ژیان له م به هاره(زندگى در این بهار) / هژیر نینا

ژیان له م به هاره

هه ژیر نینا

که وته ڕێ شنه ی شه ماڵی هه واران

په خش و په رێشانی کرد زوڵفی نازداران

وا به هاره دیمه نی جوان رازاوه یه

نم نمی باران ئه دا له پشکوی ئه و باخچه یه

ده شتی سه رمه ست خه مڵیوه به یه کجاری

بۆ به هاری خۆزگه کانمان کردویه ئاوه دانی

هاژه ی تاڤگه ی به رز له م شاخ وداخه

سه ره نج عاشقان ده خات ئه م باخه

پێکه نینی گوڵ به ده م شنه وه

ژین ده نه خشێنێ به لێو ته ڕه وه

هه ناسه ی ژیان له ناخم ئه روێ

شێعری پشکووتوم بۆ به هار ئه دوێ

وه رن پۆشاکی نوێ له به رکه ین

با به زمی شادی له شارا هه ڵکه ین

با سه ما که ین له دیداری ئه م به هاره

با روو ڕه ش بن دووژمنانی ئه م کوردستانه

خه م به با ده ین له شاخی سه رکه شی هیوا

با زیندو بێت باخچه ی دڵ له م به هاری رازاوه دا

بڵێسه ی ئاگری نه ورۆزه وابه تینه

ره ش به ڵه ک گیراوه له مه ڵبه ندی ئه وینه

پڕ به گه روی ئه م کوردستانه

پیرۆز بێ لێتان ئه م نه ورۆزانه