په‌ره‌یه‌ک له بیره‌وه‌ریه‌کانی زیندان و یادی دوو ئینسانی شیوعی جه‌ربه‌زه
محەی مەلا کەمال و صدیق عەبه تاپڕ له بیرمه‌که‌ن!
به‌هادین حاجی به‌کری دارتاش، ناسراو به (رِیَبوار عارف)
• هه‌رکه ئه‌لقه‌رِێزی ده‌رگای رِارِه‌وه‌که باده‌درا گویَقولاغی کردنه ژووره‌وه‌ی زیندانیه‌ک ده‌بووین؛ له‌وێوه هیمایه‌ک خۆی نیشانده‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌که‌سه‌ی که دیته ناومان. ئه‌گه‌ربه شه‌ق ولیَدان و پاڵپیَوه‌نان وقسه‌پیوتن ئاشنایانکردیایه پیَمان، واپیَده‌چوو که جه‌ماعه‌تی ’’مغه‌رب’’بیت، بۆیه به‌رله هاتنه ژووره‌کانه‌وه گۆیبیستنی شتێکی مانادار ده‌بووین ئه‌گه‌رچی رووکه‌شیشبێت. له‌پرِ دوو گه‌نجی سه‌روکه‌له کوتراو به‌سیمایه‌کی زیندوی دلیَرانه‌وه به‌تیارمانیکی خیَراوه سلاویان کرد گیرسانه‌وه. یه‌که‌میان گه‌نجێکی قه‌ڵه‌می بالابه‌رزی هێمن که ناوی محمه‌د بوو دووهه‌میشیان گه‌نجێکی ئیسقان ئه‌ستووربوو که ده‌بوو ده‌رفه‌تت بهێنایه رِوخساریت به‌بێ زه‌رده‌خه‌و میهره‌بانی ببینیبا که‌ناوی سدیق بوو. هه‌ردووکیان به‌دواییه‌کدا هاتنه ژووره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌دوای که‌سێدا بگه‌رِێن چاویان ده‌گیَرا، له‌پر له‌سه‌ر چاوی من نیشتنه‌وه به زه‌رده‌خه‌یه‌ک منیان په‌لکێشکرد به‌دوای خۆیاندا، بێ ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز له رِابردودا یه‌کمان بینبیت زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کمان له‌گه‌ل یه‌کدا گۆرییه‌وه‌و پاشان له‌خوار ئیمه‌وه له نزیک ده‌رگاکه جیَگه‌یه‌کیان بۆخۆیان کرده‌وه‌و دانیشتن و له ژێر لێوه‌وه له‌گه‌ل یه‌کدا ده‌دوان ! دواتر ده‌رکه‌وت، فه‌ریدون که پیشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی شیوعی بوو هه‌مان رِۆژ بردبوویان بۆ لیَکوڵینه‌وه به‌رِیَکه‌وت له رِاره‌وه‌که‌دا رایانگرتبوو، ئه‌ویان بینیبو ناسیبوویانه‌وه‌و دوو قسه‌یان پیکه‌وه کردبوو وه‌ک دڵنیابوونیَک ناونیشانی منی دابوو به حمه‌و سدیق بۆ خۆنزیکردنه‌وه…
• کاتی نانخواردنی نیوه‌رِۆ، خواردن هات ده‌رفه‌تی لیَکنزیکبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتر په‌یدابوو سدیق سه‌یریَکی منیکردو وو‌تی: شتیَکی باشه لێره به نۆبه رِاده‌وه‌ستن بۆ خواردن. منیش ووتم به‌ڵی، دیاره هیَشتا قاپوکه‌وچکتان پیَنیه، ده‌توانن به‌و دوو که‌سه بلین که‌خواردنه‌که دابه‌شده‌که‌ن بۆتان دابین ده‌که‌ن… مام خدر‌و کریم و براکه‌ی که‌هه‌ر سیکیان خه‌لکی دۆلی شاور بو‌ون نازانم به‌هۆی زاراوهکه‌یانه‌وه بوو یاچۆن زانیان که ئه‌م دوو گه‌نجه خه‌ڵکی ناوچه‌ی پشده‌رن. بۆیه هه‌ستیان به ئاشنایه‌تیه‌کی زیاتر ده‌کردو مام خدر که‌وته شۆخیکردن له‌گه‌لیان… سدیق گه‌نجیَکی فرزو دانه‌ماوبوو له‌پرِ سه‌رنجی چووه سه‌ر چامیَکی باغه که جاربه‌جار له به‌لوعه‌ی ئاوده‌سته‌که‌ی ته‌نیشتمان ئاومان پیَده‌خوارده‌وه، سه‌یریَکی منیکردو پرسی ئیشکالی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی لاستیکیَک له‌م جامه بگرمه‌وه؟ پرسیاره‌که‌م بۆ سه‌یربوو شانیَکم هه‌ڵته‌کاندو ووتم بۆچیته ؟ وو‌تی ئه‌گه‌ر کیَشه‌نیه ئیَسته پیَتده‌لیَم، له‌گه‌ڵ خۆی جامه‌که‌ی برده ئاوده‌سته‌که‌و له‌ویش ته‌نه‌که‌یه‌کی رِۆنی شاپه‌سه‌نی لیَبوو که ئاوی ’’تاراتگرتنی’’ تیَده‌کرا. قه‌راغیَکی زۆر تیژهه‌بوو هه‌ڵیگرتوو نازانم چۆن پارچه‌یه‌کی زۆرته‌نک وبچوکی له باغه‌که بریه‌وه‌و وو‌تی کاره‌که‌مان سه‌ریگرت…پاشان له‌شویَنه‌که‌ی خۆیدانیشت و گونیه‌که‌ی ژیَرخۆی ده‌رهیَنا که تاڵی رِیشال رِیشالی هه‌بوو…چه‌ند تاڵیَکی به‌هیَواشی ده‌رکیَشاو پاشان تاڵیَکی کرده کونی باغه‌که‌وه‌و هه‌روه‌ک ده‌رزیوده‌زو لیَکیهه‌لکیَشاو که‌وته دورینه‌وه‌ی کراسه‌که‌ی به‌ری.
دوای ته‌واوکردنی رِوویکرده جه‌ماعه‌ت وو‌تی: هه‌رکه‌سیَکتان جله‌کانتان درِاوه بمداتی با بیدورمه‌وه. شه‌فیق قه‌لادزێی پیشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی بوو که‌سیکی سوعبه‌چی و قسه‌خۆشبوو سه‌یریکی منی کرد وو‌تی: لیَده ئه‌وه خه‌یات و پینه‌چییشمان بۆ هات…هاوکات ئه‌وانه‌ی جله‌کانیان وێران بوو که‌وتنه خۆیان و چه‌ند پارچه جلێکیاندا به سدیق …ئه‌ویش یه‌که‌م پارچه جلی له‌خدر وه‌رگرتو پاش سه‌یریکردنێک به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه کراسه‌که‌ی بۆ خدر رِاکیشا بیداته‌وه، وو‌تی مام خدر من ووتم ئه‌گه‌ر جله‌کانتان درِاوه بمده‌نی بیدورمه‌وه به‌لام کراسه‌که‌ی تۆ جیَگه‌ی دورینه‌وه‌ی نیه هه‌موو جی ته‌قه‌له‌کان پرن له گه‌رای ئه‌سپیَ ده تۆ که‌مێک پاکیکه‌ره‌وه تابزانم چۆن ده‌یدورمه‌وه، خدریش سه‌یریَکی منیکردو وو‌تی ئه‌م مامۆستایه پیووتین که ته‌نیا ئه‌سپیکان بکوژین باسی گه‌راومه‌رای نه‌کردوه کاکه، چنینیه نا، مامۆستا سدیق تۆ ته‌قه‌لانی لێده هه‌م گه‌رای له‌ناو ده‌به‌یتو هه‌م ده‌شیدوریته‌وه…جه‌ماعه‌ت دایانه قاقای پیکه‌نین وسدیقی رۆح شیرینش لیَوه‌رگرته‌وه‌و که‌وته دورینه‌وه‌ی کراسه‌که‌ی ..
• ئیَواره‌یه‌کیان بیَده‌نگ ده‌رگای رِارِه‌وه‌که کرایه‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان به پیَچه‌وانه‌ی جاره‌کانتر هیچ ده‌نگی جویَن و لیَدان نه‌بوو، به‌لام له‌پرِ یه‌کیَک له ئه‌منه‌کان هاواریکرد، ئه‌مه به‌رنه ژووره‌وه…که سه‌یرمانکرد گه‌نجیان کیَشکرده ژووره‌که‌ی ئیَمه که وه‌ک دواتر زانیمان ئه‌م گه‌نجه ناوی رزگاری شیَخ محمود ( رِزه په‌یکه‌رتاش)بوو، به گۆمانی کاروباری رِێکخستنی کۆمه‌له‌ی رِه‌نجده‌ران گیرابوو. کاتێک که‌دایانا سه‌رباری لاوازی جه‌سته‌ی له‌ژیَر ئه‌شکه‌نجه‌دا به‌ته‌واوی شه‌که‌تیانکردبوو، به‌جۆریَک که له‌زمان که‌وتبوو… پاش که‌میَک من و سدیق ده‌ستبه‌رداری سێرِیسکێنه‌که‌مان بووین و چوینه ته‌نیشتیه‌وه له‌به‌ر بێجوڵه‌ی سه‌ریمکرده سه‌ر رِانی خۆم و که‌مێک که‌وتینه ئه‌م دیو ئه‌ودیوکردنی و به‌په‌نجه‌کانی ده‌ستم که‌وتمه شانه‌کردنی قژی..، سدیقیش ده‌ستێکی خستبووه ناو هه‌ردوو ده‌ستی خۆیه‌وه، گه‌نجه‌که پاشکه‌میَک چاوی هه‌ڵهیَناو ده‌ستی سدیقی گوشی و پیَووت ئه‌م ده‌ستانه گه‌لێک کاری پیَده‌کرێت، سوپاستان ده‌که‌م… سدیقیش وو‌تی: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌مجۆره ده‌ستمان له ناوده‌ستی یه‌کدابێت ئازاره‌کان زۆر زوو ساریَژده‌بن، ئه‌ویش خۆی رِاستکرده‌وه‌و وو‌تی: بۆیه ئیَسته هه‌ست به‌هیَزده‌که‌م و پیَده‌چیَت باشبم. له رِاوڵه‌تدا ئه‌م ده‌ربرینانه زۆر ساده‌و ساکارن، به‌لام ئه‌و ساتانه‌ی که تۆ له پشت دیواری زیندانه‌کانه‌وه‌ی برِواو گورِوتینیَکی سه‌یرت پیَده‌به‌خشیت و رِه‌گی ئومیَد له‌دڵتا به‌هیَزتر ده‌کات.
• رۆژێکا‌ن ئه‌وه‌نده‌مان نه‌زانی دوو ئه‌من پیاویَکی به‌ته‌مه‌نی ئه‌ختیاری رِیش ماشوبرنجیان هیَنایه ژووره‌وه که رِه‌نگی به به‌ره‌وه نه‌مابوو سپی سپی ده‌تگوت خامه، به‌لام هیچ شویَنی لیَدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی پیَوه دیارنه‌بوو پاش به‌خێرهاتنی، وو‌تی باشم گرنگ ئه‌وه‌یه له‌و ژووره نه‌عله‌تیه رِزگارم بوو…شه‌فیق وو‌تی: مامه‌گیان بۆ لیَره نه‌عله‌تیتر هه‌یه ؟ به‌سنیه تۆ ساغوسلامه‌تی، ساغوسلامه‌ته‌که‌ی ئیَره منم ئه‌وه‌ته دوو دانیان بۆ هه‌لگرتووم نازانم بۆ متحه‌فیانه یان گه‌ر رِۆژیَک لیَره ده‌رچووم موحته‌ره‌مانه ده‌یکه‌نه زه‌رفیک و ده‌مده‌نه‌وه...قاقای پیکه‌نینی جه‌ماعه‌ت درِی به‌بیَده‌نگیداو مامه‌ی رِیشسپیش وو‌تی: کورم برینه‌کانی جه‌سته ئاسانتر سارِیَژ ده‌بن له برینه‌کانی رِۆحمان، من زیاتر له شه‌ش مانگه له ژوریَکی ته‌نیاو تاریک و پر ته‌ره‌شوعدابووم، ئه‌وه‌ی که منی به دنیای ده‌ره‌وه ده‌به‌سته‌وه ته‌نیا بۆنی زیرابه‌کان بوو. (شه‌ماڵ) مندالێکی بچوکی خۆین شیرینی ته‌مه‌ن ۱۵ سال بوو که به تۆمه‌تی هاوکاری پارتی گیرابوو، وو‌تی: مامه زۆر سه‌یرن ئاخه‌ر ئه‌مانه کاریان به‌من وتۆ چیه، ئه‌وه‌تا منیش چوار مانگه گیراوم خۆشم نازانم بۆچی…مامه‌ی رِیشسپی سه‌یریَکیکردو وو‌تی: باوکه‌که‌م ناوت چیه ئه‌ویش وو‌تی شه‌مال، لیَره پیَمده‌لین به‌چه. مامه‌ی رِیشسیش هه‌روه‌ک هه‌لیَکی بۆ رِه‌خسابیَت، بۆخۆناسن وو‌تی: منیش ناوم عبدلایه که به عبه‌ی قه‌یوان ناسراوم، که ئه‌ویش له‌سه‌ر حزبی شیوعی گیرابوو. سدیق و حمه سه‌یریَکی یه‌کتریانکردو هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که بیناسن زیاتر لیَنزیک بوونه‌وه…له‌پرِ دکتۆر ستاری رِۆخۆش و میهربانیش که به گۆمانی کارکردن له رِیَکخراویَکی چه‌پ و مارکسیستیدا گیرابوو سه‌یریَکی منی کردم وو‌تی: بزانن کێ جلوبه‌رگی زیاده‌ی هه‌یه بیده‌ین به‌مامه عه‌به با جله‌کانی بگۆرِیَ. لیَره هه‌ندیک کاروباری ناو ژوره‌که‌ی خۆمان رٍیَکخستبوو که یه‌کیک له‌وانه دکتۆر ستار به‌رپرسی ته‌ندوستی وپاکوخاویًنی بوو. بۆیه له‌خه‌می گورِینی جلوبه‌رگو پشکنینی مامه عه‌به‌دا بوو. خیَرا حمه داوای له‌فه‌ریدون کرد شانه‌که‌ی بداتی، به‌مشیَوه‌یه زیاتر لیَنزیک بووه‌وه‌و هه‌ستمکرد که شتیَکی به‌گۆێ مامه عه‌به‌دا چپاندو پاشان که‌وته پشکنینی سه‌روریشی، به‌لام کاتیَک سه‌رنجی شانه‌که‌ماندا که ده‌یهیَنا به‌رِیشیدا ئه‌سپی لێهه‌ڵده‌وه‌را. بۆیه حمه ناچار کراسه‌که‌ی به‌ر مام عبدلای داکه‌ندو وه‌ک به‌روانکه‌ی مندال شۆریکرده‌وه به شانوملیداو به شانه ئه‌سپیَکانی ده‌وه‌رانده سه‌ر کراسه‌که …دواتر به‌ناچار چۆنه ژووره‌که‌ی ئه‌ودیوو داوایان له پیشمه‌رگه‌یه‌ک یه‌کیه‌تی کرد که‌ناوی براهیمی ….ئاغابوو، که مقه‌سته بچکۆله‌که‌ی به‌رسمیَلی خۆی بداتی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رِیش وسمیلی مامه عه‌به.. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌رچۆن بوو رِیشو قژیان بۆ تاشی و بردیان له ئاوده‌سته‌که‌دا به ئاوی سارد شتیان و دواتر شه‌روالو کراسیَکی پاکیان پیَداو.. پاش که‌میَک که مام عه‌به گه‌رایه‌وه ناومان به‌هیواشی وو‌تی نا ئیَسته له‌به‌شه‌ر ده‌چم .
• ماوه‌یه‌ک بوو ته‌نیا نان و برنجی وشکیان بۆ ده‌هیَناین ناوبه‌ناو حه‌بیَکی ئیسپرین و نۆفۆلچینیان بۆ ده‌هیَناین ئه‌ویشیان برِی وخواردنه‌که‌شیان زۆر که‌مکردبوه‌وه، ئیَمه‌ش شه‌و پیَکه‌و دانیشتین و قسه‌وباسی خۆمانکرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سبه‌ی مان ده‌گرین له‌خواردن…جه‌ماعه‌ت هه‌مووی رِازیبوو دواتر چوینه ژووره‌که‌ی ئه‌ودیومان و ئه‌وانیشمان رِازیکرد، ئه‌وه‌ی که مایه‌وه ژووریَکی بچکۆله‌یتربوو که ۵ پیشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی تیدابوو که که‌سانیَکی کرده‌و لیبراوئاماده‌بوون به تایبه‌ت به‌هادین و سه‌لاح که به ’’به‌هه چاوجوان،، و ’’سه‌لاحه چاوزه‌ق’’ ناسرابوون ئه‌وان هه‌رچیه‌کیان بوتایه جه‌ماعه‌ته‌که‌یتر له قسه‌یان ده‌رنه‌ده‌چوون و له‌به‌رده‌گاکه‌و سه‌لاح وه‌لامی دامه‌وه وو‌تی بیَخه‌بن ئیَوه چیده‌لین وا ده‌که‌ین. سبه‌ی نانی به‌یانیان هیَنا که‌س نه‌چوو به‌لایدا ئه‌وه‌نده نه‌بیَت که‌پیَمان ووتن، ئیَمه مانمانگرتووه نان ناخۆین. دیاربوو ئه‌وان گالته‌یان لیَده‌هات…به‌هه‌رحال نیوه‌رِۆ به‌هه‌مان شیَوه خواردنیان هیَنا سه‌یره‌که‌ن هیَشتا گویَنیه نانه‌که خالی نه‌کراوه‌و هه‌روه‌ک خۆی دانراوه، هه‌رچه‌نده که‌میَک هاتوهاواریان کرد به‌لام بیَفایده‌بوو، ووتمان برِۆن مدیر بانگکه‌ن… پاش که‌میَک به‌هاتوهاوار گه‌رِانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سیَکی به‌رپرسیارن له‌گه‌ل بیَت هه‌ر ئه‌وه‌نده ووتیان گه‌وادینه مانده‌گرن که‌وتنه ویَزه‌مانو پاشان شه‌ش که‌سیان لیجیاکردینه‌وه بردینیانن، من و حمه به‌ر ئه‌م رِه‌شبگیریه نه‌که‌وتین خۆمانکرد به‌ناو ئه‌و شه‌ش که‌سه‌یتردا به کیَبڵ تیَمان که‌وتن ووتیان کی به‌ئیَوه‌ی ووتووه وه‌رن، ووتمان ئاخه‌ر ئیَمه‌شیان له‌گه‌لدابوون، وو‌تی ئا لیَره‌ش هه‌ر خه‌ریکی تخریبن، حمه وو‌تی ئیَمه مخریب نین داواکاریمان هه‌یه.. وو‌تی باشه ئه‌فه‌نی تۆ ناوت چیه وو‌تی حمه‌ی مه‌لا که‌مال ئه‌منه‌که وه‌لامی دایه‌وه رِاسته‌که‌ی گه‌واد ده‌بیَت تۆیان له‌گه‌ل بیت ئه‌ویان په‌لکیَشکردو منیان به‌شه‌ق کرده‌وه ژوره‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته بۆ من زۆر ناخۆشبوو به‌لام جه‌ماعه‌ت ئاگاداری کیَشمه‌کیَشه‌که‌بوون که‌خۆم نه‌دزیه‌وه به زۆریش خۆم هه‌ڵواسی نه‌یان بردم… پاش دوو سه‌عات جه‌ماعه‌تیان به‌پاڵکرده‌وه به رِارِه‌وه‌که‌داو ئیَمه‌ش له‌ده‌وریان کۆبووینه‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌ستیانکرد به گیرانه‌وه‌ی باسه‌کان که زیاتر هه‌ره‌شه‌و گورِه‌شه بوو ته‌نیا شتیَک که دواتر حه‌مه ئیشاره‌ی پیکرد وو‌تی: مه‌تحه‌ته سوور وو‌تی گه‌وادینه ئیَوه له ده‌ره‌وه یه‌ک ده‌کوژن و که‌چی لیَره شه‌رِده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌ستان بێبه‌ش نه‌که‌ین له لیَدان وسزا، ئه‌م قسه‌یه نیگه‌رانیه‌کی بیده‌نگی به‌دوای خۆیدا هیَناو به‌لام مانده‌توانی پیَشبینی ئه‌وه بکه‌ین که‌چی رِوویدابیَت. بۆ سبه‌ینی له‌گه‌ل نانی به‌یانیدا سه‌یره‌که‌ین که دوو سی جۆر حه‌بیان هیَناو نیوه‌رِۆش دوو قابله‌مه مریشک و شله‌یان کرد به‌ژووردا، شه‌ماله بچکول سه‌یریَکی حمه‌ی کرد‌و وو‌تی کاکه حمه تیَهه‌ڵدانه‌که‌تان به فیرۆ نه‌چوو سه‌یریَکی مه‌نجه‌له‌کانیکردو وو‌تی قاچیان به‌خیَربووه، جه‌ماعه‌ت پیکه‌نین و چوینه سه‌ره‌ی خواردن وه‌رگرتنه‌وه.
• ئێواره‌ی هه‌مان رِۆژ له‌پرِ ده‌رگای رِارِه‌وه‌که کرایه‌وه‌و بانگی منیانکرد، هه‌ستام ووتم پیَده‌چیَت ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ خواردومانه له کونی لوتمانه‌وه ده‌ریبینن… شه‌فیقش وو‌تی نا خه‌مت نه‌بیَت ئه‌وه قه‌رزه‌که‌ی دویَنیَت ده‌ده‌نه‌وه که ویستت بتبه‌ن و به‌لام به‌زۆریش نه‌یان بردیت… رِۆشتمه‌به‌رده‌م ده‌رگاو ووتیان تۆ به‌های ووتم به‌لی… پیَشیانکه‌وتم که گه‌شتمه به‌رده‌م ژووری لیکۆلینه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیک به سه‌عاتیک رِاینگرتم پاشان بردمیانه ژووره‌وه… دنیایه‌کی زۆر سه‌یربوو له‌باتی جویَن و ئیهانه‌و لیَدان … وو‌تی دانیشه، که دانیشتم یه‌کسه‌ر وو‌تی ده‌زانین که دویَنی تۆش یه‌کیک له فه‌وزاچیه سه‌ره‌کیه‌کان بوویت، به‌لام ئه‌مرِۆ وویستمان قسه‌یه‌کیترت له‌گه‌لدا بکه‌ین. ده‌ستبه‌جی که‌وتمه‌وه بیری ئه‌وه‌ی که هیچ جۆره لیَکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ل ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی دویَندا نه‌کرابوو له‌باره‌ی رِیَکخستنی مانگرتنه‌که‌وه‌و ئیَسته ده‌یانه‌ویت له‌گه‌ل من قسه‌بکه‌ن، بیرم لای چۆنیه‌تی وه‌لامدانه‌وه‌یان بوو… به‌لام پیَده‌چوو که من به هه‌ڵه‌دا چووبم… یه‌که‌م قسه‌ی وو‌تی تۆ جه‌ماعه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فای وانیه ؟ منیش که‌میَک بیَده‌نگ بووم و پاشان ووتم ئیَوه خۆتان ده‌زانن که‌من کێمو چیم ئیتر بۆ ده‌پرسن… به‌جۆرێک له مه‌سخه‌ره‌وه وو‌تی نا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که‌پیَتبڵین هه‌رچه‌نده نه‌وشیروان خۆی وادیاره پیاویَکی شوجاعیه به‌لام زۆریک له عوساده‌کانی ده‌وروبه‌ری له‌م رِۆژانه‌دا تیاچوون…به‌تیارامانیَکه‌وه گویَمگرتبوو سه‌ره‌داوی باسه‌که‌م بۆ نه‌ده‌دۆزرایه‌وه. دواتر وو‌تی: له‌مرۆژانه‌دا شیوعیه‌کان داویانه به‌سه‌ریانداو دوو سه‌د که‌سیکیان له جه‌ماعه‌تی نه‌وشیروان کوشتووه…بۆیه ئیَسته‌ش تۆمان بانگکرد بۆ ئه‌وه‌ی جاریکتر نه‌که‌ویته‌وه داوی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌و به قسه‌ی ئه‌وان هه‌لنه‌خه‌ڵه‌تیَت باسزاکه‌ت زیاتر نه‌بیَت. هه‌رچه‌نده مغرب هه‌ر مغربه به‌لام ئه‌م شیوعیانه مفسید فی ئه‌رزیشن و پرِن له‌خراپکاری…دریَژه‌یدا به‌قسه‌کانی، وو‌تی رِه‌نگه رِۆژیَک له رِۆژان جه‌لال تاله‌بانی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی بیانه‌ویَت وه‌ک هاولاتیه‌کی سالح بگه‌رینه‌وه باوه‌شی میری به‌خشنده، به‌لام تازه لیبوردن بۆ ئه‌وان نیه بۆیه ئیَسته برِۆره‌وه ژووره‌که‌ی خۆت و ئاگات له‌خۆت بیَت دڵنیابه هه‌ر له رِیَگه‌ی ئه‌و شیوعیانه‌ی ده‌وروبه‌رته‌وه مراقه‌به‌ت ده‌که‌ین و ئاگام له‌هه‌ر شتیتکت ده‌بیت باشتره خۆت ئه‌وه‌نده‌یکه بارگران نه‌که‌یت. دواتر بردمیانه‌وه بۆ ژووره‌که‌ی خۆم، که‌له‌ی سه‌رم ده‌تگوت شاره‌زده‌واله‌یه دلنیابووم شتیَک رِوویداوه به‌لام چی به جه‌ماعه‌ت بلیَم ئاسان نه‌بوو… ئاخه‌ر له‌لایه‌کیتریشه‌وه من و مامۆستا پیَشره‌و که که‌سیَکی جه‌ربه‌زه‌ی زیندان بوو، هه‌ردووکمان کادری کۆمه‌ڵه‌ی رِه‌نجده‌ران بووین له‌سه‌ر ئه‌وه رِیَکه‌وتبووین که‌هه‌ر بابه‌ت وهه‌والیَکی هه‌ستیاروگرنگ هات پیش‌تر پیَکه‌وه قسه‌وباسیَک بکه‌ین و پاشان بۆ جه‌ماعی باسکه‌ین، که ئه‌ویش وانه‌بوو هه‌موو رِۆژیَک یه‌کتر ببینین، چونکه ئه‌ویان به‌ته‌نیا له ژووری گیراوه عه‌ره‌به‌کان دانابوو که‌متر ده‌هاته ناو رِارِه‌وه‌که… به‌رله‌وه‌ی که پیَبنیَمه ناو رِارِه‌وه‌که‌وه، ده‌رگاکه کرایه‌وه هه‌ستم به حاله‌تیَکی نامۆ یان ترسناک ده‌کرد بیَده‌نگی نه‌ک ته‌نیا ژوره‌که‌ی ئێمه به‌ڵکو هه‌موو رِارِه‌و ژووره‌کانی ته‌نیبووه… که چوومه ژووره‌وه وورده وورده جه‌ماعه‌ت وه‌ک کوره‌ی هه‌نگ له‌ده‌ورم کۆبوونه‌وه که‌سه‌رنجمدا، محه دیار نه‌بوو، ووتم کوا حمه ووتیان هه‌ر که‌میَک پاش تۆ هاتن ئه‌ویشیان برد.. به‌هه چاوجوان له ژووره‌که‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه بانگی کرد‌و وو‌تی هاورێ خه‌به‌ر چیه؟ منیش ووتم به‌هادین گیان ئیَسته‌دیَم با که‌میَک له‌گه‌ل ئه‌م براده‌رانه قسه‌بکه‌م… به‌ناچار هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م لادرکاندن ووتم هه‌رِه‌شه‌یان لیَکردوین که جاریکتر هه‌رچی ئاژاوه‌یه‌ک رِوو بدات تۆ به‌رپرسیاریت ئیَمه ده‌زانین که چوار پینج که‌س ته‌واوی ئاژاوه‌کانی ئه‌م شویَنه دورست ده‌که‌ن، بۆیه باشتره که سه‌ری خۆتان کزبگرن … پاش دوو سه‌عات هاتن بۆ میزکردن ده‌رگای ژووره‌کانیان کرده‌وه، له‌و ده‌رفه‌ته‌دا من چوومه به‌رده‌م ده‌رگای رِارِه‌وه‌که‌و سه‌رم به‌دیوی ئه‌و دیودا لارکرده‌وه ’’جه‌واد’’ی ئه‌من که خۆی پیَشتر له جادی خورمال نزیک به دیَی کولکنی مه‌فره‌زه‌یه‌ک سه‌یته‌ره‌مان دانابوو، جه‌وادی تیَکه‌وت، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من ئاگاداری لیَکوڵینه‌وه‌که‌ی بووم زۆر ده‌ترساو پیَوابوو که رِه‌نگه شتیَکی له‌سه‌ر بلیم که له رِاستیدا منیش دوو ئه‌وه‌نده له‌و ده‌ترسام نه‌بادا شتیَکم له‌سه‌ر بڵیَت، به‌لام به‌رِیَکه‌وت قسه‌وباسیکمانکرد پیَکه‌و یه‌کترمان دلنیاکرد که هیچ نالیَن و وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز یه‌کیشمان نه‌بینیبیَت… جه‌واد که منی له ده‌رگای رِارِه‌وه‌که‌دا بینی هه‌ستیکرد که چاوه‌روانی مامۆستا پیشره‌وم، یه‌کسه‌ر چوو به ئیشاره بانگیکرد…پاش که‌میَک مامۆستا پیشرِه‌و هات و پاش ئه‌حوال پرسین یه‌کسه‌ر وو‌تی تۆشیان بانکگرد… ووتم ئا بۆ تۆشیان بانکگرد وو‌تی ئا ده‌بیَت ئاگامان له‌خۆمان بیَت پیَده‌چیت له ده‌ره‌وه شه‌رِی گه‌وره روویدابیت له‌نیوان حزبی شوعی و یه‌کیه‌تیدا… ووتم هه‌ست ناکه‌یت ئه‌مانه بیانه‌ویت ئه‌و شه‌رِه بگوازنه‌وه بۆ ئیره، وو‌تی رِاستیه‌که‌ی منیش بیرم هه‌مان مه‌سه‌له ده‌کرده‌وه، دروستوایه، چونکه له قسه‌کانیاندا زۆر ته‌ئیکدیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که چه‌ندین فه‌رمانده‌ی گه‌وره به‌ده‌ستی شوعیه‌کان کوژراوه‌و ته‌نانه‌ت چه‌ند مندالکیشیان کوشتووه…ووتم باشه بابزانین چی به حه‌مه ده‌لین… ده‌رفه‌تمان نه‌بوو وه‌ک پیَویست قسه‌بکه‌ین به‌لام له‌سه‌ر ئه‌وه رِیَکه‌وتین که هه‌وڵ بده‌ین دۆخه ئارام راگرین… دره‌نگانیَک حه‌مه‌یان هیَنایه‌وه به‌لام زۆریَک له زیندانیه‌کان خه‌وتبوون، چه‌ند که‌سیَکمان چوینه پال حه‌مه‌و ووتمان ده‌نگوباس، وو‌تی سه‌رم زۆر ئیشی هه‌ست ده‌که‌م زۆر توانای قسه‌کردنم نیه حه‌زده‌که‌م پشوویه‌ک بده‌م، جه‌ماعه‌ت لیَگه‌رِان وپاش ئه‌وه‌ی که ژووره‌که به ته‌واوی بیده‌نگ بوو ئیشاره‌ی لێکردم که بچمه‌لای…که‌وتینه قسه‌وباسو دیاربوو شتی زۆر رِۆشنتریان به حمه ووتبوو لیَکدانه‌وه‌که‌ی من و مامۆستا پیشره‌و زۆر دروست ده‌رچوو… ده‌رکه‌وت که یه‌کیه‌تی زه‌ربه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی داوه له حزبی شیوعی له قه‌رناقه‌و پشتاشان ته‌نانه‌ت ویَنه‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی شیوعیشیان به کوژراوی پیشانی حمه دابوو که چه‌ند ژنیکیشی تیدابوو، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌وه رِیَکه‌وتین که تاسبه‌ی به‌ر له‌نانخۆرادن له‌گه‌ل جه‌ماعه‌ته‌که‌ی خۆیان قسه‌بکات و منیش به‌یانی زوو بچم بۆ لای ژوری پینج که‌سیه‌که‌و قسه‌یان له‌گه‌لدا بکه‌م، هاوکات هه‌ر که گه‌رِامه‌وه سه‌ر شویَنه‌که‌ی خۆم ماجدی هاورێم تیگه‌یاند چونکه هیچ ترسیَکم له‌و نه‌بوو هه‌ر شتیَک ده‌بوو ده‌ستبه‌جی پیَمده‌گوت. بۆ سبه‌ینی که هه‌ستاین، چومه لای جه‌ماعه‌ت و قسه‌وباسیکمانکردو پاش نانخواردنی به‌یانی حه‌مه ده‌ستیکرد به قسه‌و باس‌و گیرانه‌وه‌ی مه‌سه‌له بانکردنه‌که‌ی دویَنیَمان و ئامانجی بانگکردنی هه‌ردووکمان… دواتر یه‌کیَک له زیندانه‌کان که ناوی حاجی جه‌لال بوو وو‌تی جا کاکه وه‌زعی خۆمان زۆر خۆشه له‌م زیندانه ئیَسته نۆبه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی شه‌رِه‌کانی ده‌ره‌وه‌شمان لیَره… بابه وه‌لاهی ئه‌وه‌ی شه‌رافه‌تی هه‌بیَت بیر له‌کاریوا ناکاته‌وه… من و حمه‌ش ووشیارانه پشگیریمان له قسه‌کانی کرد‌و پاش قسه‌وباسی چه‌ند که‌سیکتر هه‌رچه‌ند رووداوه‌کان گه‌لیَک ئازارده‌ر وناخۆش بو‌ون به‌لام دۆخه‌که هیَدی هیَدی ئارام بووه‌وه‌و له‌پر مام خدر وو‌تی ئه‌مانه به‌که‌ر ناویرن به کورتان فیَرن چما ئیَمه ده‌ردمانه لیَره‌ش بکه‌ینه خۆمان، جه‌ماعه‌ت دایانه قاقای پیکه‌نین و دۆخه‌که ئاسای بووه‌وه.
• پایزی هه‌مان سال واته سالی ۱۹۸۳ ئیَمه‌یان برد بۆ بغداد بۆ دادگا‌و پاش سێ جار دادگایکردن و دان نه‌نانمان به‌هیچ کام له‌و حالته‌نه‌ی که ده‌یان ویست ئیَمه‌ی پیَدادگابکه‌ن سه‌رئه‌نجام (دادگای مجلسی سوره) دانپیانانه‌کانی خۆمانیان خوینده‌وه‌و حوکمی عروفی خۆی راگه‌یاندو من و ماجد حمه‌عه‌لی هاوریشم که پیکه‌وه‌بووین بریاری سزای له‌سیداردانیان بۆ ده‌رکراو بردییانین بۆ زیندانی ابو غریب بۆ له‌سیداره‌دان… ماوه‌ی نزیک به دوو مانگ له‌هۆلی چاوه‌رِوانی له‌سیداره‌دان ماینه‌وه، به‌یانیه‌کیان دووباره پاش نانخواردنی به‌یانیان ده‌رگایان کرده‌وه پاش که‌میک بینیمان ئه‌وا حمه‌ی ملا که‌مال و سدیقیشیان هیَنایه ژووره‌که‌ی به‌رامبه‌رمان. پاش چه‌ند رِۆژیَک هه‌ولیاندا که بیَنه ژوره‌که‌ی ئیَمه، بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ل یه‌کیَک له‌و زیندانیانه‌ی که ۵ کورِی له‌گه‌ل خۆیدا حکومی اعدام درابوون رِیَکه‌وتن کیَشه‌یه‌ک دروست بکه‌ن، ئه‌و بلیت من ئاماده نیم له‌گه‌ل که‌سیَکی شیوعیدا له‌ژیَر سه‌قفی ژوریَکدا بژیم…به‌م بۆنه‌وه هه‌وڵ بده‌ن که‌بیَنه ژووره‌که‌ی ئیَمه‌وه، ئه‌مه له‌حالیَکدابوو که یه‌کیَک له کورِه‌کانی ئه‌و پیاوه‌ی که‌سه‌ر به حزبی ده‌عوه بوو له ژووره‌که‌ی ئیَمه‌دابوو، هیواداربوو له‌و ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌ویش بگوازنه‌وه.. بۆیه له‌مباره‌وه له‌گه‌ل ئه‌بو ماجد که ته‌نیا زیندانیه‌کی سه‌ر به حزبی ده‌عوه بوو ماوه‌ی سێ سالیَک خزم و که‌سوکاره‌که‌یان به‌واسته‌وه پاره‌یه‌کی زۆر هیَلابوویانه‌وه که اعدام نه‌کریَت؛ بۆیه سه‌رجانه‌کان گوییان لیَده‌گرت. ابو ماجد دواتر قسه‌ی له‌گه‌ل سه‌رجانه‌که‌داکردو له‌سه‌ر ئه‌وه رِیَکه‌وتن که ئه‌و دووکه‌سه بگوازنه‌وه بۆ ژووره‌که‌ی ئیَمه به‌لام کوری کابرایان نه‌گواسته‌وه چونکه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و خیزانه‌یان لیکدابریبوو. ئه‌وه دواتر حمه‌و سدیق هاتنه لای ئیمه.
• ماوه‌یه‌ک بوو له‌سیَداره‌دانی زیندانیانی سه‌ر به یه‌کیه‌تی رِاوه‌ستابوو، وه‌ک بڵی چاومان ده‌فرِی و خۆمان به‌خۆمان ده‌گوت هه‌ر رِۆژه‌ی چه‌ند که‌سیَک ده‌به‌ن بۆ له‌سیَداره‌دان و که‌چی هیچ هه‌والیَکی ئیَمه نیه، چیه مه‌سه‌له‌که حالی نه‌ده‌بووین… ده‌نگوی گواستنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیه‌کان که‌وته سه‌رزارو هاوکات باس له‌وه‌ش ده‌کرا که سالی رِابردو جه‌ماعه‌تی کۆمیته‌ی ئاگرینی کرکوکی سه‌ر به کۆمه‌له‌ی رِه‌نجده‌ران ( مه‌لا محیدین و…)ئه‌وان به‌هه‌مان شیَوه له‌سیَداره دراون سه‌ره‌تا بردویانن بۆ موسل وپاشان له‌ویَ له‌سیَداره‌یاندان. رِۆژیَکیان ابو ماجد قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرم ده‌یگوت خوا کریمه وای بۆ ده‌چم ئیَوه رِزگارتان بیَت، هه‌واڵی ئه‌وه هاتووه یه‌کیه‌تی له نزیکی رِانیه شه‌ریکی گه‌وره‌ی کردوه‌و سه‌دان سه‌ربازو پله‌داری گرتووه ته‌سه‌ورده‌که‌م ئالوگۆرتان پیَبکه‌ن بۆیه ده‌تانگوازنه‌وه…. ئه‌مه ته‌نیا قسه‌یه‌ک بوو پاش دوو رۆژ هاتن ده‌رگایان کرده‌وه‌و وه‌ک رِۆژانیکه ناویان خویَنده‌وه، ئیَمه‌ش تا خۆ ئاماده‌کردنمان دیقه‌تم ده‌کرد به‌گشتی لیستی یه‌کیه‌تیه‌کانه که نزیک به ۱۹ که‌س ناویان خویَنرایه…سدیق و حمه له رِاستوچه‌په‌وه باوه‌شیان پیَداکردم و به‌تیارِامانیَکی پرِماناوه خۆمان به‌یه‌که‌وه نووسان دواتر حمه وو‌تی ئه‌گه‌ر بر‌دیانن بۆ موسل و شانسی ئه‌وه‌تان هه‌بوو که ماڵه‌وه‌تان ببینن هیوادارم په‌یامیَک بگه‌ینن به‌مالی من و سدیق وه له هه‌والی ئیَمه ئاگاداریان بکه‌نه‌وه، شتیَکی زۆر گرنگیش ئه‌وه‌یه که به ( … ) خۆشه‌ویستم بلین حمه بۆ هه‌میشه خۆشیده‌ویَت دوا په‌یامیشم ئه‌وه‌یه که هیوادارم بتوانیَت ژیانیَکی نوێی سه‌رکه‌وتو سه‌رفرازانه بۆ خۆی دروست بکاته‌وه !
دواساته‌کانی ژووری زیندان هیَشتا من له‌به‌رده‌م شیشی ژوره‌که‌ی خۆمدا بووم هه‌ردووکیان به‌تاسه‌وه سه‌رنجییان ده‌داین و حمه وو‌تی داوات لیَده‌که‌م ته‌نیا یه‌ک دیَری پایز پایزه‌که‌م بۆ بڵیته‌وه، چونکه پێده‌چێت ئه‌مه دواجاربێت، خۆت ده‌زانی ئه‌و گۆرانیه‌م که به‌ده‌نگی تۆ له‌ئه‌ندازه به‌ده‌ر پیَمخۆشه …. به‌ڵی ئه‌وه دواچرکه‌ساته‌کانی چاولیَکتروکانمان بوو، ئیتر هه‌رگیز هه‌رگیز یه‌کترمان نه‌بینینه‌وه، به‌لام هه‌میشه داستانه‌کانی جه‌سارت و جوامیری ئه‌م ئینسانانه‌م له‌بیرناچێته‌وه. رِه‌نگه تۆ مرۆڤه به‌هیَزه‌کان له زیندانا نه‌بینیت که‌چۆن له‌به‌رامبه‌ر جۆره‌کانی تعزیب وسزادا رِاده‌وه‌ستنه‌وه، چ جه‌ساره‌ت و له‌خۆبورده‌یه‌ک له‌خۆنیشان ده‌ده‌ن، چۆن نهینیه‌کان له‌گۆرستانی دلیاندا ده‌نیژن. به‌لام هه‌ندێجار جه‌ساره‌تی ئینسانه‌کان سنووری ژێر کێبلی جه‌لاده‌کان تیده‌په‌رێنیت و ده‌ماوده‌م تپیمانده‌گات. به‌تایبه‌ت کاتیک که چرکه‌و خوله‌ک و سه‌عات وشه‌ورِۆژو هه‌فته‌و مانگه‌کان پێکه‌وه ده‌بن له ژوریکداو له‌ته‌نیشتیه‌کدا ئه‌وکاته که‌سایه‌تی و هه‌لویست وهه‌لسوکه‌وتیان، ده‌بیته نازنامه‌ی کارنامه‌یان و ئه‌وجا تیگه‌شتن له مه‌زنی ئه‌و ئینسانانه کاریکی گران نابیت.
هه‌ربۆیه کاتیک حمه‌و سدیقم بیردیته‌وه ناتوانم نه‌ڵێم له‌و‌باره‌وه پشکی شیَریان به‌رده‌که‌ویت، ئه‌وان دوو ئینسانی به‌مانای ووشه جوان بو‌ون که سیما‌و هه‌لسوکه‌وتیان لیَوان لیَوبوو له دلسۆزو فیداکاری. دواتر ئه‌وه‌ش بلیم ئه‌وه راسته که ئیَمه له دوو رِیَکخراوی جیاوازدابووین، به‌لام له رۆح‌و ناخماندا هه‌ستمان به نزیکایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره ده‌کرد، بۆیه فه‌راموشکردنیان مه‌حاله مه‌حال !
به‌رزو به‌رِیَزبیَت یادو بیره‌وه‌ری ئه‌م دوو ئه‌زیزه‌و به‌رده‌وام بیَت ئامانج برواو جیهانبینیان و رؤحیان شاد!
تیبینی / ئه‌م نووسینه گۆشه‌یه‌ک له بیره‌وه‌ریه‌کانی زیندانه که‌هیَشتا بلاونه‌کراوه‌ته‌وه، لیَره‌دا به‌بۆنه‌ی تیَپه‌ربوونی ۳۱ ساڵ به‌سه‌ر له‌سیَداره‌دانی دوو هاورِێ زیندانم دوو پیشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی عیراق، که له ۲۲/۷/۱۹۸۴ دا له ابوغریب له‌سیَداره‌دان بلاوی ده‌که‌ینه‌وه .