ئاخه‌ر ئه‌و تاقانه‌ی ماله‌که‌م بوو!
لڤین : ریبوار عارف
دیسان چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوا هه‌واڵی غه‌رق بوونی که‌شتیه‌ک که زیاتر له ۶۰۰ کۆچبه‌ری هه‌لگرتبوو، بووه مانێشتی سه‌ره‌کی زۆرێک له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کانی دنیا. به‌پێ دواین زانیاریه‌کان زیاتر له ۲۰۰ که‌س له‌و ئینسانانه ته‌رمه‌کانیشیان پاش به‌دواچوون وپشکنینیکی زۆری هێزه‌کانی که‌نارده‌ریا هه‌ر نه‌دۆزرانه‌وه. که ئه‌مه گۆشه‌یه‌ک له تراژیدیا‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌یه‌و ته‌نیا له‌م سالدا زیاتر له ۲۰۰۰ ئینسان له‌م ڕێگه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م دنیا پر ناعه‌داله‌تی ونابه‌رابه‌ره تا که‌ی درێژه به ته‌مه‌نی وه‌یشومی خۆی ده‌دات؟ تا که‌ی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌هۆی برسیه‌تی و بی‌کاری و هه‌ژاریه‌وه ڕه‌نج ده‌به‌ن له‌م ژیانه‌و ناچارن بۆ په‌یداکردنی سه‌رپه‌نایه‌کی ئه‌من مل بده‌ن به‌م هه‌موو کاره‌سات و ڕووداوانه‌ی ڕۆژانه که به‌نرخی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت. تاکه‌ی ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌لی وسته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌رکوتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی وکۆمه‌لایه‌تی ده‌یان هه‌زار ئینسان ڕووبه ڕووی ئه‌م مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵه ده‌کاته‌وه؟!
ئاخۆ ژیان له چ تالاو کاره‌ساتگه‌لێدا بگوزه‌رێت کاتێک ئێمه‌ی ئینسان که رۆژانه گویبیستی ئه‌م هه‌واڵه جه‌رگ بڕو مه‌رگباره ده‌بینین وده‌بیستین، که‌چی هێشتا به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی که‌نالێک و ڕێگه‌وبانێکه‌وه‌ین بۆ ڕووکردنه دنیایه‌کیتر. هه‌ربه‌ڕاستی ئه‌وه چ شتێکه که ده‌بێته‌هۆکاری ئاواربوون ونادیده‌گرتنی هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و ڕووداوانه‌ی ڕۆژانه که گیانی سه‌دان که‌س له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی بن ده‌رکان ده‌کات. ئه‌وه‌ی که‌ئێمه له شاشه‌ی ته‌لفزیونه‌کان و له که‌ناله ئاسمانیه‌کانه‌وه ده‌یبینین، که‌وتنه سه‌ر ئاوی ده‌ریای چه‌ند پارچه که‌لوپه‌ل و شیردانه پلاستیکیه‌کانی مندالانه، که شه‌پۆلی ده‌ریاکان ده‌یانجوڵێنێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یباته رۆخی ده‌ریا، به‌لام جه‌سته‌ی یه‌ک ئینسان، دوو ئینسان، ده‌یان ئینسان، سه‌دان ئینسان و بگره هه‌زاران ئینسان ده‌که‌ونه ژێر ده‌ریاکان و بۆ هه‌میشه نابینرینه‌وه‌و نادۆزرینه‌وه‌و سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش دواتر جه‌سته‌کانیان به نایاسای له‌قه‌له‌م ده‌که‌ن و ده‌ریا له‌گه‌ڵ خۆیدا لولیان ده‌کات وئه‌زیزانیشان بۆ هه‌میشه له نه‌ک هه‌ر له سوێی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و نه‌بینینه‌وه‌ودا به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ڵکو دۆزینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی جگه‌رگۆشه‌کانیشیان ده‌بێته خۆزگه‌و ئاواتێکی هه‌ره گه‌وره که بۆ هه‌میشه ئه‌و تارماییه به‌رۆکیان به‌رنادات.
۱۴ سال به‌رله ئێسته شه‌وێکی دره‌نگ وه‌خت ته‌لفونێکم بۆهات، له‌گه‌ڵ وه‌لامدانه‌وه‌و گوێبستی یه‌که‌م ڕسته‌دا، هه‌ستم به بارگرانی و نیگه‌راینه‌کی یه‌یکجار گه‌وره‌کرد. ئاخر ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدابێت ده‌نگی پرسۆزو پارانه‌وه‌ی ئه‌و دایکه به‌جۆرێک له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌واڵێکی له‌مجۆره‌دا کابوسێک به‌رۆکم ده‌گرێت. ئه‌و له هه‌ولێره‌وه ته‌لفونی بۆ کردم و ووتی:(به‌قوربانی خۆلی ژیرپێلاوه‌که‌تبم سۆراخێکی دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی کوره‌که‌مم بۆ بکه، ده‌لێن له ئاوێکی نزیک به‌و ولاتی ئیتالیایه له‌گه‌ل چه‌ند که‌سیکدا غه‌رق بوون….ئه‌وه‌نده‌ی ووت و ئیتر بۆ ماوه‌یه‌ک زمانی شکاو بێده‌نگ بوو دواتر به‌ده‌م گریانه‌وه ووتی ئاخه‌ر ئه‌و تاقانه‌ی ماله‌که‌م بوو تاقانه). ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه بارۆمه‌تری نیگه‌رانیه‌کانم ده‌باته سه‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و شه‌پۆلی ئاواره‌بوونه‌یه، که ئه‌م ده‌سه‌لاته نابه‌رپرس و به‌هه‌ق قێزونه هه‌موو ده‌روازه‌کانی به‌ڕووی ژیانی گه‌نجاندا داخستووه‌و ناچاریان ده‌کات به په‌نابردن بۆ که‌شتی مه‌رگ. ئاخه‌ر ده‌سه‌لاتێک که ته‌نیا (وه‌زاری سامانه سروشتییه‌کانی ڕایگه‌یه‌نیت که له‌ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی کوردستان- جیهان ۲۵۰ ملیۆن دینار زه‌ره‌رمان هه‌یه )… ئایا ته‌نیاو ته‌نیا وێنه‌کانی پشت ئه‌م لێدوانه نه‌یده‌توانی وه‌لام به کێشه‌کانی ئاواره‌بوونی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه بداته‌وه که توێشووی ئه‌م سه‌فه‌ره بیگه‌رانه‌وه‌یان له‌کۆلناوه؟ ئایا ده‌سه‌لاتێک زه‌ره‌یه‌ک هه‌قیانه‌تی هه‌بوایه پاش چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک کیشه‌ی ئاو، کاره، بانزین وسووته‌مه‌نی ده‌کرده هه‌وینی قه‌یرانه‌کانی رۆژانه بۆ تالکردنی ژیانی هاولاتیان و خۆشگوزه‌رانی فیرعه‌ونه‌کان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ریژه‌ی میلیاردیره‌کان وکه‌چی هیشتا به‌چاوی سووکایه‌تیه‌و بروانیته ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به‌هه‌شته‌که‌ی ئه‌وانیان لیبووه به‌جه‌هه‌نم و به‌ناچار ڕوو له ئاینده‌یه‌کی نادیار‌و پرکاره‌ساتی وا ده‌که‌ن که‌ده‌یان و سه‌دان پلکه قومری هیشتا چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی جگه‌رگۆشه‌کانیانبن؟ ئاخه‌ر کوره‌که‌ی ئه‌و تاقانه‌ی ماله‌که‌ی بوو؛ تاقانه!