فینلاند په‌نابه‌ران له گرفتاریدا ده‌هیلیته‌وه ڕێبوار عارف
له نووسیه‌کانی رابردودا ئاماژه‌مان به‌وه‌کرد که دوابه‌دوای پیَکهینانی ئه‌م حکومه‌ته تازه‌یه‌ی فینلاند، گۆشاره‌کان له‌سه‌ر په‌نابه‌ران گه‌لیک زیاتر بووه. بۆیه هه‌وڵماندا که له ریَگه‌ی میدیا‌و حزب و ریکخراوه‌کانه‌وه، کیَشه‌ی په‌نابه‌ران و به‌هه‌رمه‌ندبوون له‌مافی په‌نابه‌ری زیندو رِاگرین. له‌مباره‌شه‌وه جیاواز له‌وکارانه‌ی که روو به په‌نابه‌ران یان حزب و ریکخراوه‌کانی فینلاند ئه‌نجامانداوه هاوکات وروژاندی ده‌ستگاکانی راگه‌یاندن و ناچارکردنی کاربه‌ده‌ستانی حکومی به‌هاتنه‌سه‌رخت و وه‌لامدانه‌وه به باس و بۆچونه‌کانی ئیَمه ئه‌م فایله‌ی گه‌لیَک زیندوتر رِاگرتووه؛ بۆیه ئه‌وه‌ی لیَره‌شدا ده‌یخویَنه‌وه وه‌لامیَکه به وه‌لامی سه‌رۆکی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌رانی فینلاند به‌ریز (یوها سیمیله ) که له به‌رواری ۲۵ ته‌موزادا له رۆژنامه‌ی هیلسینکی بلاوکرایه‌وه‌و ئه‌م بابه‌ته‌ی ئیمه‌ش هه‌فته‌ی رابردو ۱۴٫۸٫۲۰۱۵ له رۆژنامه‌ی هه‌والی خه‌لکدا بلاوکرایه‌وه. ئه‌مه‌ش پۆخته‌ی وه‌رگیرانی بابه‌ته .
______________________________________________________________________
فینلاند په‌نابه‌ران له گرفتاریدا ده‌هیلیته‌وه
نزیک به ۲۵ ساله له فینلاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌م و کارم وه‌رگیَره. ۱۵ سال به‌رپرسی سه‌راسه‌ری رِێکخراوه‌که‌مان بووم له ئه‌وروپاو له‌ئیسته‌دا زیاتر کار له‌سه‌ر باشترکردنی دۆخی په‌نابه‌رانی فینلاند ده‌که‌م. له‌به‌رواری ۲۲ ته‌موزدا نیگه‌رانیه‌کانی خۆم له‌بارودۆخی په‌نابه‌ران له فینلاندا خسته‌رِوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وبه‌شه‌ی که په‌یوه‌ندی به دریژکردنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری و بارودۆخه‌که‌یانه‌وه هه‌یه.
له‌مباره‌وه سه‌رۆکی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ران له ۲۵ مانگی ته‌موزدا وه‌لامیَکی لاوازیدایه‌وه که گه‌لیک مه‌سه‌لی تیدا په‌راوێزخرابوو. دیاره ئیمه خوازیاری ئه‌وه‌بووین له‌کاربه‌ده‌ستانی حکومی ئه‌و ئاگاداریه‌ی که له‌مانگی ته‌موزدا رایان گه‌یاند که له یاسای تازه‌ی خارجیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گریَت، واته به‌ندی ۵۱ ناتوانیَت سه‌رکه‌وتووبیَت و پیَویستی به چاوپیگیرانه‌وه گورانکاریه.
فه‌رمانگه‌ی کۆچکردران له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ئینکاری دانی خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ده‌کات بۆ سه‌دان په‌نابه‌ر که به‌هۆی بارودۆخی نائه‌منی ولاته‌کانیانیانه‌وه ناتوانن بگه‌رِیَنه‌وه ئه‌و شوینانه‌ی که لیوه‌ی هاتوون.
تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گریَت که کاربه‌ده‌ستانی حکومی ناتوانن په‌نابه‌ران بگه‌رِیَنه‌وه بۆ ولاته‌که‌ی خۆیان، خۆشیان ئامادنین که خۆویستانه بگه‌رینه‌وه، مافی مانه‌وه‌و ئیقامه‌ییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌کاتیکدا که تا مانگی شه‌ش ئه‌م ئینسانانه واته که‌سنیک که ئیقامه‌ی ب یان هه‌بوو‌ه ده‌یانتوانی له خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌کان به‌هره‌مه‌ندبن. وه‌ک بژیوی ژیان، کرێ خانوو، بیمه‌ی ته‌ندروستی. له‌مانگی ته‌موز به‌دوا ئه‌م ئینسانانه شانسی مانه‌وه‌یان داده‌خرێت. به‌شیک له‌و که‌سانه که گروپیکی که‌منین په‌نابه‌ری کوردزمانن، که سه‌دان که‌سن. که بۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌کانیان ئه‌م ئینسانانه به مندال‌و خیزانه‌کانیانه‌وه به دوای مافه‌کانیانه‌وه غاریانداوه. ئایا به‌راستی کاربه‌ده‌ستانی حکومی چۆن بیر له ژیانی ئه‌م ئینسانانه ده‌که‌نه‌وه؟ ئایا ده‌بیت دایک و باوک چی بکات کاتیک که‌ده‌بینن منداله‌که‌یان شیری خواردنی نیه؟ بۆ خۆم دوو په‌نابه‌ری عیراقی ده‌ناسم که پزیشه‌که فینلاندیه‌کان ئه‌وه‌یان پشت راستکردوه‌ته‌وه که نه‌خۆشی کوشنده‌ی وه‌ک سه‌ره‌تانیان هه‌یه، که ئه‌مانه ئیتر هیچ چاره‌سه‌رکی ته‌ندروستیان بۆ ناکریت.
ئه‌م یاسا نوێیه دژگۆییه یان پیچه‌وانه‌یه هه‌ندیَ له یاسا‌و رِیساکانی فینلاند، ئایا به‌راستی کاربه‌ده‌ستانی حکومی ئه‌وه‌یان فه‌رامۆش کردوه که‌فینلاند واژۆی جارنامه‌ی مافی مرۆڤی کردوه، که ده‌بیَت به هه‌مان شێوه به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ولاته‌که‌دا په‌یره‌وبکریَت؟
سه‌رۆکی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌رانی (سیمیلا)ی له‌مباره‌وه ئه‌و ’’خزمه‌تگوزاریه’’ پیشکه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌کات وه‌ک به‌دیل که په‌نابه‌ران بچن کار بکه‌ن یا بخویَنن یان خیَزان رِیَکبخه‌نه‌وه‌و له‌م ریگایانه‌وه بتوانن ئیقامه‌کانیان تازه بکه‌نه‌وه‌و ژیانیان پێکبهێنن. به‌م شیوه‌ش ئه‌و بیده‌نگ ده‌بیت له‌به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که تازه دینه ولات که به‌زۆری به پرۆسه‌یه‌کی قه‌له‌قی و دله‌راوکه‌دا ده‌رۆن. که دیاره بۆ ئه‌م ئینسانانه خویندن وکارکردن له‌م قۆناغه‌دا مه‌حاله. ئه‌مه له‌کاتیکدایه که‌سانی نایاسای و کوچکردوان ناتوانن ته‌نانه‌ت له خزمه‌تگوزاری کورسیش به‌هره‌مه‌ندبن.
به‌رۆشنی ئه‌م یاسایه ده‌رکی به‌وه‌نه‌کردوه، ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری به‌ده‌ستهینانی مافی په‌نابه‌رین ئیمکانی گه‌رانه‌وه‌یان نیه بۆ ولاته‌کانی خۆیان، هه‌ربۆیه داوای له ئیَمه‌ی فینلاندی ده‌که‌ن که بیانپارێزین.
ئه‌گه‌ر چاویک به هه‌واله‌کاندا بگیرین، ئاسانه له‌وه حالیبین که چه‌ته‌کانی داعش وحکومه‌تی تورکیا بۆردمانی شارولادیکانی کوردستانی عیراق ده‌که‌ن و تائیسته زیات ر له ۱۵۰۰ پیشمه‌رگه کوژراوه‌و هه‌روه‌ها زیاتر له ۵۰۰۰ هه‌زاریش برینداره. ئایا هه‌ر به‌راستی فه‌رمانبه‌رایه‌تی کۆچ ده‌توانیت داوا له‌و ئینسانانه بکات که له عیراقه‌وه دین بگه‌رینه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی ئاوا نائه‌من ؟
سیمیلا رینمای عیراقیه‌کان ده‌کات که بگه‌رینه‌وه بۆ ولاته‌که‌ی خۆیان که تیدا ئه‌گنێتی ڕێکخراوی کۆچبه‌رانی نێونەتەوەی IOM خزمەتگوزاری کار‌و باشترکردنی ژیان ده‌خاته خزمه‌تیان. من ئاگادارم و به‌دواچوونم له‌سه‌ر ئه‌و عیراقیانه کردوه که گه‌رِاونه‌ته‌وه عیراق چ به زۆر و چ ئاره‌زوومه‌ندانه، وه له‌ماوه‌ی ۵ سالدا ریَکخراوه‌که‌مان نزیک به ۶۰۰۰ که‌یسی ئه‌و که‌سانه‌ی تۆمارکردوه که له‌ئه‌وروپاوه گه‌ریَنراونه‌ته‌وه ئه‌و ولاته‌و به‌پی زانیاریه‌کانی ئیَمه ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که که‌مترین خزمه‌تگوزاریان له‌لایه‌ن … وه‌رگرتووه ناوازبوو. بۆیه په‌نابه‌رانیک که هاتوونه‌ته فینلاند خوازیاری ئه‌وه‌ن که له‌م ولاته‌دا بمیَنه‌وه‌و له‌بنیادانی ئه‌م کۆمه‌ڵگاو دروستکردنی ژیانی خۆیاندابن کارابن. له‌به‌رئه‌وه‌یه که ئه‌وان پیویستیان به ئیقامه‌یه!
ثیشتر له لظیندا بلاوکراوه‌ته‌وه
http://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=30286&Jor=56