یه‌کسانی:
وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌ی {(تساوی) له هۆنراوه‌کانی نه‌مر (خوسره‌و گوڵسورخی}
*
تێبینی: من وه‌رگێڕ نیم، به‌پێی توانا به‌و جۆره بۆم کراوه به کوردی، ئه‌و کاره‌یش وه‌ک خودی
هۆنراوه‌که (وشه به وشه) و (دێڕ به دێر) ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵکو ناوه‌رۆکی هۆنراوه‌که مه‌به‌سته!
*
یه‌کسانی
مامۆستایه‌کی بیرکاری
له‌سه‌ر ته‌خته‌ره‌شی پۆله‌که نووسی :
یه‌ک و یه‌ک وه‌ک یه‌کن.
ده‌ستوبرد
قوتابییه‌کی ره‌نگ زه‌ردی ژیر و ورد
ده‌ستی بڵه‌ند کرد،
ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته کرد:
ئه‌گه‌ر یه‌که‌کان مرۆڤیش بن
یه‌ک و یه‌ک وه‌ک یه‌که‌ن؟!
به‌و پرسیاره راچه‌نی، مامۆستا
له جێگه‌ی خۆیی ره‌پ راوه‌ستا
به ده‌نگێکی به‌رز وتی:
به‌ڵێ، یه‌ک و یه‌ک وه‌ک یه‌کن!
قوتابی هه‌مدیسان ده‌ستی بله‌ند کرد،
پاشان ده‌ستی به‌قسه کرد
به ته‌وسه‌وه وتی:
یه‌کسانی؟!
یه‌کسانی، خه‌یاڵێ خاوه
بیری بیرێکی ناته‌واوه
ئه‌گه‌ر یه‌کسان هه‌بێ
کێ دیواره چینییه‌کان،
کێ خانووه بڵه‌نده‌کان بنیاد بنێ؟
ئه‌گه‌ر یه‌کسانی هه‌بێ
کێ زیندانی و کێ زیندانوان ئه‌بێ،
کێ ره‌نجده‌ر و کێ ره‌نجبه‌ر ده‌بێ،
کێ کۆیله و کێ کۆیله‌دار ئه‌بێ؟
با قسه‌که‌م روونتر بکه‌م
بۆ وه‌ڵامیش گوێ شل ئه‌که‌م
ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێوانه بێ
یه‌ک و یه‌ک وه‌ک یه‌ک نا‌بێ!
یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندو زۆردار ئه‌ڕواته سه‌ر
یه‌کی نه‌دار و هه‌ژاریش له ژێر ئه‌بێ!
ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێوانه بێ
یه‌کی مرۆڤێکی ره‌شتاڵه‌ی که‌نه‌فت ئه‌که‌وێته ژێر
یه‌کی جوانچاکانیش له‌سه‌ر ده‌بێ!
به‌و وشانه پۆل بوو به گۆمێکی مه‌نگ
گۆمێکی بێسرته و بێده‌نگ.
مامۆستا لێوی گه‌زی،
ئاره‌قێکی سارد نیشته هه‌نییه‌ی،
په‌نجه‌ی به گه‌چه‌وه باش ئه‌له‌زی!
به ئارامی وتی:
مناڵه‌کان،
مناڵه ژین تاڵه‌کان
ئێستا، تێگه‌یشتم که وا نییه،
یه‌ک و یه‌ک وه‌ک یه‌ک نییه
یه‌ک و یه‌ک وه‌ک یه‌ک نییه!!
**
ئه‌وه‌یش خودی هۆنراوه فارسییه‌که:
تساوی
معلم پای تخته داد می‌زد
صورتش از خشم گلگون شده بود و
دستهایش به زیر پوششی
از گرد پنهان بود
ولی آخر کلاسیها لواشک
بین خود تقسیم می‌کردند
وانیکی در گوشه دیگر
جوانان را ورق می‌زد
برای آنکه بیخود هیاهو می‌کرد و
با آن شور بی پایان
تساویهای جبری را
نشان می‌داد
خطی خوانا بروی تخته‌ای
که از ظلمت تاریکی غمگین بود
تساوی را چنین بنوشت :
یک با یک برابر است.
در میان جمع شاگردان
یکی برخاست
همیشه یک نفر باید بپا خیزد
به آرامی سخن سرداد:
تساوی اشتباهی فاحش محض است
معلم مات بر جا ماند و
او پرسید :
اگر یک فرد انسان واحد یک بود
آیا باز یک با یک برابر بود؟
سکوت مدهشی بود و
سئوالی سخت
معلم خشمگین فریاد زد
آری برابر بود!
و او با پوز خندی گفت :
اگر یک فرد انسان واحد یک بود
آنچه زور و زر بدامن داشت بالا بود و
آنکه قلبی پاک و جیبی
فاقد زر داشت پائین بود
اگر یک فرد انسان واحد یک بود
آنکه صورتی نقره‌گون چون
قرص ماه میداشت بالا بود و
آن سیاه چرده که مینالید پائین بود
اگر یک فرد انسان
واحد یک بود
این تساوی
زیر و رو می‌شد!
حال می‌پرسم :
یک اگر با یک برابر بود
نان و مال مفتخوران
از کجا آماده میگردید,
یا چ کسی دیوار چینها را
بنا می‌کرد؟
یک اگر با یک برابر بود
پس کی زیر بار فقر خم می‌شد،
یا زیر ضربت شلاق له می‌گشت؟
اگر یک با یک برابر بود
پس چ کسی آزادگانرا
در قفس می‌کرد
معلم ناله آسا گفت :
بچه‌ها،
در جزوهای خویش بنویسید
یک با یک برابر نیست
یک با یک برابر نیست.
**
تێبینی: نه‌مر خوسره‌و گوڵسورخی کاتێ له دادگا دیتکتاتۆرییه‌که‌ی ئێرانی ده‌ورانی په‌هله‌وی
دادگای کرا، هێرشی کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگاکه و کوتی:
ئێوه زمانی نه‌ته‌وه‌کانی کورد و تورک و بلوچ … له ئێران دا بڕیوه و نایه‌ڵن به زمانی خۆیان
بخوێنن!
به‌داخه‌وه له‌و کاسێته ویدیۆییانه که له ئه‌نترنێت بڵاو کراوه‌نه‌ته‌وه ئه‌و به‌شه‌یان سانسۆر
کراوه.
**
ئه‌و وێنه له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه.
۲/ ۹/ ۲۰۰۶
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com