«لەبانگی ڕەشتانا»

«لەبانگی  ڕەشتانا»

تاریکان بوو
شەنگال بریندار
شەنگال بێ مانگ و
کۆبانی پەلەپیتکەی گڕگرتووی گەریلا بوو
تاریکان بوو
ساوایەکی کڕ تینی مەمکێکی ون کردبوو
تیشکیان لە کۆڵان سەردەبڕی و
لە شەقاما خوا کچۆڵەیەکی دەفرۆشت.

تاریکان بوو
لە تیرەگی ئەستێرەیەکا خوێن هێلانەی چێ دەکرد
مەیتی ژنێ لەشووستەکانی حەڵەب دنیای مەیلەوسوور کردبوو
بژانگی مردووی هەتا شەنگال دەگەیشت و
خان یوونس گریا و
هەڵەبجەش دیسان مرد.

تاریکان بوو
خەو لە تەقینەوەکانا دەزڕا
کووردستان بەستەی قەنناسە بوو
ژنێ گوڵاوی خۆماڵیی چەکەکەی ماچ دەکرد و
سەنگەریش دژی ملکەچی گوڵ بۆ شمشێر بوو.

تاریکان بوو
تاریکان بوو
مانگ دەرزیی یۆنیفۆرمی ژنێ بوو
کاکێشان ڕیزە فیشەکێکی چاوەڕوانی دەرباز بوون
ئەوین
کۆتایی ڕێ و
مەبەست
بزەی مناڵێ بوو.

عەلی ڕەسووڵی
و:حسێن جەوانشیر