هەلویستەیەک لە پەروایزی باسەکانی هاورێ یان( رحمان حسینزادە و ریبوار ئەحەمەد)دا

لێدانی مۆسل لێکدانەوەو هەلویستگیری جیاواز لە ئاستی جیهانی و ناوچەو لەنیوان جەمسەربەندیە جیاوازەکان، لەنیوان حزب و حکومەت ولایەنە بەرپرسەکان لێکەوتەوە. هاوکات پرشکی ئەم دۆخە بەهەمان شێوە لەنێوان چەپ و کۆمۆنیستەکانیشدا لێکدانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. جیاوازیەکی سەرەکی کە هەیە هەڵوێستگیری تەواوی حزب و حکومەت و ڕەوتە بۆژوا مەزهەبیەکان بە ئامانجی هێزگرتن و بەهرەبەرداربوونە لەم رووداو کارەساتە. بەلام بەداخەوە لەنیو بەشێک لەکۆمۆنیستەکان ئەم هەلوێستگریە بووە مایەی خۆکوتانەوەو چوونەوە نێوخۆو سەرکۆنەکردنی یەکتربوو. گوایە ئەوەی یەکجار گرنگە شەفافیەتی نەزەری و ئایدلۆژی هەلویستگیریە، نەک بەرهەمهیًنانی پراتیکێکی سیاسی کەتیًدا بتوانریًت هەنگاویًک بنریًت کە کۆمۆنیزمیش بچیتە نیو هاوکیشەکەوەو تیدا هێزوەرگریت.
لەماوەی ڕابرودا بینیمان دوابەدوای هەلوێستگرتنی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان وعیراق هاورێ رحمانی حسینزادە لەیەن حزبی حیکمەتیستەوە چاوپێکەوتنێکی تەلفزیونی ئەنجامدا کەتێدا هەڵوێستی هەردوو حزبی کوردستان وعیراقی دایە بەر سەرنجو ڕەخنەو بەجۆرێک بانگەوازی دەنگهەڵبڕین و نارەزایەتی کادرو ئەندامانی حزبی کرد لەبەرامبەر سیاسەتی ڕەسمی حزبدا.هاوکات هاورێ ریبوار ئەحمەد وەلامێکی تووندی هاوری ڕەحمانی دایەوە کە بەداویدا ژمارەیە لە کادرو ئەندامانی هەردوو حزب کەتنە سەنگەر گرتن لەیەک .
ئەوەی من لێرەدا دەمەوێت قسەیەکی لەسەربکەم دروست و نادروستبوونی فلان ڕستەو پەرەگرافی ئەم یان ئەو هاورێ نیە، تەنانەت دروست و نادروستی جیهەتیگیری سیاسی هیچکام لەباسەکانی ئەم هاورێ یانە نیە. بەئەندازەی ئەوەی کە هەلوێستەیەک بێت لە پەیوەند بە کۆی گرنگی ئەم باسانە لە سونگەی چارەنووسی حزب و کۆمۆنیزمی کریکاریەوە. پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا بەراستی هیچکام لەم هاورێ یانە دەتوانن پێمان بڵێن کە ئەم هەلوێسگیری و بەریەککەوتنە دەتوانێت بە چ ئەندازەیەک پێگەی حزب و کۆمۆنیزمی کریکاری بەهێزو کاراو دەخالەتگەر دەربخات لەجەرگەی ئەم رووداوانەدا ؟ ئایا بەڕاستی ئەو باس و دەستوور عەمەلەی کە تا بەربەیانی ئەم باسەش لەسەرمیزی رابەری هەردوو حزبدابووکە دەیان سەعات باس و بەدواچوونی لەسەرکرابوو ، بۆ وەها ئەنجامگیریەک بوو؟ لەوەشگەرین کەبەبڕوای من گەر ئەم دەستوورعەمەلەش لەباشترین حالەتدا بچێتە پێشەوە، خۆبەخۆ بەمانای دڵخۆشکردن نیە بەپێگەی حزب و چارەنووسی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری لەجەرگەی کێشەمکیش جەدەلە سیاسیەکانی جیهانی ئەمرۆدا. ئەگەر بیتوو هەنگاوگەلی زۆر جدیترو لیبروانەتر بەدوای خۆیدا نەکشێت فکرێکی ڕیشەی بۆ ئایندەو چارەنووسی ئەم بزوتنەوەیە نەکرێت، مەحالە ئەم هەنگاوگەلە بە شوێنێکمان بگەیەنێت و ئەنجامگیریەکی بنیادنەرانەی لێبیتەوە!
هاورێ یان لێتانناشارمەوە باس و رەخەکانی هیچکامتان نەک تەنیا ڕاینەکێشام ودڵخۆشی نەکردم و لەئاست چاوەرانیەکانی مندا نەبوو، بەلکو پێموایە ئەم سەنگەربەندیە نارەوایە هەوێنی قوڵکردنەوەی لەیەکترازان و بیدەربەستیە لەبەرامبەر خەبات و تیکۆشانی هاوبەشی نزیک بە چارەکە سەدەیەک لە هاوخەبات بوون. ئاخەر بەراستی ئەمە ئەولەویەتێکە کە ئێوە بۆ خۆتان داناوە، وەک رابەرانێکی ئەم حزبانەو هەنگاونانێکی شایستەیە لە پەیوەند بە وەلامدانەوە بە نیازو ئەولەیەتەکانی چارەنووسی سیاسی ئەم حزب و بزوتنەوەیەدا. ئایا ڕۆلی دەخالەتگەرانەی کۆمۆنیزم دەبیت بەکردەوە چۆن بەتونیلی پر تراژیدیای ئەم باسانەدا تیپەریت و ئایا بەراستی بەم میتودەوەو لەجەرگەی ئەم باسانەوە دەکریت خەلکی کریکارو زەحمەتکیش ئومیدەواربکرین بە ئایندەیەک کە دەکریت لە ئەنجامی دەخالەتگەری شۆرشگیرانەی چەپ و کۆمۆنیستەکانەوە وشیاریی سیاسی و چینایەتی ئەوە خەلکە ببریتە سەرەوەو بە سیاسەت و پراتیک و ئاسۆیەک چەکداربکرین کە بکریت چیدی لەوە زیاتر نەبنە قوربانی سیاسەتی و کارنامەی فاشیستانەی هەردوو بەرەی کۆنەپەرستی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمی نیودەولەتی و تەواوی هیزو لایەنە قەومی و ناسیونالیست و فاشیەکانی ناوچەکەو جیهان. بۆیە لیرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا تەشخیسدانی ئەم هەلوێستە دروستەی هەرکام لەم هاورێ یانە دەتوانیت دەروازەیەکمان بەروودادەکاتەوە، دەرفەتیک بخولقینیت بەجۆریک کە هەر نەبیت لەنیو کشیمەکیشەکاندا مەترح بین؛ یان هەرنەبێت بوینەتە جیگەی سەرنجی بەشک لە دنیای دەرەوەی خۆمان ؟ هەقیقەتەکەی ئەوەیە کە ئێوەش وەک من دلنیان کە تەنیا یەک هەلسوراوی سیاسی چەپ و ئازادیخوازی دەرەوەی خۆمان نیە لەمبارەوە هاتبێتە سەر خەت و هەست بە دلگەرمی و هاوهەلوێستی بکات. ئەوە نەبیت کە بەپیچەوانەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کادرو ئەندامانی ئەم بزوتنەوەیە کە دوو دەهەیە گۆشت وئیسقانیان بووتە خۆین لە نیو ئەم بزوتنەوەدا، ئەمرۆ کەوتوونەتە تەقەو سەنگەرگرتن لەیەک بەشێوەیەکی یەکجار ناشایستەو نەخوازراو کەوتوونەتە هەڵدانەوەی لاپەرەگەلێک کە نە هیچ جەسارەتێکی سیاسی تیدا بەدیدەکرێت و نە وەلامە بە هیچ کێشەو گیروگرفیکی ئەم بزوتنەوەیەو سەرئەنحام بەشیک لە کارکردی جەدەلە ناسازگارە دەبیتە هەوینی بی ئومتدکردنی هاورێ یانیک کە تا سەرمایەی بزوتنەوەیەکن.
هاورێ یان جەوهەرو ناوەرۆکی باسەکە دیارو رۆشنەو خۆدزینەوە بازدان بەسەریدا دادمان نادات لێمان ناگەریت! پرسیارەکە ئەوەیە چارەنووسی کۆمۆنیزمی کریکاری بۆ کوێ دەچێت، ئەو بۆشاییە سیاسیە ئەمرۆ، ئەو پەراگەندەیە بەکوێ دەگات، کێ و چۆن بۆشایی کاریزمایەک پردەکریتەوە کەپاش خۆی تائیستەش ئەم حزب و بزوتنەوەیە پشتی راست نەکردوەتەوەو پاش ۱۵ سال لەجەرگی چارنووسی ئەم دنیا پڕ کارەسات و تراژیدیەدا هێشتا ئێمە نەمانتوانیوە ڕێ لەپرۆسەی بچوک بوونەوە پەراویزکەوتنمان بگرین، نەمانتوانیوە لە قامەتی رابەری حزبیکدا دەرکەوین کە خاوەنی بەرنامەی دنیایەکی باشترە!
بەلی هاورێ یان دەرکەوتنی ڕابەریەکی سیاسی بە عنوانی ڕابەرانێکی کۆمۆنیست و سیاستمەنداری سەرشناسی کۆمەگا تەنیا ئەو ڕێگەیە کە لەئاست چاوەرانیەکدایە کە ئەم حزبەو بزوتنەوەکەی پیویستی پیەتی. بۆیە هەر کەسێک کە ئیدعای رابەری ئەم حزب و بزوتنەوە دەکات ناتوانیت زەرەیەک لەم ئەرک و ئەولەیەتە غافل بێت. بۆیە گەر لەم دەروازەیەو لەم روانگەیەوە سەرنجی هەلوستگیری هەر کام لەم دوو هاورێیە دەبینین کارکردی ئەم هاورێ یانە تەنانەت لەنیوخۆی حزبیشدا بەداخەوە ناتوانیت بیتە هەوینی ئینسجام و بردنە سەرەوەی دەخالەتگەری سیاسی کادرو ئەندامانی حزب! بەلی هاورێ یان کۆمۆنیزمی کریکاری مەحکومە بە وەلامدانەوە بە ڕۆلی مێژووی خۆی و بەکەوتنەوە سەر ئەو سکەی کە ئیدعای دەسەلاتداریەتی سیاسی دەکات. بۆیە جەوهەریترین پرسیار ئەەیە کە ئایا خۆمان بۆ ئەم ئاستەی دەخالەتگەری و رابەریەتی سیاسی ئەم حزب و بزوتنەوە ئامادەکردوە، یان بە خشکەی خۆمان لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتیە دەدزینەوە ئێمەش دەبینە بەشێک لە ئەزمونێکی سەرنەوتووی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی. لەمە بەدەر ئەم باسانە بەهەر ئامانج و بەهەر تیگەشتنیکی راست و ناراستەوە ، ئیمە ناتوانین بەم شیوازە دریژە بەتەمەنی سیاسی خۆمان بدەین ، نە کیشمەکیشی چینایەتی و نە رادلیکالیزمی کۆمەلگا لەسەر ئیمە راناوستیت و ناشمابەخشیت، بۆیە ئەرک و ئەولەیەتی شۆرشگیرانەی ئەم قۆناغە راگرتنی ئەم دۆخەو دۆزینەوەی ریگەیەکە کە بتوانیت کۆمۆنیزم بخاتەوە سەر شاڕێ خۆی . هەربۆیە کێ شایستەی بەڕێخستنی ئەم ئاسۆیەبیت دەتوانیت بێرەحمانە بە ڕەخنەو هەلویستگری خۆی پشتی ئەم بزوتنەوەیە بدات لە زەمین بۆ ئەوەی کە سبەینی باشتر بیخاتەوە سەرپیی خۆی