سه‌رۆک؛ ده‌زانم به‌رله‌منیش که‌سانگه‌لێکیتریش به‌و ئاواته‌وه سه‌ریاننایه‌وه که‌جه‌نابتان گویبیستی په‌یامه‌کانیانبن، به‌لام ئه‌وه‌ی شانسی من له خۆشخه‌یالیه‌کانی ئه‌وان جیاده‌کاته‌وه ره‌نگه لوتف وکه‌ره‌می ڕۆژانی دریژه‌کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕیزدتانبیت که دوورنیه تا ئه‌و ئه‌ندازه ووردبینتان بکات، گوێ بیستی داواکاری دوورترین هاولاتیانی ئه‌م کۆمه‌لگایه‌بن له هه‌ر گۆشه‌وکه‌ناریکی جیهانه‌وه. بۆیه ده‌کریت که سه‌ره‌تا له هه‌ڵڕشتنی زووخاوێکی باوکیمه‌وه ده‌ست پێبکه‌م. به‌لی باوکم، قوربانیه‌کی سایه‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی به‌عس و هه‌لبه‌ته خۆشم قوربانیه‌کیتری ناعه‌داله‌تیه‌کانی سایه‌تی ده‌سله‌لاتداریه‌تیه‌که‌ی پاش مه‌رگی باوکمم. که مندال بووم له خیزانێکدا ده‌ژیام ماله‌که‌مان کوانی گیرانه‌وه‌ی داستانه‌کانی شۆرش و کارنامه‌ی سته‌مکارانه‌ی به‌عس بوو.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی که ته‌مه‌نم ته‌نیا ۱۲ ساڵَ بوو له‌یادمه که‌چۆن فرمێسک له‌نێوان تالی ڕیشه ماشوبرنجیه‌که‌ی باوکمه‌وه زه‌نگۆل زه‌نگۆل ده‌هاته‌خوار، منیش تیارامابووم که بۆ باوکم له نێو شه‌پۆلی خۆشیه‌کانی خه‌ڵکدا ده‌بیت بۆ بگری؟ به‌ڕاست باوکم ده‌گری یان پێده‌که‌نێت؟! دواتر حالی بووم که ئه‌و جۆره‌ش له خۆشیمان هه‌یه که ده‌کریت به گریان گوزارشتی لیبکرێت. من سیمای باوکی خۆم ده‌ناسییه‌وه‌و ده‌مزانی که چۆن هه‌ندێک جار قوڵپی گریانه‌کانی ده‌به‌خشێته زه‌رده‌خه‌ه‌یه‌کی تاڵ و چاونووقانیک. له‌بیرمه کاتیک که باوکم داستانه ترسناکه‌کانی بۆ ده‌گیڕاینه‌وه سه‌ره‌تا به‌بچوکردنه‌وه‌ی پیلوی چاوه‌کانی سیناریۆ پڕ کاره‌ساته‌کانی نمایشده‌کرد. له‌بیرمه ئه‌وساتانه‌ی که‌باوکم ده‌یگوت: کوڕم تۆ مندالی ڕه‌نگه حالی نه‌بیت له‌وه‌ی که بۆ باوکت ئه‌مڕۆ له خۆشیا ده‌گری، ئاخه‌ر بۆئێمه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی که‌ئێسته ڕووده‌دات له خه‌ونیشماندا نه‌بووبێت، که به‌عس له‌م ولاته‌دا ڕابمالرین و چیدی نه‌ئه‌من، نه ئیستخبارات، نه جاش، نه جه‌یشیشه‌عبی، نه مه‌قره‌و بازگه‌و نه‌زنجیره‌ی سه‌یته‌ره‌کانیان له سه‌ر سیله‌ی کولان و ته‌پۆلکه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کان نه‌مینیت... کوڕم ده‌زانم تۆ تیناگه‌یت له‌و رۆژانه‌ی که ئێمه له‌نێو ماڵه‌کانی خۆشمان‌دا ده‌مانگوت( بیده‌نگبه دیواریش گوی هه‌یه)، که‌چی سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که ئه‌مڕۆ دیوار نه له ده‌می شوفڵ ده‌ترسێت که به‌عس بیروخینیت ویرانیبکات، نه ده‌بێته دواین مه‌نزڵگای گه‌نجانێک که له‌بن ئه‌ودا ده‌درانه به‌ر ده‌سرێژی گوله به‌تاوانی بی‌تاوانی .
به‌لی سه‌رۆک باوکم ئه‌و ڕۆژانه له خۆشیا ده‌گریا به‌وه خه‌نیبوو که به‌عس له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ڕامالرا، به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌رگ ڕێگه‌ی پێنه‌دا که له‌گوڕنانی به‌عس به‌چاوانی خۆی ببینیت. ئێمه پاش تیپه‌ربوونی دوانزه سال به‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌ودا، ئه‌وه‌مان به‌چاوی خۆمانبینی که گوێ شه‌یتان که‌ربیت چۆن ئه‌و دیکتاتۆره ڕووخا. منیش وه‌ک گه‌نجێک له‌خۆشیا شاگه‌شکه‌بووم به‌وه‌ی که به‌عس نه‌ماو ئیتر نه‌ک هه‌ر تارمای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه نابینینه‌وه به‌لکو غه‌می دووباره بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابوری وگیان له‌ده‌ستدانی مندالان و پیروپه‌که‌وته‌ی ئه‌م ولاته به‌رۆکمان پیناگریت. ئیتر نه‌ک ته‌نیا تارمای شه‌ڕی ناوخۆ‌و په‌لکێشکردنی ولاتانی دراوسیمان کوتایهات، به‌لکو زۆری نه‌برد که مزگێنی ڕزگاربوونی یه‌کجاری و پێکیهنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بووه ورێردی سه‌رزمانمان. دلنیام گه‌ر که‌مترین شانسم هه‌بیت وپه‌یامه‌که‌م بگاته به‌ر قاپی ره‌حمه‌تی جه‌نابتان، ده‌لیت ئه‌ی مه‌گه‌ر من به‌لینم پینه‌دان بۆ پیکهینانی ئه‌و ده‌وله‌ته…. گه‌وره‌م بمبووره، پیکهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بابمێنێت، دووینی سه‌رزه‌مینی ئه‌م ولاته ئاودیوکرا، به‌لام ئه‌مرۆسه‌روه‌ت سامانی ژیرزه‌میشی حه‌په‌لوش ده‌کریت وکه‌چی تازه خه‌لکی سێ مانگ جاریک چاوه‌روانی وه‌رگرتنی موچه‌ن. به‌لی سه‌رۆک سه‌رئه‌نجام پاش چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک ده‌سه‌لاتداریه‌تی، ده‌کرا ڕه‌نج نه‌به‌ین له نه‌بوونی ئاو، کاره‌با، به‌نزین، سووته‌مه‌نی وسه‌رتایترین مافه‌کان، خۆ ئه‌گه‌ر گومانیکیتان هه‌یه له‌دابینکردنی ئه‌وانه‌ش ئه‌وا ده‌کرێ به‌خاتری درێژکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێزتان ئه‌م کۆمه‌لگایه له ئاستانه‌ی کاره‌ساتی ڕووداوه‌کانی رۆژانی ئاینده بپاریزن.
گه‌وره‌م من ده‌زانم که مه‌حاله جه‌نابتان گویبیستنی په‌یامه‌که‌ی ئێمه‌بن، به‌لام ئه‌کریت دلسۆزیک، قیداییه‌ک، راویژکاریک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک، زێریڤانیه‌ک، پۆلیسیک، ئاسایشیک، ئه‌ندامێک، کادریک، ده‌ستیاریک، میدیاکاریک، پاسه‌وانیک، سه‌پانیک، مامۆستایه‌کی زانکۆ، ڕۆشنبیریکی بندیوار، موریدیک ، ده‌رویشیک ، مه‌لایه‌کی مزگه‌وت، یا ئه‌گه‌ر کاتیان هه‌بیت ئه‌ندامیکی ده‌زگای پاراستن ئه‌و دلسۆزیه بکات و ئه‌م دوو گرته‌یه بخاته به‌رده‌ستان و پرسیاره‌که‌ی منیشتان ئاراسته بکات، که ئایا بۆچی بۆتان پرسیار نیه که پاش چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له ده‌سه‌لاتداریه‌تی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو ڕۆژان و هه‌فته‌و مانگ و سال و ساته‌وه‌ختێکی ڕابردو زیاتر گه‌نجانی ئه‌م کۆمه‌لگایه تیشووی سه‌فه‌ریکی سه‌ختیان له‌کۆل ناوه‌و پۆل پۆل به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌رێکه‌وتوون. به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار‌و ئاینده‌یکی نادیار هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌ری به‌راست بۆتان پرسیارنیه که بۆ پاش ئه‌و هه‌موو واده‌و به‌ڵێنانه‌ی که له کوردستانی میلیاردێرو فرعه‌ونانه‌دا داتان، که‌چی سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی وه‌ک من له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتداریتاندا بوونه قوربانی گه‌رمای نێو شاحینه‌و پشتی سه‌یاره‌کان و بێ ره‌حمی شه‌پۆلی ده‌ریاو روبارکان؟ به‌لی سه‌رۆک ئێمه خۆشمان سه‌رزه‌نیشتی ویژدانی خۆمان ده‌که‌ن که نه‌ده‌بوو ئه‌زیزانمان جیبهلین وگرنگه له مه‌رگیشدا له‌ته‌نیشت یه‌که‌وه‌بین وشه‌ری بنیادنانی ئه‌م ولاته‌بکه‌ین، ده‌زانم ده‌کرا که ئیسته منیش له‌سه‌نگه‌ره‌کانی راوه‌ستانه‌وه‌و به‌رگریکردن له گیانی هاولاتیاندابووینایه، به‌لام سه‌رۆک ئه‌وکاتیش وه‌ک ئێسته ده‌کرا ته‌نیا ژماره‌ی حه‌وت هه‌زار بریندار‌و قوربانیه‌کانی شه‌ری دژی داعش زیاتربوایه‌و ئێوه‌ش له‌باتی دابینکردنی بژیوی ژیان و موچه‌و سه‌رپه‌نایه‌ک بۆ ژیانمان، به‌شیک له‌و تازه‌ترین چه‌کانه‌تان بناردایه بۆمان تائێمه وره‌ی ڕاوه‌ستانه‌وه‌مان به‌شوێنێک بگه‌یاندایه، که به‌ر به هه‌لاتن وداخستنی کۆمپانیاکانی ناوخۆ‌و خارجی بگریت. به‌لام گه‌وره‌م ئه‌م هه‌موو قوربانیدانه بۆچی و بۆکێ و له پیناوی چیدا، کاتیک که ئیمه خوشک وبراو منداله‌کانمان له‌لایه‌نی که‌می ژیانیکی شایسته‌ی ئینسانی به‌هرمه‌ند نه‌بن؟
به‌راست سه‌رۆک ئاگاداری که به‌ئه‌ندازه‌ی شه‌ڕی نێوان دوو ولات گه‌نجانی ئه‌م وولاته بوونه‌ته قۆبانی ڕووداوه‌کانی ڕووکردنه هه‌نده‌ران له‌ده‌ریاو ریگاو بانه‌کاندا؟ له‌م رۆژانه‌دا که واژۆی گه‌رانه‌وه‌ی زیندانه سزادراوه ئیرانیه‌کاندا، ته‌زویه‌کی خۆشی به‌جه‌سته‌مدا هات و له‌به‌رخۆمه‌وه ووتم دوورنیه هه‌نگاوی دواتری سه‌رۆک له خه‌می ئازادکردن و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجه‌دابێت که ساله‌هایه له زیندانه‌کانی ئه‌م ولاتانه‌دا به تاوانی داواکردنی مافی په‌نابه‌ری هه‌ره‌تی گه‌نجیه‌تیان له زیندانه‌کاندا به‌سه‌رده‌به‌ن، تۆبلی بیریکتان له ژیان و چاره‌نووسی ئه‌وکه‌سانه کردبیته‌وه یان ئیمه‌ی گه‌مژه هیشتا غه‌رقی خۆشخه‌یالی خۆمان و چاوه‌ری لوتفی جه‌نبتانین….
ناسه‌رۆک لیتناشارمه‌وه بێ ئومێدم به‌جولانتان و به‌هاتنه ده‌نگتان له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌وه‌ی و ئه‌مڕۆو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که گه‌رکیانه وه‌ک خۆیان بژین، بۆیه منیش پاش دوانزه سال له روخانی به‌عس و له‌گورنانی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ئه‌م رۆژانه به‌ناچار روومکرده هه‌نده‌ران، هه‌ر نه‌بیت ئه‌وه‌نده شانسم هینانی که به‌زیندوی گه‌شتمه یه‌کیک له‌م ولاتانه‌ی که نازانم لێره‌ش چ به‌لایه‌کم به‌سه‌ردادێت. به‌لام ده‌زانم قه‌ده‌ری من وه‌ک هاورێ کانم نه‌بووه قوربانی ڕێگه‌وبان، بۆیه ئه‌گه‌ر وویستان قه‌تره‌یه‌ک له ئازادره‌کانی ئه‌م ڕێگه‌یه حالیبن، هیوادارم له‌و له‌شلکره گه‌وره‌و مه‌زنه‌ی بنده‌ستاندا که‌سانیک هه‌لکه‌وێت ویژانیان بجولیت و ئه‌م دوو گرته‌یه‌تان بخاته به‌رده‌ست، که یه‌کیکیان گوزارشتیکه له رووداوی نوقمبوونی که‌شتیه‌ک، به‌لام له جۆره‌ی که‌شتی سه‌رگه‌رمی رۆژانی پیشووی کوڕه‌زاکه‌تان نا که کاته‌کانی پشووی هه‌فته‌ی پێبه‌سه‌رده‌برد. بمبووره سه‌رۆک ئه‌گه‌ر بۆ چرکه ساتیک ویژدانتان بجولینم به‌نیشاندانی ئه‌م جۆره‌یان له که‌شتی که‌چۆن هاولاتیانت به‌مشێوه‌یه فڕێده‌دات قه‌راخ ده‌ریاکان. به‌لی سه‌رۆک ئه‌گه‌ر کاتی بینینی ئه‌م دوو گرته‌یه‌تان هه‌بیت دلنیام ئه‌وکاته له‌هۆکاری ئه‌و راستیه باشتر حالی ده‌بن که بۆ ئیمه‌ی گه‌نجان ده‌لین وائیمه ده‌ڕۆین و حاشا له سه‌رۆکایه‌تی ئێوه‌و له چاره‌و کارنامه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی که ته‌نانه‌ت ئاو، کاره‌با، به‌نزینیشان له‌بیر خه‌لک بردته‌وه له پێناوی ڕێکه‌وتن ودانوساتیک له‌گه‌ل ئیوه‌دا ته‌نیاو ته‌نیا له پیناوی وه‌رگتنی چه‌ند پۆستیکی په‌ستا.