چرا باید اینطور باشد؟(مطلب به زبان کردى)

بۆچی ده بێ ئاوا بێت؟
ڕاستی کاتێک که ئینسان ئاوه رێک له ده ست درێژی و پلانگێری وه لاتانی شه ڕ خواز و داگیر که ری ئوروپا و ئامریکا و روسیه و مێژوی که سیف و خوێناوی دو سه ده ی رابردوی ئه وان تا ئێستای له مه نته قه ی “خاورمیانه” یان ڕۆژهه لاتی ناوه راست ئه داته وه، یه ک دونیا کاره ساتی جوراجۆر و خوێناوی تیدا به دی ئه کات که ئینسان دوچاری شۆک و دڵ وستان ده کات.
ڕاسته، که هه موو گه لانی زه حمه تکێش و نه ته وه کانی ئه م ناوچه یه به گشتی به ده ستی ده وڵه ته زلهێز و داگیرکه ر و هه ر وه ها دیکتاتور و فاشیزمه کانی ناخۆ توشی کاره ساتی دڵته زێن و نامرۆڤانه بونه ته وه ، بڵام به ده ره جه ی خاس، گه ڵی کورد دوچاری کاره ساتی وه ها بوه ته وه که بۆ ئینسانێکی دور له م ناوچه و دیاره جێگای باوه ڕ و سێقه نی یه.
کیمیاوی بارانی هه ڵبجه و کوشتنی پێنج هه زار ئینسان و خاپور کردن سه دان شار و شارۆچکه ی کوردنشین و قه تڵ و عامی خه ڵکی کۆبانی و هه ر ئێستا عفرین و شار و شارۆچه کانی کوردستان باکوری کوردستان وه ک دیار بکر، نصیبین، سلۆپی و ئامید و سه دان کاره ساتی گه وره و بچوکتری له م شێوه ، یه ک پرسیاری گه وره ئه خاته به ده می مرۆڤایه تی که ئه مه چی یه، که به درێژایی زیاتر له دو سه ده یه به سه ر میله تێکی وه کو کورددا ئیهێنن؟ بۆ چی ده بێت ئه م هه موو کاره ساته نامرۆڤانه و وه حشی گرانه به سه ر ئه م نه ته وه دا بهێنرێت؟
ئه بێت چی بکرێت تا وه کو ئیتر کۆتایی به م هه موو مه ینه ت و ئاواره بوون و کوشت و کوشتار و قه یرانانه بهێنرێت؟ تا به که ی و چه ند دهه ی دیکه ئه بێت منداڵ و ژن و گه نج و پێری ئێمه به م شیوه یه ژیان به سه ر به رێت؟ بۆ ده بێت خه ڵکان و گه نجانی ئێمه هه میشه خۆیان بۆ ئاواره بوون و روو کردن له ڕۆژئاوا ئاماده بکه ن و حارزریش بن سه دان قوربانیش له ڕێگای ئه م سه فره نامۆیه دا له به ڕ و به حریش بده ن؟
تا به که ی ده بێت ئه م میله ته که به ئه ندازه ٨ ده وڵه تی عه ره بی ناوچه خه لیچ نفود و خه ڵکی هه یه ده بێت چاوه ڕوانی کۆمه ک و یارمه تی شه ڕخوازان و ده وڵه تانی جیهان بێت؟ ئه ی بۆ ناکرێت که ئه م میله ته هه ر وه ک سه دان ده وڵه تی گه وره و بچوکی حه و سه د هه زار که سی دیکه، خاوه نی ده سه ڵاتی سیاسی و ئابوری و کۆمه لایه تی و فه رهنگی خۆی بێت و ئه ونده ئازادی و مرۆڤایه تی و دیموکراسی تیدا بێت که به جێگای کۆچ و کۆچ کردن ، و قه تڵ و عام و ژئوساید کردنیان، گه نجان و خه ڵکانی ڕۆژئاوا و جیهان به ره و خۆێ ڕابکێشیت؟
بۆ، ئاو و هه وا که ی له جێگاکانی دیکه خراپتره، زه وی کشت و کاڵیه که ی له وان بی پیت تره، جه نگه ڵ و روبار و ده شت و کێوستان و سروشتی له ڕۆژئاوا بێ ره نگ تره ، خه ڵک و ژن و گه نج و ئینسانه کانی له ڕۆژئاوایه کان بێ ئاگاتر، و بێ سلیقه و ناتیکۆشه رترن؟ راستی بۆچ ئه بێت ئاوا بێت؟ بۆچی، ئه م میله ت و نه ته وه له هه ساره ێکی دیکه وه دابزیونته خواره وه که ئا به و شێوه یه چاوی مرۆڤایه تی له ئاستیدا کوێره و گه له کۆمه کی و پلانی ژێر به ژێر و نا ئینسانی و دره ندانه ی لێ ده کرێت؟
کاتیک که دێقه تیش ئه ده یت ناوچه ی کوردستان به عام له هیچکام له و شتانه دا که باسم کرد نه ته نیا هیچی له ڕۆژئاوا و وه ڵاتان و گه لانی دیکه که متر نی یه ، بگره له زۆر بابه تیشه وه ، زۆری له ئه و وه لاتانه که ئیمڕۆکه خۆیان به ئاغا و سه روه ری دونیای دیموکراسی تۆ بڵێ (دونیای ئینسان کوشتنی سه رمایه و مافیای پاره) ده ناسێنن زیاتره.
ته نیا شتێک که میله ت و خه ڵکی کورد به گشتی له ده وڵه تانی دیکه ی که متره “چه ک و ئامرازی ئینسان کوشتنه”. ده ی ئه وه ش هه ر پێشکه ش به وان، بۆێکا ئینسان نابێت و ناکرێت که بیر له کوشتنی هیچ گیان له به رێکی روی گۆی ئه م زه ویه بکاته وه. ئه وانه ی که ئه م کاره ده که ن و ئامانجی گشتیان ئه مه شێوه کرداریه، ئه وانه ده کرێت له رێزبه ندی ئینسانه دره نده و فاشیست و مرۆڤ کوژه کاندا به حیساب بهێنرێن تا رووی مرۆڤایه تی ڕاسته قینه ش پیس نه که ن.
ئوردوغان و ده وڵه ته که ی، هاوڕێ له گه ل هاوپه یمان و هاوبیره جیهانیه کانیدا، ئه و مرۆڤه دره ندانن که فه قه ت چه کی ئینسان کوژیان له گه لانی دیکه زیاتره و ئه گینا له هه مو روویه که وه ده کرێت له رێزبه ند و جه دوه لی مرۆڤیشدا هیچ حیساب و کتابێکیان بۆ نه کرێت و بیان سڕنه وه. ئه وانه پشتیان به چه ک و سه رمایه وه به ستووه، ئه وانه مێشکیان خاڵی و ده روونیان تۆزاویه، خوراکی ئه وانه خوێنی ئینسانه کانه، هه ر بۆیه کا به جێگای خۆشه ویستی مرۆڤه کان ، خۆیان روبه روی قین و توڕه یی ده رونی زۆربه ی زۆری خه ڵکی هه ژار و رۆشنبیری ئه م دونیایه ده که نه وه.
ئوردوغانی مێشک پوک و نه ته وه په ره ست به هه موو چه کێکی مودێرنی ئامریکی و ئاڵمانی و هێزه ئینسان کوژه کانیه وه، دو مانگه بی وه چان خه ریکه، منداڵانێ ئه کوژێت که له و په ری هه ژاریدا له ناو کۆلان و به ر ده رگای خانوه کاندا به به رد و دار یاری ده که ن ، خه ریکه ژنان و به ساڵاچوانێک ئه کوژێت که خه ریکی دابین کردنی ژیانی مه ینه ت باری رۆژانه ی خۆیانن. ئه م کۆمه ڵ کوژیه به ڕۆژی روناک روو ئه دات و ته واو ئه و ده وڵه ته به ناو دیموکراسیانه وه ک ئورۆپا و ئامریکا و روسیه و ناتۆی شه ر خۆازیش نه ته نیا لێ بێ ده نگن به ڵکو گله یی و سکالایان له ده وڵه تی فاشیزم و ئوردوغانی نازیسم ئه ویه که شه ڕه که زوو ته واو کات. مانای ئه م قسه یه ئه وه یه که هه ر چیت کردوه زوتر کۆمه ڵکوژیان بکه با شه ڕه که ته واو ببێت.
له لایه کیشه وه جه نابی آندرس فوگ راسموسن دبیر کل ناتۆ له “فرمایشه کانی” چه ند ڕۆژی رابردو دا ئه ڵێت تورکیا هه قی خۆیه تی که له مه رز و حدوده کانی خۆی پارێزگاری بکات. ئه م جه نابه، وه ها نیشان ئه دات ، که خه ڵکی هه ژار و ئازادیخوازی عفرین به تۆپ و تانک و تیاره و چه کی کۆمه ڵکوژ چونه ته ناو ئنقه ره و تورکیا و خه ریکن ده وڵه تی فاشیزمی ئوردوغان ئه روخێنن. ئاخر ئه ی شه ڕ خواز، ئه ی ئینسان کوژ و له ئوردغان فاشیست تر، پێم ناڵێت که خه ڵکی عفرین چی یان له تورکیا کردوه که ئا به و شێوه یه ئه دوێت؟
مه گه ر هه مو شه ڕ و قه یران و کۆمه ڵکوژی و ژئوساید و خوێنرشتنێک بێ ئێوه له م دونیادا کراوه؟ مه گه ر هه ر ئێوه پلانی هه مو شه ر و ئاژاوه ێک له م سه ر بۆ ئه و سه ر دونیا دانانێن و سازمان و گروپه فاشیزم و ئیسلامی و غیره ئیسلامیه کانی بۆ ساز ناده ن؟ به راستی بۆ دونیای به شرێت شه رمه ، که که سانێک وه ک ئێوه ئه م دونیایه به رێوه ئه به ن!
ده ی با هه موو پێکه وه بڵێن ڕووره شی و سه رشۆری و نه مان بۆ ئه م خوێن رێژ و فاشیزمانه، و سه رکه وتن و ژیانێکی پڕ له خۆشه ویستی و ئازادی بۆ هه مو گه لانی چه ساوه ی جیهان و عفرین.
عیزه ت ٢٠١٨/٠٣/١٧