جه‌نگ وکاره‌ساتی به‌ڕێوه‌یه له موصل دا به ووته‌ی یه‌کێک له له په‌یامنێرانی یه‌کێک له ئاژانسه هه‌واڵیه‌کان که‌م وێنه‌یه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه. تراژیدیایه‌کی مرۆڤایه‌تی که وێنه‌ی شه‌ڕی لینینگراد مان بیرده‌خاته‌وه، کاتی له‌شکری فاشی هیتلر گه‌مارۆی شاره‌که‌ی دا له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. قسه‌م له‌سه‌ر کوشتاری سه‌ربازانی عێراقی و ملیشیاکان و چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نییه. قسه‌م له سه‌ر ژیانی زیاتر له ملوێن ونیوێک ئینسانه که که‌وتۆته نێوان مه‌یدانی شه‌ڕی تیرورستانه‌وه، که هیچ رێگایه‌ک نییه بۆ ده‌ربازبوون بۆیان.
به‌پێ زۆرێک له سه‌رچاوه هه‌واڵییه نا ره‌سمیه‌کان شه‌قامه‌کانی موصل به ته‌رمی سه‌ده‌ها له خه‌لکی مه‌ده‌نی ته‌نراوه ، بۆنی لاشه‌ی مردووی مندال وژن و که‌سانی مه‌ده‌نی شاره‌که‌ی ته‌نیوه، له نیو ماڵ و شه‌قامه‌کاندا که هیچ توانا‌یه‌ک نییه ته‌نانه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌شیان . لاشه‌ی سه‌ده‌ها مردووی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بۆته خۆراکی سه‌گ و گیانله‌به‌ره‌ه‌کان. ئه‌وانه‌ی ماویشنه‌ته‌وه له ماله‌کانیان له‌ژێر ره‌حمه‌تی تۆپ و بۆمبارانی تیرورستان وهاوپه‌یماناندان ، وه هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگی رۆژانه‌یان له‌سه‌ره به‌هۆی برسێتی ونه‌خۆشی و که‌م ئاویه‌وه.
ڕاستیه‌ک هه‌یه ئه‌وه‌ی شاره‌زای جوگرفیای ته‌واوی موصل نه‌بێت ناتوانێت باسی نه‌هامه‌تی ئه‌م شه‌ڕه نگریسه بکات. ئه‌و جوگرافیایه و ئه‌و ته‌وقه‌ی شاره‌که که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی وله‌شکری ملیشیاکانه‌وه دراوه ، وه له ئاسمانیشه‌وه فرۆکه و بۆمبارانی شاره‌که، هیچ رێگایه‌کی بۆده‌ربازبوون خه‌لکی مه‌ده‌نی نه‌هێشتۆته‌وه، به هوی گه‌مارۆدانی له هه‌موو لایه‌که‌وه ، وه به‌هۆی پێشڕه‌وی هێزه عێراقیه‌کان و ملیشیاکان به‌ره به‌ره مه‌ودای ژیانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ته‌سکتر ده‌کاته‌وه که ده‌رچونیان مه‌حال ده‌بێت.
له‌م شه‌ڕه‌دا پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌کانی حه‌ڵه‌ب که هه‌میشه ده‌روازه‌یه‌ک ده‌کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی خۆیان ده‌رباز بکه‌ن ، له‌وێ ئه‌و ده‌روازه‌یه نییه ، وه یان پلانی بۆ دانه‌نراوه بۆ ده‌ربازبوونی خه‌لکی سڤیل. خۆیان ده‌ڵێن ۱۷۰ هه‌زار که‌س گه‌شتوونه‌ته که‌مپه‌کان و توانیویانه خۆیان ڕزگار بکه‌ن، به‌لام له‌ڕاستیدا ئه‌م ژماره‌یه خه‌لکی ناو شار و مه‌رکه‌زی موصل نیین ، به‌لکو گونده‌کانی ده‌وربه‌ری حمام علیل، تلعفر و قۆش و باشیک و گه‌ره‌که دووره‌کانی قه‌راخ شارن، که داعش به‌بێ شه‌ڕێکی سه‌خت پاشه‌کشێی لێکرد. واته له‌سه‌دا ٩٠ دانیشتوانی موصل هێشتا له نێوی مه‌یدانی ئه‌سلی شه‌ڕه‌که‌دان.
هاوپیمانان و ڕژێمی به‌غداد و ملیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی و مسعود به‌رزانی و میدیا‌و ته‌بلیغاتی نۆکه‌ری سه‌ربه‌هاوپایمانان ڕاستی ڕووداوه‌کان و ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی باس ناکه‌ن وچاوی لێده‌پۆشن، ژیانی ملوێن و نیو ئینسان سڤیل قسه‌ی له‌سه‌ر ناکه‌ن، ته‌نانه‌ت که باس له خه‌لکی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن ته‌نها کامێراکانیان ئه‌و چه‌ند هه‌زار که‌سه پشان ده‌ده‌ن که له ئه‌ساسدا خه‌لک ناو شاری موصل نین له که‌مپه‌کانی خازر‌و مه‌خموردان.
کاتێ گوێم له پیاوێکی ڕه‌شوڕووت گرت به ده‌می گریانه‌وه له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌که‌کانی موصل هاواری ده‌کرد: ده‌کرا ژیانی ژێر ده‌سته‌یی داعشی کۆنه‌په‌ره‌ست قبوڵ بکه‌م ، به‌لام له‌ده‌ستدانی دوو منداڵ و هاوسه‌ره‌که‌که‌م پێ هه‌زم ناکرێ ، چیتر ژیانم بۆچیه دوای له‌ده‌ستدانی خێزانه‌که‌م ، ئه‌مه سه‌رتاپای له‌شمی هێنایه خرۆشان. ناکرێت شه‌ڕی ده‌رکردنی داعش بکرێته بارمته‌ی سه‌ده‌ها هه‌زارله ئینسانی سڤیل ، ناکرێت تیرورستان شه‌ڕی تیرورستان بکه‌ن به هه‌موو قیمه‌تێ! ناکرێ چاو له ئاستی له‌و قه‌ساپخانه‌یه دابخه‌ین که بۆ سه‌ده‌ها هه‌زار له خه‌لک خۆلقاوه، نا ناکرێت بێده‌نگی هه‌ڵژێرین .ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه بۆ مرۆڤایه‌تی ، ئه‌مه شه‌ڕی رزگاری نییه، ئه‌مه شه‌ڕێک نییه بۆ باشبوونی ژیانی ئینسانه‌کان، ئه‌مه شه‌ڕێک نییه بۆ له‌ناوبردنی تیرورستانی ئیسلامی خوێن‌ڕێژ، ئه‌مه شه‌ڕێک نیه بۆ هینانی مودێلکی تر له ده‌سلاتی پێشکه‌وتوخواز . له‌ناوچوننی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاواتی هه‌موو ئازادیخوازی دنیایه ، به‌لام له‌ناوچوونی تیرورستان به‌ده‌ستی تیرورستان خێری بۆ خه‌لک نییه. ئه‌مه شۆڕشی پێشکه‌وتوخوازی وولاتێک نییه که بڵێن با ته‌حمولی قوربانیه‌کانی بکه‌ین . ئه‌مه شه‌ڕی کرێکاران نییه تاکو زنجیره‌کانیان له‌ده‌ست بده‌ن وه ته‌حمولی قوربانیه‌کانی بکه‌ین. شه‌ڕی به‌ناو ڕزگاری موصل به هه‌موو قیمه‌تێ وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کی نا ئینسانی و به گوێدانه ژیانی دوو ملوێن ئینسان جێگای ده‌ستخۆشی نییه و موسبه‌ت نییه.
ئه‌وانه‌ی هێرشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له‌ژێر ناوی شه‌ڕی ڕزگاری موصل به کارێکی موسبه‌ت و پۆزه‌تیف هه‌ڵیده‌سنگێنن و ئاڵوگۆڕه‌کا‌ن و ده‌رکردنی داعش به ئاڵوگۆڕێکی موسبه‌ت ده‌زانن ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی کێ و وه چۆن و وه بۆ چ ئامانجێک ده‌یکات ، ناتوانری یه‌ک زه‌ڕه نزیکایه‌تی خۆی به به‌ره‌ی ئازادیخواز و ئینسانی دژی تیرورزم پیشان بدات. ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که خۆیان به چه‌پ وئازدیخواز ده‌زانن و بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌که‌ن که خه‌ڵک ده‌سته و‌ئه‌ژنۆ دانیشێ و ئومێدی خۆیان بده‌نه ده‌ست تیرورستانی ده‌وڵه‌تی ، ئه‌مریکاوهاوپه‌یمانان تاکو تیرورستانیان بۆ له‌ناو به‌رن، ده‌توانین بڵین ئه‌وانه لایه‌نگری ئه‌و کوشتار و ترژایدیایه‌ن که ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی موصل ده‌کرێت.
من ڕووی ده‌مم له تاونبارانی جه‌نگ و میدیای نۆکه‌ری دنیا نییه ، من ڕووی ده‌مم له خه‌ڵکی ئازادیجواز و چه‌پ و کۆمۆ‌نیستی دنیایه بۆ ئه‌وه‌نده پاسافیست و بێده‌نگن ، بۆ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ترژیداییه‌دا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانیانن که شه‌ڕی تیرورستانیان بۆ بکه‌ن کۆتایی پێبهێنن ، وه له‌و نێوه‌شدا فرسه‌تی بۆ هاتنه مه‌یدانی ئه‌وان بێته پێشه‌وه. چ هه‌ڵوێستێکی هه‌لپه‌رستانه‌و نامرۆڤانه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئیلهامی تاوانبارانن . ئاخر بڕیار وابووه که کۆمۆنیسته‌کان هه‌میشه وه‌لام و بڕیاری جیاوازی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت بۆ ڕووداوه گرنگه‌کانی دنیا ، ده‌بێت ئه‌لته‌رناتیڤی جیاواز وسه‌نگه‌ری مقاوه‌مه‌تی جیاواز بخاته به‌رده‌م خه‌ڵکی ئازادیخوازی دنیا . ڕه‌نگه بڵێن بزووتنه‌وه‌ی کۆمونیستی و پێشکه‌وتوخوازی دنیا و ناوچه‌که ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه که به‌رانبه‌ر شه‌ڕی تیرورستان بوه‌ستێته‌وه و کۆتایی پێبهێنێت، به‌لام ئه‌گه‌ر واش بێت له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵمان بۆ ئه‌م کاره بێت، تبلیغ بۆ شه‌ڕی تیرورستان بکه‌ین و ئیراده‌ی خۆمان ڕاده‌ستی ئه‌مریکا و تیرورستی ده‌وڵه‌تی بکه‌ین، یان خه‌ڵک بێ هیوا بکه‌ین و له‌بری ڕێکخستنیان له به‌ره‌یه‌کی ئینسانی جیاوازدا ، ده‌ستیان کۆتا به‌کین وبێ ئیراده‌یان بکه‌ین . هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی ڕێبوار ئه‌حمد باسی ده‌که‌ت و ده‌نووسێت:
به‌لام له ڕه‌وانگه‌ی کۆمونیزم و به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز‌وپێشکه‌وتو، به‌ڕێببوارانی سه‌رشه‌قامیشه‌وه ناچارنین له نیوان میلیتاریزمی ئه‌مریکا وفاشیزمی ئیسلامدا یه‌کێکیانن هه‌ڵبژێرین، ئه‌رکی کۆمۆنیزم ئه‌وه‌یه وه‌ڵامێکی جیاواز وسه‌ربه‌خۆ، ئاڵای سه‌نگه‌رێکی جیاواز و پێشڕه‌وانه بدات به ده‌ست ئه‌م به‌شه‌ریه‌ته‌وه. ئه‌رکی کۆمۆنیزمه که ڕۆڵی پێشڕه‌وانه‌ی خۆی بگێڕێ بۆ هێنانه مه‌یدانی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز دژی پێشبڕکێی تیرورستی ئه‌م جه‌مسه‌ره کۆنه‌په‌رستانه.
له کۆتایدا ئه‌وه ده‌ڵێم بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر کوشتاری خه‌ڵکی سڤیلی موصل و شه‌ڕی وێرانکارانه‌ی تیرورستاندا نه‌ک ته‌نها نادروسته به‌ڵکو تاوانه، مێژوو له‌لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی خۆیدا جێگای ده‌کاته‌وه، به خه‌تی تایبه‌تی شه‌رمه‌زاری بۆ هه‌لپه‌رستان و تاوانباران به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.