“ڕابیته‌ی سیاسی” یان ئینتخابی سیاسی!
ئه‌م نوسراوه له ۸/۲/۲۰۱۳وه ئاماده‌کراوه، به‌لام پاش ئه‌وه‌ی که به‌یانی هه‌ردوو حزب و وتاره‌که‌ی ڕیبوار ئه‌حمه‌د “راستییه‌کان بۆ مێژوو” بلاوبونه‌وه، من بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌م ڕاگرت، به هیوای ئه‌وه‌ی که ها‌وڕێیان چاوێک به سیاسه‌ته‌کانی خۆیاندا بخشێننه‌وه، یان لایه‌نی که‌م سیاسه‌ته‌کانی خۆیان که پراتیکیان کردوه، وه‌ک خۆی به‌رگری لێبکه‌ن. له به‌یانه‌که‌و وتاره‌که‌ی هاوڕی ڕه‌حمان حسێن زاده دا” چەند ڕاستییەک بۆ ئیستا و ئایندەمان”شه‌خسیه‌ته‌کانی هه‌ردوو حزب جێگای حزبیان گرتۆته‌وه، فۆرمی سیاسه‌ت جێگای ناوه‌رۆکی سیاسه‌تی گرتۆته‌وه، میژوو بوه به گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان ومه‌بنای مێژووی جێگای نه‌ماوه، بێ پرینسیبی حزبی جێ‌گۆرکێی پێکراوه، زاڵم بوه به مه‌زلوم، به‌رگریکردن له حیکمه‌ت و کۆمۆنیزم بوه به شه‌ڕی داسه‌پاو …. . ئێستا دوای ئه‌و وتاره‌و به‌یانی ” بالی هه‌یئه‌تی دائم'(فوریه‌ی ۲۰۱۳/ئه‌م جه‌ده‌له ئه‌وله‌ویه‌تی کار و چالاکی ئێستای ئێمه نیه…) پئویسته ئه‌م ووتاره بڵاوبێته‌وه. ئه‌م وتاره وه‌کوو خۆی بڵاو ده‌بێته‌وه، به ده‌ستکارییه‌کی که‌مه‌وه، که خوێنه‌ر له شوێنی خۆیدا درک به ئیزافه‌کان ده‌کات . سامان که‌ریم ۱۸شوبات ۲۰۱۳)
“ڕابیته‌ی سیاسی” یان ئینتخابی سیاسی !
سامان که‌ریم
Saman.karim5@gmail.com
ڕاگه‌یاندنی حزبی حیکمه‌تسیت باڵی هه‌ئیه‌تی دائم “تا کەی پشت لە حەقیقەت دەکەن؟ بیانوو داتاشین، یاخود هەڵبژاردنی سیاسی” (۴فۆرییه ۲۰۱۳) له وه‌ڵام به هه‌ردوو حزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق وکوردستان دا سیاسه‌تێکی ڕۆشن و ووردو هه‌ڵسه‌نگێندراوانه و هوشیارانه‌ی سیاسی “باڵی هه‌یئه‌تی دائم”ه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له ڕاستیدا مانیفستێکی ڕانه‌گه‌یه‌نراو بوو که بڕیاره له سایه‌ی خیلافاتیاندا له گه‌ڵ دوو حزبی کۆمۆنیستی دا، چاوی به دونیا بکه‌وێت. ڕؤشنترین به‌یانی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه پسوڵه‌ی وه‌رگرتنی باڵی “هه‌یئه‌تی دائم”ه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه. پسوڵه‌یه‌ک که ده‌بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا مرور بکات، بۆ ئه‌وه‌ی قابیلی وه‌رگرتن بێت.
مانیفێستی ئه‌م به‌یانه له چه‌ند ته‌وه‌ره‌دا ده‌کرێت نیشان بدرێت هه‌ندێکی ڕۆشن و شه‌فاف له نێو به‌یانه‌که‌دا ده‌خوێندرێته‌وه و هه‌ندێکی تریشی به هۆی یاریکردن به “تێرم” ه‌وه به شێوه‌یه‌کی ناشیانه حه‌شاردراوه. ئێستاله‌مباره‌وه به‌یانی سیاسی هه‌ردوو حزب ”هه‌نگاوێکی تر بۆ دواوه” وه وتاری ڕیبوا ئه‌حمه‌د بلاوبۆته‌وه. لێره‌دا پێویست ناکات که ته‌وه‌ره‌و باسه‌کانی نێو به‌یانه‌که وه هه‌ندێ به‌شی وتاره‌که‌ی ڕیبوار وه‌کو خۆی دوباره‌بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکو پێویسته مه‌بناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی سیاسی که له‌پشت ئه‌م مانفێسته‌ی هاوڕێیانی “بالێ هه‌یئه‌تی دائم” ه‌وه هه‌یه لێک بده‌ینه‌وه.
به‌لام پێش باسی ته‌وه‌ره‌کانی نێو به‌یانه‌که پێویسته باسێکی دیکه‌ی گرینگ بکه‌ین، که گرینگیه‌که‌ی که‌متر نییه له باسی هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ک. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆچی ها‌وڕێیان وه‌لامیان دایه‌وه سه‌ڕه‌رای بڕیاری پێشووتری خۆیان که جه‌ده‌ل له گه‌ڵ هه‌ردوو حزب به ئه‌وله‌ویه‌ت نازانن هه‌روه‌ک نوسیویانه:” هەرچەندە ئێمە لە نامەی ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ مەکتەبی سیاسی‌دا بە ئاگاداری ڕابەریی هەردوو حزبمان گەیاند کە “جەدەلی عەلەنی لەگەڵ ڕابەری هەر دوو حزبی کۆمونیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان لە پەیوەند لەگەڵ هەڵوێستیان لە حاڵی ئێستادا بە ئەولەویەتی حزب و جووڵانەوەی خۆمان نازانین”، بەڵام سەرەڕای ئەو سیاسەتە ڕاگەیاندراوەمان، بەو هۆکارانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەکەین، پێویستە وەڵامی ئەم ڕاگەیاندنەی دوایی ڕابەریی دو حزب بدرێتەوە. ” ( به‌یانه‌که‌ی باڵی هه‌یئه‌تی دائم/ هێڵی ته‌ئکید هی منه).
به‌لام که سه‌رنج ده‌ده‌ینه هۆکاره‌کانی خواره‌وه هیچ شتێکی تێدا نییه که ها‌وڕێیان خۆیان نه‌یانزانیبێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که باسیان کردوه پێشتر بۆ خۆیان ڕۆشن بوه دیاره به پێی نه‌زه‌ری خۆیان. هۆکاره‌کانی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌ردوو حزب ” په‌یوه‌ست بوین به ڕاستره‌وانه‌وه” یان ” پێره‌وی له رابه‌ری مه‌عنه‌وی ده‌که‌ین” یان ” مه‌حفه‌لی ده‌رچوو له حزب” یان” مه‌سه‌له‌که‌مان گۆڕیوه”… هه‌موو ئه‌وانه به قه‌وڵی به‌یانه‌که‌ی خۆیان ڕؤش بوه بۆیان ئه‌وه نییه ده‌ڵین:” بیانوو نەگرن، ناکارامە و هەنگاو بە هەنگاو ڕێگای لاڕێ نەگرنە بەر. بەڵکو جورئەت بکەن و ڕاشکاوانه هەمان ئەو بڕیارە ڕابگەیەنن.”( به‌یانی هه‌یئه‌تی دائم) . که‌واته ها‌وڕێیان زانیویانه وه ده‌زانن که ئێمه لایه‌نگری ” راستڕه‌وان و مه‌حفه‌لچیه‌کانین” به‌لام ” ناکارامه و بێ جه‌ساره‌تین”، ئه‌لحه‌قی زۆر مه‌منونین بۆ ئه‌م ته‌عریفه تازانه. بۆیه دوو پرسیار دێته پێشه‌وه یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان زانیویانه ئێمه لایه‌نگری ڕاستره‌وانین، بۆ پێشتر بڕیاریان داوه که جه‌ده‌ل له گه‌ل ئیمه ئه‌وله‌ویه‌تیان نییه؟ پاشان ئه‌گه‌ر بڕیاریان داوه بۆ په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟!
وه‌لامی پرسیاری یه‌که‌م ڕۆشنه، لایه‌نی که‌می ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو حزب وه‌کو دوو حزب بێ ده‌نگ بکه‌ن له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌کانیان دا له ژێر ناوی ئه‌وه‌ی “که ئه‌وله‌ویه‌تیان نی یه” ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نیه بۆچی که باسه‌که هاتۆته سه‌ر سیاسه‌تی پراتیک کراویان له‌به‌رانبه‌ر دوو حزبی دیکه‌دا، که هه‌ردووکیان “وه به جیا له سیاسه‌تی هه‌ر لایه‌کیان” له‌گه‌ڵ خه‌ت و ئاراسته‌ی سیاسی هه‌ر سێ حزبدا: حیکمه‌تی پێشوو وه هه‌ردوو حزبی عێراق و کوردستان کێشه‌ی سیاسی و جیاوازی قوڵی سیاسی وه چینایه‌تی هه‌بوه، که‌وتونه‌ته‌وه قسه‌و له بڕیاره‌که‌یان په‌شیمان بونه‌ته‌وه؟!. لیڕه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری دووهه‌م ڕۆشنتر ده‌بێته‌وه، په‌شیمان بونه‌وه‌یان له بڕیاری خۆیان و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به هه‌ردوو حزب مانای سیاسی هه‌یه، مانا سیاسیه‌که‌ی ئێمه نین، هه‌ردوو حزب نییه، وه تانه‌ت ” کوده‌تاچیه‌کان” نین، به‌ڵکو دوو لایه‌نه‌که‌ی تره، به‌لام دوولایه‌نه‌کی تر کێن، لایه‌کیان کۆمه‌له‌یه به‌لام لاکه‌ی تر ” ئیتحادی کۆمۆنیزمی کرێکاری” نی یه، ئه‌وان کاریان ته‌وابوه، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و ناویان حزبی چه‌پ و کۆمۆنیسته. بڕیاره به هۆی ئه‌م جه‌ده‌له‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌یکه‌ن که هیوادارم به‌رده‌وام بن، ( ئێستا دوای ئه‌وه‌ی که به به‌ڵگه نامه‌ی حزبی خۆیان ئیمه‌یان بچوککرده‌وه‌و قسه‌ی خۆیان کردوه‌و وه به‌رگری لێده‌که‌ن، پێده‌چیت ئه‌وه‌نده به‌س بێت بو ته‌حقیقی سیاسه‌تێک که پیاده‌یانکردوه) وه‌ڵامی نیازی ئه‌وان بده‌نه‌وه، به‌ئه‌وان بلین پێشووتر ” گرفتساز” هه‌بوو، ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه‌و ئێمه‌ش ” دوای ته‌جربه‌ی شه‌ش ساڵ بیرمان کردۆته‌وه”، لایت هه‌ڵکردنه لایه‌نی که‌م بۆ ئه‌و هێزانه. به تایبه‌ت بۆ ئه‌مکاره ده‌بیت نه‌ریتێکی سیاسی له پلمیک و وه‌لامدانه‌وه به‌کاربهێنرێت که شایسته‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه بێت، وه له‌مکاره‌دا، له زمانی نوسیندا ئه‌لحه‌قی سه‌رکه‌وتوبون.
به‌لام ئێستا به ئیمه ده‌لێن””به ته‌مای داسه‌پاندنی جه‌ده‌ڵی عه‌له‌نی به سه‌ر حزبی حیکمه‌تیست و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیسمی کرێکاریدان.”( فوریه ۲۰۱۳/ به‌یانی حزبی حیکمه‌تی. باڵی هه‌یئه‌تی دائم). ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌که بۆ ئێمه وه‌ک دوو هێزی کۆمۆنیستی دروست به پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئێمه سه‌پاوه به‌سه‌رماندا، وه ناچارین به‌رگری له جیهه‌ت و خه‌تێکی سیاسی بکه‌ین که ژیانمان له‌گه‌ڵیدا هاتوه‌و هاوبه‌ش بووین تیایدا. مه‌گه‌ر به‌رگری له خه‌تێکی کۆمۆنیستی، له مارکس، له لینین، له حیکمه‌ت هه‌میشه نه‌ک ته‌نها وه‌زیفه‌یه‌کی کۆمۆنیستی بوه به‌ڵکو له‌وه زیاتر به‌شیکه له بونمان، وه له ژیانمان، وه ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی نییه به‌وه‌ی هێزێکی کۆمۆنیستی له ئه‌وله‌ویه‌تیدا هه‌یه یان نا، لادان له خه‌تو جیهه‌تیکی کۆمۆنیستی هه‌میشه کاری کۆمۆنیسته‌کان و ڕابه‌رانی کۆمۆنیست بوه. مه‌گه‌ر مه‌نصوری حیکمه‌ت چیکردوه، ته‌نانه‌ت به‌رگری له خه‌ت و سیاسه‌تێک کردوه له نێو کۆمه‌ڵه‌دا که پێشتر زاڵ بوه، دواتر خۆی به جێیهێشتوه. مه‌گه‌ر به‌شی زۆری وتاره‌کانی لینین له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت نییه. ئێمه پێمان وایه که ئێوه له په‌یوه‌ند به‌و دوو سیاسه‌ته‌وه له سه‌ر جیهه‌تی حزبی پێشوو نین، به‌م پێیه ئه‌وه‌نده‌ی پێمان بکرێت، ڕه‌خنه ده‌کرین وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه، وه‌ک به‌شیک له بوونی خۆمان نه‌ک به ته‌نها وه‌زیفه‌یه‌کی سیاسی. بۆیه ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که کاره‌که به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پێنراوه، وه ناچارین وه‌لامی پیبده‌ینه‌وه. ئه‌وه ئێوه ئه‌و سیاسه‌ته‌تان پیاده‌کردوه و به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندوتانه‌وه له‌وه‌ش زیاتر ده‌تانه‌وێت وه‌ک خه‌تو جیهه‌تێک لێتان وه‌رگرین که نامۆیه پێی. ئایا ده‌کرێت بێده‌نگ بین؟! مومکینه ئیوه بڵین به‌لێ، به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ده‌وێت، من ده‌لێم مه‌عزه‌ره‌ت ده‌خوازم، ناتوانین، ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ش بگه‌رێته‌وه بؤ ” جه‌ده‌لی عه‌له‌نی”، من نازانم جه‌ده‌لی ناعه‌له‌نی مانای چی یه له نێوان دوو هێزدا که خۆیان به کۆمۆنیست بزانن مه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان نه‌ریتێکی باوی سیاسی حزبی پێشوو نه‌بوو؟! مه‌گه‌ر له نیزامی داخلی حزبی پیشودا به ڕۆشنی باسی جه‌ده‌لی عه‌له‌نی و شه‌فاف نه‌کراوه؟!
ئه‌م باسه چوار ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ده‌گرێته خۆ، به ناونیشان چوار ته‌وه‌ره‌ی جیاواز به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موویان پێکه‌وه ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و “ته‌غیر ترێنی سیاسی” که ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌کی هوشیارانه به‌ڵام موحتاتانه ڕاگه‌یه‌نراوه نیشان بدات. چوار ته‌وه‌ره‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م: هه‌ردوو حزب وسیاسه‌تی ڕاستڕه‌وانه‌ی مه‌حفه‌لی ئینحلال ته‌ڵه‌بی له حزب ده‌رچوو.
دووه‌م: ئیتحادی هه‌ردوو حزب، لابردنی ” گرفتسازی” ده‌ورانی پێشوو.
سێهه‌م: نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و به‌رقه‌راری ڕابیته‌ی سیاسی و بچوککردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب.
چوارهه‌م: نه‌ریتی وه‌ڵامدانه‌وه به هه‌ردوو حزبی هاوچاره‌نووسی پێشوو.
یه‌که‌م: هه‌ردوو حزب و سیاسه‌تی ڕاست ڕه‌وانه‌ی مه‌حفه‌لی ئینحلال ته‌له‌بی له حزب ده‌رچوو.
باسی ئێمه وه‌کوو دوو حزب، باسێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی سیاسی یه له سیاسه‌تێکی پیاده‌کراوی “باڵی هه‌یئه‌تی دائم”. پیویست ئه‌وه بوو که ڕاسته‌خۆ وه‌ڵام به پرسیار و ڕه‌خنه‌کان بدرێته‌وه، نه‌ک ئه‌م باسه هه‌ڵواسرێت به باڵی “ڕاست ڕه‌وانه‌ی مه‌حفه‌لی ئینحلال ته‌ڵه‌ب” ه‌وه. پێده‌چیت هاوڕێیانی “بالێ هه‌یئه‌تی دائم” هێشتا شنه‌بای “ڕه‌وابتی دیبلوماتیکی” کۆمه‌له له ڕوحیاندا بچه‌رخێت، ئه‌گه‌ر نا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان به‌یانی هه‌ردوو حزب و ئه‌م ” ئینحلال ته‌ڵه‌بانه‌دا” نییه، له‌مباره‌وه سیاسه‌تی هه‌ردوو حزب به ڕۆشنی ڕاگه‌یه‌نراوه، هه‌رکه‌س ده‌توانێت بگه‌رێته‌وه بۆی بیخوێنێته‌وه. به‌لام هێنانه‌وه‌ی ئه‌م باسه سیاسه‌ته، وه سیاسه‌ت وه‌زیفه‌ی لێده‌رده‌کێشرێت.
وه‌زیفه‌ی سیاسی هێنانه پیشه‌وه‌ی ئه‌م باسه، چه‌ندین په‌یام ده‌دات به ده‌سته‌وه به‌لام له‌گه‌ڵ سێ ته‌وه‌ره‌که‌ی دیکه‌دا یه‌ک ئامانج ده‌پێکن. په‌یامێکی ساده‌و ئاشکرای بۆ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی خۆیانه. بۆ ئه‌وه‌یه که به‌یانه‌که یان بابه‌ته‌که پێش ئه‌وه‌ی بخوێنرێته‌وه، په‌یوه‌ست بکرێته‌وه به ده‌ورانی ڕابوردوه‌و به کێشه‌و خیلافاتێکه‌وه که هه‌موو لایه‌کی ماندوو وه هه‌راسان کردبوو. به‌هه‌رحاڵ له سه‌ر ئه‌و ڕابوردوه له نیو کادران‌و ئه‌ندامانی حیکمه‌تیستدا قوتب به‌ندییه‌ک پێکهاتبوو، ڕه‌ش و سپی، ئینحلال ته‌ڵه‌ب و پرینسیبی حزبی، من حیکمه‌تیستم ، تۆ نیت. بۆیه په‌یوه‌ست کردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی سیاسی به‌و ڕابوردوه تاڵه‌وه ڕاسته‌وخۆ له زه‌ینی خوێنه‌ردا و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له قوتبه‌ندیه‌که‌دا به‌شداربوون، هه‌لوێسته‌یه‌ک دروست ده‌کات، له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌واڵی ده‌وره‌ی پێشوو، ئه‌م هاوڕێیانه‌مان ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه لایه‌نی که‌م به دۆستان ولایه‌نگرانی خۆیان بڵین ئه‌مانیش راستره‌ون و هه‌ر وا بوون به‌لام ” کارامه نه‌بوون” شه‌رمۆک بوون. ئه‌م کاره بۆ ڕاگرتنی ر‌یزی ته‌شکیلاته، بۆ دڵی نه‌وایی ئه‌وانه!! ئه‌م لایه‌نه ته‌نها مه‌نفه‌عه‌تی ناوخۆیی هه‌یه بۆ هاوڕییان. به‌لام ئه‌وه ڕؤشنه که هیچ هێزێکی سیاسی ناتوانێت له‌سه‌ر ڕابوردوو گه‌شه بکات و بچیته پێشه‌وه، به تایبه‌ت ڕابوردوویه‌ک که هاوڕێیانی باڵی ” هه‌یئه‌تی دائم” ئه‌گه‌ر زیاتر به‌رپرس نه‌بن لێی ئه‌وه که‌متر نییه.
ئه‌و باڵه‌که‌ی تری نێو حزبی حیکمه‌تیستی پێشوو وه‌ک شه‌یتانێک ئیمه‌یج کراوه که ده‌چێته ژێر ڕکێفی حزبه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئینشعابی پێ‌بکات. ڕاستڕه‌وی لایه‌نه‌که‌ی تر، به‌هه‌مان مه‌فهومی شه‌یتانسازی مه‌جازییه، هیچ شتێک له‌مباره‌وه ڕؤشن نه‌کراوته‌وه، ته‌نانه‌ت هۆکاره‌کانی پیش ئینشعابه‌که‌ی بۆ مه‌سه‌له نییه. به‌ڵام په‌یامه‌که‌ی بۆ ئێمه وه بۆ هه‌رکه‌سێکی تر “ده‌م کوت کردنه” وه “نه‌گرتنی ڕه‌خنه‌یه”. چونکه ڕه‌خنه‌گرتن مانای وایه که ڕه‌خنه‌گر “له‌گه‌ڵ ڕاستره‌واندا” یه، یان به لوتفی خۆیان پێی ده‌ڵێن “ناکارامە و هەنگاو بە هەنگاو ڕێگای لاڕێ نەگرنە بەر” و” بێ جورئه‌تن”. واته تاوانباریش ده‌کرێیت که ناکارامه‌یت و بێ جه‌ساره‌تیت و جورئه‌تی ئه‌وه‌ت نییه که ڕاسته‌وخۆ لایه‌نگری”ڕاستڕه‌وه‌کان” بکه‌یت. جا که‌س و هێزی کۆمۆنیست هه‌یه که جورئه‌تی لایه‌نگری و پشتوانی له ” راستڕه‌وان” بکات؟ به‌لام داسه‌پاندنی ئه‌م ڕاستڕه‌وییه به‌سه‌ر هه‌ر سێ لادا ته‌نها مه‌نفه‌عه‌تی ناوخۆیی هه‌یه و هوشیارانه به‌کار هاتوه. به‌لام ده‌کرێت ” ڕاست ره‌و” بیت و ڕه‌خنه‌ش بگریت، ئێمه له‌و جنسه‌ین.
ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه به‌ته‌واوی جه‌برییه وه میکانیکی یه، به‌هیچ ڕایه‌ڵێک ناگات به کۆمۆنیزمی مارکس وه حیکمه‌ت، دابه‌شکردنی هێزه‌کان به‌سه‌ر ڕاست و چه‌پدا، ڕه‌ش وسپی دا، یان له‌گه‌ڵ منیت یان شه‌یتانیت، ڕه‌خنه‌م لێبگریت ئه‌وه لایه‌نگری ڕاستڕه‌وانیت،… هه‌موو ئه‌و کلێشانه نیشانه‌ی نه‌بونی د‌رکی کۆمۆنیستی یه بۆ ڕووداو دیاره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان. ڕاستڕه‌وی ئێمه ده‌بیت پرۆسه‌یه‌ک بێت که پێش ” لایه‌نگری” باڵی ڕاستڕه‌وان ده‌ستمان پێ‌کرد بێت، ئه‌و لایه‌نگرییه هۆ نییه به‌ڵکو ده‌بێته ئه‌نجامێک یان ده‌رکه‌وتنێکی سیاسه‌تی ڕاستره‌وی ئێمه، هه‌روه‌ک چۆن ئیتحاد له‌گه‌ڵ ئیتحاد‌و ڕابته‌ی سیاسی له گه‌ڵ کؤمه‌له‌دا ئه‌نجامی سیاسه‌تێکی تره و خۆی له خۆیدا ، به بێ ئه‌و ئالوگۆڕه سیاسی یه که له سیسته‌می سیاسی وئیستراتیژی ” باڵی هه‌یئه‌تی دائم” دا هه‌بووه، هیچ شتێک ڕۆشن ناکاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ” لایه‌نگری ئێمه بۆ” ڕاستڕه‌وان” به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕؤشن بکرێته‌وه که چۆن ڕاستره‌وین بێ ناوه‌رۆکه‌و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆیی هه‌یه.
په‌یوه‌ستکردنی ئێمه به هاوڕێیانی باڵه‌که‌ی دیکه‌و تاوانبار کردنمان به ناکارامه‌یی و بێ جه‌ساره‌تی و نیشاندانی هه‌ر سێ لا وه‌ک یه‌ک یان لایه‌نی که‌م نزیک به‌یه‌ک، مه‌نفه‌عه‌تی سیاسی ئه‌مرۆژه‌ی باڵی “هه‌یئه‌تی دائم” پێک ده‌هێنیت، مه‌نفه‌عه‌تێک که نا‌توانیت سیاسی نه‌بێت. بۆ نزیک بوونه‌وه له ته‌واوی ته‌یفه کۆنه‌کانی نێو مێژووی کۆمه‌له و کۆمۆنیزم له ئێران که له ناسیونالیزمی کورده‌وه هه‌یه تا ناسیونالیزمی پڕۆ غه‌رب و تا پۆپۆلیزم ده‌گرێته خۆ . پێویسته کۆمۆنیسته‌کان گالته‌جار بکرێن و سوک نیشان بدرێن و بکرێنه جێگای به‌زه‌یی و به‌م پێیه نیشان بدرێت که به‌ڵی ئێمه جیاوازین له‌وان، ئێمه ئێستا” گرفتساز” ه‌کان له نێومان نه‌ماون وه ” گرفتارسازی” بۆ هیچ یه‌ک له‌و لایه‌نانه پێک ناهێنین، نه بۆ کۆمه‌له نه بۆ ئیتحاد وه نه بۆ حیزبی کۆمۆنیسیی کرێکاری ئێران وه نه ته‌نانه‌ت بو یه‌کێتی نێستمانی کورستان وه نه بو هێچ لایه‌نێکی دیکه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌که ناوی چه‌پ و کۆمۆنیستێکی پێوه بێت، ئه‌وه هه‌ر نور عه‌لا نوره.
دووه‌م: ئیتحادی هه‌ردوو حزب، لابردنی ” گرفتسازی” ده‌ورانی پێشوو.
باسی لا بردنی گرفتار سازی، باسێکی سه‌ر لێتێکده‌ره که له‌به‌یانی هاوڕێیاندا هاتووه. چونکه خۆیان نوسیویانه که گۆڕاون و هۆشیار بوونه‌ته‌وه به هۆی پراتیکی شه‌ش ساڵی ڕابووردوه‌وه. گۆراون وپه‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی که “ئیتحادی کۆمۆنیزمی کرێکاریی” یان له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ک . ک دا نه‌ناسیوه.. به ڕۆشنی ئه‌وه له به‌یانه‌که‌یاندا ده‌ڵین “مەسەلەیەکی تر لەم پەیوەندەدا ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ه‌وه تا ئێستا شه‌ش ساڵ تێپەڕیوە. لەم فرسەتە شه‌ش ساڵیەدا لە پراکتیکی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ئەم ڕاستیەمان ئەزمون کرد کە ئیدیعای ئەوەی کۆمۆنیستەکانی نێو ڕیزی حزبی ئیتیحادی کۆمۆنیزمی کرێکاریی بەشێک لە جووڵانەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمۆنیزمی کرێکاریی نین، مەبنایەکی سیاسی و عەمەلی ماددی نەبووه.” (سه‌رچاوه‌ی پێشوو/ ته‌ئکیده‌کان هی منه). له‌م به‌شه‌دا زۆر ناشیانه یاری به “تێرم” کراوه. وه‌کو ئه‌وه وایه که یاریزانی تۆپی پێ بیت و گۆڵ له تیپه‌که‌ی خۆت بکه‌یت. ها‌وڕێیان واتێی که‌وتوون هیچ شتێک فریایان نه‌که‌وێت و له ده‌قیقه‌ی نه‌وه‌تدا گۆلیان له خۆیان کردووه.
لێره‌دا واز له ناوی کۆمۆنیزمی کرێکاریی ده‌هێنم چونکه جیاوازییه‌ک ڕۆشن ناکاته‌وه له نێوان ته‌یفه جیاوازه‌کانی نێو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا. به‌ڵام ئه‌ی واقعیه‌تی “حیکمه‌ت وحیکمه‌تیست” چی بوو؟! بۆچی کرایه پاشکۆیه‌ک بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاریی؟ وه ئه‌سڵه‌ن ناسراوی حزبی حیکمه‌تیست هه‌ر به‌ناوی حیکمه‌تیسته‌کانه‌وه بوو نه‌ک کۆمۆنیزمی کرێکاریی و هێج که‌س به حزبی حیکمه‌تیستی نه‌ده‌وت کۆمۆنیزمی کرێکاریی، وه ئه‌مه خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی بوو له ئاستی ناویشدا. به‌ڵام بۆ ئه‌م هاوڕێیانه ڕاشکاوانه مێژوویه‌ک که خۆیان به‌شدار بوون تیایدا به مێژووی خۆیان نازانن؟ نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو سه‌رزه‌نشتی خۆیان ده‌که‌ن که پاش شه‌ش ساڵ نه‌ک ساڵێک یان دوان و سیان گه‌یشتون به ڕاستییه‌کی دیکه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که “ئیتحادی کۆمۆنیزمی کرێکاریی” له بزوتنه‌وه‌ی خۆیانه و به‌م پێیه هه‌مان ته‌عه‌لوقی چینایه‌تی و نه‌ریتی سیاسیان هه‌یه. پێتان وانیه ئه‌مه به‌جێهشتنی سیاسه‌ت و نه‌ریتی سیاسی وه حزبی پێشوه؟ له‌وه ڕؤشنتر ده‌سه‌لمێنرێت؟!. ئه‌وکات هه‌ڵه‌بوون ئه‌م درکه‌یان نه‌بووه. ئێستا شوکر بۆ خوا هۆشیار بوونه‌ته‌وه. ده‌ڵێن ئه‌مه “ته‌غیر ڕه‌یله”. من پێم وانییه، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌یله‌که هه‌بووه پێش شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵام ئه‌مڕۆ ترێنه‌که گۆڕاوه، ئه‌وه‌نییه هاوڕی ڕه‌حمان به ڕۆشنی ده‌ڵیت ئێمه ئه‌وکات هه‌ڵه بووین. ئه‌م دان پیانانه بۆ؟ مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که پێویسته وابکرێت، مێژوی ڕابوردوو به ده‌ردی ئه‌مڕۆ نه‌ک ناخوات به‌ڵکو ڕیگره له به‌رده‌میدا، بۆیه ده‌بیت وه‌لا بنرێت و بخرێته ئه‌ستۆی ڕابه‌ری شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژێر ناوی لابردنی”گرفتسازی” دا له‌مباره‌وه ناحه‌قیان نییه ومن شاهیدم، وه به‌یانه‌که‌ی ئیتحادی کۆمۆنیزمی کڕێکاریش له‌سه‌ر یه‌کگرتن هه‌ر واده‌ڵێت و هه‌موو کۆسپ و سیاسه‌ته‌کانی پێشوو ده‌خاته‌وه ملی ڕابه‌ری پێشوو. ئامانج به جێهێشتنی ته‌مه‌نێکه که له ژێر ناوێک‌دا کاریان کردووه له پێناو نزیک بوونه‌وه‌و یه‌کگرتن له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ناویان کۆمۆنیست یان کۆمۆنیزمی کرێکاریی یه. ئه‌م ئامانجه هێرشی پێویسته وه سڕینه‌وه‌ی مێژووی هاوبه‌شی پێشووی پێویسته، ئه‌گه‌ر نا قبوڵ ناکرێیت.
به‌لام ئێستا له وتاره‌که‌ی ڕه‌حماندا خه‌ریکه ئه‌م سیاسه‌ته پیاده‌کراوه‌ی خۆیان و ئیتحاده‌که‌یان به مۆری ته‌ئیدی هه‌ندێ له هاوڕییانی ڕابه‌ری هه‌ردوو حزبی کوردوستان و عێراق ئیمزا ده‌که‌ن. سه‌یر نییه که‌سایه‌تییه‌کانی حزب بخرێنه جێگای حزب؟! خۆ ئێمه به‌وه‌ش تاوانبار کرابوین که ” دوای ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی که‌وتوین” ، عه‌جایب لێره‌دا بۆ مه‌نفه‌عه‌تی سیاسی خۆتان ڕابه‌ڕانی مه‌عنه‌وی به‌قه‌وڵی خۆتان جێگای حزبی گرتۆته‌وه، ئه‌مه چ نسبیه‌تێکی سیاسییه ڕه‌حمان گیان. باسی ئێمه باسی حزبه وه سیاسه‌تی حزب به‌ته‌نها، نه ریبوار ئه‌حمه‌د و نه محمدی فه‌تاحی که هه‌ردووکیان وه به‌بێ ئاگاداری له‌یه‌کتری ئه‌و کات هه‌مان بۆ چونیان هه‌بووه، په‌یوه‌ندییه‌کی نییه به خه‌ت وجیهه‌تی سیاسی و به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی حزبه‌وه، بۆیه وه‌ڵامه‌که‌ت بۆ رێبوار نه‌ک وه‌ڵامی به‌یانی هه‌ردوو حزب ناداته‌وه به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ته‌ئکید ده‌کاته‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی به‌یانی هه‌ردوو حزب. جیاوازی کردن له نێوان که‌سایه‌تییه‌کانی حزب و ئۆرگانه ڕه‌سمیه‌کانیدا هه‌میشه نه‌ریتی به‌رچاوی مه‌نصور حیکمه‌ت بوه، ئه‌مه بۆ بیر چۆته‌وه؟!
له‌وه‌ش واوه‌تر ڕه‌حمان ده‌نوسێت” خۆ بڕیار بوو ئێوە بێلایەن بن؟، بۆچی ئەدەبیاتی ئەو جەمعە کودەتاچییە دووپات ئەکەنەوە؟” . ئێمه ئێستاش بێلایه‌نین، ئه‌و بێ لایه‌نیه‌ی که ڕامان گه‌یاندوه له ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو حزبدا له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا. به‌لام هه‌م ئه‌وکات وه هه‌م ئێستاش بێ لایه‌نی ئێمه مه‌رجداربوه، به به‌رگری کردنی هه‌رلایه‌ک له ئێوه له سیاسه‌ت و به‌ڵگه نامه ڕه‌سمییه‌کانی حزبی پێشوو، وه خۆشتان له دواین کۆنگره‌تاندا دیسان ئه‌وه‌تان ته‌ئکید کردۆته‌وه. ئێوه له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌و مه‌رجه‌تان پێشێل کردوه وه له‌سه‌ر ئه‌و جیهه‌ته نه‌ماون لایه‌نی که‌م له دوو سیاسه‌ته‌تاندا، ئێمه‌ش ته‌نها پێمان ڕاگه‌یاندون… به‌لام ئێوه هه‌راسان بوون، توڕه‌بوون ، خه‌تای ئێمه نییه. دڵنیا بن له‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ره‌فه‌که‌ی دیکه‌ش وای کرد هه‌ر ئه‌وکاره ده‌که‌ین که به‌رانبه‌ر به ئیوه کردومانه وه ده‌یکه‌ین. به کورتی ئێوه ڕێگا مه‌ده‌ن که ئێمه بیلایه‌نی خۆمان بشکێنین، ئه‌وه‌ش به به‌رگری کردن ده‌بێت له جیهه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌کانی پێشوو.
سێهه‌م: نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و به‌رقه‌راری ڕابیته‌ی سیاسی وبچوککردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب.
باسی به‌رقه‌راری ڕابیته‌ی سیاسی له گه‌ڵ کۆمه‌له که له‌به‌یانی هاوڕێیاندا هاتوه هێجگار عه‌جایبه. به‌تایبه‌ت که ڕابیته‌ی سیاسی مه‌ودایه‌کی هێجگار فراوانی هه‌یه له ڕابیته‌یه‌کی ئاسایی وه‌کو سه‌ردانی نێوان دوو لایه‌ن، تا ده‌گاته ڕابته‌یه‌کی سیاسی هاوچاره‌نووسی چینایه‌تی. له‌م نێوه‌دا ڕابیته‌ی سیاسی چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت، له ئیتحاد عه‌مه‌له‌وه تا هاوپه‌یمانی سیاسی، تا پێکهێنانی به‌ره تا ڕابیته‌یه‌کی سیاسی داسه‌پاو به حوکمی هه‌لومه‌رجی سیاسی وه تا ڕابیته‌یه‌ک له ئاستی عیلاقاتی سیاسی‌دا واته سه‌ردانی یه‌کتری بۆ گۆرینه‌وه‌ی قسه‌و باس به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێکه‌وتن و هاوپه‌یمانییه‌ک به دوای خۆیدا بهێنێت… بۆیه باسی ڕابیته‌ی سیاسی نه‌ک هیچ ڕۆشن ناکاته‌وه به‌ڵکو سه‌رلێتێکده‌ره. ڕابیته‌ی سیاسی به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌که پێناسه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر نا خۆی له خۆیدا هیچ ڕۆشن ناکاته‌وه. که ده‌ڵیین ” ئیتحادی عه‌مه‌ل” ئاستێکه له کارکردنی دوو هێز یان چه‌ند هێزێک له په‌یوه‌ند به خواست و مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه، به‌پێی مه‌بناو پێناسه‌یه‌کی ڕۆشن، وه ئه‌مه ئاستێکه له ڕابیته‌ی سیاسی. دوو حزبی په‌رله‌مانی ده‌کریت هاوپه‌یمانییه‌ک پێک بهێنن بۆ ده‌رچوون له هه‌ڵبژاردندا، یان دوای ده‌رچون له هه‌لبژاردندا بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی وزاری، ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌یه له ڕابته‌ی سیاسی و ناوی هاوپه‌یمانی هه‌لبژاردن یان حکومه‌تی هاوپه‌یمانییه. دوو یان چه‌ند حزب هاوپه‌یمانییه‌کی سیاسی پیکده‌هێنن تا روخانی حکومه‌تێک که هه‌موویان پێکه‌وه ئۆپۆزسیۆنین، ئه‌وه‌ش ناوی به‌ره‌یه‌کی سیاسی یه.
له پێش لیستێکدا که ها‌وڕێیان له پاشکۆی به‌یانه‌که‌یاندا گونجاندوویانه، ده‌نووسن “له ته‌شخیسی ڕه‌وتی رووداوه‌کان و فاکته‌ره گرینگه‌کانی ئه‌وزاعی ناوچه‌که، ئێران و کوردستاندا خاڵی هاوبه‌شی جیددی هه‌بوو. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، دیداره‌که برایه سه‌ر گۆرینه‌وه‌ی بیروڕا له‌باره‌ی هاوئاهه‌نگی و هاوکاری دیاریکراو له نێوان دوو حزبدا”( ته‌ئکیده‌که هی منه). به‌ڵام له خاڵه‌کانی نێو لیسته‌که‌دا ئه‌گه‌ر واز له دژایه‌تی و خۆش باوه‌ڕییه‌ک بهێنین که خاڵه‌کان دروستی ده‌کات ئه‌وه خاڵی دووه‌می له ڕوانگه‌ی منه‌وه کرۆکی مه‌سه‌له‌که‌یه و ڕابته سیاسیه‌که ده‌باته نه‌ک ئاستی هاوپه‌یمانی و پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی سیاسی، به‌ڵکو هیچ ڕێگرییه‌ک ناهێلیته‌وه بۆ یه‌کگرتن له نێوان دوو حزبدا. خاڵی دووه‌م ده‌ڵیت” خه‌باتی بێ وچان له دژی کۆماری ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ به‌هێزکردنی ڕه‌وتی ڕووخانی شۆرشگێرانه‌ی کۆماری ئیسلامی به پاڵپشتی هێزی کرێکاران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێبه‌ش و ئازادیخوازی ئێران” (ته‌ئکیده‌کان هی منه). که‌واته له‌سه‌ر ڕووخاندنی “شۆڕشگێرانه”ی کۆماری ئیسلامی و له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی که ده‌یڕوخێنێت “هێزی کرێکاران” خاڵی هاوبه‌شی جدی هه‌بووه، ئه‌ی هێزێکی کۆمۆنیستی ته‌واو عه‌یار له‌وه زیاتر چی ده‌کات؟! ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕووخانی شۆڕشگێرانه به هێزی کرێکار خاڵی هاوبه‌شی جدی هه‌یه و هاوکاری و هاوئاهه‌نگی ده‌که‌ن، ئیتر چ کۆسپێک ده‌مێنیت له سه‌ر پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی سیاسی؟! ئه‌ی جیابوونه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و پێکهێنانی کانون ودواتر حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری له‌لایه‌ن مه‌نسوری حیکمه‌ته‌وه ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که کۆماری ئیسلامی بڕوخێنێت به هێزی چینایه‌تی کرێکاران؟ ها‌وڕێیان ئه‌مه پۆپۆلیزمێکی هێجگار کۆنه که کۆمۆنیزم ده‌کاته خێمه‌ی کارگه‌لێکی دیکه و په‌یوه‌ندی نییه به بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و کاری شۆرشگێڕانه‌وه، له ژێر په‌رده‌ی ڕابته‌ی سیاسی‌دا به گشتی سیاسه‌ته‌که‌تان دامه‌پۆشن، بڕوا بکه‌ن به زه‌ره‌ری خۆتانه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و دوو ڕسته‌یه پێویسته‌و تکایه سه‌یری هه‌موو باسه‌کانی “نادر” بکه‌ن له ڕه‌خنه له پۆپۆلیزم، که کرۆکی باسه‌کانی پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی ئێرانه، هه‌موو باسه‌کانی ئه‌وکاتی مه‌نصور له‌سه‌ر ره‌زمه‌ندگان و راهی کارگه‌ر و فدائیانی خه‌لک. تا ئێره ئه‌وه ها‌وڕێیان خۆیان نوسیویانه‌و من تێبینیه‌کی سیاسی کورتم له سه‌رداوه، ته‌نانه‌ت وا فکر ده‌که‌مه‌وه که به قازانجی ها‌وڕێیان بێت.
به‌لام ئه‌وه‌ی که به هوشیارانه جێگا کراوه‌ته‌وه له‌م په‌ڕه‌گرافه‌دا مه‌فهومی ” به پاڵپشتی هێزی کرێکارانه”. بۆ هێزیک که هێزی چینایه‌تی کڕێکار بێت، بۆ هێزێک که ئامانجی شۆڕشی کۆمۆنیستی بێت، بۆ هێزێک که بیه‌وێت کاری کرێ گرته له‌غوبکاته‌وه، وه ڕابه‌ڕی شۆڕشی چینایه‌تی کرێکار بکات بو دامه‌زراندنی سۆشیالیزم، ” پاڵپشتی کرێکاران” مانای چی یه؟۱ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی هێجگار سه‌رسورهێنه‌رو خێرایه، بۆ پێش پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران له‌وه‌ش له دواتر. ئه‌وکات تێزی “په‌یوه‌ند” هه‌بوو که لایه‌ن حه‌میدی ته‌تقوائی یه‌وه پیشنیار کرا و درایه به‌ر ڕه‌خنه‌ی مه‌نصورو ته‌جاوز کرا. به‌لام هێشتا ” په‌یوه‌ند” نزیک تره له کرێکارانه‌وه تا ” پالپشت”، چونکه هێزێکه یان ڕێکخراوێکه ده‌یه‌وێت له‌کرێکاران نزیک بێته‌وه و ڕێکخراویان بکات له ڕێگای په‌یوه‌ند گرتنه‌وه( باسی من ناوه‌رۆکی تێزی په‌یوه‌ند نییه لێره‌دا). به‌لام ” تێزی” پاڵپشت” هیچ هێزێک له دونیادا نییه پالپشتی کرێکارانی نه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لآت بگرێت و به‌تایبه‌ت هه‌موو سوشیال دیموکراتی ئه‌وروپا و ته‌واوی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و تا ماوه‌یه‌کی زۆری حاکمیه‌تیاندا زۆر له “پاڵپشت” واوه‌تر چوون. وه سوشیال دیموکرات ئێستاش به پشتیوانی وبه پاڵپشتی هێزی کرێکاری ڕێکخراو له سه‌ندیکاو ئیتحادییه‌کاندا، هه‌لبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه. ئه‌م تێزه چینی کرێکاری ده‌وێت بۆ مه‌سائیلێکی دیکه وه بۆ ئامانجی چینێکی دیکه، هێزی کرێکار لێره‌دا وه‌ک هه‌ر هێزێک باسکراوه که نه‌ک هێزێکی چینایه‌تی. وه ” هه‌یئه‌تی دائم” وه‌ک هیزێک خۆیان پێناسه کردوه که له ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چینایه‌تی کرێکارن ، ئه‌گینا” پاڵپشت” مانای نییه، لێره‌وه هیزی کرێکار وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌ک باسکراوه که سودی لێوه‌رده‌گێریت، وه له‌دوا لیکدانه‌وه‌دا چینی کرێکار( هه‌رچه‌ند له‌و په‌ڕه‌گرافه‌دا باسی چین نه‌کراوه) به‌کار ده‌هێنریت بۆ مه‌سائیلی تاکتیک، به‌لام هه‌م تاکتیک و هه‌م ئیستراتیژ. له یه‌ک سه‌ندی حزبی حیکمه‌تیستی پیشوودا ” پالپشت” تێکی وا ده‌دۆزنه‌وه؟! ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێوه به‌جێهشتنی حزبی حیکمه‌تیستی پێشوه‌و، له ژێر ناوی وه‌لام به دووحزبدا ئه‌م مانفێسته‌تان داوه.
که‌واته جیاوازییه‌کانمان چی لێهات؟ سه‌دان ووتار له‌سه‌ر کۆمه‌له چی لێهات؟ ها‌وڕێیان بۆ خۆتان باشتره وه‌کو خۆی ناوی دیارده و په‌یوه‌ندییه‌کان بنێن هه‌روه‌کو چۆن له دواجاردا دانتان نا به‌وه‌ی که ئیتحادتان له گه‌ڵ حزبی ئیتحاد دا، گه‌ڕانه‌وه‌تانه بۆ ته‌عه‌لوقی چینایه‌تی و نه‌ریتی سیاسی هاوبه‌شتان، که ئێستا به رۆشنی هه‌رکه‌س ده‌توانێت قه‌زاوه‌ت بکات و حه‌قیقه‌تی ئه‌و ئیتحاده‌ی بۆ ڕۆشنه، به‌لام ئه‌وه‌ش ڕۆشنه که ئه‌و کاره و ئه‌م سیاسه‌ته‌تان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه “خاڵی هاوبه‌شی جدی هه‌یه” له‌گه‌ڵ نه‌ریتی سیاسی حزبی حیکمه‌تیستی پێشوودا نایه‌ته‌وه وه له‌گه‌ل حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیرانی سه‌رده‌می مه‌نصوردا نایه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌ی”گرفتسازی” به زه‌ره‌ری خۆتانه. چونکه لایه‌نی که‌م که‌سێک ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر “گرفتساز” هه‌بوو بۆچی وه‌ڵامتان نه‌دایه‌وه؟! بۆ ڕه‌خنه‌تان لێنه‌گرت؟ وه بۆ تا شه‌ش ساڵ بێ ده‌نگ بوون؟! خۆ ناکرێت به خۆتان بڵین ” بێ جورئه‌ت بوین” من مه‌عزه‌ره‌ت ده‌خوازم له به‌کارهێنانی ئه‌و دوو ووشه‌یه.
بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م پۆپۆلیزمه کۆنه له هه‌لومه‌رجی تازه‌دا با سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م برگه‌یه‌ی مه‌نصوری حیکمه‌ت:( راستى‌یه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که ریکخراوه‌که‌ى ئه‌م دوستانه چ له‌رووى نظرى‌و چ له‌رووى سیاسى‌و تاکتیکى‌و چ له‌رووى پراتیکى‌یه‌وه به‌ئاشکراو به‌ره‌سمى پشتى له‌و حیزب‌و میژووه‌و مبده‌ئه‌کانى کردووه‌و سووکایه‌تى به‌و رابردووه ده‌کات. ئه‌مه ته‌نها ئیدعایه‌ک نى‌یه. سه‌یرکه‌ن ئه‌مرو چى ئه‌لین‌و چى ئه‌که‌ن. حیزبى کومونیستى ئیران وه‌کو حیزبیکى دژى ئوردوگا ریڤژنستى‌و لیکدانه‌وه بورژواییه‌کانى سوسیالیزم له‌دایک بوو، ئه‌مرو ئه‌وان به‌ر‌ه‌سمى‌و علنى رایئه‌گه‌یه‌نن که مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نى‌یه که “سوسیالیزمى چ که‌سیک واقعى‌یه” به‌لکو مه‌سه‌له یه‌کگرتوو کردنى پایه‌ى کومه‌لایه‌تى “چه‌پ” ه. فه‌رمویانه که باسى ماهییه‌تى شوره‌وى باسیکى زیاده‌و روشنفکرانه بووه! حیزبى کومونیستى ئیران ئینتماى بنچینه‌یى‌و ستراتیجى‌یانه‌ى خوى بو بزوتنه‌وه‌ى شوورایى به معیاریکى ناسنامه‌ى سیاسى خوى ده‌زانى، که‌چى ئه‌م دوستانه به‌وه گه‌یشتوون (اکتشافیان کردووه) که باسى شوورا‌و سه‌ندیکا باسیکى بى‌هوده‌و ئینحرافى بووه که ژماره‌یه‌ک روشنبیر به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى کریکارى‌و سه‌دجار هه‌لبه‌ته به‌سه‌ر خودى ئه‌وانیاندا سه‌پاندبوو. ئیستا بویان ئاشکرا بووه که حیزبیکى کومونیستى ئه‌رکیکى تایبه‌تى له رینوینى‌کردن‌و رێنیشاندانى کریکاران نى‌یه‌و ده‌بى به‌شیوه‌ى لادى‌یى‌ترین مه‌حفه‌له‌کانى چه‌پى سه‌رده‌مى شورشى ۵٧ (١٩٧٩‌ى زاینى-و) له‌وانه‌وه شت فیربیت. جاریکى تر، هه‌روه‌کو دواکه‌وتووترین ره‌وته‌کانى به‌رله ۵٧، خواسته کریکارى‌یه‌کان گرى‌ئه‌ده‌ن به‌تواناى بورژوازى‌و “ئاستى گه‌شه‌ى هیزه‌کانى به‌ر‌هه‌مهینان” ه‌وه‌و شیعارى ساده‌ى ٣۵‌سه‌عات کاریان (چ‌جاى سى‌سه‌عات)، بیگومان به‌تومه‌تى زهنى‌بوون‌و روشنفکرى بوون، له‌گه‌رووى ته‌شکیلاته‌که‌یاندا گیر کردووه. کارکرد‌و جى‌وشوینى ئه‌وانمان له‌عیراق‌و کوردستان بینى. له چوارچیوه‌ى ئوپوزسیونى ئیرانیش‌دا وه‌زعیان له‌مه باشتر نى‌یه. روشن‌کردنه‌وه‌و گوتنى راشکاوانه‌ى جیاوازى‌یه‌کان که سوننه‌تى ئه‌وکاته بوو، جیگاى خوى داوه به سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین‌و بى‌اصولى‌ترین ئیئتلاف- بازى‌و پیکهینانى ئه‌نواع‌و اشکال ئه‌نجوومه‌نى تملق‌کردن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ره‌وت‌و مه‌حفه‌لیکى ئوپوزسیونى “چه‌پ”و دیموکراتیک. له‌م نیوه‌دا بو جاریکى‌تر رى‌وره‌سمى هه‌میشه‌یى چه‌پى قومى، بنیات‌نراو له‌سه‌ر رابه‌ر داتاشین‌و شخصیه‌ت دروستکردن له شاعیران‌و نووسه‌رانى میانه‌حال‌و ده‌رویش مه‌سله‌ک‌و وه‌ته‌ن په‌رستى “داخل”یش بووه‌ته باو.) مه‌نصور حیکمه‌ت-“دبلوماسى” یان هه‌لبژاردنى سیاسى؟/ ته‌ئکیده‌کان هی منه/ ئاوریلی ۱۹۹۶).
مه‌نصوری حیکمه‌ت لێره‌وه ناوی کۆمه‌ڵه‌ی گۆری بۆ “کۆمه‌ڵه‌ی تازه”. کۆمه‌ڵه‌ی تازه به‌ومانایه‌ی که بالی ڕاست و ڕاستڕه‌وه‌ی سایه‌ی کردوه به‌سه‌ر ئه‌م هێزه‌دا، دیاره له‌وکاته‌وه تا ئیستا زۆر ئاڵوگۆر گه‌وره‌ی سیاسی له ئاستی دونیا‌و عێراق و کوردستان و ناو کؤمه‌له شدا ڕویان داوه. لێره‌دا باسی من کۆمه‌ڵه وه که‌سایه‌تیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵه نی یه به‌ڵکو باسی ” باڵی هه‌یئه‌تی دائم” ه، که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌دا ده‌یانه‌ویت شۆڕش بکه‌ن و کؤماری ئیسلامی بڕوخینن به “پاڵپشتی” هیزی کڕیکاران!!! به‌لام حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که هاوڕییان پشتیان کردۆته مێژوی مه‌نصوری حیکمه‌ت و بزوتنه‌وه‌یه‌ک که ئه‌و ڕابه‌ری کرد، له‌جیاتی ئه‌وه، له جیاتی بزوتنه‌وه‌ی چینایه‌تی کرێکار به قوه‌تی قادر ئیکتشافی بزوتنه‌وه‌یه‌کی تریان کردوه که ” یه‌کگرتوو کردنی پایه‌ی کؤمه‌لایه‌تی چه‌په”. ئه‌مه ئیدعای من نییه سه‌یری یه‌کگرتنیان بکه‌ن له ئیتحادی کۆمۆنیزمی کریکاریی دا وه هاوپه‌یمانیان له گه‌ڵ کۆمه‌له‌دا وه هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران‌دا که تائێستا به سه‌رئه‌نجام نه‌گه‌یشتوه، وه سه‌رنج بده‌نه ئه‌ده‌بیاتی چه‌ند مانگی ڕابوردوویان… هاوڕییان بۆ ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌یان پێویستیان به تیۆر نییه، تیۆرییه‌که‌ی هه‌یه، به‌ڵکوو پێویستیان به‌و هێزانه‌یه که ئه‌و تیوری و سیاسه‌تانه پراتیک ده‌که‌ن، ئه‌م پۆپۆلیزمه کۆنه له نێو ئه‌م ” هاوپه‌یمانییه بازییه‌دا” پیویسته ده‌ربکێشرێت و ده‌ربکه‌وێت. واته ڕێگایه‌ک ئه‌م هاوڕییانه گرتویانه‌ته به‌ر ڕیگایه‌کی ئاسانه‌و خۆشیان شاره‌زان له مباره‌وه، لارێیه‌کی کورتیان هه‌لبژاردوه بۆ سڕینه‌وه‌ی مێژوی ڕابو‌ردویان.
سه‌باره‌ت به بچوککردنه‌وه‌ی حزب: ده‌ڵین ئه‌مه‌یان جێگای ته‌ئه‌سوفه. من ده‌ڵیم نا ته‌ئه‌سوف به‌ده‌رد ناخوات و له سیاسه‌تدا به داخه‌وه ته‌ئه‌سوف جێگای نییه. ئه‌وه نییه ڕه‌حمان به‌رگری تو‌ندی لێده‌کات، ئه‌وه‌نییه له وتاری شه‌خسیدا لوتفێکی زۆری نیشانداوه که خۆی به به‌رپرس ده‌زانێت له هه‌موو که‌موکورییه‌کانی تا ئێستای هه‌ردوو حزب، به‌لام له به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی حزبدا که ئه‌مه‌یان پێویسته بۆ ته‌حقیقی سیاسه‌تێک که گرتو‌یانه‌ته‌به‌ر، نه‌ک ئێمه به‌ته‌نها به به‌رپرس ده‌زانێت( که دیاره ئێمه به‌رپرسین) به‌لکو ئێمه ڕیگرین له به‌رده‌م هه‌وڵێکدا که ئه‌وان ویستویانه پیاده‌ی بکه‌ن. من به هه‌ردووکیان بڕوا ده‌که‌م، به‌لام ئه‌گه‌ر ڕه‌ئی ره‌حمان ره‌ئی حزبه لوتفه‌ن ئه‌و بڕگه‌یه له به‌یانه‌که‌ی حزبدا لاببه‌ن و ره‌خنه‌یه‌کی هاوڕییانه‌ی لیبگرن، ئه‌گه‌ر نا ئێمه ئه‌هلی ئه‌وه نین که “دڵنه‌وایی” بخه‌ینه جێگای سیاسه‌ت . له وه‌ڵامی هه‌ردوو حزبدا و له‌گه‌ڵ باسی کۆمه‌ڵه‌دا ها‌وڕێیان ئێمه‌یان وا زه‌لیل و بچوک کردۆته‌وه تا ڕاده‌یه‌کی بێ له‌زه‌ت. به‌ڵام بێ له‌زه‌تی له بچوککردنه‌وه‌ی هێزێکی کۆمۆنیستی و هاوچاره‌نووسانی ڕابو‌ردویان مه‌نفعه‌تی تێدایه، له‌مباره‌شه‌وه بووین به خێر بۆ ها‌وڕێیان.
به‌ڵام دوێنی ته‌نها پێش یه‌ک ساڵ و دوو مانگ ئێمه دوو هێزی زۆر گرینگ بووین وه ڕۆلی گه‌وره‌مان هه‌بوو، ئیتحادی کۆمۆنیزمی کرێکاری مه‌حفه‌ل بوون و هیچ نه‌بوون، مه‌دح و سه‌نایه‌کی عه‌جایب ده‌کراین که من بۆ خۆم وام نه‌ده‌بینی، وه له ڕاستیدا پێم خۆش نه‌بوو چونکه کارێک که ئێمه پێی هه‌ستاین وه‌زیفه‌ی خۆمان بوو، نه‌ک له‌وه زیاتر. ئه‌مرۆ ئێمه بوین به مه‌حفه‌ل و ئیتحاد بوه به هێزێکی گرینک و ” ته‌یفێکی گرینگ له کادران و ئه‌ندامان” یه‌کگرتنی له‌گه‌ڵ پێویسته. به‌لام پرنسیبی ئینسانێکی مۆدێرن نه‌ک کۆمۆنیستێک ئه‌وه‌یه بڕێک مته‌وازن بێت نه مه‌دح و سه‌نای ئه‌وکاته و به‌و شێوه‌یه و نه بچوککردنه‌وه‌یه‌کی بێ له‌زه‌ت. ها‌وڕێیان ده‌وری نه‌سیحه‌تکار ده‌بینن، سه‌یره؟! هاوڕێیانیک ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته حزبی حیکمه‌تیستیان پێ ڕانه‌گیرا و وورد و خاشیان کرد که‌چی ئه‌مڕۆ بوون به نه‌سیحه‌تچی ئێمه. هیوادار بووم له‌و ئاسته‌دا بوونایه که بیانتوانیایه نه‌سیحه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام نا ها‌وڕێیان ئه‌و ئه‌رکه به ئێوه ناکرێت.
ها‌وڕێیان ده‌نووسن “دوو دەیە زیاترە عێراق و کوردستان لەناو تەب و تابێکی سیاسی جیددی و ململانێ لەسەر دەسەڵاتی سیاسیدایه. دوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستانیش ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرا و لە هەموو لایەنێکەوە دەستی بە کۆمەڵگا گەیشتووە و هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بووە کە لەم کۆمەڵگایەدا کۆمۆنیزمی کرێکاریی بکەینە ڕەوتێکی کاریگەر لە مەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، بە داخەوە تا ئێستا ئەم ئەرکە بایەخدارە ئەنجام نەدراوە. ئەگەر ڕابەریی دوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان وەفاداری جیددی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مەنسور حکمەتن، پێویستە جه‌ختی ئەولەویەتی کاری خۆیان لەسەر ئەم بابەتە گرنگە دابنێن. بە داخەوە بە هۆی ئەوەی کە ئەو بابەتە لە ئەولەویەتیاندا نییە“( به‌یانی بالێ هه‌یئه‌تی دائم/ ته‌ئکیده‌کان هی منه).
ئه‌م په‌ره‌گرافه به‌جیا له‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندی به باسێکه‌وه نییه که له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی هاوڕێیاندا هاتووه به‌ڵکو به‌زۆر جێگای کراوه‌ته‌وه. بچوککردنه‌وه‌ی ئێمه هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ووتومه خێرێکه بۆ ئه‌وان، ئه‌وان له گه‌ڵ باسی کۆمه‌ڵه‌دا ئێمه بچووک ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه بێ په‌یوه‌ند نییه به مێژووی ناو کۆمه‌ڵه‌وه. ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه له زمانی عومه‌ری ئیلیخانیزاده‌وه هه‌ر ئاوا ئێمه بچووک ده‌کاته‌وه، ئه‌وکات ئه‌وان کاریان به مه هه‌بوو، ئێستاش هاوڕێیانی “هه‌یئه‌تی دائیم” کاریان پێی هه‌یه، کاره‌که ڕۆشنه سیاسه‌ت و ئیستراتیژیه‌تێکی دیکه‌یه که به هه‌رحاڵ ڕه‌بتی نییه به خه‌تی سیاسی پێشوی حیکمه‌تیسته‌وه. به‌ڵام له‌وه عه‌جایبتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م هاوڕێیانه ده‌لێن” هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بوو” که ک.ک بکه‌ینه ڕه‌وتێکی کاریگه‌ر … ئه‌گه‌ر وایه کێ ده‌ستی گرتبوون؟! ئێمه نه‌مان هێشت ئیوه کۆمۆنیزمی کرێکاری بکه‌نه ئه‌لته‌رناتیڤ، ئه‌وه باسێکه که عه‌قل وه‌ریناگرێت، به‌لام گریمان وایه‌و خه‌تا به ملی ئێمه‌یه ئه‌ی له ئیران چی؟! واز له ئێرانیش ده‌هێنین ئه‌ی له کوردستانه‌که‌ی چی؟ واز له وه‌ش ده‌هێنین ئه‌ی له نێو شه‌ش حه‌وت ملیۆن زمان فارسی و کوردی ده‌ره‌وه‌دا چی؟! خۆ ئه‌مانه ناکریت به ملی ئێمه‌دا هه‌لبواسرێت. من باوه‌رم به‌وه‌نییه که ئیدعا ئه‌وه بێ ئازادئ هه‌لسوڕانی سیاسی نی یه له ئێران‌دا، چونکه ئه‌گه‌ر وابێت که‌واته هه‌رگیز ئێمه هێزێکی کۆمۆنیستی نابینین که ببێت به هێزێکی کاریگه‌ر، له خه‌باتی نهێنی دا، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی میژووی بزوتنه‌وه‌که‌مانه .
ئه‌م بچووککردنه‌وه‌یه‌ی ئێمه هۆ نییه، و مه‌سه‌له‌که ته‌نانه‌ت ئه‌وه نییه که گوایا ئێمه ” لایه‌نگری ڕاست ڕه‌وانین”. وه قسه‌ی زبری ناو ڕاگه‌یاندنێکیش نییه، که دووکه‌س یان که‌سێک نوسیبێتی.. به‌ڵکو ئه‌نجامه. ئه‌نجامی نه‌مانی هیچ” گرفتساز” ی یه‌که، به‌ڵام “گرفتسازی” لای من به ته‌نها ئه‌شخاص نییه، نه “مه‌نصور” ده‌یتوانی به‌ر به‌م ڕه‌وتانه بگرێت نه “کۆرش” توانی، وه نه “لینین” توانی، ڕه‌وتوو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی خاوه‌نی نه‌ریتی سیاسی خۆیه‌تی، ده‌چێته سوڕی سڕ بوونه‌وه، خۆ حه‌شار ده‌دات، ئالوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام مه‌عده‌نه‌که‌ی ناگۆرێت. هه‌روه‌ک مه‌نصور به کؤمه‌ڵه‌ی تازه ده‌ڵیت ” دژایه‌تی کردنی ئێمه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیزاریانه له ڕابوردوو” ( هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو). بزوتنه‌وه و نه‌ریتی سیاسی “ئه‌فراد” نییه له چوارچێوه‌ی موناسه‌باتێکی سیاسی دا به‌ته‌واوی ئالوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت. حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه، ڕه‌وتێکی سیاسی له‌گه‌ڵ گه‌شه و بڕه‌وی خۆیدا، واته کاتێک له هه‌لو مه‌رجێکدا گه‌شه ده‌کات ئه‌وه له بیر خۆی ده‌باته‌وه که سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی چی یه؟! چونکه گه‌شه‌ی خۆی ده‌کات، هه‌موو مێژووی ناسیونالیزمی به ناو کۆمۆنیزمی ئاسیایی و ڕۆژهه‌لات ناوه‌ڕاستی مه‌گه‌ر له به‌رگی کۆمۆنیزمدا نه‌بوو؟! مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌بوو که له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا ئه‌وکات گه‌شه‌یان ده‌کرد، جه‌مال عه‌بدولناسری سه‌رۆکی میسر ناچار بوو بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ناسیونالیستیه‌که‌ی ئالای سۆشیالیزمی پیادا هه‌لبواسێت! هاوڕێیانی “باڵی هه‌یئه‌تی دائم” گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ پێش پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران له نه‌ریتی سیاسی و بیرکردنه‌وه‌ی سیاسیاندا، وه ئه‌مه بناغه‌ی ئه‌م هێرشه‌یه بۆسه‌ر حزبه گرینگه‌کانی دوێنێ و لاواز و په‌ککه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ک و ده‌ست خستنه نێو ده‌ستی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی که دژ به چوارچێوه‌ی حزبایه‌تی پێشوویان بوو.
هاوڕی ره‌حمان له وه‌ڵامی رێبواردا وله په‌یوه‌ند به کۆمه‌ڵه‌وه، لیستێک له ساڵی ڕیز کردوه، به‌ڵام له هیچ ساڵیکدا ئه‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ران و ئێمه ڕؤشن نه‌کردۆته‌وه ، که ئه‌و ڕابیته سیاسی یه‌ی که قه‌رار بوو ببێت له‌و ساڵانه‌دا ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی چییه؟! ئیتحاد عه‌مه‌له، به‌ره‌ی سیاسییه، یان کارێکه له‌و جۆره‌ی که ئێستا ده‌یکه‌ن، بۆیه وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌ڵام ده‌ره‌وه نییه به ناوه‌رۆکی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو حزب، به‌ڵکو زیاتر ده‌یه‌وێت به‌ڵگه‌که‌ی ڕێبوار ئه‌حمه‌د بکاته ناونیشانی پیاده‌کردنی سیاسه‌تێک که پیاده‌کراوه.
چوارهه‌م: نه‌ریتی وه‌ڵامدانه‌وه به هه‌ردوو حزبی هاوچاره‌نووسی پێشوو.
زمانێک که ها‌وڕێیان ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان پینوسیوه، جووته له‌گه‌ڵ ئاراسته‌یه‌کی سیاسی که پیاده‌یانکردوه. ئه‌م ” بۆدی لانگویج” ه ی هاوڕییان ئه‌وه‌نده به‌هێزه له‌باری نه‌ریتی سیاسییه‌وه، هه‌ر که‌س بیخوێنێته‌وه پیویستی به‌وه نییه شتێک تێبگات یان ته‌نانه‌ت به‌دوای ناوه‌رۆکی باسه‌که‌یدا بگه‌ریت. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا جۆره‌ها تاوانبارکردن، بێ له‌زه‌تکردن، گاڵته‌جاری وه نیشاندانی ڕابه‌ری دووحزب وه‌ک مه‌خلوقی مه‌حفه‌ل، و هه‌وڵدان بۆ ته‌فره‌قه نانه‌وه… لێی ده‌رژێت. نمونه‌ی ئه‌م قسانه له به‌یانه‌که‌دا ئاوه‌ها نیشاندراون: ” بۆ نوسەران و لایەنگرانیشی ئەسڵ نییە” و” جدی نییه… بیانوه” و”ناکارامه‌یه”و “هه‌ر به‌شیک له ڕابه‌ری ئه‌و دوو حزبه ..”و” بیانوه..” ” بێ جورئه‌ت”……
به کورتی ئه‌م باسه لێره‌دا ته‌واو ده‌که‌م، مێژووی صه‌نعه‌تی ئه‌فسانه، له‌گه‌ڵ مێژوی چینه‌کان وخه‌باتی چینایه‌تی دا ده‌ست پێده‌کات، دروستکردنی ئه‌فسانه هه‌میشه کارێکی سیاسی بوه، له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی خۆیدا و به هۆی گه‌شه‌ی زانسته‌وه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌فسانه‌کانی دوینی به ده‌ردی ئه‌مڕۆ ناخۆن، ئه‌فسانه جێگائ خۆی داوه به “صه‌نعه‌تی هه‌ویه‌ت دروستکردن” وه‌کو نه‌ته‌وه، تائیفه وه ” صه‌نعه‌تی دوژمن دروستکردن”. ئیمه ده‌بێت وه‌کوو “ڕاست” پێناسه بکرێین وه‌کو ” مه‌خلوق” ی مه‌حفه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک دوژمنێک له‌به‌رانبه‌ر هاوڕییان و کادرانی ” بالێ هه‌یئه‌تی دائم” دا بناسرێین، کۆمۆنیزم دروست له مارکسه‌وه دژ به‌م نه‌ریته‌یه. دوژمنی کۆمۆنیزم چێنی بورژوازی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، ئه‌وه‌ش پێویستی به صه‌نعه‌تی ئه‌فسانه نییه.
۸ی شوبات ۲۰۱۳