یاری نامۆ
خاتونه‌که‌ی باب خاون زێر
په‌ره‌نگ له زێر
قۆلباخ له زێر
پاوانه زێر
دانیشتوی ناو پێنج نهوومی له ره‌نگی زێو.
نامه‌که‌تم له به‌ر ده‌مه،
حیکایه‌تی تۆم بۆ ئه‌کا،
بۆت نوسیوم:
“ خۆشم ئه‌وه‌یی ،
ده‌تپه‌ره‌ستم
شاسواری خه‌یالاتی رۆژ و شه‌وێی!”
نامه‌که م له به‌ر ده‌مه،
پیتی ئه‌وین غه‌واریه
له جیاتی تین و سۆز و هه‌ست،
بۆ کروزی لێ هه‌لئه‌ستێ
بۆم، وه‌ک زستانێکی سارده
نه‌مامی دلم ئه‌به‌ستێ.
وێنه‌که‌شتم له به‌ر چاوه
بریقه‌ی دێ،
له جلکی سووردا خه‌ملاوه
گه‌ردنی زه‌ردیشت دیاره
که گه‌وهه‌ری ره‌نگی ئه‌سرین
ریز له سه‌ر ریز،
ده‌وره‌ی داوه.
به نازه‌که‌ی جلک رازاوه،
ئه‌م جلکه ئال و والایه‌ی
که په‌یکه‌رتی داپۆشیوه ،
به خۆینی من وا ره‌نگاوه.
ئه‌م کۆشکه زێرینه‌ی که‌وا
به نازه‌وه
خه‌ونی له ناوا ئه‌بینی و
ئه‌م که‌یته شاسواری خه‌یال،
له بناغه‌وه
به ئێسکی من دارێژراوه
خوێنی منی لێ ئه‌چۆرێ و
به مه‌رگی هه‌ر هاورێیه‌کم
به مۆدێکی تر ئه‌گۆرێ.
به نازی سه‌ر خه‌وگه‌ی حه‌ریر،
ناز فرۆش به کلفه‌تانی، بێ سامانی
له ده‌وره‌ت ریز!
بۆ چه‌ند ساتێ ،
بێده‌نگ که ده‌نگی ژێنه‌ر و
ئاوێنه‌که‌ت لابه له به‌ر
گه‌ردنی ئال و به خالت!
ته‌تیا ساتێ،
گۆیچکه هه‌لخه
بۆ هاواری دار و به رده‌کانی مالت!
قه‌ت وا مه‌زانه بێده‌نگه،
کره، ماته
خشتی دیلی چینی دیوار
گۆیی پێ وه‌نێ،
به چۆره چۆر ،
خوێنی گه‌شی لێ دێته‌خوار.
تۆ ئاودامان
له خوێنه‌که‌ی من دا شه‌لال!
هۆ عه‌زیاکه‌ی هێشتا منال!
که ئه‌م نامه‌ت بۆ من نووسی ،
هیچ بیرت کرده‌وه که کێم؟
من کوری ئه‌م باوکه‌م که‌وا،
به نازه‌وه
له سه‌ر ئێسک و خوێنی خه‌وتوی.
رۆله‌ی ئه‌م دایکه پیره‌مه،
بۆ تۆ بۆته به ژێنه‌ر و
بۆ بیستنی ده‌نگی نه‌رمی،
له سه‌ر لایه‌ک بۆی وه‌رکه‌وتوی.
ئاه و ناله‌ی ئه‌م هاورێیه‌م
بۆ تۆ بۆته به ئاوێنه و
بسکی ره‌شتی پێ ده‌بینی،
من کۆرپه‌له له به‌ر چووه‌که‌ی ئه‌م دایکه‌مه ،
گیانی وه‌به‌ر قه‌لم ناوه و
تۆش به بێ ئاگا،
بێ ئه‌وه‌ی بزانی خوێنی من ،
بۆته جه‌وهه‌ر بۆ نوسینت ،
به خۆێنی خۆم بۆم ئه‌نووسی ،
خۆشم ئه‌وه‌ێی
خۆشم ئه‌وه‌ێی
****
یۆسف ره‌سولی
arampoetry.com