له رِواله‌تدا چه‌ند گه‌نجیَکی بیَکاری شار‌و چه‌ند ده‌ستفرۆشیکی قه‌راغ شه‌قامه‌کان له چله‌ی گه‌رمی هاوینداو به زمانی به‌رِۆژوه‌وه هه‌رچی بای سکیانه به‌هوتافکیشان خالیانکردوه به‌سه‌ر کچیکی نیمچه قول رِوتداو په‌لکیَشیانکرد به‌رده‌م دادگای سنووربه‌زاندنی داب و نه‌ریته‌کان و سه‌وابته‌کانی ئیسلام، بۆیه له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بیَت ئه‌و دیوه‌زمه‌بیت له‌سه‌ر سنگی نیوه‌ی کۆمه‌ل مۆلبخوات و بتوقینیت، که ره‌نگه تائیسته‌ش هیشتا قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر فه‌توای تیرۆری که‌س نه‌بیت و پیویست ’’به‌هیچ هاتوهاورایک نه‌کات’’. به‌لام له رِاستیدا هیَماکانی پشت ئه‌م نماییشه ره‌نگدانه‌وه‌ی کیشمه‌کشیکی گه‌لیک گه‌وره‌تری نیوان بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆی کوردستانه‌و له خویندنه‌وه‌ی روکه‌شیانه‌ی سه‌رشه‌قام و نیو مه‌حفه‌لی رۆشنبیرانی بندیوار گه‌لیک مه‌ترسیدارترو ئامانجدارتره!
به‌پیچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و لیکدانه‌وانه‌ی که له‌مباره‌وه ده‌کریت، ئه‌وه ته‌نیا هیَرش نه‌بوو بۆ کچیَک، هێمایه‌که بۆ شه‌رِێکی گه‌وره‌ترو په‌رچه‌کرداریکیشه دژ به‌و سه‌نگه‌ربه‌ندیه‌ی که ئه‌مرِۆ له‌مه‌یدنایه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه ته‌نیا بوون و نه‌بوونی مافی پۆشین و ئازادی نمایش‌کردنی جه‌سته‌مان نیه؛ به‌ڵکو مه‌ترسی نمایشکردتی سه‌وابیته دینیه‌کان و ده‌خاله‌تکردنه له ژیانی تایبه‌تی ئینسانه‌کاندا. ئه‌وه‌ی که رِوویدا ته‌نیا نیشانه‌ی لوتکه‌ی پاشاگه‌ردانی ئه‌م ده‌ه‌سه‌لاته‌و په‌رله‌مانه بنکه فراوانه‌که‌ی نیه، به‌ڵکو نامۆبوونی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌مینه‌کانی مه‌مله‌که‌ت و یاسا‌و رِیَسایه له‌باره‌ی ئه‌منیه‌تی و ئاسایشی ژیانی هاولاتیانه‌وه!
بیهێننه پێشچاوی خۆتان له ناوه‌ندی شاری سلیمانیدا ئاپوریه‌کی له‌رِاده‌به‌ده‌ر به هۆتافکیشان ئاسمانی ئه‌م ناوچه‌یه بته‌نیته‌وه‌و پۆلیس وئاسایش وهیَزه ئه‌منیه‌کانیش نه بایان دیوه‌و نه‌باران. کاریککیان به‌م سیناریویه‌وه نیه‌و دوورنیه وه‌ک سه‌رگه‌رمیه‌کی ئیَوارانی گه‌نجانی شار ته‌ماشایان کردبێت. چیبکه‌ن ئاخه‌ر ده‌خاله‌تکردن له‌م رِووداوانه‌دا به ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وان نه‌زانراوه‌و فه‌رمانی له‌و چه‌شنه‌یان پینه‌کراوه. ده‌نا مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م پۆلیس وئاسایش و هیَزه ئه‌منیانه نه‌بوون که له ۱۹ی …. رِژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پیاده‌رِه‌وی هه‌ر سیَکه‌سیکیان قه‌ده‌غه ده‌کردو لیکیان ده‌ترازانن. به‌ڵی ده‌شێ وابیَت چونکه ئه‌و رِۆژانه ئاسایشی شار‌و ئارامی ده‌سه‌لات وا ئیحابی ده‌کرد. به‌لام ده‌بینین ئه‌مرِۆ ته‌نیا یه‌ک پۆلیس و یه‌ک هیَزی ئه‌منی له‌به‌رامبه‌ر به‌م رِووداوه‌دا چرکه‌یان لیوه نه‌هات دژ به هوتافکیَشانه، چونکه هیچ مه‌ترسیه‌کی بۆ ئه‌منی قه‌ومی و ئه‌زموونه‌که‌مان نه‌بوو. که‌واته پیده‌چێت به‌دواچوون و رِوونکردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌مینه‌کان وئاسایشی سلیمانی و‌هیزه‌کانی دژه تیرۆر‌و کاربه‌ده‌ستانی حکومی چاوه‌رانیه‌کی بیفایده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر تۆ پێتوایه که ده‌بووایه یه‌که‌مین مانۆری په‌رله‌مانتاره میلیتارو چه‌کداره‌کان بۆ بلاوه پیَکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌بیت که ده‌نگی پیَداوان تاقی بکرایه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌وه خۆشخه‌یالی و گوناهی خۆته بیزانه. ئاخه‌ر ئه‌وان دابه‌شکردنی چه‌کیان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ک داهێنانێکی نوی له قه‌له‌م ناده‌ن به‌لکو له‌راستیدا ده‌زانن کاسه‌ی سه‌بری ئه‌و خه‌لکه تاکوێ پربوو، ئه‌ی خۆ به‌چی داکوکی له‌خۆیان بکه‌ن، مه‌گه‌ر له‌بیرتان ئه‌و رِۆژانه‌ی که ده‌یان ووت ئێمه به‌خۆین هاتوین و به‌خوینیش نه‌بیت نارۆین.
بیَده‌نگیه‌کی پرِمانا!
ئه‌گه‌ر گۆمانیَک له‌پشت ئه‌م رِووداوه‌وه نه‌بیَت، ئه‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌کیه‌تی زانایانه‌ی که هه‌میشه توپخانه‌که‌یان له‌حاله‌تی ئاماده‌باشدا بۆ هه‌ر رِووداوێک که به‌رۆک به ده‌سه‌لات بگریت، بۆ هیچ پاکانه‌یه‌کی نه‌بوو بۆ لکه‌دارنه‌کردنی ’’داب و نه‌ریته ئاینیه‌کان’’. ئه‌ری به‌رِاستی نه‌ده‌کرا که حزبه ئیسلامیه‌کان به‌هه‌مان ئاوازی ته‌بای و برایه‌تی موسلمانان قسه‌یه‌کیان بکردایه، یان رِه‌نگه ئه‌مانه چاوه‌رِوانیه‌کی بیَهوده‌بێت له‌کاتیَکدا که ئه‌و حزب و هیَزانه‌ی به‌ناهه‌ق ناوزه‌د ده‌کریَن به عیلمانی له په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌کانی هاولاتیان و رِووداویَکی گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه بێنه‌سه‌رخه‌ت و قسه‌یه‌ک بکه‌ن . که‌واته بۆچی هه‌موو ئه‌م حزب ولایه‌نانه‌و په‌رله‌مان وئاسایش و هیَزی ئه‌منی و کاربه‌ده‌ستانی حکومی له‌مباره‌وه قسه‌یه‌کیان نه‌بوو خۆیان کرده که‌ره‌ی شه‌ربه‌ت فرۆش؟
له رِاسیتدا ئه‌م رِووداوه سه‌نگی مه‌حه‌کی به‌رهه‌ق بوونی ئه‌و هێزه‌یه که ئه‌مرِۆ هاتووته مه‌یدان بۆ گۆرِینی ده‌ستووری هه‌رێم به ده‌ستووریکی سیکۆلار. به‌ده‌ر له‌ویست و ئاره‌زوی ئه‌و هێزانه‌ی که پیداگری ده‌که‌ن له مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندو برگانه‌ی که تایبه‌ته به پاراستنی سه‌وابیتی ئیسلام ته‌نانه‌ت وه‌ک داهینانیکیش تۆبه به حکومه‌ته‌که‌شی ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه ئایندار بۆ پاراستنی ئه‌و دابونه‌ریتانه‌ی که ئه‌م جۆره کارنامانه به‌دوای خۆیاندادێنن. که‌واته به راستیدا ئه‌م رِووداوه پێمانده‌لیت که ئاخۆ جه‌وهه‌رو ناوه‌رۆکی ئه‌و کێشمه‌کێشه‌ی که ئه‌مرۆو له‌م ساته وه‌خته‌دا کۆمه‌ڵگای کوردستان دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا بۆ گورینی سه‌راپای ئه‌و ده‌ستووره، کامیان ئاسایش و شارستانیه‌ت و ئینسانیه‌تی کۆمه‌لگا ده‌پاریزن؟
ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی دینداربوون و بیَدین بوون به‌رِه‌سمیه‌ت نه‌ناسیت، ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ر به رِه‌سمیه‌ت نه‌ناسیت، ئازادی جلپۆشین و شیوازه‌کانی خۆنمایشکردن به‌ره‌سمیه‌ت نه‌ناسیت، ئه‌گه‌ر ئاین ده‌ستکۆتا نه‌کریت له ده‌خاله‌تکردنی ژیانی فه‌ردی و مه‌ده‌نی هاولاتیاندا، ئه‌وا خولقاندنی ئه‌م کاره‌ساتانه ده‌بنه رِووداوگه‌لی رِۆژانه. چونکه له رِاستیدا هیچ به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م رِووداوانه‌دا نیه. کێ ده‌توانیت گرنتی ئه‌وه بدات، که له خویَن هه‌ڵکیَشانی جه‌سته‌ی فه‌رخه‌نده‌کانی ئه‌فغانستان و تیزاب رِژانه‌که‌ی بۆکان، له جه‌رگه‌ی شاری سلیمانیدا چه‌ند باره نابیَته‌وه. مه‌گه‌ر هه‌ر له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م رِووداوه‌دا نه‌بوو که له مالپه‌ری رِۆژ گوڵدا، فتوای تیزاب کردن به‌ده‌مووچاوی گونا سعیدی هه‌لسوراوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و به‌رابه‌رخوازی بلاوکرایه‌وه، ئه‌ی کوا به‌دواچوونی ده‌سه‌لات و لیَپیَچینه‌وه‌ی له‌و که‌ناله رِاگه‌یاندنانه‌ی که تیدا ژه‌هری تیَزاب رِاژاندن بلاوده‌که‌نه‌وه. ئاخه‌ر شه‌رمه بۆ ئه‌و پۆلیس و ئاسایش و ده‌سه‌لات و ده‌زگای رِاگه‌یاندنه‌ی که رِۆژانه تیرۆری گه‌نجانیَک ده‌که‌ن که له‌به‌ر بی‌کاری و هه‌ژاری و نه‌داری په‌نا بۆ دزی کردن ده‌به‌ن بۆ بژوی ژیانیان و ده‌یانهیَننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌لفزیونه‌کان و که‌سایه‌تیان ورد ده‌که‌ن و پاکانه‌یان پیَده‌که‌ن و تیرۆری که‌سایه‌تیان ده‌که‌ن، که‌چی نه‌ک هه‌ر له‌به‌رابه‌ر به ئاسایشی هاولاتیان و فتوای گۆنا سیعده‌کان بیده‌نگین، به‌لکو له ماوه‌ی چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک نه‌مابینی ته‌نیا بۆ یه‌ک جار ئاماژه‌یه‌ک به‌کارنامه‌ی دژه راسته‌قینه‌کان و حه‌په‌لوشکه‌ره میلیاردیره‌کان بکات که هه‌ر رۆژه له‌م وه‌زاره‌ت و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی و له مه‌کته‌بی سیاسی و له ئورگانه جواروجۆره‌کاندا خه‌ریکی سه‌رقه‌بلاندن و دیژه‌به‌ده‌رخونکردنی ملیاردها ملیارد دۆلاره‌کانن و له‌باشترین حاله‌تدا وه‌ک مانیشتیک له‌سه‌ر دیارنه‌مانی ده ملیون دۆلاری فلانه وه‌زاره‌ت رِاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیلین ئه‌وه‌یه، که ئه‌م رِووداوه رِه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و رِاوه‌ستانه‌وه‌و کێشمه‌کێشه‌یه که ئه‌مرِۆ له کوردستاندا به‌دیده‌کرێت له نێوان دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌کدا به‌ره‌یه‌ک که ده‌یه‌ویت ئینسانه‌کان ملکه‌چ و بێئیراده بکات له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر جۆره ده‌خاله‌تیک له ژیانی تایبه‌تیانداو ماف‌و ئازادیه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌کانیان پیشیل بکات و هه‌موو ئه‌وداب و نه‌ریتیکی دواکه‌وتوانه بکه‌نه تۆپخانیه‌ک بۆ تالکردنی ژیانی هاولاتیان و پیشمه‌رجی ده‌ستووریک که به‌دلنیای له‌داهاتووتدا باجگه‌لکی گه‌لیک گه‌ورترمان لێداواده‌کات. به‌ره‌یه‌کیتر که‌خوازیاری ده‌ستووریکه که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ئاین و ئایدۆلۆژیایه‌کدابیت؛ ده‌ستووریک که شایسته‌ی خه‌لکی کوردستان بێت هێمایه‌ک بێت بۆ شارستانی بوونی ئه‌م کۆمه‌لگایه که ئه‌ویش له‌گره‌وی ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌ستووریکی سیکولاردایه. له‌بیرمان بیت زۆریک له‌و هیزانه‌ی که ئه‌مرۆ هینده ’’میهره‌بان و ئاشتیخوازن له په‌رله‌ماندا’’ له نه‌وه‌ده‌کاندا گورانی و مۆسیقا‌و شادی و ره‌قسو سه‌ما و ته‌نانه‌ت ریشتاشین و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنیانیشان قه‌ده‌غه‌کردو رِایانگه‌یاند که نابیت ته‌قه‌ی پێی پیَلاوی ژنان بیت له شه‌قامه‌کاندا، که‌واته ئیسته تیگه‌شتن له هوتاف کیشانه‌که‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی سلیمانی هیماو په‌رچکرداریکه بۆ نیشاندانی کیشمه‌کیشی نیوان ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌ی که کۆمه‌لگای کوردستانی له‌به‌رده‌م دوو چاره‌نووسی جیاوازدا راگرتووه‌و پاش ئه‌م رووداوه گه‌لیک زیاتر کاتی ئه‌وه هاتووه که عه‌زمان جه‌زم بکه‌ین بلین به‌لی بۆ ده‌ستووریکی ییکولار له کوردستاندا!