ناڕه زایه تییه کانی هه رێمی کوردستان ریشه ی چینایه تی هه یه..!،

با له ئه و کاته وه ده ست پێ بکه ین که رژێمی دیکتاتۆری به عس رووخا،ئه و سه رده مه خه ڵک دڵیان به وه خۆش بوو که رژێمێکی هارو ده ره نده یان له کۆڵ بوه ته وه رژێمێک هه تا سه ر ئێسقان جینایه تکار و زاڵم بوو، زیندان و ئه شکه نجه ، ئه نفال و کیمیا باران و ده یان دیارده و رووداوی تراژیدیا به سه ر خه لکی کوردستانی عیراق هێنا وله به رانبه ر ئه و هه موو جنایه خه ڵک بێده نگ دانه نیشتن و خه باتی بێوچانی خۆیان برده پێشێ خه باتێک که به درێژای سالانێک له شارو دێ کوردستان خه ڵکی شۆڕشگێر ژیانی خۆیان له پێناو ژیانێکی باشتر و به دوور له هه ر چه شنه چه وسانه وه یه ک دانا و ده سکه وتی به نرخیش به ده ست هات له نه تیجه ی ئه و خه باته دا ، ئه گه ر چی ئاڵۆگۆری بنه ره تی له پێک هاته ی ئه و کۆمه ڵگایه پێک نه هات ویان پێشتر به دیله که یان بۆ ده ست نیشان نه کردبوو ، به لام هه ر له چاو ئه و هه موو نه هامه تیانه ی که به سه ر ئه و خه ڵکه هات ئه توانین بڵین ده سکه وتێکی بایه خ دارو پرشنگ دار بوو له مه قاومه تی شۆڕشگێڕانه ی خه ڵکی کوردستان ، ئه گه ر چی دواتر بیرۆکه ی سه قه ت و نابه جێ لێ که وته وه، که ئه وه دواتر ئه چمه سه ری.

رژێمی به عس رووخا به ڵام ده سه ڵاتێک هاته سه ر ده ورکه نه ته نیا پێشکه وتن و ئازادی و خۆش گوزه رانی نه هێنا ، به پێچه وانه جیاوازیه چینایه تییه کان به خێرای گه یشته ئاستێک که خه ڵک به روونی هه ستیان پێده کرد، ئه توانم بڵیم ئه مه شتێکی ئاسایه لای من ،له به ر ئه وه ی رژێمی به عس له نه تیجه ی خه بات و راپه ڕینی گشتی عیراق و کوردستان نه هاته ئاراوه به ڵکو به ده خاله تی ده وڵه ته زلهێزه کان و له سه رویانه وه ئامریکا روژ ره شیه کانی خه ڵک ده ستی پێکرد، هه تا ئێستا که من ئه م بابه ته ده نووسم رۆژ نییه له عیراق ئینسانه کان نه بنه قوربانی سیاسه ته کانی ده وله تی ئه مریکا و عێراق ، ولاتێک که هیچ چه شنه ئه منیه تێکی تێدا به دی ناکه ی ، پاشماوه کانی به عسو، به ده یان بیرۆکه ی ئایینی توندره و فیرقه ی لێکه وته وه که رۆژ نییه له ووڵاته شاهیدی کوشتنی که سێک نه بین ، ئه گه ر بینه سه ر هه رێمی کوردستان و باسه که مان له م باره وه چڕتر که ینه وه ده بینین که له م هه رێمه ش به ده سه ڵات داریه تی دووحێزبی سه ره کی و خاوه ن مێژوو چاره نووسی خه ڵکی کوردستانیان گرته ده سته وه و به به ڵێن و به دروشمی هه موو رۆژه ، به ڵێنیان به جه ماوه ردا که له هه رێمێکی به خته وه رو خۆش گوزه ران درێژه به ژیان ئه ده ن ، حکوومه تی فیدراڵی پێک هات گۆیا ئیتر ئه سپی خۆیان له مه یدان تاو ئه ده ن ، به لام بینیمان که له غاوی ئه سپه که له ناوه نده وه بزماری بۆ دا کوتراوه و مه حاله که سێک ئه م بزماره هه ڵقه نێ ، ئیتر چاوه رێکان و چاره نووسه هه ستیار و گرنگه کان لێنه وه دیاری ده کرێت ، جا با ئه م هه رێمه خاوه نی ساڵه ها خه باتیش بووبێت ، ئه وه حکوومه تی ناوه نده که هه مووشتێک دیاری ده کات .

له کاتی هه ڵبژاردنه کان دا چ هه راو هوریاێکیان نایه وه و چ توی خۆش باوه ریان له نێو خه ڵک دا ئه چێنی تاکو نوینه ره کانیان برۆنه سه ر کورسی ده سه ڵات و چ پاره و سه روه تێکی ئه م وڵاته یان سه رفی ئامانجه بێ ناوه رۆکه کانیان کرد که هیچ خێریکی بۆ خه ڵکی به ش مه ینتی ئه م وڵاته نه بوو ،خه ڵک به ره و پیری ده نگ دان چوون له به ر ئه وه ی ژیانیان خۆش بێت و ئاسووده بژین ، خه ڵک چوونه پای ده نگ دان هه تا له ئیمکاناتی سه ره تای به هه رمه ند بن ، به ڵام ده بینین ئیمکاناتی سه ره تایشیان پێ ره وا نابینن ، له وکاته وه که رژێمی به عس رووخاوه هه ر له کوردستان به ده یان ناره زایه تی و مانگرتن دژی ئه م ده سه ڵاته کوردییه رووی داوه ، بۆچی …؟ له به ر ئه وه ی خه ڵک نارازی بوون به بارۆدۆخێک که تێ که وتوون ،له به ر ئه وه ی نایه کسانی و ناعه داله تی بێداد ده کات ، له به ر ئه وه ی کاره باو ئاو هێشتا له م هه رێمه خه ڵک ناتوانێ به شێوه یکی نۆرماڵ که ڵکی لێ وه رگرێ ،به ڵام ئه وه مان له بیر نه چێت که کێشه ی ئه م هه رێمه ته نیا ئه م شتانه نییه که ئاماژه مان پێدا ، به ڵکو کێشه که له وه قوڵترو گرنگ تره که بیری لێده که ینه وه ،

خه ڵک رۆژی ئه وه لیش ده یان زانی که ئه مه چاره نووسیانه و جیاوازی چینایه تی و نایه کسانی بوونی هه یه ، به ڵام چونکه له سه ره تاوه به دوای به دیلێک نه گه ران که له چاره نووسی ئه وان ره نگ بداته وه و کاریگه ری هه بێت له خه باتی ئه وان دا ، به م رۆژه که وتن که هه مووان ئاگادارین ،هه روه ها به هۆی نه بوونی فه رهه نگی قوڵی چینایه تی و ئاستی هوشیاری پێویست وله ژێر کاریگه ری جه ریاناتی ناسیۆنالیستی و

عه شیره ی و بنه ماڵه یی هێزی چینایه تیان لێ بڕاو ئاسۆیان لێڵ بوو، ئه گه ر رۆژی یه که م له نه وه ده کانه وه و ڕاپه ڕینێکی جه ماوه ری له کوردستان سه ری هه ڵداو و به سه رکه وتن گه یشت ، خۆئه م سه رکه وتنه سه رکه وتنی خه باتێکی ڕادیکاڵ و سۆسیالیستی نه بوو ، خۆ ئاماجی ئه م راپه ڕینه بۆ بنه بڕ کردنی خاوه نداریه تی تاک نه بوو، بۆ نه هێشتنی توندو تیژی و بێ مافی ژنان نه بوو، به ڵکوو بۆ کۆمه ڵگایه کی رواڵه تی بوو به ناو دیمکراسی و ئازادی که نه تیجه که ی ده بینین ، کۆمه ڵگایه ک که ساڵه هایه ژنی تێدا ده کوژرێت وبێ رێزی به ژنان ده کرێت له مه نبه ری ئه و مه زگه وتانه ی که هه ر ئه م ده سه ڵاته بۆ خوی خولقێنه ریه تی و بۆ خۆشی هانده ریه تی له به ر ئه وه ی به رژه وه ندی خوی له ودا ده بینێته وه ، کۆمه ڵگایه ک که رۆژنامه نووسی تێدا ده کوژرێت بکوژه کانیش له ماڵه وه پاڵیان لێداوه ته وه ، ده سه ڵاتێک که ۲۶ ساڵه نه یتوانیوه له م هه رێمه له رووی کشت و کاڵ و وه رزێریه وه به شێک له و پێویستیانه ی که ده توانن له نێو ئه م هه رێمه بێنه به رهه م ، هێشتا خه ونیشی پێوه نابینن ، به ڵام ده بینین له ولاتانی ئێران و تورکیه کالاکان ره وانه ده کرێت و دواتریش بۆ مه به سته تایبه ت و دژه ئینسانیه کانی خۆیان بۆ فشار له سه ر خه ڵک و ئه م ده سه ڵاته به کاری دێنن، حزووری کۆماری ئیسلامی له هه رێمی کوردستان به ناو کومپانیاو شتی له و جۆره هه میشه ده ستی ئاوه ڵابووه بۆ ئامانجه قێزه ونه کانی له م هه رێمه ، و ئه وه ش له سایه ی ئه م دوو ده سه ڵاته وه یه که به ناو په یوه ندی دیپلوماسی یاری به ژیان و که رامه تی خه ڵکی ئازادی خوازی هه رێمی کوردستان ده که ن ، ئه وه کۆماری ئیسلامییه که په ره پێده ری ماده هۆشبه ره کانا له کوردستان بۆ ئه وه ی گه نجه کانی ئه م وڵاته ش وه ک گه نجه کانی کوردستان بیر له هوشیاری سیاسی نه که نه وه و به رانبه ر به ده سه ڵات داران ناره زایه تی ده ر نه بڕن ،جیاوازی چینایه تی له م هه رێمه گه یشتوه ته ئاستێک که خه ڵک تازه هه ستی پێده که ن ، به ڵام نازانن چۆن و به چ شێوه یه ک هۆشیاری چینایه تی خۆیان به رنه سه رێ که بتوانن ئاڵۆگۆری جیدی له سیستمی ئه و وڵاته پێک بێنن، چونکه ته نیا مه سه له ی وه دواخرانی مه عاش کیشه ی ئه ساسی ئه م خه ڵکه نییه به ڵکو کێشه ی ئه ساسی کۆمه ڵگای کوردستان ، کیشه ی چینایه تی و نایه کسانییه که ساڵانێکه خه ڵک پێوه ی ده ناڵێنن،له ژێر سیبه ری فیدرالیزم وو به ناو دیموکراسی ساڵانێکه زۆرینه ی خه ڵکی کوردستان چ له رووی فه رهه نکییه وه وچ له رووی سیاسیشه وه ره نج ده بن ، فه رهه نگی به و مانایه که هێشتا له م هه رێمه که ڵتورێک په یره وده کریت که له گه ڵ پێشکه وتن و تکنوکوجیای ئه ورووی دا ناێته وه ، دیارده ی توندوتیژی به رانبه ر به ژنان ، کوشتنی هه ر رۆژه ی ژنان له و هه رێمه وه به سزا نه گه یاندنیان له لایه ن ده سه ڵاته وه و له رێگای نێو بژیوانی کردنی کۆمه ڵێک عه شیره وه به ناو پیاو ماقولانه وه ئه مانه و ده یان دیارده ی تر له م هه رێمه خه ڵک له گه ڵی روبه روون ، هه ر ئه م ده سه ڵاته کۆمه ڵی ئیسلامی و تاقمی له م شێوه یه دروست کرد و مه یدانی بۆ ئاوه ڵا کردن و ئێمکاناتی پێویستی بۆ رازاندنه وه و ده زگاو راگه یاندنی بۆ فه راهه م کردن و ، به جۆرێک که بتوانن مێشکی خه ڵک به ره و دواوه به رن و مل که چی سیاسه ت و رێبازێک بن که ده سه ڵات ئاره زووی ده کات ، هێشتا فره ژنی له پارلمانه که یان باسی لێوه ده که ن و به شێکیان خوازیاری ئه وه ن که ئه م مه سه له یه بمینێت چونکه به راستی له لایه ن زۆر یه ک له به ر پرسه چلێسه کان و سه روک عه شیره کان فره ژنی چه پڵه ی بۆ لێ ئه ده ن و هه ن ژنانێکیش که په یره وی هه ر هه مان سیستمن و بۆ به رژه وه ندیه کانی خۆیان بێده نگه یان لێکردوه ،له هه رێمی کوردستان ئیجازه به هیچ رێکخراوه یکی رادیکال وه ک بزووتنه وه ی کرێکاری و ژنان ناده ن که خه ڵک له ده وریان کۆ ببنه وه ، له به ر ئه وه ئه م جۆره رێکخراوانه سیاسه ت و ناوه رۆکی ده سه ڵاتی ناسیونالیستی بۆ خه ڵک روون ده که نه وه و ئه مانه له به رژه وه ندی خه ڵکی فه قیر و هه ژارکار ناکه ن ، بۆیه سیستمێک که له رۆژی ئه وه ڵه وه فێری گه نده ڵی و تاڵانو برۆ بووه سیستمێک که مرۆڤه کانی له دواکه وتووی وناهوشیار راگرتوه ،چاوه روانی هیچ شتێکی رادیکال و ئینسانی لێ ناکرێت ، ئه م سیتمه پێویستی به رێکخراوی زه ردو بێ هه ڵویسته ، پێویستی به پۆلیس و دامو ده زگای سه رکوته که پارێزگاری له ده سه ڵاته که ی بکات ، به ڵام ئێستا شاهیدی ئه وه ین که هێنده قه یرانه که قووڵ بوه ته وه که پارێزه رانی ئه م ده سه ڵاته واته پۆلیسه کانیش وه ده نگ هاتوون که ئه م ده سه ڵاته گه نده ڵه ، به ڵام ئه مه یان زۆر راست نییه چونکه ئه وان باش ده زانن سیستمێک له م شێوه ده سه ڵات داریه تییه ، هه ر له رۆژی ئه وه ڵه وه گه نده ڵ دروست کراوه، چونکه ئه و به شه ی که کرێکارو زه حمه تکێشی ئه م وڵاته بوون ، ۲۶ ساڵه ده چه وسێنه وه و به فه قیری و هه ژاری ژیان ده گوزه رێنن ، ئه وه ی ئێستا که گه یشتوه ته لووتکه ی خوی ده بوا بیست ساڵ له وه و پێش خه باتیان بۆ بکردبای ، هه ر چه ن ئێستاش ناره زایه تییه کان له و ئاسته دا نییه که خه ڵک بتوانن ده سکه وتی گه وره به ده ست بێنن ، به ڵکو ناره زایه تیه کان کاتی وجۆرێک تووره بوونه که له کت و پڕا داده مرکێ ،هه ر خۆپیشاندان یان ناره زایه تی ده ر برینێک ده بێت جۆرێک رێکخراو بوون له پشتیه وه بێت که بتوانێ خه ڵک به ره و ئاسۆێکی روون و دیاری کراو هه دایه ت بکات ، له ئێستا دا ده بێت نوینه رانێک ده ست نیشان بکرێت بۆ رێکخراو بوونی ئه م شێوه خۆپیشاندانانه ، که به که مترین زه رو زیانه وه رووبه روو ببنه وه ،ده بێ بۆ خه ڵک روون بکرێته وه که کێشه ی ئه م کۆمه ڵگایه کێشه یکی ریشه یه که ۲۶ ساڵه خه ڵک پێوه ی ده ناڵینێ ،ئه وه فه رزمان کرد مووچه درا ئایا جیاوازی چینایه تی که م ده بێته وه ، ئایا دیارده ی منالانی کار له کوردستان بنه بڕ ده کرێت ، ئایا هه لی پیشه بۆ هه موو که سێک ده ره خسێ ، ئایا ئازادی راده ر بڕین و رێکخراوه چه پ و کۆمۆنیسته کان ئه توانن کارو چالاکی خۆیان درێژه بده ن و ئایا ئه وانیش له و ئیمکاناته که ئیسلامیه کان و ده یان ناوه ندی تر ئیستفاده ی لێده که ن ئه وانیش ده توانن که ڵک له م ئیمکاناته وه ر گرن ؟ ئایا جیای دین له ده وڵه ت چوته قۆناغی جێ به جێ کردنه وه ؟ ئایا ئاڵو گۆرێک له سیستمی په روه رده پێک هاتوه که ئیتر ده رسه ئایینیه کان له وانه کانا نه وترێته وه .ئایا له مه یدانه کانی شار دا ئیترشاهێدی کرێکارانێک نابین که به یانی هه تا کو ئێواره چاوه ڕێ کار بن وئایا ئیتر شاهیدی به کۆمه ڵی ده س فرۆشانی نێو شار نابین که به فه قیری و ده ست کورتیه وه بۆ پاروه مانێک کاسبی ده که ن ئه ویش له وڵاتی نه وت دا … ئه مانه و زۆر شتی تر له م شێوه یه که ده بێ خه ڵکی ئازادی خوازی کوردستان پێدا گری له سه ر بکه ن بۆ ئه وه ی له به ر ده م ئاسۆیکی روون و داهاتوویکی به خته وه ر رووبه روو ببنه وه .

ئه م قه یرانه په یوه ندی به شه ڕی داعشه وه نییه به ڵکو په یوه ندی به پلان و بێ به رنامه ی و هه روه ها گه نده ڵی ناوخۆی هه ردوو ده سه لاته وه هه یه که ساڵانێکه خه ریکن له سه روه ت و سامانی ئه م خه ڵکه سوود و قازانج ئه بن و ئه وه ی به رهه م هاتوه ئه و بینا به رزانه یه که سیمای شاری پێ رازاوه ته وه که به داخه وه هیچکامی له به رژه وه ندی تاکی ئه م کۆمه ڵگایه نییه ،و به هه زاران خه ڵک شوێنی نیشته جێ بوونیشیان نییه و به فه قیری و هه ژاری شه ورۆژبه ڕێ ده که ن ، خه ڵکی ئازادی خوازی کوردستان ده بێت زۆر به وریایه وه له گه ڵ ئه م بارۆ دۆخه مامه ڵه بکه ن ، ئه وان ئه گه ر خوازیاری ئاڵۆگۆری جیدین له م ده سه ڵاته ده بێت بۆ خۆیان هه ر له ئێستاوه نوینه رانی ژیرو به ئه زموونی خۆیان هه ڵبژێرن و به به رنامه و پلات فورمێکی رادیکاڵه وه برۆنه پێشێ زۆرن ئه و ره وتانه ی که له م هه له که ڵک وه رده گرن و ئه یانه وی وه زعه که و سه ره نجی خه ڵک به ره و لای خۆیان رابکێشن ، نووسه ران و هونه رمه ندانی ئازادی خواز ئینسانه چه پ و کۆمۆنیسته کان و ئه و که سانه ی باوه ریان به ئازادی و به خته وه ری مروڤ هه یه له کوردستان ،پێویسته له ده وری یه ک کۆ ببنه وه و خاڵی هاوبه ش دیاری بکه ن و به هه ماهه نگیه وه ئه رک و کاری ئێستایان به رنه پێشێ ،خه ڵکی کوردستان ده بێت ئه زموونی نه وه ده کانیان له به رچاو بێت ،نابێ چاره نووسی ئه م هه رێمه له ده ستی تاقمێکی کۆنه په ره ست دا بێت ، مناڵه کانی ئه م هه رێمه پێویستیان به مزگه وت و قورعان خوێندن نییه ، چونکه ئه وان نایان ئه وێت مناڵه کانیان فێری سه ربرینی ئێنسان بن و یان خۆیان ئینتحار

بکه ن ، به ڵکوو مناله کانی کوردستان پێویستیان به په روه رده ی پێشکه و توو رادیکال هه یه که دوا رۆژی ئه وان گه ش و رووناک بکات ،خه ڵکی کوردستان ده بێت ئه وه به قازانجی خۆیان بزانن که ئایین ده بێت بڕواته نێو ماڵه کانه وه ،نه ک خه ڵک هان بدرێت بۆ نوێژ کردن و مه راسمه ئایینیه کان له شوێنه گشتیه کان ، بوونی رێکخراوه پێشکه وتوو خوازه کان ئه رکی هه رئینسانێکی ئازادی خوازه که هه ر له ئێستاوه بۆ دامه زراندنی حه ولی جیدی بۆ بدرێت ،ئه وه ی تا کۆ ئێستا به ناو رێکخراو و سه ندیکاوه بوونی هه بوه له ژیر کاریگه ری هه ر ئه م سیستمه یه که بیجگه له بێ ئاسویی وبه لاڕێدا بردنی تاکی ئه م کۆمه ڵگایه هیچ شتێکی تری به دواوه نه بووه ، سه ندیکایه ک که هه رگیز ناوه رۆکی چینایه تی به کرێکار نیشان نادات ، سه ندیکایه ک که کرێکار به وه قه ناعه ت پێدێنی که هه میشه مل که چی ده سه لات و خاوه نکار بێت ،ئه و سه ندیکایه سه ندیکای کرێکارانی ئه م کوردستانه نییه ،به ڵکوو سه ندیکایکه که نوێنه رانی سه رمایه داران تیا چالاک و هه ڵسوڕاون، وئه و رێکخراوه ی که ناتوانی ده نگی ژن به مانا راسته قینه که ی به رز کاته وه وبه گژ چی سونه ت و فه رهه نگی دواکه وتوو هه یه بچێته وه ،چۆن ده توانێ له وه ها بارۆدۆخێک بیته مه یدانی خه باته وه ، ئه ی بۆ ئه م ماوه یه شاهیدی خۆ پیشان دان و ناره زایه تی له لایه ن ئه م هه موو رێکخراوانه وه نه بووین ؟ بێگومان کرێکاران و مامۆستایان و خوێندکاران ئه توانن ده وری سه ره کی بگێڕن له م وه زعه ی ئێستا دا، بۆ نموونه کرێکاران ده توانن به مانگرتنی سه رتاسه ری له هه موو به شه کان مانگرتن ده ست پێبکه ن و دواتریش مامۆستایان پشتگیری خۆیان دووپات بکه نه وه ،ئه م شێوه له خه بات ئه توانی کوڵه که کانی ده سه ڵات بخاته له رزه وه به مه رجێک که به شێوه یکی به رده وام و رێکخراو بێت نه ک کاتی و پچڕ پچڕ سه رکه وتنی هه ر خه باتیک هوشیاری چینایه تی ئه بێت له پشتیه وه بێت وه رن ئه م خه باته به هێز بکه ن …

هه ژیر نینا

۱۱ /۲/۲۰۱۶