ئازادیخوازانی هه‌ڵه‌بجه له چ به‌ره‌یه‌کدا ده‌وه‌ستنه‌وه ؟
په‌یامیَکی به‌هادینی حاجی به‌کری دارتاش، ناسراو به ’’ ریبوار عارف’’ بۆ ئازادیخوازانی شاری هه‌له‌بجه
نزیک به‌مانگێکه جولانه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازانه زۆریَک له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و ده‌یان نووسه‌ر، هونه‌مه‌ندو سیاسه‌تمه‌دارو هه‌زاران ئازادیخواز له ده‌وری کەمپینی (بەڵێ بۆ دەستوورێکی سیکۆلار لە هەرێمی کوردستان) کۆبوونه‌ته‌وه‌و به واژۆکانیان پشگیری خۆیان بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه له شاره‌کانی سلیمانی، هه‌ولیر، کرکوک، ده‌ربه‌ندیخان، گه‌رمیان، چه‌مچه‌مال…نیشانداوه. ئه‌مه له‌کاتیکدایه که له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین کۆرو سیمینار به‌رپاکراوه‌و هاوکاتیش ده‌سته‌کانی واژۆ کۆکردنه‌وه‌و دروستکردنی لقه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده له زۆریَک له شاره‌که‌کان و ته‌نانه‌ت له‌هه‌نده‌رانیشدا له فراوان بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسورِانه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌دان!.
له‌م باره‌وه ئه‌وه‌ی چاوه‌رِوانکراوه‌و جێگه‌ی خۆیه‌تی که ئه‌م چالاکیانه هه‌موو شارۆ شارۆچکه‌کانی کوردستان بته‌نیته‌وه. له نێویشیاندا کاتێک که ئاورِ له شاری هه‌له‌بجه ده‌ده‌ینه‌وه له‌به‌رده‌م پرسیارگه‌لیَکی تایبه‌تدا خۆمان ده‌بینینه‌وه‌و چالاکیه‌کانی ئه‌م جولانه‌وه‌یه له‌م شاره‌دا پیَویستی به تیارامان وهه‌ڵویَسه‌ته‌یه‌کی زیاتره. تائیسته له‌مباره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی به ده‌زگاکانی رِاگه‌یاندن بگه‌رِێته‌وه ئاگادارین که هه‌فته‌ی رِابردو وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاو خۆشحالانه کۆرێک بۆ به‌رِیَز سیروان عەبدول سازکراوه که تیدا پیَ له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م ناوه‌نده داگیراو… به‌شداربووانی ئه‌م کۆره به شیَوه‌یه‌کی چالاکانه به‌شداری تاوتوێکردنی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردوه‌و پێشوازیان له‌م هه‌نگاوه کردوه، که دیاره ئه‌مه هه‌نگاویَکی باش و جیَگه‌ی ئومیَده، به‌لام به‌دلنیای کافی نیه!
بۆ کافی نیه؟
به‌بروای من شاری هه‌له‌بجه له نه‌بوونی ده‌ستوورێکی سیکۆلاردا زۆرترین باج و قوربانیانداوه‌و پشکی شیَریان به‌رکه‌تووه له ئه‌نجامی نه‌بوونی وه‌ها ده‌ستوورێکدا.
با بگه‌رِیَنه‌وه سه‌ر ئه‌م باجدان وقوربانیدانه، به‌لام ده‌بیت ئه‌وه‌مان به‌لاوه رۆشنبیت که فراوانکردنه‌وه‌ی بازنه‌ی چالاکیه‌کانی ئه‌م ریکخراوه‌و په‌رپیدان به که‌مپه‌ینی(بەڵێ بۆ دەستوورێکی سیکۆلار لە هەرێمی کوردستان ) بۆ دانیشتوانی خه‌لکی ئه‌م شاره‌و گرنگیه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و چاوه‌رِوانی ئه‌وه ده‌کریَت له خه‌لکی ئازادیخوازی ئه‌م شاره که جیَپه‌نجه‌ی خۆیان دیاری بکه‌ن و پیداگربن له گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و نازنامه واقعیه‌ی که میَژوویه‌کی دیَرینی له‌پشت سه‌ره‌وه‌یه.
لیره‌دا جیَگه‌ی خۆیه‌تی ئاورِیَک له‌هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م چاوه‌رِوانیه بده‌ینه‌وه که بۆده‌بیَت خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئه‌م شاره بکرێ له به‌ره‌ی سیکۆلاریزمدا خۆیان ببینه‌وه؟ یه‌که‌م/ جیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له رِابردودا به‌شیَوه‌یه‌ک بووه که زیاتر له‌هه‌رشتیک ده‌نگی ئازادیخوازی و سیکۆلاریزمی تیدا به‌هیَزبووه. ئه‌مه‌ش به ئاورِدانه‌یه‌ک به میَژووی بزوتنه‌وه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌وه‌مان رِوونده‌کاته‌وه که لایه‌نی که‌م پاش شه‌رِی جیهانی دووهه‌مه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه له گه‌لیَک بواری سیاسی فه‌رهه‌نگیدا هه‌نگاوی به‌ئاراسته‌ی ئازادیخوازی و سیکۆلاریزمدا ناوه که ئه‌مه‌ش له زۆر به رِۆشنی له بواری ده‌وری بزوتنه‌وه سیاسیه‌کاندا به‌دیده‌کریَت که له‌و قۆناغه‌دا حزبی شیوعی، کۆمه‌له‌ی مارکسی لینینی ( کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران) ئالای شۆرش و کۆرو گروپه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی کۆتای ده‌هه‌یی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان. ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره له ئه‌دیب وهونه‌مه‌ندو شاعیرانی وه‌ک گۆران، قانع،… که له میَژووی خۆیاندا ده‌نگی ئازادیخوازانی کوردستان بوون، به‌دی ده‌که‌ین. به‌هه‌مان شیَوه چاره‌که سه‌ده‌ی رِابردو به‌ده‌ر له پیَگه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌م رِه‌وت و رِه‌هه‌نده به‌رده‌وامبووه ده‌یان سیاستمه‌دارو هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی خه‌لکی ئه‌م ناچه‌یه دریَژه‌یان به‌م میَژووه داوه تائه‌مرِۆ.
لایه‌کیتری ئه‌م مه‌سه‌له بوونی ئیسلامی سیاسی و کارنامه‌ی ئه‌و حزبه ئیسلامیانه به‌تایه‌بت له‌پاش رِووداوه‌کانی به‌هاری ۹۱ که زیاتر له ماوه‌ی ده سال خه‌لکی ئه‌م ناوچه‌یه له‌سه‌رتایترین ماف وئازادیه‌کانی خۆیان بێبه‌شکران وهه‌رچی خۆشی و شادی و ئازادیه‌کانی ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه‌یه هه‌لپیچراوه‌و ته‌نگیان به‌ژیانی خه‌لکی هه‌لچنیوه. بۆیه کارنامه‌ی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه له میَژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌خوازیَت که گه‌لیَک هه‌ستیارترو ئاماده‌تربین بۆ پیَشوازیکردن له‌م که‌مپه‌ینه، چونکه ئاشنابوون به‌و میَژووه لایه‌نی که‌م بۆ که‌سانیَک که نیگه‌رانی داسه‌پاندی مۆرکی ئیسلامی بوون به‌سه‌ر شاری هه‌له‌بجه‌دان و نایانه‌ویت شاره‌که‌یان به ناو‌ی ئیسلامیه‌کان و ئیسلامی سایسی ناوزه‌دبکریت ئه‌وا پیویسته له‌م قوناغه‌دا خۆیان بۆ هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاماده بکه‌ن وببنه به‌شیَک له‌و جولا‌نه‌وه‌ی که‌ئه‌مرِۆ له زۆربه‌ی زۆری شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان به‌رپا بووه به‌ده‌وری شیعاری ( به‌لی بۆ ده‌ستووریکی سیکولار بۆ خه‌لکی کوردستان)دا کۆبنه‌وه.
بۆیه لیَره‌دا بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و‌هه‌موو هاورێ و ئه‌زیزان و دۆستانم ده‌که‌م که له شاری هه‌له‌بجه‌و ناوچه‌که‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن هه‌رچی زووتر بینه‌مه‌یدان و به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن و نه‌ک به‌ته‌نیا له هه‌وڵی دانانی میَژی واژۆ کۆکردنه‌وه‌کانی به‌ڵی بۆ ده‌ستووری سیکولاردابن، به‌لکو ده‌ستبه‌کاربن بۆ دروستکردنی لقی هه‌له‌بجه‌ی ناوه‌ندی سیکۆلاری کوردستان له‌م شاره‌دا.
به‌بروای من کاتی ئه‌وه هاتووه که چیدی خه‌ڵکی ئه‌م شاره به ده‌وری خۆیان هه‌وڵبده‌ن له رِیَگه‌ی ده‌ستووریکه‌وه ژیانیان به‌سه‌ر به‌رن که بتوانیت مافی یه‌کسانی هاولاتیان ده‌سته‌به‌ربکات وهیچ دیوار‌و جیاکاری و سته‌میَک له‌سه‌ر هیچ به‌شیَکی ئه‌م کۆمه‌لگایه قبول نه‌کریَت…خه‌لکی هه‌له‌بجه ژیان و گوزاری خۆیان باشترین به‌ڵگه‌نه‌ویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیتوو ده‌ستوریک په‌سه‌ند بکریت که دریَژه‌ی بالاده‌ستی ئاینی ئیسلامی بیَت وه‌ک ئاینی رِه‌سمی ده‌ستوورو په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌وا دیسانه‌وه ده‌چینه‌وه به‌رده‌م دووباره بوونه‌وه‌ی گه‌لێک له رِووداو تراژیدیا‌کانی رِابرود بالاده‌ستی ئیسلامی سیاسی له‌م ناوچه‌که‌و له هه‌موو کوردستاندا که ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نیا له‌مافی یه‌کسان و به‌رابه‌ربوونی هاولاتیان له‌به‌رده‌م یاسا‌و ده‌ستووردا داده‌سه‌پینیته‌وه ، به‌لکو ژیان و شارستانیه‌ت و ئازادیخوازی ناوچه‌که پاشکه‌شه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌تری پیده‌کریت، بۆیه هیوادارم پیَکه‌وه سه‌نگه‌ری ئازادی و به‌رابه‌ری ئینسان و ماف و ئازادیه‌کانی خه‌لکی کوردستان و ناوچه‌که ده‌سته‌به‌ربکه‌ین