له هه‌ڵوێستگرتن و ڕاده‌ربڕین زۆر که‌سایه‌تی ولایه‌نی سیاسی‌دا به‌رانبه‌ر به ڕووداوێکی دیاریکراو، بۆ وێنه شه‌ڕی پ.ک.ک له گه‌ڵ حدکا له رۆژی ٢۵\۵\٢٠١۵، زۆرجار به حه‌ق و ناحه‌ق ڕسته‌ی «دۆخه‌که هه‌ستیاره» ده‌بیسرێت و به کارده‌هێنرێت.
له ۵٠١ ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه که کورد له نێوان شێعه‌ی سه‌فه‌وی و سونی عوسمانی‌دا به‌شکراوه تا داهاوویه‌کی نادیار کورد که‌م تا زۆر له دۆخێکی هه‌ستیاردا به‌سه‌ری بردووه و به‌سه‌رده‌بات. وا به ئاسانی دۆخی هه‌ستیار له کۆڵمان نابێته‌وه.
بۆ ئه‌وه متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بۆ ده‌ستبه‌رکردنی ژیانێکی باشتر بۆ لای هێزه‌سیاسیه‌کان ڕابکێشرێت و باوڕ به پڕوگرام و پلانی درێژخایه‌ن بکه‌ن، گرنگترین پێوانه‌ی خه‌ڵک هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کان به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌کانی هه‌ر ئێستای ناو کۆمه‌ڵگایه نه‌ک قسه، نوسراوه، قه‌رار و بڕیاری بریقه‌دارکه وه‌عده‌ی ژیانی خۆش له داهاتوودا به خه‌لک ده‌دات.
«دۆخه‌که هه‌ستیاره» ده‌کرێت به بیانوو بۆ نه‌کردنی ئه‌و کاره‌ی که هه‌ر ئێستا مومکینه بکرێت و یا بۆ نه‌گرتنی هه‌ڵوێستێک هه‌ر ئێستا مومکینه بگیردرێت. له کرده‌وه‌دا مانای عه‌مه‌لی «دۆخه‌که هه‌ستیاره» ده‌بت به:
ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت و سامانمان ده‌دزرێت ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر له پشت درگای داخراوه‌وه (به قازانج و پێخۆشبوونی دوژمنان) له سه‌ر سه‌روماڵمان مامه‌ڵه ده‌کرێت ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر ئاوری شه‌ڕی ناخۆ خۆشده‌کرێت ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ی سیاسی و نیزامیمان ناتوانن پیلانی دۆژمنان پۆچه‌ڵ که‌نه‌وه ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر ئه‌نفالچیه‌کان به دادگا نادرێن ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئیعدام و ترورمان ده‌کات و دزیۆترین که‌سی خۆی وه‌ک بکۆژی د. قاسملو(بۆ سوکایه‌تی پیمان) وه‌ک نوێنه‌ر ده‌نێرێت بۆ لامان ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر داعش له مزگه‌وته‌کانی کوردستان به ئاشکرا خه‌ریک چالاکین ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوانه وا شه‌رفیان له ناوگه‌ڵیاندایه ژن ده‌کوژن ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر ته‌قه له کۆڵبه‌ران ده‌کرێت ده‌بێ بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر …. ده‌بێ بێده‌نگ بین چوون «دۆخه‌که هه‌ستیاره».
ئه‌مجوره له سیاست و دیپلوماسی ده‌وری به سه‌ر چووه به‌ڵام داگیرکه‌رانی کوردستان و ئه‌و به‌شه له ده‌سه‌ڵاتدارنی کورد هه‌ر چه‌ند به ژماره‌ێش زۆر نه‌بن که له گه‌ڵ داگیرکه‌راندا نانیان له کاسه‌یه‌دایه پێیان خۆشه و تێده‌کۆشن هه‌رتا ئه‌توانن دۆخه‌که به «هه‌ستیاری» بمێنێته‌وه و خه‌ڵک له داکۆکی له‌و مافانه‌یان که هه‌ر ئیستا ده‌کرێت ده‌سته‌به‌ر کرێت په‌شیمان که‌نه‌وه و بیانترسێنن. کورد له زۆر هه‌لومه‌رجی ناله‌بارتر له ئیستا به نترسان و ده‌ستبردن بۆ مه‌حالات توانیویه درێژه به بوونی خۆی بدات.
بۆ ئه‌وه هه‌رچی زیاترله چاره‌نووسی خۆماندا به‌شداربین و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی زیاتر به‌که‌ین و له کرده‌وه‌دا ئه‌و به‌شه له ده‌سکه‌وتی تێکۆشانی خۆمان که هه‌ر ئێستا ده‌کرێت به کرده‌وه ده‌ربێت و هه‌ر له قسه‌دا نه‌مێنێته‌وه ده‌بی خۆمان فێرکه‌ین فریوی «دۆخی هه‌ستیاری» سازکراوی ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی داگیرکه‌ران نه‌خۆین.
نابی ئیجازه بده‌ین هیچ که‌س خۆی له ئیمه به خۆمان دڵسوزتر له قه‌ڵه‌م بدات. زۆربه‌ر هه‌ره زۆری ئێمه له سه‌رکرده‌کانمان ده‌سکه‌وتی مادی و مه‌عنه‌وی که‌مترمان پێ گه‌یشتووه و ده‌گات، له کاتێکدا که زۆر زیاترله سه‌رکرده‌کانمان له سه‌رو ماڵی خۆمان مایه‌مان داناوه و مایه داده‌نێن. نابی ئیجازه بده‌ین به هه‌ست و شعورمان کایه بکه‌ن. ئیمه‌ش ده‌زانین که‌ێ وه‌خته‌که هه‌ستاره و ده‌بێ چ بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر ئیمه خوازیاری کراوه‌بوون و شه‌فافیه‌ت له کاری سیاسی و دیپلۆماسیداین ته‌نیا له به‌ر کونجکاویمان نییه، بۆ به‌شداربوونمانه له چاره‌نووسی خۆماندا و پێشگیری له گه‌نده‌ڵی سیاسی و ماڵی و که‌متر کردنه‌وه‌ی سته‌م و ئازاره‌کانمانه.
نازانم لای تۆی به‌ڕێز چۆنه به‌ڵام لای من غه‌در لێچوون له لایه‌ن دۆست و به‌ناو دوسته‌وه زۆر زیاتر ئازاره‌م ده‌دات تا له لایه‌ن دۆژمنه‌وه.
ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌ک کورد له دایک بوین تا مردن دۆخی ئیمه هه‌ستیار بووه و له گه‌ڵ هه‌ستان و شکانی خه‌باتمان بۆ ژیانێکی باشتر ڕاهاتوین و ژیاوین. له چه‌ند سه‌د ساڵی ڕابردودا کۆرد تا ئێستا دۆخی وا له باری به خۆوه نه‌دیوه ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌رده‌کانمان له ترسی «دۆخی هه‌ستیار» به فیڕۆی نه‌ده‌ن. چاوڕوانیمان له سه‌رکرده‌کانمان ئه‌وه‌یه له هه‌موو کاتێکدا به تایبه‌ت له دۆخی هه‌ستیاردا پشت به خه‌بات و یه‌کیه‌تی کۆمه‌ڵانی ۴٠ ملیونی کورد ببه‌ستن. نه‌وه‌ی نوی فیرکه‌ن چۆن ده‌توانن له دۆخی هه‌ستیاردا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد بجوڵنه‌وه نه‌ک له «دۆخی هه‌ستیار» بیانترسێنن. ترس له ناو خه‌باتی کورددا بۆ داکۆکی مافی خۆ له دۆستانی ناوخۆ له پیلان و ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران زۆر زیاتر به زه‌ره‌ره و خه‌ته‌ره. ئه‌گه‌ر دۆست به ترساندنمان له «دۆخی هه‌ستیار» مافمان بخۆات، دۆژمن به‌و هه‌موو که‌رسته‌ی نیزامی و … ده‌بی چ بکات؟ سه‌رکه‌رده‌ی ئیمڕۆژی له په‌یوندی چڕ و پڕی رۆژانه‌دایه له گه‌ڵ خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قام و خۆشی و ناخۆشی، ترس و دڵڕاوکه، بوێری و ئازایه‌تی، نان و ئاوی له گه‌ڵ خه‌ڵکدا به‌ش ده‌کات.
٢٧\٠۵\٢٠١۵