌یان که‌م
هه‌ستی ده‌روون به وه‌رگێڕان
گوڵێ ده‌سکرده له گوڵدانێ جوان
بێ بۆنه و به‌رهه‌م
چێژ نادات به ژیان!
مامۆستا وتی: بۆ ؟
وتم: من زمانی دایکیم نییه بۆ نووسین
وتی: تۆیش دایکت نییه بۆ رامۆسین!
نه نامه بنووسه و نه دیاریش بکڕه
گه‌ردی مه‌لولی له سیمات بسره.
ئامان دایه گیان ئیتر وا مه‌که
له‌مه زیاتر تۆ سته‌م مه‌که!
با به زمانی دڵ من بۆت بنووسم
سه‌رتاپای باڵات به‌دڵ رامۆسم
دایک:
رۆڵه‌ی خۆشه‌ویست ئارامی گیانم
به‌رهه‌می ره‌نجی رۆژ و شه‌وانم
هێناوته پێشێ باسێکی گران
نووسینت ئه‌وێ به زمانی دووان؟
زمانی دایکت ئه‌وێ بۆ نووسین
تا به‌یان بکه‌ی خۆشه‌ویستی ژین
بڵێی مر‌ۆڤم منیش وه‌کو تۆ
خاوه‌نی هه‌ستم، هه‌ستێ سه‌ربه‌خۆ؟
نا، نا، وا نییه!
له ناوی ئێمه‌ی کورد هه‌ستی وا نییه!
ئێمه گه‌لێکین بێگانه په‌ره‌س
شه‌یدای کۆیله‌یی و ژیانی ژێرده‌س.
مناڵ:
دایکی خۆشه‌ویست ئاواتی ژیانم
ژیان به‌و جۆره ئه‌من ناتوانم
ده‌سکه‌وتی ژیان وا له نێو ژیان
ده‌بێ تێکۆشی بگه‌ی به کاروان!
**
وێنه له کاره هۆنه‌رییه‌کانی (مزه‌فه‌ر نامداری)
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com