ئه‌گه‌رچی ده‌زگاکانی رِاگه‌یاندن گه‌لیک که‌ملوتفن ده‌رهه‌ق به‌کارو چالاکیه‌کانی رِیَکخراوی سیَکولار؛ به‌لام به‌رده‌وام بوونی سیمینار‌و کۆرو کۆبوونه‌وه‌و چالاکیه‌کان له چه‌ندین شاری کوردستاندا، به‌ده‌ر له ده‌نگورِه‌نگو به‌دواچونی ده‌زگاکنی رِاگه‌یاندنیش رِنگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی خۆی هه‌بووه‌و هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که‌ئیتر پیَگه‌ی ئه‌م ریکخراوه ناشاریته‌وه‌و ناتوانری په‌راویزبخریت. ئاخه‌ر هاتنه سه‌رخه‌تی فازیل میرانی و پیداده‌گریت له ئیسلامی بوونی ده‌ستور، کاریکی ره‌که‌وتوو بیئاراسته نیه. ووتاره شه‌رمنۆکه‌کانی ژماره‌یه‌ک له چالاکه‌وانانی گۆران و قه‌له‌م به‌ده‌ستانیان له سونگه‌ی داکۆکیکردن له سه‌وابتی دینی ناتوانن بیلایه‌ن بوون و نائیدلۆژی بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بشارنه‌وه، دژ به داخوازیه‌کانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌و داواکاریه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌مرِۆیان که نایه بۆ ماده‌ی شه‌شی ده‌ستوور. هه‌رلیَره‌شه‌وه ده‌بێ بلین په‌رچه‌کرداری حزبه ئیسلامیه‌کان دژ به‌لابردنی ماده‌ی شه‌ش شتیَکی چاوه‌رِوان نه‌کراو شاراوه‌نه‌بو‌و، دورنیه ئه‌گه‌ر هاوکیشه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندا بووایه له‌هه‌رسوچی کۆلانیکه‌وه بلندگۆ‌ی مزگه‌وته‌کانیان بکرادیه‌ته ناوه‌ندی فتوادان وله‌خۆیَن هه‌ڵکیَشانی جه‌سته‌ی چالاکه‌وانانی بزوتنه‌وه‌ی سیکولاریزم له کوردستاندا. دواتر ئه‌وه‌ش بڵێم که ئاره‌زوناکه‌م و خوازیاری ئه‌وه‌نیم به‌رله‌وه‌ی هه‌ڵویَستی فه‌رمی یه‌کیه‌تی نیشتمانی ببینم، په‌لکیَشیانکه‌ینه سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و رِاوه‌ستانه‌وه دژ به‌م که‌مپه‌ینه؛ ئاخه‌ر ئه‌وان بوونه‌ته دوو به‌ره‌و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران و که‌سایه‌تیه‌کانیان هه‌لویَستی پشگیریکردنی خۆیان راگه‌یاندوه‌و هه‌ندیَکیشان له خه‌می وروژانی شه‌قام واژۆکوکردنه‌وه‌دان و نیگه‌رن که هاولاتیان پشگیری له ده‌ستووریکی سیکۆلار ده‌که‌ن. به‌هه‌رحال ئێسته پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و ژماره به‌رچاوه له په‌رله‌مانتارانی ئه‌مرِۆو دویَنی و گه‌لیَک له سیاسته‌مه‌دارانی ئه‌م حزبانه، ئه‌وه به‌خۆیان رِه‌واده‌بینن که له په‌رماندا ببنه نوویَنه‌ری ده‌نگ نا بۆ ماده‌ی شه‌شی ده‌ستوورو هه‌نگاویَک بنیَن بۆ گورِینی هاوکیَشه‌کان؟ لیَگه‌رِیَن با ئاینده وه‌لامی خۆی بداته‌وه.
تائیره رِه‌نگه جیاواز له گوزارشتیَکی خیَرا نیشاندانی لایه‌نی ئوبجیکتیفی کاره‌کانی رِیَکخراوی سێکولار شتییکتر نه‌بیَت؛ به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ژمۆنی و توانایه‌کانی سیَکولاریزم له کۆمه‌لگای کوردستاندا به شیَوه‌یه‌کی گشتی له‌به‌رچاو بگرین، رِه‌نگه ئاسایبیَت که چاوه‌رِوانیه‌کی گه‌لیَک زیاترمان هه‌بیَت. به‌تایبه‌ت له‌کاتیکدا که ئیَمه باس له سیکولارو سیکولاریزم وه‌ک بزوتنه‌وه‌کی کۆمه‌لایه‌تی ده‌که‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ’’رِیَکخراوی سیکولاری کوردستان’’ له‌گورِیدایه؛ بۆیه نابیَت به‌وه‌ی که هه‌یه رِازیبین و رِه‌نگه هه‌لویَسته‌یه‌ک له‌ئاست کاره‌کانی تائسته‌دا بتوانێت رِێگه خۆشکه‌ربێت بۆ گه‌یاندنی ئامانج و مه‌به‌ستی ئیَمه له رِۆلی ئه‌م رِیَکخراوه‌یه‌و که‌مپه‌ینه‌که‌یدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه به دروست بزانین که هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌لیَک داب ونه‌ریت وسونه‌ت ومیکانیزمی کارکردن و هه‌لسورِانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که له کۆمه‌لگادا پیَیَده‌ناسریَته‌وه. دیاره واژۆکۆکردنه‌وه نه‌ریتیَکی گشتگیره‌و ده‌کریَت وه‌ک شیَوازیَک زۆریَک له بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی خۆیان به‌کاری بهیَنن. به‌لام ئه‌وه‌ی که له که‌مپه‌ینی ’’به‌ڵێ بۆ ده‌ستورێکی سێکولار لە کوردستان’’دا هَیشتا ده‌ستی بۆ نه‌براوه‌و به هه‌قو به ناهه‌ق له مه‌یدانی واژۆ کۆکردنه‌وه‌دا خۆی له دانانی میَزیکی واژۆکوکردنه‌وه‌دا ده‌بینیته‌وه، که چه‌ق به‌ستنمان له‌م ئاسته‌دا جیَگه‌ی رِامان و پرسیارکردنه له‌خۆمان. به‌ڵی ده‌کریَ بڵین زۆریَک له چالاکه‌وانانی رِیَکخراوه‌ی سیکولار به هه‌ق ده‌ستیانداوه‌ته‌وه واژۆکۆکردنه‌وه و دریَژه‌پیَدان به‌م کاره، به‌لام به‌ناهه‌ق گه‌لیَک ده‌روازه‌و رِیَگه‌و میکانیزمیتر هه‌یه تائیسته ده‌ستمان بۆ نه‌بردوه؛ که من لیَره‌دا رِونتر ده‌چمه ناو ئه‌م باسه‌و ئامانجه‌کانمه‌وه.
رِۆشنه به‌ورِاده‌ی که کۆمه‌لگای کوردستان کومه‌ڵگایه‌کی سیَکولاره، به‌هه‌مان رِاده‌ش ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێویستی به رِێکخستن و رِابه‌ریکردن وسه‌روسامان پیدانه. که دیاره ئه‌م چاوه‌رِوانیه به‌ر له‌هه‌ر که‌س ولایه‌نیکتر به‌رۆک به‌و رِێکخراوێک ده‌گریَت که ئه‌مرِۆ به‌کرده‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌مه‌یدانایه. که‌واته لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا کاره‌کانی ئه‌م که‌مپینه‌و رِێکخراوه‌که‌ی ته‌نیا له بازنه‌ی ئه‌و جۆره ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ی مێزی سه‌ر شه‌قامه‌کاندا خولاسه ده‌کرێته‌وه؟ بیَگومان نه‌خیَر! پێشتر ووتمان که هه‌ر بزتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌لێک سونه‌ت و دابونه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌لام به‌برِوای من ئه‌م که‌مپینه هێشتا ده‌ستی بۆ گه‌لیک له‌و سونه‌ت و دابونه‌ریتانه نه‌بردوه که به‌شیَکه له‌نازمه‌ی خۆی وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ژیاندۆست و زیندو، وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی شارستانی و خاوه‌ن دابونه‌ریت و سونه‌تی مه‌ده‌نیانه‌و رادیکال. کاتیَک که ئیَمه پیَداده‌گرین له‌وه‌ی که سیکولاریزم به‌کرده‌وه ماف‌و ئازادیه‌کانی هاولاتیان ده‌پاریزێت وهه‌وڵده‌دات بۆ ژیانیَکی شاد‌و شایسته‌و ئاسووده‌تر، دیاره هه‌وڵدان بۆ گۆرِینی یاساکان ناکریت ته‌نیا له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و میکانیزمه‌دا خۆلاسه بکریته‌وه که تائیسته به‌ده‌سته‌وه گیراوه. به‌ڵکو له رٍاستیدا شه‌رِی دابینکردنی ده‌ستوریَکی سیَکولار ده‌کریًت ده‌یان رِیَگه‌و رِه‌وشت و میکانیزمی جیاوازی کۆمه‌لایه‌تی بگریته‌خۆ . هه‌ربۆیه ده‌کریَت له‌مباره‌وه ئه‌م که‌مپینه ده‌ست بۆ گه‌لیک رِیَگه‌و رِه‌وشتیتری شارشتانی به‌ریَت که هیَشتا هه‌نگاوی بۆ هه‌لنه‌نهینراوه‌ته‌وه. که رِه‌نگه دیسانه‌وه سه‌رشه‌قام و شویَنه گشتیه‌کان باشترین مه‌یدانی ئه‌و میکانیزم و نمایشکردنانه‌ش بیت. لیَره‌وه با ئاورِیَک بده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که تائیسته له ریَگه‌ی ئه‌م واژۆ کۆکردنه‌وانه‌وه‌وه، ده‌یان که‌سایه‌تی ،نووسه‌ر، هونه‌مه‌ند، ئه‌دیب، وه‌رزشکار، سیاسه‌تمه‌دار، په‌رله‌مانتارو هه‌لسوراوی ناسراوی کۆمه‌لگا هاتوون و به‌شداریان له‌م که‌مپینه‌دا کردوه. که‌دیاره یه‌ک به‌یه‌کیان به قه‌ناعه‌ته‌وه بۆ رِیَزلیَنان له بیرورا‌و بۆچوونه‌کانی خۆیان به‌و کاره هه‌ستاون. که‌واته ئه‌وه ئه‌م که‌مپینه‌یه که ده‌بیَت چاورِواینه‌یه‌کی زۆر زیاتر له توانا‌و که‌سایه‌تی ئه‌و به‌رِیَزانه بکات و بتوانیت له توانا‌و هه‌ولیان سوودمه‌ندبیَت بۆ کاریَک که یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌و ئینسانانه به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن. له ولاتانی ئه‌وروپا له‌و کۆمه‌لگایانه‌ی که هیَماو سیَبه‌رو داب و نه‌ریت و سوونه‌ته‌کانی سکولاریزم له‌مه‌یدانایه زۆرجار رِیَکخراوه جه‌ماوریه‌کان و گه‌لیک له که‌مپه‌ین و هه‌لبژاردنه‌کان سوود له توانا‌و که‌سایه‌تی فنلانه گورانیبیَژو هونه‌رمه‌ندو وه‌رزشکارو سیاسه‌مه‌تدار ده‌بینن و رِۆژیَکی دیاریکراویان بۆ دیاری ده‌که‌ن تا به‌شیَوه‌یه‌کی تاییبه‌تر به‌شداری بکه‌ن وهاوکات ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه ده‌که‌نه مه‌یدانی دیدار‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌کی کورتی دۆستانی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌و دۆستدارانیان، هاوکات ده‌رفه‌تیَکی زیاتریش ده‌خولقینن بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ریه‌ک له‌و که‌سایه‌تیانه بانگه‌وازی خه‌لک بکات بۆ پشگیری کردن له‌و که‌مپه‌ین و چالاکیه دیاریکراوه. که‌واته ده‌کریت له کوردستانیش چه‌ندین رۆژ بۆ فلانه گروپی هونه‌رمه‌ندان، گروپی نووسه‌رو ئه‌دیبان، گروپی سیاسه‌تمه‌دارو په‌رله‌مانتاران و گروپی… ته‌رخان بکریت و له‌م رِیَگه‌یه‌شه‌وه ئاپوره‌یه‌کی گه‌لیَک زیاتر له ده‌وری میَزی واژۆکردنه‌کان کۆکه‌ینه‌وه. پیَچه‌وانه‌که‌شی ده‌کریَت دروستبی، جیَگه‌ی خۆیه‌تی که سبه‌ی هه‌ر هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب، نووسه‌ریک، هه‌ر سیاسه‌تمدارو په‌رله‌مانتاریک ئه‌و ده‌ستپیخه‌ریه بکات و له فه‌یسبووکه‌که‌ی خۆیدا بنووسیت هاورێ یان به‌هیوای دیدارتان سبه‌ینی له‌به‌رده‌م باخی گشتیدا بۆ پشگیرکردن له که‌مپه‌ینه.
له‌راستیدا دیویکیتری په‌ره‌پیَدانی ئه‌و داب ونه‌ریت و سوونه‌تانه ده‌کریَت به‌و شیَوه‌بیَت که له زۆربه‌ی شارۆشارۆچکه‌کانی کوردستاندا ده‌یان گروپی مۆسیقا ، شانۆ، ده‌یان ئه‌کته‌رو گۆرانیبیژی ناسراو هه‌یه، که ده‌توانن له رِیَگه‌ی پیَشکه‌شکردنی چه‌ند پارچه موسیقایه‌که‌وه له ریگه‌ی نیمایشکی ۵ ده‌قیه‌وه، له رِیَگه‌ی دوو گورانیه‌وه، له ریگه‌ی سه‌ماو دانسیکی سه‌رنجراکیشه‌ره‌وه، له رِیَگه‌ی هه‌رجۆره کاریَکی هونه‌ریی و هه‌ر داهیَناننیکه‌وه هه‌وڵبدریت بۆ رِاکیشانی ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زیاتر جه‌ماوری ئازادیخواز له ده‌وری ئه‌م که‌مپه‌ینه بۆ پشگیری کردن له ده‌ستورێکی سێکولار لەکوردستان’’ .
به‌کورتی و کوردی په‌رپیَدانی ئه‌م سونه‌ت و شیوازه کاره له پال ئه‌وه‌دا که رِیَگه‌یه‌کی کاراو زیندو بۆ فراوانکردنه‌وه‌و کاریگه‌رتربوونی که‌مپه‌ینه‌که دابینده‌کات،هاوکات له جه‌وهه‌ردا هه‌نگاویکتری نمایش‌کردنی سونتگه‌لیکی شارستانی و سیکولاره که ده‌توانیت ژیان به‌شیَوازیَکی جوانتر‌و شاد‌و ئاسووده‌تر ببینینه‌وه‌و هه‌ر لیره‌شه‌وه جیاوازیه‌کی زۆر ئاسای له‌نیوان ژیاندۆسته‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌و سوونه‌ته مه‌رگ دۆسته‌کانی بزوتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کان نمایش بکه‌ین به‌زمانیکی زۆر ساناش به کۆمه‌لگا بلین که بۆچی خوازیاری ده‌ستوریَکی سیکولارین!
تیبینی/ ئه‌م بابه‌ته له دواین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی هاولاتیدا بلاوکراوه‌ته‌وه