یه کی ئه یاره / هه ژیر نینا

یه کی ئه یاره

 

 

شنه ی ئه یاره ره نگی شه کاوه

ئه دا له ئالای سووری چه وساوه

 

شه قامی یه ک ریزله روخسار یه ک دا

رێژه ی پێ ده ڕوا کرێکار له م رۆدا

 

به رهه م سه رمایه ئه مرۆ ناخولقێت

به ده نگی دلێر شه قام ده جه نگێت

 

له به ر به یانی یه ک گرتنمان دا

ئاسۆ رووناک که ین بۆ دوا رۆژمان دا

 

جیاوازی ناکری زمان و ره نگه کان

ئیراده و هێزمان ده کات ده ست نیشان

 

سروودی زاری یه کی ئه یاره

ده نگ ئه داته وه له شارانه وه

 

دیمه نی شاران وه ک شیکاگۆیه

به ره و پێش ده روات ،بۆ نه زمی نوێ یه

 

لاپه ڕه ی مێژوو با هه ڵده ینه وه

بۆ نیزامێک تر بونیاد بنینه وه

 

ئه و نیزامه ی وا سه ردار خۆمانین

به دوور له شه ڕو مردن و خوێنین

 

سه رنجی ئه یار تیژ تر له جاران

تیشک بهاوێژێ له بڕواو هێزمان

 

ئێمه کریکاران خولقێنه رانین

به رهه م هێنه رو جوانی کۆمه ڵگاین

 

کاتیک ده چینه شه ڕی خواسته کان

پارێزه ران ده خه نه گیانمان

 

ژیانی ئاسوود، یه کسان پێناسه مانه

ئه شکه نجه و زیندان پیشه ی ئه وانه

 

با گڕوتینی یه کی ئه یارمان

سام بخاته دڵ چه وسێنه رانمان

 

شه قام به ئاڵا، سوور هه ڵگه راوه

ئه نتر ناسیوناڵ پیرۆز نه خشاوه

۲۴/۴/۲۰۱۶

۵  گوڵان ۹۵