نه‌بوونی (پاره و کات) یا نه‌بوونی (ده‌سه‌ڵات)؟
رۆژی ۳۰/۹/۲۰۱۸ رۆژی ده‌نگدانه بۆ (په‌رله‌مانی کوردستان – ئێراق)، رادیو زایه‌ڵه دوو وتووێژی له‌گه‌ڵ (نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سوید) ئه‌نجامداوه. وتووێژه‌کان به‌و جۆره له سایتی (زایه‌ڵه) دا نووسراوه.
وتووێژی یه‌که‌م
(” ناتوانن له سویده‌وه ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بده‌ن “
بڕیاره ۳۰ مانگی نۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت و له ئێستاشدا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ڕیوه ده‌چێت. هاوکات پرسی به‌شداری کردنی کوردانی تاراوگه و به تایبه‌ت کوردانی سوید هاتۆته پێشێ و ئایا مافی به‌شداری کردنیان هه‌یه یان نا. به ده‌یان لیست و پارتی جیاجیا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن. به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمام محه‌مه‌د، لێپرسراوی کاروباره‌کا‌نی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سوید سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی ده‌نگدان له سوید ده‌ڵێ.
کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه به‌هۆی نه‌بوونی کات و تێچوونی زۆره‌وه ناوه‌ند یان بنکه‌ی ده‌نگدان له سوید نه‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن ده‌توانن بگه‌ڕینه‌وه کوردستان و له‌وێ ده‌نگی خۆیان بده‌ن. ئه‌رکی ئێمه‌ش پێدانی زانیاری و رێنماییه له‌و ڕووه‌وه.) ۱۹/۹/۲۰۱۸
وتووێژی دووهه‌م
{(له سویده‌وه بۆ ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان ۳۰ مانگی نۆ ئه‌نجام ده‌درێ. هه‌ڵبژاردنێک که چاوه‌ڕوانی زۆری لێده‌کرێ، له‌وانه پرسی یه‌کلا بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان که ماوه‌یه‌کی زۆر په‌کی خرابوو وه نه‌ی ده‌توانی ئه‌رکه یاساییه‌کانی خۆی ڕاپه‌ڕینه. بۆیه هه‌نێک له کوردانی سوید که ئێستا له کوردستانن بڕیارنداوه ده‌نگ بده‌ن. یه‌کێک له‌وانه نیچیره‌ڤان بارۆشکییه و ئه‌و ئه‌ڵێت.
من ئیستا له شاری دهۆکم و ماوه‌ی ۲۰ رۆژه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێکرده و شه‌قام و ناوشاره‌کان به ئاڵا و رێکلامی پارته سیاسی و کاندیده‌کان داپۆشراون.
نێچیره‌ڤان بارۆشکی له سوید دانیشتووی شاری ئینشوپیننگه، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سی نزیکی کاندیده بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ڵام ئه‌و خوازیاره هاوڵاتیان ڕوو له سندووقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن و ده‌نگ به‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه بده‌ن که خۆیان باوه‌ڕیان پێیه‌تی و ده‌ڵێت.
من زۆر خۆشحاڵم که توانیم بگه‌ڕێمه‌وه کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆم بده‌م.
جێی باسه که نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سوید سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی ده‌نگدان له سوید پێشووتر به به‌شی کوردیی رادیۆ سویدی راگه‌یاند بوو که کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه به‌هۆی نه‌بوونی کات و تێچوونی زۆره‌وه ناوه‌ند یان بنکه‌ی ده‌نگدان له سوید ناکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان و له‌وێ ده‌نگی خۆیان بده‌ن)۲۷/۹/۲۰۱۸
**
به‌ڕێزان (شاهۆ موانی) و (نیشتمان ئێراندووست) وێژه‌رانی رادیۆ ئه‌و وتووێژانه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و وتووێژانه سه‌رله‌نوێ نووسراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێ داوای لێبوردن ئه‌که‌م.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی به‌ڕێز (به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمام محه‌مه‌د)دا چه‌ن خاڵی (زیانبه‌خش) و (نادروستی) له‌خۆ گرتووه.
خاڵه زیانبه‌خشه‌که
ئه‌و خاڵه سه‌باره‌ت به په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره! په‌رله‌مان گرنگترین ئۆرگانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌ر وڵاتانێکه، له په‌رله‌ماندا (په‌رله‌مانتاران) بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وڵات یاسا (قانوون) دائه‌نێن، پاشان ده‌وڵه‌ت پیاده‌ی ئه‌کات.
په‌رله‌مانتار
له هه‌ر وڵاتێک‌دا چه‌ن ساڵ جارێ (ئه‌ندام په‌رله‌مان) له لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌پێی ده‌نگدان دیاری ئه‌کرێ. ئه‌و حکومه‌ته‌ی که له ده‌سه‌ڵات دایه ئه‌رک و پێداویستییه‌کان ده‌نگدان وه‌ک: ئاماده‌کردنی کارت و به‌ڵگه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌و تاکه‌کانی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه – دابینکردنی ئارامی و ئاشایش له کاتی ده‌نگدان – دیاریکردنی شوێنی ده‌نگدانی، له ئه‌ستۆدایه!
جێگه‌ی داخه وێژه‌رانی رادیۆ زایه‌ڵه ئه‌و پرسیاره‌یان له (به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمام محه‌مه‌د) نه‌کرده، چۆن ئه‌بێ (کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان) بێژێ:
(به‌هۆی نه‌بوونی کات و تێچوونی زۆره‌وه ناوه‌ند یان بنکه‌ی ده‌نگدان له سوید ناکاته‌وه)؟
نه‌بوونی پاره و کات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی (ئه‌ندام په‌رله‌مان) چۆن ئه‌بێ بێته ئاراوه؟
خاڵه نادروسته‌که
ئه‌وه‌ی که (کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن) به نوێنه‌ری حکومه‌تی راگه‌یانده، ئه‌وه خۆ فریودانه!
هۆکاری ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی دانیشتووی سوید و …. ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستوور و قانوونه کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق و دیکتاتۆرییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق که به‌پێی ده‌ستووری ئێراق ده‌نگدان بۆ (په‌رله‌مانی کوردستانی – ئێراق) به‌س بۆ دانیشتوانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک به شار و شارۆچه‌که و گونده‌کانه‌وه) دیاریکراوه، دیاره سه‌باره‌ت به نووسینی ئه‌و باسه له ده‌ستووری ئێراقدا نابێ ئه‌وه فه‌رامۆش که‌ین که (نوێنه‌ره کورده‌کان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی) به‌س بیریان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کردوه‌ته‌وه و مافی گه‌لی کورد به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ساڵی ۲۰۰۹ بۆ په‌رله‌مانی کوردستانی ئه‌نجام درا و کوردی تاراوگه هه‌ر وه‌ک ئه‌مساڵ مافی ده‌نگدانی نه‌بووه، وێژه‌رانی (رادیۆ زایه‌ڵه) ئه‌و وه‌ڵامه‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تیان نه‌بردوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ساڵی ۲۰۰۹ با له‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
{نۆ گه‌نجی کورد له هه‌نده‌ران بۆ ده‌نگدان به لیستی کوردستانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه نیشتمان.
نوره‌دین عه‌باس عه‌لی ته‌مه‌ن ۲۷ ساڵان یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه و له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به (Pukmedia)ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابووین که له تاراوگه ناتوانین به‌شداری هه‌ڵبژادنه‌کانی هه‌رێم بکه‌ین، بڕیارماندا به‌م نزیکانه بگه‌ڕینه‌وه هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ۲۵/۷ ئاماده‌ییمان هه‌بێت و بتوانین ده‌نگ به لیستی کوردستانی بده‌ین.
کامه‌ران عه‌بده ساڵح ۱۷/۷/۲۰۰۹ (Pukmedia)}
گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان بۆ ده‌نگدان
ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان و له‌وێ ده‌نگی خۆیان بده‌ن).
وێژه‌رانی رادیۆ بۆ ئه‌و پرسیاره‌یان له نوێنه‌ری حکومه‌ت نه‌کرده: کێ خه‌رج و مخارجی ئه‌و که‌سانه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان بۆ ده‌نگدان وه‌ک: پۆڵی بلیتی فڕۆکه و پێداویستییه‌کانی گه‌رانه‌وه‌یه‌یان دابین ده‌کات؟
ئه‌و که‌سانه که ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌خۆن و له هیچ هۆتێلێک نه‌خه‌ون، به‌س بلیتی فڕۆکه (ته‌یاره) بسێنن، به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌بێ هه‌زار دۆلار بده‌ن. جا ئه‌گه‌ر تێکڕای ئه‌و کورده ئاوارانه به ژیان و پیاوه‌وه، به کوڕ و کچه‌وه بۆ ده‌نگدان گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان ئه‌بێ ده‌یان هه‌زار بلیتی (هه‌زار دۆلاری) بگڕن، خه‌رج و مخارجی ئه‌وانه چه‌نده‌ء و کێ ئه‌بێ له ئه‌ستۆی بگرێت؟
ساڵی ۲۰۰۹ سه‌باره‌ت به‌و (ده‌نگدان) و (ده‌نگنه‌دانه) دوو بابه‌تی کورتم به‌ناوی: (ده‌سه‌ڵاتداری بێده‌سه‌ڵات!) و (ده‌نگی هه‌زار دۆلاری) نووسی، لێره‌دا هه‌ر ئه‌وانه ئه‌خه‌مه‌وه به‌ر ده‌س ئێوه‌ی سه‌روه‌ر.
**
ده‌سه‌ڵاتداری بێده‌سه‌ڵات !
سه‌رۆککۆمار کورد
وه‌زیری ده‌ره‌وه کورد
باڵوێز و بریکار کورد
کارمه‌ند و فه‌ڕڕاش کورد
که‌چی مافی ده‌نگدانی نییه، تاکی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری کورد!
تاڵه‌بانی، سه‌رۆکه ۱ له بۆ کورد
بارزانی، سه‌رۆکن ۲ له بۆ کورد
به فه‌رمانی ئه‌وان چوون بۆ ده‌نگدان
ژن و پیاو، پیر و لاو، کیژ و کوڕی کورد
به سه‌ماکردنه‌وه ده‌نگیاندا بۆ په‌رله‌مانی (ئێراق) ده‌ستووبرد
که‌چی مافی ده‌نگدانی نییه، تاکی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری کورد!
***
* جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆککۆماری ئێراق
* هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراق
* ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی باڵوێزی ئێراق له سوید
* مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستانی ئێراق
* نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان ئێراق.
۱۰/۷/۲۰۰۹
**
ده‌نگی هه‌زار دۆلاری
ده‌نگ، ده‌نگمان هه‌یه ده‌نگ
ده‌نگی جوان و قه‌شه‌نگ
دانه‌ی به هه‌زار دۆلار
هه‌ڵیواسه، بۆ چاوه‌زار
ده‌نگ، ده‌نگ، ده‌نگ
ده‌نگی میلۆدیدار و به ئاهه‌نگ
دانه‌ی به هه‌زار دۆلار
ئه‌ی دانیشتوانی گوند و شار
ده‌نگ، ده‌نگ، ده‌نگ
ده‌نگی شایسته و هه‌مه‌ره‌نگ
دانه‌ی به هه‌زار دۆلار
بۆ تۆ، ئه‌ی دڵبه‌ر و دڵدار
ده‌نگ، ده‌نگ، ده‌نگ بده ئه‌مرۆ
به من وه‌ک نوێنه‌ری خۆت – ئه‌تۆ
با بڕۆمه په‌رله‌مان وه‌ک “په‌رله‌مانتار”
بێژم بژی سه‌رۆک – رۆژی هه‌زار جار
ده‌نگ، ده‌نگ، ده‌نگ بده ئه‌مڕۆ
بۆ سه‌رۆکی شه‌هیدستان ئه‌تۆ
تۆیی بێسه‌ر هه‌ڵبژێره سه‌ردار
چیتداوه له ده‌ستووری پایه‌دار
ده‌نگ، ده‌نگ، ده‌نگ
ده‌نگی مرۆڤی ڵاڵ و له‌نگ
ده‌نگی کۆیله بۆ کۆیله‌دار
دووباره ئه‌بێته‌وه ئه‌مجار!
چاوه‌زار: (نووشته- دۆعا) بۆ ئه‌وه‌ی چاوی پیس کارت لێ نه‌کات!!!
وێنه، له سایتی رادیۆ زایه‌ڵه وه‌رگیراوه.
ئه‌م چه‌ن دێڕه بۆ رادیۆ زایه‌ڵه ره‌وانه کراوه.
سه‌عی سه‌قزی
۳۰/۹/۲۰۱۸
Sai.saqzi@gmail.com