ره‌خنه‌گرتن تاوانه؟
له (۷/۱۲/۲۰۱۸)دا چه‌ن دێڕێکی ره‌خنه‌یم به‌ناوی:
{حسین کوردنژاد و (USA) و (PKK)} ره‌وانه کرد بۆ سایتی {( www.pmnews.se ) و …} له‌و بابه‌ته‌دا به به‌ڵگه‌وه ره‌خنه‌م له (هه‌ڵوێستی به‌ڕێز حسین کوردنژاد) گرته سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که {(پیلانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا) بۆ کوشتنی (سێ که‌س له رابه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان)} نه‌ک سه‌رکۆنه ناکات، به‌ڵکو (پارتی کرێکارانی کوردستان) به تاوانبار ئه‌زانێ و کاره‌که‌ی ئه‌مریکایش به ره‌وا، تا بیخه‌نه به‌رده‌س خوێنه‌ران. به‌ڵام به‌داخه‌وه سایتی (www.pmnews.se) بڵاوی نه‌کرده‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته شتێکی نادروست و ناراستی تێدا بووه، با هه‌ر به‌و جۆره بتانخستایه‌ته به‌رده‌ست خوێنه‌ران و خۆیان وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌رانی سایته‌که و به‌ڕیز (کوردنژاد)یش وه‌ک که‌سێک که ئاماژه‌ی پێکراوه و ره‌خنه‌ی لێگیراوه، ده‌باره‌ی بتاننووسییایه‌ت تا خه‌لک ئاگادار ببوایه‌تن. له‌و باسه‌دا که ره‌خنه له کوردنژاد گیراوه مه‌به‌ست ئه‌وه بووه، {بۆچ ئه‌بێ به‌و جۆره (پاکانه بۆ دوژمن بکه‌ین و دوژمنایه‌تیش له‌گه‌ڵ خۆ)}.
ره‌خنه‌گرتن له ئه‌ندامێکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
کاک ئاسۆ موکریانی که ئه‌و وتووێژه رادیۆییه‌ی له‌گه‌ڵ حسین کوردنژاد انجامداوه، له نووسراوه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌و وتووێژه‌که ئاماژه‌ی به‌وه ئه‌کات: (حسین کوردنژاد نوینه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی بووه)، من هه‌ر وه‌ک ره‌خنه‌م له حسین کوردنژاد گرته سه‌باره‌ت به‌و {هه‌ڵوێسته زیانبه‌خشه‌ی به‌رانبه‌ر به (PKK)} هه‌مان کارم سه‌باره‌ت به (حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان) ئه‌نجام داوه. ئه‌وه‌یش نه‌ک بۆ خۆشامایکردن له به‌رانبه‌ر ئه‌و حزبانه‌دا، به‌ڵکو وه‌ک کارێکی (ره‌وا و ئینساندۆستی) بووه، هه‌روه‌ها چاوپۆشیم له که‌موکوڕی و هه‌ڵوێسته ناشایسته‌کانیان نه‌کرده و به‌پێی توانا باسم کرده.
لێره‌دا داوا له به‌ڕیوه‌به‌رانی سایتی {(pmnews.se) و …} ئه‌که‌م بێن بۆ ماڵه‌که‌م له (AKalla)ی ستۆکهۆڵم کاسێتیان بۆ دابێنم که نه‌فه‌رێ له رادیۆیه‌که‌وه هێرش ئه‌کاته سه‌ر (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی ساڵه‌کانی ۱۳۵۹ و ۶۰ و…) به‌پێی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕیز حسین کوردنژاد ئه‌بوو منیش (چه‌پڵه‌م بۆ ئه‌و که‌سه لێبدایه‌ت) به‌ڵام نا، من به‌و جۆره‌م نه‌کرد و به نووسراوه له دوو به‌رنامه‌ی جیاجیادا له‌و رادیۆوه به‌رپه‌رچی خودی ئه‌و (که‌سه) و (به‌رێوه‌به‌رانی رادیۆکه‌م) دایه‌وه.
له کۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه دووباره ئه‌که‌مه‌وه نووسراوه‌که‌یان بڵاویان بکردایه‌ته‌وه، پاشان خۆیان و کوردنژادیش به نووسراوه کاردانه‌وه‌تان ببواێت تا خه‌ڵک ئاگاداری کاره‌کان ببن.
*تێبینی: من له‌باری سیاسییه‌وه پێوه‌ندیم به {(PKK) پارتی کرێکارانی کوردستان و (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران)}یشه‌وه نه‌بووه و نییه!
۲۷/۱۲/۲۰۱۸
سه‌عی سه‌قزی