پروسه رهایى کوردستان”جنوبى” و بحرانهاى زنجیره ایى (مطلب به زبان کردى)

پرۆسه ی رزگاری کوردستانی “باشور” و قه یرانه زه نجیریه کان!

پێشه کی پێویسته که ئاورێک له شێوه ی ئازاد بوونی کوردستان و ئه و هه ل و مه رجه ناوچه یی و جیهانی که کورد توانی له ئه نجامی ئه وانه دا ببێت به خاوه نی نیمچه ده وڵه تێک له به شێکی زۆری خاکی کوردستان و حوکمڕانی تێدا بکات، بدینه وه.

پرۆسه ی رزگاری کوردستان هیچ عیلاقه و په یوه ندییه کی بنه ڕه تی به هێزی چه کداری شاخ و حیزبه ناسیونالیزمه چه کداره کانی کوردستانه وه که ئێستا ئه م حیزبه قه ومی و ناسیونالیزمانه  هه ر ڕۆژه به خه ڵکی کوردستانی ده فرۆشنه وه و خۆیان به ساحێب ماڵ و به زه بری هێزی میلیشیا، خۆیان سه پاندووه به سه ر ئیراده و ئابوری و هه موو کره سته کانی ژیانی خه ڵکی کوردستاندا نه بووه و نی یه. ئه م  پرۆسه یه هه ڵ ده گڕێته وه بۆ ئه و بوحران و قه یرانانه که له ساڵانی هه شتاکاندا یه خه ی به ڕۆژهه لاتی ناوه ڕاست گرت و بووه هۆی شه ڕی هه شت ساڵه ی نێوان ئێران -عیراق و دواتر شه ڕی نێوان عیراق – کویت و سه ر ئه نجام تداخولی شه ڕخوازانه ی ئه مریکا و هاوپه یمانه کانی له ژێر دروشمی ” نه زمی نه وینی جیهانی ” و ” عمه لیاتی ئازادی عیراق” که سیاسه تی رئیس جمهوری ئه مریکا “بوش” بوو و هێرش کردنه سه ر عیراق و تێکشکاندنی هێزی عه سکه ری و ئابوری  ئه و وڵاته که دواتر بووه هۆی ڕوخانی رژیمی دیکتاتوری به عس و صدام و دواتریش رزگاری کوردستانی به دوای خۆیدا هێنایه ئاراوه.

وه ها نه بوو که حیزبه ناسیونالیزمه کان به هێز و قودره تی عه سکه ری بتوانن هێزی به عسی فاشیزم له کوردستان وه ده ر نێن و خۆیان ده سه ڵاتی سیاسی کوردستان به ده ست بگرن. دوای ئاشبه تاڵی مه لا موسته فا له ساڵی ١٩٧۵ و سه ر هه ڵدانه وی “شۆرشی” نیۆ به سه رکرده گی جه لال تاڵه بانی له ساڵی ١٩٧۶ دا تا روخاندنی رژیمی به عس هه موو ١۵ ساڵ بوو که ئه و حیزبه قه ومیانه له شاخ دا بوون. له و ماوه شدا ته واوی خه ڵکی کوردستانی باشور ئاگادارن که ته واوی هێز و پتانسیلی ئه و شۆرشه له شه ڕی ناخۆیی نێوان حیزبه کان دا به هه ده ر چوو. ئه ونده له و شه ڕاندا ئه م حیزبه ناسیونالیزمانه له یه کتریان کوشت و پێشمه رگه و کوڕی خه ڵکی زه حمتکێشیان به کوشت دا نیو ئه نده له شه ڕ له گه ل رژیمی به عس دا بۆ رزگاری کوردستان نه کوژرا و نه بریندار بوو.

ئه گه ر ئه و قه یران و شه ڕانه له هشتاکاندا یه خه ی به عێراق و ناوچه که نگرتبایه و له درێژه ی ئه وه دا شه ڕی ئه مریکا و هاوپه یمانه کانی له دژی رژیمی سه ددام ده ستی پێ نکردبایه و له ئه نجامدا رژیمی به عس نه روخایه ت، هه ر گیزاو هه ر گیز له توانا و قودره تی ئه و حیزبانه دا نه بوو که بۆ ڕۆژێکیش بووه پێ بنێنه نێو شاره کانی کوردستانه وه. ئیتر بۆ چی ده بێت ئه مانه خۆیان به رزگارکه ری کوردستان له قه ڵه م بده ن و هه موو ڕۆژێک ئه م مه سه له یه به خه ڵکی زه حمه تکێشی کوردستان که بۆ خۆیان سوته مه نی ئه و شۆرشه و ئه و شه ڕه کۆنه پره ستانه یه بوون بفرۆشنه وه .

با ئه وه ش بڵێم که قه یرانی سیاسی وئابوری ئه م چه ند ساڵه ی دوای له کوردستان ، نه عیلاقه ی به شه ڕی داعش و دابه زینی نرخی نه وت و غازه وه هه یه و نه به سیاسه تی ١٧٪ بودجه ی کوردستان  که له ساڵی ٢٠١۵ وه له لایه ن حکومه تی مه رکه زی عیراقه وه “مالکی” بڕاوه.

ئه گه ر حیزبه ده سه ڵاتداره کانی کوردستان هه ر ڕۆژه ئه م پروپاگه نده چواشه کارانه ئه ده ن به گوێ خه ڵکی کوردستاندا فه قه ت بۆ ئه وه یه که بێ لیاقه تی ، گه نده ڵی و دزی و بێ که فایه تی خۆیان له به ڕێوه  بردن و فه راهه م کردنی بودجه و مووچه و خزمه تگوزاریه گشتی یه کانی دیکه خه ڵک بشارنه وه.

قه یرانی ئێستا و کورت هێنانی بووجه ی کوردستان درێژه ی ئه و سیاسه ته چه وت و بێ ناوه ڕؤک و بێ به رنامه و گه ندڵی و فیسادی ماڵی یه  که ئه م حیزبانه به درێژای ٢٧ ساڵه  په یره وی ده که ن. له ساڵی ١٩٩١ وه  دوای ده رچونی پاشماوه ی هێزه چه کداره کانی عیراق ، کوردستان به ته واوه تی ئازاد کرا و دو حیزبی سه ره کی کوردستان پارتی دیموکرات و یه کێیتی نیشتمانی بوونه خاوه نی کوردستان . ئه م دوو حیزبه له یه که م ڕۆژی ده سه ڵاته وه به جێگای ئه وه که به یارمه تی شاره زایانی بواره جیا جیاکانی تکنولۆژیا و کشت و کاڵ و ئابوری و بانکی له کوردستان گه ڵاله ی حکومه تێکی سیکۆلار و مه ده نی دابرێژن و حکومه تێکی موئسساتی و قانونی پێک بهێنن و سارێژی برینه قوڵه کانی ده یان ساڵه ی خه ڵکی زه حمه تکێشی کوردستان بکه نه وه بۆ خۆیان و له  پێناو به رژه وه ندی حیزبی و شه خصی که وتنه ڕاو رووت کردن و تاڵان وداگیر کردنی زه وی و زار خه ڵک و داهاتی نه وت و ده ست به سه ردا گرتنی داهاتی گومرکاتی ناوچه جیاوازه کانی ژێر ده سه ڵات و نفوزی خۆیان (زۆنی سه وز و زه رد) و به ش کردنی له نێوان خۆیاندا.

و له لایه کی دیکه وه که وتنه دابه ش کردنی پۆست و پله حکومی یه کان له نێوان کادێر و مه سئولانی خۆیان، بی ئه وه ی ئاوڕێک له شاره زایان  و پسپۆران و ده رچووانی بواره جیاوازه کانی نێو کولێژ و جامیعه کان و ناو جه ماوه ری خه ڵکی کوردستان بده نه وه و بهێڵن یه ک که سی بێ لاین  له خه ڵکی کوردستان به شداری ئه م پرۆسانه بکات و تداخۆلی تیدا هه بێت. له ساڵی ١٩٩٢ په رله مانێکی کارتۆنیان پێکهێنا که به هۆی گرژی و ئالۆزی سیاسی و نیزامی نێوانیان ماوه یه کی نه برد که ته عتیل کرا.

له ساڵی ١٩٩۴ دا یه کێتی و پارتی شه ڕی ناخۆیان ده ست پێ کرد و بوونه هۆی ماڵ وێرانی خه ڵک و نا ئارامی کوردستان و قه تڵ و عامی سه دان پێشمه رگه و خه ڵکی بێ تاوان و بێ سه ر و شۆن کردنی خه ڵکانێکی دیکه. له لاێکی دیکه شه وه ئه م شه ڕ و نا ئارامی یه بووه  هۆ و بیانویه ک بۆ  ئه وه که له لایه که وه حکومه تی به عس به داخوازی و په لڕاکێش کردنی پارتی دیموکرات بگرێته وه هه ولێر (٣١ ی ئاب) و به داخوازی یه کێیتی نیشتمانیش حکومه تی جنایه تکاری کۆماری ئیسلامی هێزی سه ربازی و پاسدار ڕه وانه ی سلێمانی و کرکوک بکات.

دوای ئاگر به سی نیوان ئه م دوو تاقمه میلیشیا، عمه له ن کوردستان بووه دو پارچه به ناوی ناوچه ی (زه رد و سه وز) و” دێگه ڵه” له به ین هه ولێر و کۆیه، بووه خاڵی سنوری نێوان ئه م دوو به ره میلیشیا و مافیایه که تا ئێستا و ئه مڕۆش درێژه ی هه یه. به م شیوه یه  ئه م دوو حیزبه قه ومی و خێڵه کی یه ئه وی که رژیمی دیکتاتوری صدام پێ نکرا له کوردستان ته واوی بکات ، ئه مان به ته واوه تی بۆیان ته کمیل کرد و خه ڵکی هه ژاری کوردستانیان روبه روی قه یرانێکی گه وره ی سیاسی و ئابوری کرده وه.

ئه م وه زعه قه یراناویه به م شێوه یه له پێناو ڕا و ڕووت کردنی خه ڵک و به فیڕۆ دان و دزینی سه ره ت و سامانی گشتی خه ڵک له نێوان ئه م دوو حیزبه چه کداره دا  درێژه ی هه بوو تا سه ر ئه نجام  ئه حزابێکی قه ومی- ئیسلامی دیکه به ناو ئوپوزسێۆن سه ری هه ڵدا.

ئه م جاره، شه ڕ و کێشه و ململانێکان که وته نێوان دوو حیزبی ده سه ڵاتدار له گه ل  به ره ی ئوپوزسێون که تازه دروست ببوون. ئه مه ش بۆ خۆی کێشه و ململانێکی قوڵتری هێنایه ناو گۆڕه پانی کوردستانه وه و موزاهه ره و ناره زایه تی گه وره ی له لاین گه نجان و مووچه خۆران و خه ڵکی نارازی و ئازادیخۆاز له م حکومه ته بێ ده ستور و قانون و گه نده ڵه  به دوای خۆیدا هینا ئاراوه.

ئه وه بۆ که له ساڵی ٢٠١۴ دا خه ڵکی سلێمانی ده ستیان دایه که مپینێکی گه وره له مه یدانی سه رادا و هه ر رۆژه به وتاری جیاجیا بۆ خه ڵک که وتنه نووسینی داواکاری و ئه نجامدانی ئه و پرۆژانه که ده بێ ده سه ڵاتدارانی کوردستان ئه نجامیان بدات.

سه رئه نجام دوای چه ندین ڕۆژ ، ویستیان که به ڕێپێوانێکی هێمنانه کۆتای به که مپین و ناره زایه تێکه بهێنن که له لایه ن چه کدارانی پارتی دیموکراته وه به شێوه یه کی دڕندانه ته قه یان ڵێ کرا که بووه هۆی گیان له ده ستدانی ده گه نج و منداڵ و بریندار بوونی ده یان که سی دیکه.

ئه م کاره ساته دلته زێنه، خه ڵکی سلێمانی و کوردستانی به ئاگا هێنا که له نێوان ده سه ڵاتدارانی جه لاد و خوێنڕێژی کورد، عه ره ب و تورک و فارس دا هیچ جیاوازیه ک به دی ناکرێت  و هه مووان یه ک سیستیم و کرده وه په یره و ده که ن و ئه ویش سه ر کوت کردن و کوشتنی ئازادیخوازان و رۆشنبیران و ئینسانه سکۆلاریزمه کانه.

جارێکی دیکه ماموستایان ، خوێندکاران و فه رمانبه ران وخه ڵکی نارازی و موعته رزی کوردستان بۆ داواکاری مافه سه ره تایه کانی خۆیان و دژی گه نده ڵی له ساڵی ٢٠١۵ دا ده ستیان دایه ڕێپێوان و مانگرتن و ئێعتراز دژی حکومه تی قه ومی – مه زهه بی کوردستان و ئه مجاره ش دیسانه وه که وتنه به ر لێشاوی سه رکوتگرانه ی  چه کدار و میلیشیاکانی پارتی دیموکرات و ژوماره یه کی زۆر له خه ڵک له شار و شۆنه جیا جیاکانی کوردستان بوونه قوربانی و یا بریندار کران.

ئه مه ش هاوکات بوو له گه ل ده ر کردنی سه رۆکی په رله مان و وه زیره کانی ” گۆڕان ” له حکومه تی به ناو “بنکه فراواندا” و په ک خستن و داخستنی په رله مانی کوردستان له لایه ن پارتی دیموکراتی کوردستانه وه تا به ئێستا.

ئه م مه سه له ش بۆ خۆی و هاوڕی له گه ل نه دانی مووچه ی فه رمانبه ران و ماموستایان و که می ئاو و کاره با و خزمه تگوزاریه گشتیه کان ئه ونده ی دیکه قه یرانه کانی کوردستانی قوڵتر و برینه کانی خه ڵکی زیاتر کولانده وه.

هه مووان ئاگادارن که کوردستان له رووی سروشتییه وه ناوچه یه کی  زۆر ده ۆڵه مه نده و خاوه نی سه رچاوه یه کی زۆری نه وت و غازه و هه ر وه ها  زه وی و زارێکی یه کجار گونجاوی هه یه بۆ کشت و کال و خاوه نی کانه به ردی سروشتی مس و ئاسن و زۆر شتی دیکه یه که ئه کرێت بوترێت  که ئه گه ر به دروستی که ڵکی لێ وه ر بگیرێت و دزی سه روه ت وسامانی گشتی و گه نده ڵی و فیسادی حزبه قه ومی و دین یه کانی کوردستان مه جال بدات به شی پنجاه ئه ونده ی دیکه ی خه ڵک ده کات که به ئه وپه ڕی خۆشگوزرانیه وه تێدا بژین.

به ڵام به داخه وه ده بێت بڵێم که کوردستان چه نده ده وڵه مه نده  به سامانه سروشتێکانه وه  که ئه توانێت ژیانی ئینسانه کانی به باشترین شێوه دابین بکات زۆر له وه زیاتر فه قیرتره به  ئه حزابێکی چه پ و سێکۆلار و ئینسانی سیاسیی واقیعی و یه کسانی خواز و پروفیشیۆنال له بواره جیاوازه کاندا.

دروست ئه مه ٢٧ ساڵی ته واوه که خه ڵکی کوردستانی باشور به ده ستی حیزبه قه ومی – مه زهه بییه کانه وه توشی سه دان کاره ساتی جه رگبڕ و بوحران و قه یرانی جوراوجوری ئابوری و سیاسی و نیزامی بووه ته وه ، که له م ماوه دوور ودرێژه دا له زۆربه ی وڵاتانی دونیا به لایه ن که مه وه  شه ش حکومه ت و په رله مان و داموده زگای ده وڵه تی بێ هیچ موشکله یه ک ئاڵ و گۆڕ و ده ستاو ده ست پێکراوه ، به لام که سه یری کوردستان ده که یت فه قه ت نزیک به سه د  ده م و چاو له پارتی دیموکرات و یه کێیتی نیشتمانی و جماعه تێک له حیزبه کانی دیکه ده بینیت که هه موو کات و ساتێک و هه میشه دوپات ده بنه وه ، به شێوه یه ک که ئینسان دڵی تێکه ڵ دێت و مێزیان لێ ده کاته وه.

و هه ر ئه م شه خس و ده موچاوانن  که به فیڕۆ دان و دزینی سه روه ت و سامانی خه ڵک بونه ته هۆی ناسه قامگیری سیاسیی ، ئابوری و کۆمه ڵایه تی و زه نجیره یه ک له  قه یرانه به ر ده وامه کانی ناو کۆمه ڵگای کوردستان وه ک بێکاری ، بێ معاشی و بێ ئاوی و بێ کاره بایی  و خزمتگوزاریه کانی شاره وانی و گه لێک قه یرانی جوراجوری دیکه که بووه ته هۆی داروخانی گه شه ی فیکری و رۆحی به شێکی زۆری خه ڵک له کوردستان.

بۆ ئه وه ی ته حلیل و شیکردنه وه ێکی عیلمی و جه وهه ری له وه زع و قه یرانه زه نجیرێکانی کوردستان بده ین ، ده بێت پێش هه ر مه سه له یه ک له جه وهه ر و ئایدۆلۆژیا و کرده وه کانی ئه م حیزبه قه ومی- ئیسلامیانه ی کوردستان بکۆلینه وه تا بتوانرێت سه تح و پله ی چاوه ڕوانی له م حیزبانه سه باره ت به مافه ڕه وا و چاره نووس سازه کان باشتر بۆ خه ڵکی روون بێته وه.

هه ر وا که له سه ره وه ئیشاره تم پێکرد ، جارێک با ئه وه بڵێم که قه یرانه یه ک له دوای یه که کانی کوردستان پێش ئه وه ی نه تیجه و به رهه می وه زع و قه یرانێکی ناوچه یی و نێوده وڵه تی  بێت، نه تیجه و ره نگدانه وه ی بێ که فایه تی و بێ لیاقه تی سیاسیی و نه تیجه ی ئایدولۆژیای چه وت و خائنی ناسیونالیزم ئیسلامی حیزبه کوردیه کانی ناو خودی کوردستانه. به پێچه وانه ی گوتاره کانی ئیبراهیم علیزاده که له گوفتۆگۆیه ک دا ئه ڵێت ” تایبه تمه ندی قه یرانی سیاسیی ئه مڕۆی کوردستان له وه دایه که ده سه ڵات و ئوپوزسێون ، ره نگی یه کیان گرتوو…” یانی لای ئه و ئوپوزسێون رادیکال و چه پ بووه بڵام به تێکه ل بوونی به حیزبه ناسیوناڵیزمه کان بوه ته سبه ب و هۆی سه رچاوه ی قه یرانه کانی ئه مڕۆی کوردستانه ”  که به بڕوام ئه م بۆچونه ، بۆچونێکی به ته واوه تی هه ڵه و چه وته و به چاک و چه پ  نیشاندانی به ره ی ئوپوزسێونی حیزبه ئیسلامی و ناسیونالیزمه کانی دیکه یه. چونکه به ره ی ئوپوزسیون له سێ حیزبی ئیسلامی و گۆڕان پێک هاتووه که هیچ کام له مانه نه چه پن و نه رادیکال و سکۆلار، به ڵکو تا سه ر ئێسقان رجعی و دواکه توون و ئامانجی داهاتووی ئه مانه حکومه تێکی هاوشێوه ی سعودیه و ئێران و هاوشێوه کانی ئه وانه.

ئه م هه موو قه یرانه زه نجیره یی و به رده وامه  له کوردستان ، به درێژای ٢٧ ساڵی ته واو، به م هه موو سه روه ت و سامانه سروشتی و ناوخۆییه وه بۆ نزیکه ی فه قه ت ۵ ملیون ئینسان ئه و ڕاستییه حاشا هه ڵنگره مان بۆ ده سه لمێنێت که هه مووی ئه و حیزبه ناسیونالێست -قه ومی و دینی به گوێره ی ئه و ئایدۆلۆژیا و فیکره کۆن و خێڵه کی که سایکۆلۆژیای بیر و باوه ڕ و ژیانیان بۆنیاد ده نێت نه ته نیا به دیلێکی چاره سه ر نین  بۆ حوکمرانی و بۆنیادنانی حکومه تێکی عیلمانی و سکۆلار که بتوانێ کۆمه ڵگایه کی سالم و ته ندروست پێک بهێنێت و ئال وگۆڕی سیاسیی و ئابوری و کۆ مه ڵایه تی و ده ستاو ده ست کردنی ده سه ڵات به ئه رکی خۆی بزانێت، به ڵکو ئه مانه به پێچه وانه له مپه ر و کۆسپێکی زۆر گه وره ن له ڕێگای سکۆلاریزم و سوسیالیزم و مافه سروشتێه کانی خه ڵکدا، چونکه له به ژه وه ندی چینایه تی و حیزبی و شه خسی ئه واندا نییه که مل به حکومه تێکی کرێکاری و خه ڵکی دا بنێن.

پارتی دیموکراتی کوردستان و یه کیێتی نیشتمانی که دو حیزبی سه ره کی مه یدانی کوردستانن هاوری له گه ل سه رجه م حیزبه ناسیونالیست و دینێه کانی دیکه ئه مه ٢٧ ساڵه به ” کرده وه ” و به روون و ئاشکرا  سه لماندویانه که ئه وان نه  ته نها ئامراز و حزبێک نین بۆ چاره سه ر و حوکمڕانی ، به ڵکو به پێچه وانه وه ، ئه مانه بۆ خۆیان ئامراز و خۆڵقێنه ری ته واوی قه یرانه کان و له مپه رێک بوون له ڕێگای ئازادی و سه ر به خۆی و بدیهاتنی یه کسانی و حکومه تێکی سکۆلار و مودێڕن له کوردستاندا.

ئه مانه زۆر به باشی ویستویانه که له م ماوه دا سه دان و هه زاران میلیارده ر و میلیونر له سه ر حیسابی سه روه ت و سامانی کریکاران وزه حمه تکێشانی کوردستان بخولقێنن و پێبگه ێه نن و گه نده ڵی ، فوحشا ، و ئیسلام به هه موو به شه کانییه وه زیندو بکه نه وه و به مه یل و که یفی خۆیان له گه ل هه موو حکومه ته  فاشیزم و ئیسلامییه کانی دراوسی قه رار و گریبه ست  ببه ستن و کوردستان بکه نه هێلانه ی تیرۆریزمی ده وڵه تی تورکیا و ئێران و وه ڵاتانی دیکه، به لام ناتوانن و نایانهه وێت و له سروشتی بیر و باوه ڕی ئه واندا نی یه، حه تا مووچه ی فه رمانبه ران و ئاو و کاره با ی خه ڵکی دابین بکه ن.

له کام وڵات و شۆنی ئه م دونیادا رێژه ی مزگه وت و شۆنه ئاینیه کان (وا چاکتره بڵێـم شۆنی په روه رده و پێگه یاندنی تیرۆریزم و تیرۆری فیکری ئینسانه کان) له رێژه ی خوێنگه کان و شۆنه زانیستێ و عیلمیه کان زۆرتره جگه له کوردستانی جه لالی و مه لای نه بێت؟

به بڕوام وه شه ی حکومه ت بۆ کوردستانێکی حیزبی و میلیشیایی، وشه یه کی ئیزافی و زیاده یه و جگه له پڕۆپاگه نده ی سیاسیی و ته بلێغی هیچی دیکه نییه. چونکه که ده ڵێن حکومه ت ، ده بێت ئه و حکومه ته خاوه نی هه موو مه لزومات و سیفه ته کانی یه ک حکومه تی تێدا به دی بکرێت ، وه ک ده ستورێکی مودێڕن که هه موو حه ق و حقوقێکی دانیشتوانی تیادا گونجا بێت، په ڕله مان ، په ڕله مانێک که ده سه ڵاتی ته واوی چاودێری و بڕیاری هه بێت ، و سه رۆک وه زیر و وه زیرانێک که هه مووان ده بێت خاوه نی شهاده ێه کی به رز له بواره جیاجیاکانی ده وڵه تداری دا بن، دادگا و محکه مه یه کی بێ لاین و سه ر به خۆ و کارا، هێزێکی چه کداری خه ڵکی و بێ لاین ، ئابورێکی  به هێز و زۆر شتی دیکه . که له کۆی هه مووی ئه مانه یه ک خالیشی شمولی کوردستان ناکات و یه ک خالیش نابینیت که به شێوه یه کی ستاندارد و بێ لایه ن و حیزبی نه بێت.

ئه مڕۆکه سه رۆکی هه رێم و حزبه که ی پرۆپاگه نده بۆ ڕاپرسی گشتی و سه ر به خۆی کوردستان ده که ن. باشه که سێک نییه بڵێت ئێوه ی گه نده ڵ، ئێوه ی کۆنه په ره ست ، ئێوه که بڕواتان به هیچ ئال و گۆڕێکی سیاسی نییه، ئێوه که سه رۆت و سامانی گشتی  به تاڵان ده به ن، ئێوه که به هێزه ی چه ک په رله مان  داده خه ن و سه رۆکه که ی ڕه وانه ی ماڵه وه ده که ن، ئێوه که تا ئێستا هۆکاری کوشتن و تیرۆری ده یان و سه دان ڕۆژنامه نووس و خه ڵکی رۆشنبیر و بێ تاوانی کوردستانن ، و ئێوه که خوڵقێنه ری هه موو قه یرانه زه نجیرێکانی کوردستانن چۆناوچۆن له رووتان ده ێت که باسی سه ر به خۆی کوردستان بکه ن ئه گه ر بۆ داپۆشینی گه نده ڵی و کرده وه زیده ئینسانیه کانتان نه بێت؟

قه واره ی سیاسیی به ناو “حکومه تی کوردستان” له چه ند حزبێکی قه ومی، ئیسلامی و ناسیونالیزمی خێڵه کی پێکهاتووه که یه ک زه ره ش نه ته نیا عیلاقه ی به چینی کریکار ، زه حمه تکێش  و خه ڵکی هه ژاری کوردستانه وه نییه ، به ڵکو هه ر یه ک له م حیزبانه به موسته مسک و به ڵگه وه خاوه نی کۆمه لێک خیانه تی مێژوی گه وره ن ده رهه ق به میلله تێک به ناو کورد.

خه ڵکی کوردستان بۆ چاره سه ر کردنی ئه م هه موو قه یرانه که هه موو کات و ساتێک یه خه یان پێ ده گرێت و ته قه له ده رگایان ده دات و خه م و په ژاره یان به سه ردا ئه سه پینێت و سفره ی نانیان بێ خواردن ده کات و قوربانیان لێ ده گرێت ، ده بێ پێش هه موو شتێک یه ک ریز و یه ک ده نگ  به ژن و پیاو و مامۆستا و قوتابی ، فه رمانبه ر و مووچه خۆر بێنه مه یدان و ئیجازه به م حزبه گه نده ل و مافیا سفه تانه  نه ده ن که له مه زیاتر یاری به چاره نووس و کرامه ت و ژیانیان بکه ن و به جێگای ئه مانه خۆیان له حیزبێکی چپ و سکولار دا رێک بخه ن .

هه ر ئێستا و نزیک مانگێکه که مشت و مڕی هه ڵبژاردنی په رله مان له نێوان ئه م حیزبه دۆڕاوانه دا گه رمه. هه ر یه ک له م حیزبانه دوای ٢٧ ساڵ وه ک هیچ له کوردستان رووی نه دابێت سه ر قالێ  پرۆپاگه نده ن بۆ به ده ست هێنانی کورسی زیاتر له په رله ماندا. پرۆپاگه نده ی  ئه مانه هه ر له جنێو دان و هه ره شه و گوره شه و ئاشکرا کردنی سڕ و نهێنی یه کتر ده ستی پێکردوه و تا قۆناخی زمان بڕینی یه کتر رۆیشتووه. فه رهه نگ و ئه ده ب و کلتوری رجعی و کۆنه پرستانه ی ئه مانه هه موو سنورێکی ئینسانی تێکشکاندووه . ناتبایی و رێکنه که وتن له سه ر پله و پایه و ده سه ڵات له نێوانیان ئه ونده قوڵه که بۆ خۆیشیان نازانن چی به خه ڵک بڵێن. ئه م مافیانه به جێگای دارشتنی به رنامه یه کی تۆکمه ی سیاسی و ئابوری بۆ چوار ساڵی داهاتووی کوردستان خه ریکن هه ره شه ی زمان بڕین له یه کتر ده که ن. چونکه له م ٢٧ ساڵه دا هه موو جنایه ت و خیانه تێکیان له بواری ئابوری، سیاسی و نیزامی و کۆمه لاێتیدا ده هه ق به خه ڵکی کوردستان ئه نجام داوه و ته نیا پرۆسه ی زمان بڕین ماوه که قه راره دوای هه ڵبژاردن ئه وه ش به ئنجام بگه یه نن.

راستی مێژوی گه لێک وه ڵات و حیزب و رێکخراوه م دراسه کردووه، بڵام تا ئێستا بێ غیره ت تر و بێ ناوه رۆکتر و خیانه تکارتر و خۆفرۆشترم له م حیزبه ناسیونالیزم ئیسلامی کوردم نه دیوه. سه یری دونیا که ن بزانن حیزبێکی قه ومی ناسیونالیزمی دیکه له وه ڵاتێکدا په یدا ده که ن که به ئه ندازه ی ئه م  حیزبه ناسیونالیزمه کوردانه خیانه تی به کۆمه ڵگای خۆی کرده بێت؟ دڕۆیه ناتوانرێت حیزبێکی معامله گر و فاسید و خیانتکاری دیکه وه ک ئه مانه په یدا بکرێت. نۆکری و خیانه تی ئه م حیزبه قه ومی و ئیسلامیانه به میلله ت و خه ڵکی کورد تا به ئێستا مێژویه کی دوور و درێژی تۆمار کردووه . ئێستاش ده بێ چاوه ڕوان بین تا بزانین ئه م حیزبه دۆڕاوانه دوای ئه م هه ڵبژاردنه ی په رله مان ، چ خیانه ت و قه یرانێکی دیکه ی چاوه ڕوان نه کراو به مێژوی پڕ له خیانه ت و جنایه تی پێشوی خۆیان ئیزافه ده که ن.

لێره دا ئه بێت بڵێم که له م نوسراوه دا که ڵکم له نووسینێکی دیکه خۆم به ناو ( ئه م هه موو قه یرانه له کوردستان بۆ چی؟) که دو ساڵ له مه و پێش بڵاوم کردوه ته وه وه ر گرتووه.

عێزت دارابی

چهارشنبه، ٢٨ شهریور، ١٣٩٧