گه‌رِانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه، یا ناچارکردنیَکی تاڵ ریبوار عارف
به‌رِیَز کاک شوان حه‌مه بابه‌تیَکی بلاوکرده‌وه‌ته‌وه، که دواتر مالپه‌ری لڤین وه‌ک هه‌والیَک بابه‌ته‌که‌ی بلاوکردوه‌ته‌وه. که‌تیدا ئاماژه به‌وه‌کراوه که‌به‌گویَره‌ی زانیاریه‌کانی نووسه‌ر ئه‌و هه‌واله له ده‌زگا حکومیه‌کانی نه‌رویج وه‌رگیراوه‌و ده‌لێ:’’ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکاریه‌کانیان رِه‌تکراوه‌ته‌وه، ده‌توانن ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌رِیَنه‌وه ولاته‌کانی خۆیان و هه‌رکه‌سیَکیش ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌رِیَته‌وه ولاته‌که‌ی خۆی ئه‌وا سه‌ره‌تا ۳۰۰۰ دۆلار وه‌رده‌گریَت وپاش گه‌رِانه‌وه‌ش ۳۶۰۰ دۆلاریتریش وه‌رده‌گریَت و لڤینیش که‌مێک خاتری گرتووه‌و کۆی دراوه‌که‌ی کردوه به ۷۰۰۰ دۆلار. بۆیه له‌مباره‌وه سه‌رنجی من له‌سه‌ر هه‌ردوو دیوویهه‌واڵه‌که‌یه که چۆن به‌ده‌ر له هیچ شرۆڤه‌یه‌کی بابه‌ته‌که‌و دیقه‌تێک له چۆنیه‌تی بلاوکردنه‌وه‌که‌یدا ده‌خریته به‌رده‌ست خوینه‌ران.
به‌رله هه‌رشتێک ئه‌وه‌بلیم که نیه‌تی ئه‌م به‌رِیَزه له بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته هه‌رچیه‌یه‌کبیَت، به‌لای منه‌وه نیه‌ت خویندنه‌وه‌و ماناکردنی خۆویستانه رِوشتیَکی په‌سه‌ندو شارستانیانه نیه‌و ناکریت بکریته بنه‌مای هیچ بابه‌تیک. بۆیه نیه‌ته‌که هه‌رچیه‌ک بێت من له‌هه‌رشتیک زیاتر به‌دوای ناوه‌رِۆکی باسه‌که‌و کاردانه‌وه‌و کاریگه‌ریه‌کاینه‌وه‌م . پیَشه‌کی ئه‌وه بڵیَم که‌به‌ده‌ر له مه‌به‌ستی هه‌ر که‌س ولایه‌نیَک مه‌سه‌له‌ی کۆچ بۆ هه‌نده‌ران یان ته‌نانه‌ت پیَچه‌وانه‌که‌شی، واته له‌و ولاتانه‌وه بۆ کوردستان به‌رله‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌یه‌کی ئیداری وماڵی، مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی و ئه‌منیه‌تیه‌و ده‌بیَت له‌هه‌مان رِوانگه‌شه‌وه وه‌لامی خۆی وه‌رگریَته‌وه! لیَره‌دایه کاتیَک نووسه‌ریَک ته‌نیا لینگی هه‌والیک وه‌رده‌گریَت و لڤینیش به‌بێ هیچ به‌دواچوون وخویَندنه‌وه‌یه‌ک بلاوده‌کاته‌وه، ئیتر ناکریَت باز به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که‌دا بدریَت و له ئاکام و ئه‌نجامه‌کانی بێخه‌مبین.
کۆچکردنی لاوان به‌رئه‌نجامی چ دۆخیَکه؟
هه‌موومان ئاگادارین ئه‌مرِۆژانه یه‌کیَک له به‌رچاوترین بابه‌ته‌کانی ده‌زگاکانی رِاگه‌یاندنی کوردستان مه‌سه‌له‌ی کوچ وشالاوی رِووکردنه هه‌نده‌رانه! ئه‌وه هه‌قیقه‌تیَکی ئازار به‌خشه که دیسان شه‌پۆلی کۆچکردن و رِووکردنه هه‌نده‌ران، بارگه‌ی به هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م ولاته پیَچاوه‌ته‌وه‌و توێشووی سه‌فه‌ریَکی سه‌ختیان له‌کۆڵ ناوه. به‌لام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا بۆ خه‌لکی کوردستان پاش چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک و پاش هه‌موو ئه‌و گۆرانکارانه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌لگایه‌دا هاتووه هێشتا گه‌نجان رِووده‌که‌نه ئه‌و ئاینده نادیاره ده‌که‌نه‌وه که رِۆژانه گویسبیستی کاره‌ساته‌کانی دووتوی ئه‌م ’’سه‌فه‌ره‌ین’’؟
هه‌رلیَره‌شه‌وه‌یه که وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی که شه‌پۆلی کۆچکردن زیاد و زیاتر ده‌که‌ن، وه‌لامی خۆی وه‌رده‌گریتَه‌ىوه؛ نه‌ک له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه مادیه‌ی که ته‌رف رۆحی خۆی تیداکردوه‌ته قوربانی ئاماده‌ی قبولکردنی هه‌موو کاره‌سات و رِووداو سوکایه‌تی پیکردنه‌کانیک بوو له‌م سه‌فه‌ردا ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌نایه‌کی ئامن وئاسایش به‌ده‌ست بهینیت,دلنیام له‌وه‌ی که کاک شوان به ووردی ئاگاداری بارودۆخی کوردستان و هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تی و نابه‌رابه‌ری، گه‌نده‌لی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه که رِۆژانه ژیانی له خه‌ڵکی ئه‌م کۆمه‌لگایه‌ی تاڵکردوه. ئاگاداری ئه‌زمه‌ی سووته‌مه‌نی،کاره‌با، به‌نزین، نه‌بوونی موچه‌یه.
ئاگاداری زۆریَک له پیشلکاریه‌کانی رِۆژانه‌و سه‌رکوتکردنی ماف و ئازادیه‌کانی خه‌لکی کوردستانه. ئاگادار نائه‌من بوونی کۆمه‌لگاو چوونه سه‌ره‌وه‌ی رِیژه‌ی بی‌کاری و مایه‌پوچ بوونی خویَندکارانیَکه که‌ئیَسته به شه‌هاده‌ی زانکۆوه کاری شۆفیَری ته‌کسیان ده‌ست ناکه‌ویت… له‌پال هه‌موو ئه‌مانه‌شدا گۆمان ده‌که‌م ئاگاداری شانخالیکردنه‌وه‌و بێباکی ده‌سه‌لات و حزبه سیاسیه‌کانی په‌رله‌مان و رِۆڵی ئیسلامی سیاسی وکارنامه‌ی پاشگره‌کانیان نه‌بیت که چۆن ژیانی له‌خه‌لکی کوردستان به‌تایبه‌ت گه‌نجان تالکردوه. بۆیه به‌برِوای من دانی ئه‌وجۆره زانیاریانه‌و ئه‌م جۆره له دلسۆزیه نا‌توانیت وه‌لام ده‌ره‌وه‌بیِت به کیشه‌کان. هه‌روه‌ک نووسه‌ر له په‌یجه‌که‌ی خۆیدا له‌وه‌لامی پرسیاری به‌ریزیکدا ده‌لێ ’’بە مەبه‌ستەوە هەوڵئەدەم زانیاریەکان بڵاوبێتەوە بەتایبەت لەم کاتەدا کە لێشاوی کۆچکردن لەکوردستانەوە بۆ ئەوروپا دەستیپێکردووە.’’
چونکه به‌راستی زه‌ره‌وزیانه‌کانی گه‌نجانیَک که ناچاربوون به چۆلکردنی ئه‌و کۆمه‌لگایه، به‌قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆله دراوه نادیاره ناکریته‌وه. هه‌رلیَره‌شه‌وه‌یه که دانان و بلاوکردنه‌وه‌ی لینگی ئورگان نا‌توانیت مه‌سه‌له‌کان له ته‌نیا له دووتوی هه‌ڵویَستیَکی دڵسۆزانه‌و به‌غه‌مه‌وه بووندا تاوتوی بکریت. هاوکات ناشتوانیَت هیچ له نیگه‌رانیه‌کانی ئه‌و ئینسانه که‌م بکاته‌وه که ئه‌م حکومه‌تانه پاش له چاوه‌روانی هیًشتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار دورودریَژدا له توونیَلی وه‌لامی نه‌گیتیفه‌وه ناچاریان بکات به‌وه‌ی که ’’ئاره‌زوومه‌ندانه’’ بگه‌رِیَنه‌وه کوردستان.
بینه‌وه سه‌ر زانیاریه‌کان
کاک شوان ده‌نووسیَ ( هەرکەس ئارەزوومەندانە لەنەرویجەوە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی ۳ هەزارو ۶۰۰ دۆلار وەردەگرێت و دوای گەڕانەوەش ۳ هەزار دۆلاری تر وەردەگرێت. پاشان له دریژه‌ی بابه‌ته‌که‌دا ده‌ڵێ: تا ئێستا نزیکەی ۲۵۰۰ پەنابەر گەڕاونەتەوەو نزیکەی ۲۰۰ پەنابەریتر ئامادەن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.) یه‌که‌م گریمان ئه‌مه هه‌واڵیَکی تازه‌یه که ئه‌م به‌رِیَزه لیَردا ده‌یخاته‌روو، هه‌رچه‌ند ئه‌م ئورگانه چه‌ندین ساله به‌ناوی (IOM) له یه‌ک به‌یه‌کی ولاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه‌و به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ده‌توانن چی بکه‌ن یانا، به‌لام یه‌که‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه کاک شوان بۆ هه‌ر به‌رِاستی پیَتان وایه که ته‌نیا پرۆژه‌و ته‌نیا ئورگانیک چووته عیراق، به کوردستانیشه که رِه‌نگی دۆڵه‌که‌ی نه‌گرتبیتو تا ناوقه‌دی له زه‌لکاوی گه‌ندلیدا نه‌چه‌قیبیَت؟ یان تۆبلی ئه‌و به‌شه‌ی نه‌ویجی ئه‌م ئورگانه (کافته‌ی جودا بافته بیَت)و له‌گه‌لگه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لکه‌دا سی دانه ’’وه‌رقه ’’یان بۆ بژمیَرین ؟ گریمان ئه‌و ئورگانه واده‌لیَت، به‌لام وه‌لامی کاک شوان له‌به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجانه چیه که ساڵه‌هایه ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌راونه‌ته‌وه کوردستان و ئیَسته‌شی له‌گه‌لدابیت هه‌ر یالیلییه‌تی بۆ ئه‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که به‌لینیدرابوو. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر پیَوایه ئه‌مه ته‌نیا بۆچوونیکی ئیَمه‌یه، ئه‌وا هیوادارم له‌گه‌ل رِۆژنامه‌نووسیَکی نه‌رویجدا بچیته‌وه کوردستان له رِیَکخراوه‌که‌ی ئیَمه‌دا( فیدراسیون ) سه‌دان به‌لگه‌نامه‌ی له‌وجۆره بخه‌ینه به‌رده‌ستیان.
مه‌سه‌له‌یه‌کتر ئه‌وه‌یه که ده‌لێ ( تا ئێستا نزیکەی ۲۵۰۰ پەنابەر گەڕاونەتەوەو نزیکەی ۲۰۰ پەنابەریتر ئامادەن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان) ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌پیَمان بڵی ئه‌م له چ پرۆسه‌یه‌کدا بۆ چ ولاتیک گه‌رِاونه‌ته‌وه؟ چه‌ند که‌س له‌و په‌نابه‌رانه له ناوچه‌که‌ی ئیَمه‌و هاتوون وچه‌ند له‌و ۲۰۰ که‌سه‌ی چاوه‌رانی گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و کوردستانه‌ی که من و ئه‌ویش نیگه‌رانی ئه‌و شه‌پۆلی ئاواره‌بوونه‌ین ده‌گریَته‌وه. ئایا به‌رِاستی ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و رِیَژه‌یه‌دا به ئه‌ندازه‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ستیَکیش په‌نابه‌رایان تیدابیت که پاش ساڵه‌های ساڵ له چاوه‌رانی هیَشتنه‌و له ره‌فزو به قبولکردنی هه‌موو نیگه‌رانی و کاره‌ساته‌کانی ده‌ورانی چاوه‌روانی و شه‌قی پۆلیس و که‌له‌بچه‌کردنه‌کانیان و ده‌یان سووکایه‌تی تری به‌دوا نه‌یه‌ت، که‌سیَک بیر له گه‌رِانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌و کوردستانه که کراوه‌ته جه‌هه‌نمی گه‌نجان و خه‌لکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی و به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌داران و مسته‌فیدین و گزگله‌کانی ده‌وره‌به‌ری ده‌سه‌لات.
دواتر جیَگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵیَن که ده‌ورو پیَگه‌ی نیهادو رِیَکخراوه‌کانی له‌چه‌شنی (IOM) هه‌رچیه‌ک بیَت ناتوانیَت له‌وه که‌م بکاته‌وه که گۆشه‌یه‌ک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌م حکومه‌تانه به‌رِیَوه ده‌به‌ن که هه‌رئیَسته سه‌رگه‌رمی ترسانکترین پرۆژه‌ن دژ به په‌نابه‌ران و کۆچکردوانیک که به‌ناچار رِوویانکردوه ئه‌م وولاتانه. بۆیه چاکتره که‌پریاسکه‌ی غه‌مو دلسۆزیه‌کانمان به‌و باره‌دا بپیچینه‌وه که له کوردستاندا له‌سه‌رنگه‌ری داکوکیکردنابین له ماف و داخوازیه‌کانی ئه‌و خه‌لکه‌دابین و له‌م ولاتانه‌شدا له‌به‌ره‌ی رِاوه‌ستانه‌وه دژ به سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وی په‌نابه‌ران و ناچارکردنیان به گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دابین، مل نه‌ده‌ین به‌و سیاسیه‌ت پلان و بریارانه‌ی که په‌نابه‌ران بگه‌رینه‌وه بۆ ئه‌و ولاتانه‌ی که هه‌ر به نه‌خشه‌ی وپیلانه‌کانی ئه‌م ولاتانه کراونه‌ته مه‌یدانی کوشت وکوشتارو نائه‌منکردنی ژیانی میلونه‌ها ئنیسان! هه‌ر یۆیه وردبینی و چاوه‌روانیه‌کی له‌م جۆره بۆ کاک شوان و بازنه‌دانی لیڤین به‌سه‌ر بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لیکی له‌و جۆره ره‌نگه جیگه‌ی بیرلیکردنه‌وه قبولکردن بیت.