حکومه‌تی فینلاند‌و په‌تای گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندا چی له پشت سه‌ردایه ؟
دوابه‌دوای پێکهێنانی حکومه‌تی ده‌سته راستی فینلاند پێشبینی ده‌کریت که بارودۆخی په‌نابه‌ران دووچاری گه‌لیک کیشه‌و گیروگرفت بیت، که بۆ به‌رگرتن به‌و بارودۆخه ئیمه چه‌ند هه‌نگاویکمانناوه که لیره‌دا گۆشه‌یه‌کی ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی خۆینه‌رانی به‌ریزه‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌و ئاگاداریه‌ی فه‌رمانگه‌ی کۆچکبه‌ران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری تازه نه‌کردنه‌ی ئیقامه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و یاسا‌و ریسا تازانه‌ی که بریاره له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی ته‌موزه‌وه جیبه‌جی بکریت، له به‌رواری ۲۲٫ ته‌موزدا بابه‌تیکیمان به ناونیشانی ده‌بێ دۆخی په‌نابه‌ران باش بیت نووسی که له ڕۆژنامه‌ی هیلسنیکدا بلاوکرایه‌وه. هاوکات له سونگه‌ی جیاوازه‌وه له مالیپه‌ری هه‌مان ڕۆژنامه‌وه ڕه‌خنه‌گه‌لێکی جیاوازی لیگیرا. تا سه‌رئه‌نجام سه‌رۆکی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ران، یوها سیمیله چه‌ند ڕۆژێ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له ڕۆژنامه‌ی هیلسنکیدا وه‌لامی بابه‌ته‌که‌ی ئیمه‌ی دایه‌وه. لێره‌دا پۆخته‌ی نووسینه‌که‌ی خۆمان و ده‌قی وه‌لامه‌که‌ی به‌ریزیان وه‌رده‌گیرین و ده‌یخه‌ینه به‌ردیدی خوێنه‌ران.
له‌و نووسینه‌دا ئاماژه‌مان به‌وه‌کردبوو که له پاش پێکهاتنی ده‌وله‌تی فینلاند که له هه‌ر سێ حزبه راست و ناسراوه‌که‌ی فینلاند پیکهاتبوو، کۆده‌نگیه‌کی ته‌واویان هه‌بوو له‌سه‌ر بڕینی گه‌لێک له بیمه‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان، به شێوه‌یه‌ک که‌ماوه‌ی ده‌سلاتداریه‌تیاندا بڕی ۱۰ ملیارد ئیورۆ ده‌برن. که‌دیاره بارگرانی ئه‌م دۆخه له‌پال ته‌نگ پیهه‌لچنین به ژیانی کریکاران و زه‌حمه‌تکیشیاندا به‌رۆک به په‌نابه‌ران و کوچکردوانیش ده‌گریته‌وه‌و. بۆیه له مباره‌وه، کارکردی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێسته بارودۆخی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خراپترکردوه که له فیلاندا ژیان به سه‌رده‌به‌ن. به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه له په‌نابه‌ران که بڕیاری نیگه‌تیڤیان وه‌رگرتووه پێگه‌یه‌کی لاوازتریان ده‌بێت. فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ران له حوزیرانی ئه‌م سالدا زانیاریگه‌لێکی بلاوکردوه، که به‌وپێیه به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی په‌نابه‌ری سه‌ختر ده‌بیته‌وه، بۆ زۆربه‌ی هه‌رزۆری که‌سانێک که (ئیقامه‌ی ب)یان وه‌رگرتووه.
له‌و زانیاریانه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌کراوه که ئه‌گه‌ر پۆلیس داخوازیه‌که‌ت نوێ نه‌کاته‌وه، ئه‌وا داواکار ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی ئاره‌زومه‌ندانه بگه‌ڕێته‌وه ولاتی خۆی. وه ئه‌گه‌ر بێت‌و داواکار به‌شێوه‌یه‌کی ئاره‌زومه‌ندانه نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ته‌واوی خزمه‌تگوازاریه‌کانی ئه‌و هه‌لده‌سپێرێت. واته بژیوی ژیان، کرێ خانوو، خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌کان و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کانیتر. به‌م پێیه ده‌توانین ئه‌وه‌مان بۆ ڕونبێته‌وه به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ئیقامه‌که‌یان وه‌لامی ڕفزیان وه‌رگرته‌وه ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی نایاسای بمێننه‌وه له ولاتدا، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌مه چۆن ده‌بیت به‌بێ بوونی بژوی ژیان و خانوو. که‌دیاره ئه‌مه ئیمکانی تووندتیژی و کاری نایاسای له‌ولاتدا زیاد ده‌کات، چۆنکه ئه‌و ئینسانانه‌ی که ئیقامه نایانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگه‌یه‌کی یاسایش نیه که په‌نای بۆ به‌رن تا بژیوی ژیانیای پیدابین بکه‌ن. که‌واته له‌کوێوه سه‌یری مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری بکه‌ین؟
بۆ نموونه ئێسته له‌عیراقدا دۆخه‌که گه‌لێک نائه‌منتره له دوو سال له‌مه‌وبه‌ر. تیرۆریستانی داعش و کوشتارو ته‌قینه‌وه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیانکردوه. یه‌ک له‌سه‌ر سێ ناوچه‌کانی عیراق له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه، ئایا ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ کام به‌شی ئه‌م ولاته بکه‌ڕێنه‌وه ؟ بۆ کام شوێن و ولات که ڕه‌نگه نه‌یان مابێت، خۆ هه‌موو عیراقه‌کان له به‌غدادا ناژین. حکومه‌تی فینلاند بۆ ماوه‌ی شه‌ش سال له‌گفتوگۆو ڕێکه‌وتندابوو له‌گه‌ل حکومه‌تی عیراق به‌مه‌به‌ستسی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عیراقی ئاسایش. به‌لام ڕێکه‌وتنه‌کان هیچ به‌رهه‌مێکی ئاسایشی و ئاشتیانه‌ی هه‌رگیس به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی عیراق خراپتر بووه له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساله‌دا. به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له فینلاندا (ئیقامه‌ی ب)یه‌که‌یان درێژای ئه‌و شه‌ش ساله هه‌روا ماونه‌ته‌وه، ئایا به‌راستی دانی ئیقامه‌ی هه‌میشه‌ی به‌و که‌سانه حه‌قی خۆی نیه‌و هۆکاریکی ئینسانی نه‌بوو؟ حکومه‌ت و کاربه‌ده‌ستانی ده‌بێت مه‌سه‌له‌که سه‌رله‌نوێ چاوپیدا بخشێننه‌وه‌و چاکسازی له‌به‌خشینی ئیقامه‌دا بکه‌ن، ئه‌مه کارێکی ئنیسانیه له‌به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌راندا. دیاره حکومه‌تی فینلاند جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها پرۆتۆکولی جنیفی واژۆکردوه له‌مباره‌وه.
فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌رانی فینلاند له نووسینیکدا وه‌لام به به‌هادینی حاجی به‌کر ده‌داته‌وه که‌سانیک که ئاره‌زوومه‌ندا ده‌گه‌رینه‌وه پشگیری مادییان ده‌کرێت
بەهادین عمر له ڕۆژنامه‌ی هیلسنکی ۲۲٫۷٫ سەیری بەوە دێت، کە بۆچی پپیوانه‌کانی دانی ئیقامە بۆ ئه‌و که‌سانه سه‌ختر بووه‌ته‌وه که بڕیاری ئیقامه‌ی کاتی له فینلاند ( ئیقامه‌ی ب ) ده‌یانگریتته‌وه، نووسه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت که ئه‌مه بارودۆخی په‌نابه‌رانی خرپ ده‌کات. باکگراوەندەکە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری یاسای خاریجی، گۆڕینی بەندی۵١. لە سەرەتای مانگی ته‌موزه‌وە بە پیی بەندی ۵١ دەکرێت ئیقامە بدرێت بە کەسانێک، کە ناتوانن ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە ولاتەکە جێبهێڵن. هەندێ جار دەستپیشخەری لە گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەدا دەکرێت بە سەرکەوتن ده‌گات، ئەگەرچی بۆ دەرکردن ده‌زگا فه‌رمیه‌کان سه‌رکه‌وتووش نه‌بن. فه‌رمانبه‌رایه‌تی کۆچبه‌ران لێکۆڵینەوەی لەسەر داواکاری مافی پەنابەرێتی ئەو کەسانەی کردوەو بڕیایداوە، کە ئەوانە هیچ هۆکارێکیان نییە بۆ مافی مانەوە، یان دانی ئیقامە. ئەوانه پەنابەرنین و مافی پاراستنیان نییە. بەلام نەتوانراوە ئەم کەسانە دەربکرێن. بۆیە ئەوان (ئیقامەی ب)یان پێدراوە، کە ئەو یاسا کۆنە هەبوو. پاش گۆڕانکاری یاساکە لە داواکاری بەردەوامی مافی مانەوەدا، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکرێت، کە ئایا ئەو کەسەی (ئیقامەی ب)یان وەرگرتووە، دەتوانێت ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە ولاتی خۆیان. ئەگەر بتوانێت، ئەوا پۆلیس مافی مانەوەی لێرە پێ نادات. بهادین عمر لە نووسینەکەیدا باس لە ڕاگەیاندنەکەمان دەکات، کە لە مانگی حوزەیراندا بۆ ئەوانەمان پۆستکرد، کە بە پێی بەندی ۵١ مافی مانەوه‌یان پێ‌درابوو. باسمان لە گۆڕانکاری یاساکە کردبوو و سەرنجمان پێدان، کەدەتوانن لەسەر بنامەیەکی نوێ داوای مافی پەنابەرێتی بکەن، وەک کرێکار، خوێندکار یان ئەندامی خێزان. هەروەها باسمان لەوە کرد، کە ئەوانەی ئارەزومەندانە دەگەڕێنەوە، دەتوانن بۆ دابینکردنی سەفەرەکەیان و دووبارە جێگیربوونیان کۆمەک وەرگرن. کۆمەکەکە بریتییە لە پارەی دەستی، خزمەتگوزاری یان پێداویستی، کە بەو یارمەتیانە کەسەکە دەتوانێت بۆ نموونە کار پەیدا بکات. بۆنموونە لە شمالی عێراق پڕۆژەی ـ ئه‌گنێتی ڕێکخراوی کۆچبه‌رانی نێونەتەوەی IOM خزمەتگوزاری دۆزینەوەی کار پیشکەشی ئەو کەسانە دەکات کە دەگەڕێنەوە. یوها سیمیله / سه‌رۆکی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ران .
دووباره دیلینه‌وه
فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ران، خۆیان له کوچه‌ی عه‌لی ده‌ده‌ن وشانخاڵی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێمه له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه‌مان پیکردوه، دریژه‌پیدان به‌سیاسه‌تی هیشتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانێکه که زیاتر له ۵ بۆ ۶ سال له‌چاوه‌روانیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. ئاماژه‌مان به بارودۆخی نائه‌منی عیراق و دریژپیدانی شه‌رو کوشتاری داعش کردوه. باسی پیشیلکاری یاسا نیونه‌ته‌وه‌یه‌کانمان کردوه که ده‌بوو فه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ران خۆیان لێگیل نه‌کردایه. باسی ئه‌و سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌مانکردوه که چۆن حکومه‌تی فینلاند به‌پاساوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یه‌وێت مافه هه‌ره سه‌ره‌تایه‌کانی هه‌ر ئنیسانیک له‌م کۆمه‌لگایه‌دا پیشیل بکات، وه‌ک بژیوی ژیان، کرێ خانوو، بیمه‌وخزمه‌تگوزاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیتره. به‌دلنیای ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وامده‌بێتو ئاسان ڕێگه ناده‌ین به‌وشێوه‌یه یاری به ژیان و چاره‌نووسی ئه‌و ئینساننیانه بکریت که له کۆمه‌گاکانی خۆیان به‌هۆی نائه‌منی، شه‌ر ، بی‌کاری، گه‌نده‌لی، ناعه‌داله‌تی و سته‌مو چه‌وسانه‌وه‌وه ناچار ده‌بن به رووکردنه هه‌نده‌ران و ئه‌م حکومه‌تانه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان چاویان له هه‌موو ئه‌و تراژیدیا‌و کاره‌ساتانه نووقاندوه که ڕۆژانه به‌رۆک به‌خه‌لکی ئه‌م ناوچه ده‌گرێتو ئێسته لوتفی ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌دانی ۳ هه‌زار ئێوه‌رۆ ژیان بۆ ئه‌و خه‌لکه بنیادبنینه‌وه‌و ناچاریان بکه‌ن به گه‌رانه‌وه‌و بۆ ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ک که ئاو کاره‌باشیان له‌ژیر ۴۵ پله‌ی گه‌رمدا پێره‌وانابینرێت. به‌لام ئه‌م حکومه‌تانه به دیموکرات وئینساندۆست له‌قه‌له‌میان ده‌ده‌ن وستایشیان ده‌که‌ن، ئاخه‌ر خالی هاوبه‌شی ده‌سه‌لاتدارانی جیهانی ئه‌مڕۆ له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانیاندا که خۆی له که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌دا ده‌بینیته‌وه، که‌نابێت له ئاستیدا بیده‌نگبین، بۆیه دیسان ده‌یلینه‌وه که پێویسته بارودۆخی په‌نابه‌ران باش بکه‌ن!