راستیه‌کان بۆ مێژوو
ریبوار ئه‌حمه‌د
چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر راگه‌یاندنی “تا که‌ی پشت له حه‌قیقه‌ت ده‌که‌ن”ی حزبی حیکمتیست بالی هه‌یئه‌تی دائیم
له‌و راگه‌یاندنه‌دا له سێ جێگا به شیوه‌ی ناراسته‌وخۆ ئاماژه بۆ من کراوه، له‌م نوسراوه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و ئاماژانه ده‌ده‌مه‌وه‌و له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێکی تری ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش سه‌رنجه‌کانم ده‌خه‌مه‌روو. جارێک له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست بونی حزبی ئیتحاد له ۲۰۰۷ ئاماژه بۆ من کراوه. ئه‌وه‌ی که ووتراوه (کەسایه¬تیه ئەسڵیه¬کانی ڕابەرایەتی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان ڕەخنەی جیدییان لە سیاسەتی دەستقونجاویی ئێمە گرت و چەندین جار و لە بۆنەی جۆراوجۆردا ڕایانگەیاند کە دەبووایه ڕابەریی حزبی حکمەتیست بە درایەتێکی سیاسیەوە ئەم پەیوەستبونەیان ئاسان و مومکین بکردایە.) ئه‌وه من بوم ریبوار ئه‌حمه‌د ره‌خنه‌م بووه، ئیتر نازانم کێی تریش هه‌مان هه‌لویستی هه‌بوه.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له‌ش دووجار ئاماژه بۆ من کراوه، له جێگایه‌ک ده‌لێ (ساڵی ١٩٩٩ ڕەحمانی حسێنزادە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سکرتێری ئەو کاتەی کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران کە بە مەئموریەتێکی حزبی لە کوردستانی عیراق بووە، بە پێشنیاری ڕاستەوخۆی مەنسور حکمەت لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری یەکەمی کۆمەڵە، خوازیاری دیداری ئێمە لەگەڵ ڕابەری کۆمەڵە لە زڕگوێز بووە. ئەم دیدارە لەو کاتەدا ئەنجام نەدراوە بەڵام مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەو کاتەش هەوڵدان بۆ پەیوەندگرتنی سیاسی لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە ڕوانگەی ڕابەریی حزبی ئێمەوە بە تەواوی ئاسایی بووە. ئەم مەسەلەیە ڕابەری ئەودەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و بە تایبەت سکرتێری کۆمیتەی مەرکەزی ئەو کاتەی حزب ئاگاداریی بووە.) ئه‌وکات من سکرتیری کۆمیه‌تی ناوه‌ندی بووم و به‌لی من ئاگادار ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌م‌و هه‌ولده‌ده‌م راستیه‌که‌ی به ئه‌مانه‌ته‌وه بگیرمه‌وه. هه‌روه‌ها له‌و جیگایه‌ی که وتراوه (لەگەڵ دامەزراندنی حزبی حکمەتیست و لە ساڵی ٢٠٠۵دا چەند جار هەوڵ بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی لە مەواردی دیاریکراودا لەگەڵ کۆمەڵە و حزبی کۆمۆنیستی ئێران لەلایەن ڕابەری ئەو سەردەمەی حزبی حکمەتیسته‌وه دراوە. ڕابەری ئەو سەردەمەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق هەندێک جار خۆی دەرگیر بووە و لە هەموو مەوردەکاندا ئاگادار بووە. پرسیار ئەوەیە کە بۆچی ئەو دەم ئەم “تێڕامان و سەرنج”ەیان نەبووە. ئەم نیسبیەتیە سیاسیە و ئەم زیگزاگلێدانە سیاسیە چۆن پاساو دەدەن) به‌لێ له‌م باره‌یه‌شه‌وه من ئاگادار‌و تا راده‌یه‌ک ده‌رگیربوم ، ره‌نگه له هه‌موو ورد‌و درشتێک ده‌خاله‌تم نه‌بوبیت به‌لام راسته ئاگادارم و ئه‌ویش به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌گێڕمه‌وه‌و رونی ده‌که‌مه‌وه که هیچ “نیسبیه‌تێکی سیاسی و زیگزاگلیدانیک” له‌لایه‌ن منه‌وه له ئارادا نیه و هیچ پێویستیه‌کشم به “پاساو” نیه.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌و ئه‌و هه‌موو ته‌شه‌ره له دژی دوو حزب بۆ؟!
ده‌رباره‌ی ئه‌و راگه‌یاندنه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر نه‌مه‌وێ بچمه‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له لابه‌لایانه‌ی تێی ئاخێنراوه، به‌ڵام ناتوانم لانی که‌م له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌ی بنه‌ره‌تی بێده‌نگ بمێنمه‌وه. له پیشدا ئه‌وه بڵێم که زۆر جێگای داخه تۆمه‌تی ئه‌وه دراوه‌ته پال دوو حزب که گوایه هه‌ر له پێشتریشه‌وه هێرش و په‌لاماریان بۆسه‌ر حزبی حیکمه‌تی ده‌ست پێکردوه‌و ئێستاش ئه‌و هێرشه‌یان بردوه‌ته قۆناغێکی تره‌وه!! له راستیدا هیچ هێرشێک له‌لایه‌ن دوو حزبه‌وه له ئاراده نه‌بوه‌و نیه، ئه‌گه‌ر هێرشێک له ئارادا بوبێت ئه‌وه لای ئێوه‌وه بوه‌وه‌و هه‌ر له‌و ساتانه‌وه که دوو حزب له‌هه‌وڵدابون بۆ به‌رگرتن له دوکه‌رتبونی حزبی حیکمه‌تی، ده‌ستان پێ‌کرد. ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌یانی دوو حزبدا هاتوه نه‌ک هێرش و په‌لامار به‌لکو باسێکی ساسی مه‌تین و سه‌میمانه‌یه له‌سه‌ر مه‌سائیلیکی سیاسی دیاریکراو. هه‌ڵچون و کاردانه‌وه‌که‌ی ئێوه مانایه‌کی نیه جگه له‌وه‌ی که پشت بکه‌ینه نه‌رێتی حیکمت و بیده‌نگی بکه‌ین له‌و مه‌سه‌له سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌کتر هه‌مانه، ده‌نا به هێرش ده‌درێته قه‌له‌م. که‌وایه ده‌بێ بڵێین له کاتی دامه‌زرانی حزبی عێراقه‌وه چه‌ند جار منصور حیکمت و رابه‌رانی حککا حیزبی عێراقیان به‌رهێرش و په‌لامار داوه له ئه‌مجومه‌نی ماکس و بلاوکراوه عه‌له‌نیه‌کانی ئه‌و حیزبه‌وه؟!! سه‌رنج و ره‌خنه‌ی سیاسی بۆ ده‌بێ به هێرش ناوببرێت؟!
له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری گرنگه‌وه بۆ
مه‌حفه‌لی بێ رۆڵ و راستره‌وی پاشکه‌وتوی رابه‌ری روحی!
به‌ڵام واقعیه‌تی تاڵ ئه‌و ئه‌ده‌بیات و ده‌سته‌واژه ناشایسته‌و هه‌موو ته‌شه‌ره نابه‌جێیانه‌یه که له‌و راگه‌یاندنه‌دا به رووی دوو حیزب‌دا هه‌ڵڕێژراوه. تاراده‌ی ئه‌وه‌ی که دوو حزب و ئۆرگانی رابه‌ریان براوه‌نه‌ته ژیر پرسیاره‌وه، یان ره‌نگه دروستر بێت بڵێین ئینکار کراون. حزب به مه‌حفه‌ل و فیرقه و ئۆرگانی مه‌کته‌بی سیاسیش به به‌شیک له رابه‌ری دوو حزب ناوبراوه. ئه‌مانه یانی چی؟! ئه‌م دابه‌شکاریه‌تان له نیو رابه‌ری له کوێ هێناوه؟ مه‌به‌ست و ئامانجه‌که‌تان چیه؟!.. بۆ ئه‌ودوو حزبه‌ی که تا دوێنی له روانگه‌ی ئیوه‌وه حزب بوون، مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانیان ئۆرگانی شه‌رعی و نوینه‌ری هه‌موو حزب و رابه‌ری بوون، حزبه‌کان کۆمۆنیستی کرێکاری بوون، زۆر گرنگ بوون و ئیوه خوازیاربوون ببن به هاوپه‌یمانتان و به سێ قۆڵی ده‌تانتوانی ئاسۆی کۆمۆنیزم له گشت ناوچه‌که رۆشن بکه‌نه‌وه….، که‌چی ئێستا له شه‌وو رۆژیکدا حزبه‌کان بوون به مه‌حفه‌ل و ئۆرگانه شه‌رعی و هه‌لبێژدراوه‌کان بوون به به‌شیک له رابه‌ری، حزبه‌کان له کۆمۆنیسته‌وه بوون به راستره‌وی پاشکه‌وتوی رابه‌ری روحی؟! نه‌ک هه‌ر گرنگی و رۆلی ناوچه‌ییان له‌ده‌ستدا به‌لکو رۆلی محه‌لیشیان نه‌ما… بڕێک چاوتان بکه‌نه‌وه‌و بزانن کام له‌م حوکمانه به قه‌ولی خۆتان “فیرقه یی سەرەوە ڕوون”؟! ئه‌م حوکمه‌ی خۆتان له‌سه‌ر راستره‌وی ئه‌م دوو حزبه به ده‌رکردنی ئه‌و راگه‌یاندنه‌و حوکمه‌که‌ی حه‌میدی ته‌قوائی له سالی ۲۰۰۴ له‌سه‌ر ده‌رکردنی یه‌ک راگه‌یاندن بۆ پشتیوانی له بالی حیکمه‌تی، له په‌نای یه‌ک دابنین و خۆتان قازی بن و قه‌زاوه‌ت بکه‌ن. ئه‌مه‌یه پێوانه‌که‌تان ئه‌گه‌ر له کێشه‌ی دوو باله‌که‌ی حزبی حیکمه‌تیدا پشتیوانی‌تان لێ بکه‌ن ئه‌وه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری گرنگ و خاوه‌ن رۆڵی ناوچه‌ی و محه‌لیین، ئه‌گه‌ر پشتیوانی‌تان لێنه‌که‌ن و بلێن هه‌ردولاتان خه‌تابارن به تێکدان و پارچه پارچه کردنی حزبێکی عه‌زیم که به‌ری ره‌نج و فیداکاری جیلێک کۆمۆنیست بوو، ئیتر ئه‌م دوو حزبه و رابه‌رایه‌تیه‌کانیان ده‌بن به مه‌حفه‌ل و فیرقه‌ی راستره‌وی بێڕۆڵی پاشکه‌وتوی رابه‌ری روحی. به‌راستی رێگا به خۆتان ده‌ده‌ن به ئێمه بلێن “ناشیانه”؟! ئه‌مه خیبره‌یه ئێوه له خۆتان نیشانتانداوه؟! ئایا لانی که‌م بۆ هه‌موو هه‌لسوڕاوێکی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌وه پرسیار نیه که ئه‌مه چ وه‌رچه‌رخانێکه که ئێوه هه‌ر له‌م راگه‌یاندنه‌دا که هه‌ردوو حزبتان به راستڕه‌و له‌قه‌ڵه‌مداوه کۆمه‌له‌ی ناسیونال چه‌پتان به چه‌پ له‌قه‌ڵه‌مداوه؟! سه‌رنجی راگه‌یاندنه‌که بده‌ن ده‌ڵێ (ئەگەر کەسێک بە شوێن بەرژەوەندی کرێکار و خەڵکی ئەو کۆمەڵگایەوە بێت، هاوکاری دوو هێزی چەپی مەترەح لە کۆمەڵگادا لە دەوری ئەو مەوردانە چ ئیرادێکی هەیە؟) ئه‌مه له‌که‌یه‌وه له تێڕوانینی “حزبی حیکمه‌تی”دا جێگای په‌یدا کردوه که له یه‌ک راگه‌یاندندا دوو حزبی عێراق و کوردستان به راستڕه‌وو کۆمه‌ڵه به چه‌پ له قه‌ڵه‌م بدرین؟؟؟؟؟؟؟؟؟!.
به‌لام لایه‌نی کاره‌ساتباری ئه‌م راگه‌یاندنه ئه‌وه‌یه ده‌ستی بۆ دوو مه‌سه‌له بردوه له دژی دوو حزب که له‌و رۆژه‌وه کۆمۆنیزمی کریکاری له عێراق سه‌ریهه‌لداوه، نه‌یارانی کۆمۆنیزم له دژی کۆمۆنیزمی کریکاری دوپاتی ده‌که‌نه‌وه. زۆر جیگای داخه که ئه‌و کۆمۆنیستانه‌ی ده‌یان جار وه‌لامی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌یان داوه‌ته‌وه، ئێستا خۆیان ده‌ستیان بۆ بردوه‌ته‌وه. ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه‌ش ئه‌مانه؛ یه‌که‌م/تا ئیستا به به‌یانی جۆراوجۆر ده‌یان جار‌و بگره زیاتر به ئێمه وتراوه “ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکی ده‌سیسه‌و پاشکه‌وتوی که‌سێکی گومان لێکراون که رابه‌ری روحیانه” که مه‌به‌ستیان منصو حیکمت بوو. دووه‌م/ ده‌یان جار‌و و بگره زیاتر پیمان وتراوه ” ئه‌مانه هێز نین و هیچ رۆڵێکیان نیه”…ئه‌م قسانه جه‌لال تاله‌بانی کاتی خۆی به شواراکانی ووت، پاشان له کاتی ئاکسیونی ۱۹ی حوزه‌یرانی یه‌کیتی بێکاران تاله‌بانی به حزب و یه‌کێتی بێکارانی ووت، له دوای په‌لاماری ۱۴-۷-۲۰۰۰ جارێکی تر دیسان تاله‌بانی له کۆبونه‌وه له‌گه‌ل رۆشنبیرانی سلێمان له قه‌ڵاچوالان هه‌مان ئه‌م وتانه‌ی دژی حزب دوباره کرده‌وه. زۆر که‌سی تر له نه‌یارانی کۆمۆنیزم هه‌مان ئه‌مانه‌یان دووپات کردوه‌ته‌وه،. وه‌کو نمونه‌یه‌کی تر ده‌کریت سه‌رنجی ئه‌م وتانه‌ی عومه‌ری ئیلیخانزاده بده‌ین که له به‌رامبه‌ر منصور حیکمتدا کردونی (“منظورتان کدام کمونیستهاست؟(!!) طبعا منظور شما “حزب کمونیست کارگرى عراق” است. … متاسفانه این حزب به آلتى در دست شما تبدیل شده و گذشته از اینکه آنها حضور جدى اى در منطقه ندارند، اساسا موجودیت مستقلى جدا از حزب شما نمی‌توانند داشته باشند، تا حدى که کمیته مرکزى ایشان را نیز کادرهاى شما اداره می‌کنند.” ) با منصفانه ئه‌م قسانه‌ی ئیلیخانزاده و تاله‌بانی له‌پال قسه‌کانی ناو ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی هاوڕێیانی چاره‌که سه‌ده‌یه‌کمان به‌راورد بکه‌ین که دوو حزب و رابه‌ریه‌که‌ی به مه‌حفه‌لیک ده‌نوێنن که دوای باله‌که‌ی تری حزبی حیکمه‌تی و “رابه‌رێکی روحی” که‌وتوون. تاله‌بانی ووتی “ئه‌مان نه حزبن، نه کۆمۆنیستن، نه عێراقین، به‌لکو جه‌ماعه‌تێکن دوای رابه‌ره روحیه‌که‌یان که‌تون که که‌سێکی گومان لێکراوی ئێرانیه” ئیلخانزده‌ش به به‌یانێکی تر هه‌ر ئه‌مه‌ی دوپاتکردوه‌ته‌وه. ئێستا ئێوه‌ش ئێمه‌تان به مه‌حفه‌ل و فیرقه‌ی راستڕه‌وی پاشکه‌وتوی حیزبێکی تر‌و رابه‌رێکی روحی له‌قه‌ڵه‌مداوه. ئه‌مانه به‌راوردبکه‌ن و قه‌زاوه‌ت بکه‌ن که له کوێ راوه‌ستاون و خۆتان چه‌ند جار وه‌لامی ئه‌وه‌تان داوه‌ته‌وه که حزبی عێراق ده‌سکه‌لای که‌س نیه و حزبی سیاسی و کۆمۆنیستیه؟! به‌لام مه‌سه‌له چیه و چ پیویستتان به‌وه هه‌یه که ده‌ست بۆ ئه‌م گه‌نجینه‌یه به‌رن؟ مه‌گه‌ر پێتان وا نیه یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گریته‌وه‌و خه‌ریکن تیر له قاچی خۆتان ده‌ده‌ن؟!
ئه‌ی ده‌بێ چ ناوێک له‌وه بنرێت که جارێک دان به هه‌له‌یه‌کدا بنرێت و په‌شیمانی لیده‌ربردریت و داوای لیبوردن بکر‌یت، که‌چی له سه‌رده‌میکی تردا به شێوه‌یه‌کی زه‌قتر و راشکاوتر و سه‌رسه‌خت تر دوباره‌بکر‌ێته‌وه؟! با مه‌به‌سته‌که‌م بۆ خوێنه‌ر رونبکه‌مه‌وه؛ چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر من جاریکی تر له چوارچیوه‌ی باس له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی حزبی حیکمه‌تی و یه‌کێتی نیشتمانی روبه‌روی ئه‌م ته‌شه‌ر فڕیدانه دژی حزبی عێراق بومه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که حزبی عێراق نه‌بوه به‌هێزو ده‌ورێکی ئه‌وتۆی نیه له کۆمه‌لگاکه‌دا. ئه‌وکات ووتم و ئێستاش دوپاتی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌مه ره‌خنه‌ی سیاسی نیه له که‌موکوریه جدیه‌کانی حزبه‌کانمان له عێراق، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و ره‌خنه سیاسیه بێت که پیش‌تر چه‌ندین نمونه‌ی هه‌یه و هه‌میشه‌ش پێشوازی لێکراوه، ئه‌وه پێویستی به‌وه نیه له چوارچیوه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له یان یه‌کیتی و بۆ هه‌موارکردنی رێگای ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌رپه‌رێنریت. کات زۆره و مینبه‌ر زۆره و چوارچێوه‌ی گونجاو زۆره بۆ ره‌خنه‌ی سیاسی جدی له حزبه‌کانی عێراق و ده‌ستی که‌س نه‌گیراوه، به‌لام که باسی “حزبی عێراق و کوردستان نه‌بون به هێز” خرایه چوارچیوه‌ی باسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له‌وه مانایه‌کی به ته‌واوت جیاواز په‌یدا ده‌کات. ئیتر له ره‌خنه‌وه ده‌گۆریت بۆ پروپاگه‌نده به مه‌به‌ستی رێگاخۆشکردن بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه. جاری پیشوو چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هاورییان خۆیان له بیریانه، له ناو جه‌لسه‌ی ره‌سمی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی حیکمه‌ت باسی ئه‌وه‌کرا که به‌بێ ره‌زامه‌ندی حزبی عێراق و دڵنیابون له‌وه‌ی که ئه‌وان هیچ ملاحه‌زه‌و مانعێکیان نیه..نابێ حیزبی حیکمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌کیتی ببه‌ستێت، حزبی حیکمه‌تی بۆی نیه له پشتی کۆمۆنیسته‌کانی عێراقه‌وه، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی حزبی عێراق په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌حزابێک ببه‌ستێت که ئه‌وان له‌گه‌لی ده‌رگیرن و لێی کوشتون….له به‌رامبه‌ر ئه‌م باسه‌دا قسه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ئه‌وه کرا که کوا حزب له کوردستان ده‌وری هه‌یه و کوا رۆڵیان هه‌یه‌و بۆ ده‌بی ئیمه کاری خۆمان مه‌شروت بکه‌ین به رای ئه‌وانه‌وه…له وه‌لامدا من کاتم وه‌رگرت و به‌رپه‌رچی ئه‌و قسانه‌م دایه‌وه، ووتم :ئه‌گه‌ر باسی ره‌خنه له حزبی عێراقتان هه‌یه، ده‌ستوری بۆ دابنین و به چاوان قسه‌ی لێده‌که‌ین و به ئاره‌زوی دلتان ره‌خنه‌ی سیاسی بگرن. به‌لام زۆر جیگای داخه ئیستا له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌کیتی و ئاسان کردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئه‌م قسانه له دژی حزبی عێراق ده‌رده‌په‌ڕێنن. ئه‌و حزبه‌ی که یه‌کێک له به‌هانه‌کانی ئه‌و زه‌ربه گه‌وره‌یه‌ی له ۱۴-۷-۲۰۰۰ له‌لایه‌نی یه‌کیه‌تیه‌وه به‌ریکه‌وت، ئه‌وه‌بوو که ئێوه‌ی به‌سه‌ر شانی خۆیدا تیپه‌راند بۆ مه‌ریوان و سنه. ئیستا له جیاتی ئه‌وه‌ی شانبده‌نه‌به‌ر بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی، پروپاگه‌نده له دژی به‌رپاده‌که‌ن و به هیچی ناوده‌به‌ن له پێناو فه‌راهه‌م کردنی ریگای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌کیتی؟! وتم ئه‌م حزبه هه‌ر ئه‌و وه‌زنه‌یه‌ی هه‌یه که کاتی ئینشقاقی ۲۰۰۴ و پشتیوانی کردنی له بالی حیکمه‌تی، هه‌یبو و زۆریش به‌لاتانه‌وه عه‌زیم بوو.. هه‌روه‌ها ووتم دووباره جێگای داخه که له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌شدا من سکرتیری کۆمیه‌تی ناوه‌ندی حککع ده‌بی ئه‌م قسانه بکه‌م نه‌ک رابه‌رانی حزبی حیکمه‌تی! پێش ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر له‌سه‌ری برۆم ده‌ستی ته‌سیم به‌رزکرایه‌وه، هه‌موان قسه‌کانی منیان سه‌لماند، چه‌ند جار داوای لیبوردن کرا، راشکاوانه دان به‌هه‌له‌دا نرا، به شوره‌یی ناوبرا، ته‌نانه‌ت داواکراو بریاردرا ئه‌و قسه ناشایستانه له نه‌واره‌کانیشدا بسردریته‌وه‌و له ئه‌رشیفیشدا ئه‌سه‌ری نه‌مینێ..دواتریش کۆبونه‌وکه به یه‌کده‌ستی بڕیاریدا که حزبی حیکمه‌تی بۆی نیه به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی حزبی عێراق یه‌ک هه‌نگاو هه‌ڵگرێ بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌کێتی. که‌چی وا دیسانه‌وه هه‌مان ئه‌و قسانه ئه‌مجاره له راگه‌یاندنی عه‌له‌نیدا وه‌کو قسه‌ی ره‌سمی حزب له چوارچیوه‌ی جه‌ده‌ل له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له دوپات ده‌کریته‌وه.. هه‌ر ئه‌توانم بلیم زۆر به‌داخه‌وه.به‌ڵام ئایا راسڕه‌وی و ئینکاری حه‌قیقه‌تم کردوه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئیتر ئه‌و حزبه نیه که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م قسانه داوای لێبوردنی له‌من کرد؟!.
له‌که‌یه‌وه حیسابی خۆتان جیاکردوه‌ته‌وه؟!
له‌م با‌ه‌ریه‌وه یه‌ک سه‌رنجی تر پێویسته باس بکه‌م. ئه‌م هاورییانه له‌که‌یه‌وه حسابی خۆیان جیاکردوه‌ته‌وه له گرفت وکێشه جدیه‌کانی حزبه‌کانی عێراق؟ ئایا له باش و خراپه‌کانی ئه‌و ۲۲ ساڵه‌ی به‌ر له ئینشقاقی حزبی حیکمه‌تی و تیکچونی په‌یوه‌ندیه‌کانمان، خۆتان به شه‌ریک ده‌زانن یان نا؟ ئه‌گه‌ر خۆتان به شه‌ریک ده‌زانن ئیتر چۆن له مه‌سه‌له‌یه‌کدا که خۆتان وه‌کو حزب و وه‌کو ئه‌فرادیش تایدا شه‌ریکبوون، ده‌وری حه‌کیم و سه‌رزه‌نشتکاری ئێمه ده‌ده‌ن به خۆتان؟! یان ئێوه هه‌ر له باشیه‌کانی شه‌ریکن؟ ئه‌گه‌ر وابێت شه‌ریک چاکن!. به‌لام باشه ئه‌وه به پای ئێمه که له عێراق و کوردستاندا نه‌مانتوانی له ماوه‌ی ۲۳ ساڵدا کۆمۆنیزم بکه‌ین به هێز، ئه‌ی وه‌زعی کۆمۆنیزم له ئێران به پای کێ ده‌نوسرێت؟ ئه‌وه با پای کێ ده‌نوسرێت که کۆمۆنیزم نه‌ک له پێش ۲۳ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌لکو تا ۱۲ سال له‌مه‌به‌ر کاتێک منصور حیکمت به جێی هێشت هیزو حزبێکی گه‌وره‌و عه‌زیم و ئاماده‌ی هه‌بوو، ئێستایش ئه‌وه‌یه که خۆتان ده‌یبینن. بلێی ئه‌مه‌ش هه‌ر له پای ئێمه بیت چونکه باش “ناوبژی شه‌ره‌و کێشه‌کانی ئێوه‌مان نه‌کردوه”؟! حه‌ق نه‌بوو رێگای ئه‌وه به خۆتان بده‌ن که وه‌کو سه‌رزه‌نشتکاری ئێمه خۆ بنوێنن.
به‌لام له که‌یه‌وه ئێوه به‌م حوکمه گه‌یشتون ده‌رباره‌ی رۆڵی حزبه‌کانی عێراق و کوردستان؟ ئێوه یه‌کیک له ئیراده‌کانتان له‌سه‌ر باسی ته‌حه‌زوبی کۆمۆنیستی چینی کریکاری کۆڕش ئه‌وه‌بوو که له پاڵ حزبی حیکمه‌تیدا وتویه‌تی حزبی عێراقێش هیچ رۆڵێکی له بزووتنه‌وه‌ی کریکاریدا نیه..ئه‌م حوکمه‌تان به ناره‌وا ده‌زانی و ناره‌زایه‌تی توندتان له دژی ده‌ربری و ده‌تانوت نابێ قبوڵ بکرێت. تازه کۆڕش له چوارچێوه‌ی باسێکی نه‌زه‌ری ده‌رباره‌ی ته‌حه‌زوبی کۆمۆنیستی ئه‌و قسه‌یه‌ی کردوه‌و ئیوه له چوارچیوه‌ی باسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له و ئیتحاد عه‌مه‌ل!! له‌و کاته‌وه چ ئالوگۆرێک له جیگاوریگای حزبه‌کانی عێراق رویداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌لگه‌رینه‌وه سه‌ر باوه‌ره‌که‌ی کۆڕش که دژی بوون!؟ ئه‌وه‌ی به‌رچاوه ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی ۱۷‌ی شوبات رویداوه، ئه‌ویش به ووته‌ی راگه‌یاندراوی خۆتان، جێگاورێگای حزبی به‌هیزتر کردوه نه‌ک لاوازتر. ئه‌لحه‌ق حه‌قتانه به حوکم و پیوانه‌کانی ئێمه بلێن “فیرقه یی سەرەوە ڕوون”
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ست بونی حزبی ئیتحاد
سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له ناکۆکیه سیاسیه‌که تۆزی به‌سه‌ردا نه‌کرێت، ئه‌وه من یه‌کگرتنه‌که‌تان بۆ ده‌که‌م به په‌یوه‌ست بوون. هیوادارم به‌دڵتان بێت، به‌لام کێشه‌که له‌سه‌ر ئه‌مه نیه و با سه‌ر له خوێنه‌ر نه‌شێوێت. به‌لی من بووم کاتی خۆی ره‌خنه‌م هه‌بوو له ته‌صمیمی حزب له ۲۰۰۷ بۆ ره‌تکرندنه‌وه‌ی داوای په‌یوه‌ست بونه‌که‌یان. من پیم وابوو حزبی حیکمه‌تی ده‌بوو ریگایه‌کی رادیکال و سه‌ربه‌رزانه بخاته به‌رده‌م حزبی ئیتحاد و ئه‌وکاره ممکین بکات. ووتم ئه‌مه به‌لگه‌یه‌کی گرنگه بۆ مه‌حکوم کردنی ئینشقاقی ۲۰۰۴ و ره‌خنه‌گرتن و دانپیدانانی ئه‌و ره‌فتارو بۆچونانه‌ی بونه هۆی ئه‌و ئینشقاقه، چونکه رابه‌رانی حزبی ئیتحاد رۆلی سه‌ره‌کیان گیرا و ده‌ستپشکه‌ربوون له به ئینشقاق کیشانی حزبی و باسی یه‌کپایه‌کردنه‌وه‌ی حزبی ئێران وهاندانی کادرو ئه‌ندامانی حزبی عێراقیش بۆ تیکدانی حزب. بۆیه ئیستا ئه‌وه بایه‌خیکی سیاسی زۆری هه‌یه ریگا بکه‌ینه‌وه خۆیان ئه‌و راستیه دانپیدا‌بنێن، ئه‌مه هه‌م بۆ کۆمۆنیزمی کریکاری ده‌رسی گرنگی تیایه و هه‌م بۆ خودی ئه‌و هاوریانه‌ش ئه‌گه‌ر خۆیان بیانه‌وێ ده‌رفه‌تیکی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گێژاوه رزگاریان بێت. هه‌لبه‌ت بۆ ئاگاداری خوینه‌ر من له‌و پلینۆمه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌صمیم گرا ئاماده نه‌بوم و له عێراق بووم.
به‌لام راگه‌یاندنه‌که پرسیارم لیده‌کات که ئه‌وه چۆنه من ریلی فکری خۆمم گۆریوه؟ له پیشدا ئه‌وه بلیم که من له‌سه‌ر باوه‌ری پیشوی خۆم ماوم و پاش تیپه‌ربونی ۶ سال ملاحه‌زه‌کانی من وه‌کو جیاوازیه چیانه‌یه‌تی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌م هاورییانه‌و حزبی ئیتحاد له‌گه‌ڵ تێپه‌ربونی کاتدا ته‌به‌خوری نه‌کردوه. به‌لام له هه‌مان روانگه‌ی پێشومه‌وه دوو فاکتۆر لای من ده‌وری زۆری هه‌یه بۆ جیاوازی کردن له نیوان مه‌تره‌ح بونی مه‌سه‌له‌که له ۲۰۰۷ و مه‌تره‌ح بونه‌وه‌ی له ۲۰۱۲٫ یه‌که‌م/ ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ی که حزبی ئیتحاد بووی له‌به‌رامبه‌ر ته‌صمیمه‌که‌ی ۲۰۰۷ی حزبی حیکمه‌تیدا، به ده‌می خۆیان شایه‌تیاندا که ئه‌وه‌ی له مه‌دحی خه‌تی سیاسی و رۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی حزبی حیکمه‌تیست وتبویان، نمایش بوو. له‌م باره‌یه‌وه من به ته‌واوی هاورام له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسراوه‌ی حسێن مرادبه‌گی-حه‌مه سور که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به جوانی رونکردوه‌ته‌وه‌و ده‌لی (رهبری “حزب اتحاد کمونیسم کارگری” به جای جواب سیاسی روشن به این توضیحات ما، جواب ما را که ظاهرا قبلا بر آن آگاه بودند، “برافراشتن دیوارهای سکتاریستی و فرقه گرایانه در تحزب کمونیستی نامید”. در حالیکه می توانستند بگویند با نظرات ما موافق نیستند، یا توضیحات ما را در این مورد قابل قبول نمی‌دانند، یا نظر ما را در این مورد که “حزب اتحاد کمونیسم کارگری” و حزب حکمتیست از دو سنت متفات هستند قبول ندارند. یا می‌گفتند علی‌رغم نزدیکی ای که به ما پیدا کرده اند با این توضیحات ترجیح میدهند که فعلا از پیوستن به حزب حکمتیست خودداری کنند و بهتر است هر کس دنبال کار خودش برود. من همانوقت گفتم اگر رهبری “حزب اتحاد کمونیسم کارگری” حتی از زاویه منافع سیاسی خود خطاب به ما می‌گفت، رفقای حزب حکمتیست ما با نظرات شما در مورد خودمان مخالفیم با وجود این به شما می پیوندیم و حرفهایمان را همانجا با هم خواهیم زد، سمپاتی زیادی را در پیوستن خود به حزب حکمتیست در میان اعضاء و کادرهای حزب حکمتیست ایجاد می‌کردند. به جای این اما در عرض یک شبانه روز به سرعت برگشتند روی آن نظراتی که هنگام انشعاب و بعد از آن در مورد ما داشتند. همانطور که پیش‌تر گفتم شروع کردند به حمله علیه حزب حکمتیست در هر شماره نشریه “یک دنیای بهتر” خود و هنوز هم آن را بی و یا با مناسبت ادامه میدهند. حتی جایی که راجع به جمهوری اسلامی می نویسند نیشی هم به حزب حکمتیست می‌زنند!
رهبری “حزب اتحاد کمونیسم کارگری” این تناقض را چگونه لااقل برای اعضاء این حزب توضیح میدهد؟ اگر ارزیابی اش از حزب حکمتیست که در یک شبانه روز معلوم شد همان بود که هنگام انشعاب و اوایل تشکیل “حزب اتحاد کمونیسم کارگری داشت، در این صورت چگونه رهبری این حزب در مورد پیوستن حزب خود به حزب حکمتیست قرار صادر کرد؟ اگر پیوستن این حزب به حزب حکمتیست از سر مصلحت سیاسی روز رهبری این حزب نبود بلکه از سر احساس هم خطی با حزب حکمتیست بود چگونه در عرض یک شبانه روز به همان نظراتی برگشتند که هنگام انشعاب و اوایل ایجاد “حزب اتحاد کمونیسم کارگری” در مورد ما داشتند؟ بالاخره یک جای این کار خراب بود. نمی‌شود یک شبه از صادر کردن قرار در مورد پیوستن به حزب حکمتیست و تعریف از حزب حکمتیست به همان نظرات قبلی دوره انشعاب در مورد حزب حکمتیست برگشت!)
دوای ئه‌م کاردانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جاری پیشوو هه‌ر سه‌ختگیریه‌کی زیاده‌رۆیانه کرابیت به‌رامبه‌ریان، ئه‌م جاره له چوارچیوه‌ی ئوصولی سیاسی‌دا به رای من هیچ بوارێک بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بونیان نه‌مایه‌وه.
دووه‌م/ سالی ۲۰۰۷ من سه‌رباری ره‌خنه‌م له ته‌صمیمه‌که‌ی حزب، یان باشتره بلیم بنه‌مای ره‌خنه‌که‌م ئه‌وه‌بوو که ئه‌و روهینانه‌ی ئه‌وان بکریته دانپیدانانیکی راشکاو به‌و خه‌تایه‌ی که له ۲۰۰۴ کردیان و ئه‌و ره‌فتارو بۆچونانه به جۆریک ره‌خنه بکر‌یت له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌کانی خۆیانه‌وه که له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا جیگایان بۆ نه‌مینیته‌وه. به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره بینیمان له جیاتی ره‌خنه‌ی راشکاوو کۆمۆنیستی‌و وردبونه‌وه له‌ده‌رسه‌کانی ئینشقاقی ۲۰۰۴و ره‌فتاره‌کانی رابه‌رانی حزبی ئیتحاد و هه‌وڵه تێکده‌رانه‌کانیان دژی حزبی عێراق، مه‌راسیمی چه‌پله‌ریزان به‌رپا کراو تاجه گوڵی پاداشت و ئازایه‌تی درا به سه‌رقافله‌کانی به ئینشقاق کیشانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌مه چ ده‌رسیک بۆ کۆمۆنیزم جیگیر ده‌کات و چ نه‌ریتیک باوه‌شین ده‌کات؟! مانای وایه ئه‌وانه‌ی به دوای قاره‌مانێتیدا ده‌گه‌ڕین، باشتره برۆن هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ تیکدانی حزبیکی عه‌زیم و پاشان به هێنانه‌وه‌و په‌یوه‌ست کردنه‌وه‌ی به‌شیکی بچوکی ئه‌و هێزه تاجه گوڵی قاره‌مانێتی وه‌رگرن.!! ئه‌مه رێگایه‌کی ئاسنتره بۆ بوون به قاره‌مان!!
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له
له پێشدا منیش هه‌مان بۆچونه‌کانی دوو حزب له‌و باره‌وه دوپات ده‌که‌مه‌وه که نه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له و نه ئیتحاد عه‌مه‌لم به‌لاوه تابۆ نیه‌و ره‌تی ناکه‌مه‌وه‌و به شیوه‌ی ئوصولی و دورست پشتیوانیشی لیده‌که‌م. ته‌نانه‌ت له کوردستانی عێراقیشدا زۆرم به‌لاوه ئیجابیه که کۆمه‌له به هه‌ر ئیختلافێکه‌وه له‌گه‌ل حزبه کۆمۆنیسته‌کانی عێراق هه‌یه‌تی له نیوان ناسیونالیسته حاکمه‌کانی کوردستانی و کۆمۆنیسته‌کاندا، دۆستایه‌تی کۆمۆنیسته‌کان هه‌لبژێرێت. به‌لام بیگومان ئه‌مه مانای ئیمزاکردنی کاغه‌زی سپی نیه بۆ هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ک و هه‌موو ئیتحاد عه‌مه‌لێک. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌ک بوو ۸ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له کۆنگره‌ی حزبی کوردستاندا پرسیارمان لیکراو وه‌ڵاممان دایه‌وه.
به‌لام با بڕۆینه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی منی تیا کراوم به شایه‌ت به ئه‌مانه‌ته‌وه باسی بکه‌م. یه‌که‌م/ ده‌رباره‌ی (ساڵی ١٩٩٩ ڕەحمانی حسێنزادە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سکرتێری ئەو کاتەی کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران کە بە مەئموریەتێکی حزبی لە کوردستانی عیراق بووە، بە پێشنیاری ڕاستەوخۆی مەنسور حکمەت لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری یەکەمی کۆمەڵە، خوازیاری دیداری ئێمە لەگەڵ ڕابەری کۆمەڵە لە زڕگوێز بووە. ئەم دیدارە لەو کاتەدا ئەنجام نەدراوە بەڵام مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەو کاتەش هەوڵدان بۆ پەیوەندگرتنی سیاسی لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە ڕوانگەی ڕابەریی حزبی ئێمەوە بە تەواوی ئاسایی بووە. ئەم مەسەلەیە ڕابەری ئەودەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و بە تایبەت سکرتێری کۆمیتەی مەرکەزی ئەو کاتەی حزب ئاگاداریی بووە.)
ئه‌وه‌ی من ئاگادارم و له ناو مه‌سه‌له‌که‌دا بووم به‌و جۆره نه‌بو که هاوڕێ رحمان وه‌کو سکرتیری کۆمیته‌ی کوردستانی حککا نامه بۆ رابه‌ری کۆمه‌له بنیریت، به‌لکو زۆر له‌م باره‌یه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که نه‌ک وه‌کو دیداری سیاسی و ریکخراوه‌یی له چوارچیوه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردولادا، به‌لکو هاوڕێ رحمان و هاورێیه‌کی تر له دیداریکی دۆستانه‌ی شه‌خصیدا چاویان به سید برایم بکه‌وێت. ئه‌وکات ناکۆکی نیوان بالی عه‌بدوڵای مهته‌دی له‌گه‌ل رابه‌ری کۆمه‌له ئارادا بوو، بالی مهتدی به پشتیوانی یه‌کیتی فشاریان بۆ کۆمه‌له ده‌هینا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌کانی خۆیانی پێ ته‌حمیل بکه‌ن. له‌و کاته‌دا به هۆی نه‌بونی په‌یوه‌ندی ره‌سمی له‌گه‌ل کۆمه‌له، مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو هاوڕێ ره‌حمان وه‌کو شخصی و دۆستانه سه‌ید برام ببینی و به جۆرێک په‌یامی ئێمه بگه‌یه‌نێ بۆ ته‌شجیعی راوه‌ستانیان دژی فشاره‌کانی بالی مهته‌دی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش حه‌قیقه‌ت نیه که وتراوه (ئەو کاتەش هەوڵدان بۆ پەیوەندگرتنی سیاسی لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە ڕوانگەی ڕابەریی حزبی ئێمەوە بە تەواوی ئاسایی بووە) من له‌م باره‌یه‌وه نامه‌یه‌کی منصور حیکمت ده‌که‌م به بنه‌ما که راسته‌وخۆ تایبه‌ته به‌م مه‌سه‌له‌یه و نیشانیده‌دات که ئه‌و په‌یوه‌ندیه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی ووتراوه(لە ڕوانگەی ڕابەریی حزبی ئێمەوە بە تەواوی ئاسایی بووە) حه‌قیقه‌ت نیه، به‌ڵکو ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌ر له به‌رنامه‌ی کاریشدا نه‌بوه. ئه‌وه‌بوو دوای تیرۆری هاورێیان شاپورو قابیل، حزب وه‌فدێکی چه‌ند که‌سی پیکهینا بۆ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردیان ده‌ربری و تاوانه‌که‌یان مه‌حکوم کرد. کۆمه‌له‌ش یه‌کێک بوو له‌و لایه‌نانه، سه‌ردانه‌که‌ش ته‌نها بۆ تقدیری ئه‌و هه‌لوێسته بوو نه‌ک هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی تر. هه‌لبه‌ت لیره‌دا ئه‌وه بلیم که په‌یوه‌ندی نیوان کۆمه‌له‌و حککع به هۆی بلاوکردنه‌وه‌ی باسه‌کانی ئه‌زه‌مه‌ی خه‌لیجه‌وه نه‌پچرا. ئه‌و په‌یوه‌ندی پچرانه ته‌نها له‌گه‌ل حککا بوو، بیگومان په‌یوه‌ندی کۆمه‌له و حککعش زۆر ساردبوه‌وه به‌لام به ته‌واوی و به ره‌سمی نه‌پچرا، چه‌ند سال دواتر به‌هۆی بلاوبو‌نه‌وه‌ی بابه‌تێک له بلاوکراوه‌ی بۆپێشه‌وه که ته‌علیقێکی له کۆمه‌له‌ش دابوو، کێشه که‌وته نیوان کۆمه‌له و حزبه‌وه و راگه‌یاندن دژی یه‌کتری ده‌رکرا. به‌لام هیچ کات به‌و جۆره‌ی کۆمه‌له به‌ره‌سمی و به شێوه‌یه‌کی ناشایسته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل حککا پچراند ، له‌گه‌ل حککع شکلی نه‌گرت. هه‌لبه‌ت دوای ئه‌و کێشه‌یه په‌یوه‌ندیه‌که به کرده‌وه کۆتایی هات. تا کاتی ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی حزب له په‌یوه‌ند به هه‌لویستی ئه‌وان له‌سه‌ر روداوی تیرۆرکردنی هاورییان شاپور قابیل، له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ دیدار‌و سه‌ردانیک لانی که‌م نایه‌ته بیری من و باوه‌رناکه‌م روییدابیت و لام وایه ئه‌وه‌ی که له‌و راگه‌یاندنه‌دا هاتوه ده‌لی ( لە هەمان دەیەی نەوەد و پاش بڵاوبوونەوەی کتێبی ئەزمەی خەلیج و جەدەلەکانی لە دەوری ئەو کتێبە، چەند مەوردی دیاریکراو، هەیئەتی ڕابەریی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و ڕێکخراوی کوردستانی ئەو حزبە لە “زڕگوێز” لەگەڵ ڕابەری کۆمەڵە دیداریان ئەنجام داوە.) جگه له‌وه‌ی باسم کرد ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هه‌ر شتیکی تربێت واقعی نیه.
ئیستا با برۆینه سه‌ر دوو برگه له نامه‌که‌ی منصور حیکمت که ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له، له وه‌لامی نامه‌یه‌کی من بۆ ئه‌و نوسراوه. دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی حزب له سه‌ردانی مقری کۆمه‌له له زرگوێز گه‌رایه‌وه، وتیان له قسه‌کانی سه‌ید برایمدا ئه‌وه‌مان به‌دیکرد که مه‌یلی هه‌یه بۆ سازدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانمان. منیش له‌م باره‌یه‌وه رای منصور حیکمه‌تم پرسی، ئه‌و به‌م جۆره وه‌لامی دامه‌وه؛
( رێبوارى ئازیز/ بەگەرمترین سڵاو‌و هیواى سەرکەوتن بۆ هەموو ئێوە هاوڕێیان.
نامەکەت لەبارەى پەیوەندى له‌گه‌ڵ کۆمەڵەدا بەدەستم گەیشت. تا ئەو جێگایەى کە پەیوەستە بە لایەنى حقوقى مەسەلەکەوە، ئەوە ئێمە نەبووین کە له‌گه‌ڵ ئەم رێکخراوەیەدا پەیوەندیمان پچڕاند. ئەوان بۆ ناڕەزایەتى دەربڕین بە چاپکردنى کتێبى قەیرانى کەنداو پەیوەندى رەسمی خۆیان پچڕاند وە بەپێى مەنتق ئەگەر بڕیارە پەیوەندییەک لەئارادا بێت ئەوە ئەوانن کە دەبێ دەستپێشخەربن.)
هه‌روه‌ها له به‌شی کۆتایی نامه‌که‌دا وه‌کو ئه‌نجامگیری بۆ وه‌لامی رۆشن و راسته‌وخۆ ئه‌م راگه‌یاندنه که ده‌لین (ئەو کاتەش هەوڵدان بۆ پەیوەندگرتنی سیاسی لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە ڕوانگەی ڕابەریی حزبی ئێمەوە بە تەواوی ئاسایی بووە) منصور حیکمت له‌و کاته‌دا وای نوسیوه. (بەڵام بەبڕواى من بەرقەرارکردنى پەیوەندى نزیکى ڕێکخراوەیى له‌گه‌ڵ ئەواندا، بەبێ دەرکەوتنى نیشانەکانى سیاسى بوون‌و خۆجیاکردنەوەى کۆمەڵە لەباڵى فالانژ، ناتوانێ ئێستا لەبەرنامەى کارى ئێمەدابێت) تاریخی نامه‌که ۱۱/۶/۹۸
که‌وایه مه‌سه‌له‌که رۆشنه که له‌وکاته‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندیه نه‌ک هه‌ر به ته‌واوی ئاسایی نه‌بوه به‌لکو له ده‌ستوری کاری حزبدا نه‌بوو، ئه‌گه‌ریش بڕیاربوایه په‌یوه‌ندی دروست بکرێت ده‌بوو کۆمه‌ڵه ده‌ستپێشخه‌ری بکات، پاشانیش مه‌رجه‌که‌ی بریتی بوو له سیاسی بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه و خۆ جیاکردنه‌وه‌ی له باڵی فالانژ. ئه‌م پره‌نسیپانه‌ی منصور حیکمت و ئه‌و شێوه په‌یوه‌ندیه‌ی ئێستا له نێوان کۆمه‌له و ئێوه دروستکراوه، له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌راورد بکه‌ن و بزانن چه‌ند له‌گه‌ل یه‌ک ته‌بان؟ قه‌زاوه‌تیش بۆ خوینه‌ر به جێده‌هێڵم.
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ولی په‌یوه‌ندیانه‌ش که له‌لایه‌ن حزبی حیکمه‌تیه‌وه دراوه بۆ په‌یوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ل کۆمه‌له که وتراوه منیش له جه‌ره‌یاندا بووم، راسته من ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌لانه بوم که راستیه‌کانی به‌م جۆره بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌کو هاورییانی ئازیزی ساله‌ها خه‌باتم به ته‌نزو ته‌شه‌ره‌وه پیم ده‌ڵێن “یاده‌وه‌ریم لاواز نه‌بوبێ”. جاریک له‌گه‌ل کۆمه‌له ته‌ماس گیراوه‌و هه‌ولدراوه به‌یانیکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر وه‌زعی سیاسی به ئیمزای هه‌وردولا ئاماده بکر‌یت و هه‌ولبدریت لایه‌نی تریش بینه‌پای ئیمزاکردنی، به‌لام سه‌رئه‌نجام کۆمه‌له رازی نه‌بوو. جاریک حزبی حیکمه‌تی خۆی یه‌کلایه‌نه پشتیوانی له مانگرتنێکی گشتی کرد که کۆمه‌له رایگه‌یاندبوو، جاریکی تریش هه‌ولدرا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی بکر‌یت له کوردستان… به‌لام کێ له‌گه‌ڵ ئیتحاد عه‌مه‌لی ئاوا رۆشن و موردی و مشخص مخاله‌فه‌تی نیشانداوه؟! کێ له‌گه‌ل ته‌ماسگرتن مخاله‌فه‌تی نیشانداوه. له پێشدا ده‌بێ ئه‌وه رۆشن بێت که جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان ته‌ماسگرتنی مه‌وردی و هه‌تا دیداری مه‌وردی له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه، له‌گه‌ل سازدانی په‌یوه‌ندی سیاسی و ریکخراوه‌یی نێوان دوولایه‌ن. به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئیمزا کردنی به‌یانیکی سیاسی دیاریکراو له‌سه‌ر وه‌زعێکی دیاریکراو یان بانگه‌واز بۆ مانگرتنیکی گشتی دیاریکراو‌و کاتی، ده‌بێته هاوتای “ئیتحاد عه‌مه‌ل”ێکی درێژماوه له‌سه‌ر بۆ نمونه (خه‌باتی بێ‌وچان له دژی کۆماری ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ به‌هێزکردنی ره‌وتی روخانی شورشگێرانه‌ی کۆماری ئیسلامی به پاڵپشتی هێزی کرێکاران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێبه‌ش و ئازادیخؤازی ئێران) که هه‌ر ئه‌مه بۆ خۆی ستراتیژێکه ده‌توانی مه‌یدانی جۆراجۆری سیاسی و عه‌سکه‌ری و ریکخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری و… بگرێته خۆی؟ به‌پێی خه‌تی لینین و حیکمت بریاربوو له‌و خه‌باته‌دا کۆمۆنیزم به ریزو په‌رچه‌می سه‌ربه‌خۆوه ده‌رکه‌وێت و ئه‌و خه‌باته رابه‌ری بکات. ئه‌و چوار خاڵه‌ی ئیوه له‌سه‌ری ریکه‌وتون بنه‌مای سیاسی به‌ره‌یه‌که به میتۆدی ماوتسی تۆنگ نه‌ک ئیتحاد عه‌مه‌لی موردی به پێی میتۆدی حیکمت.
ئیوه باسی سیناریۆی ره‌شتان وه‌کو به‌لگه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیناوه‌ته‌وه، به‌لام ئه‌وباسه پیچه‌وانه‌ی بۆچونه‌که‌ی ئیوه ده‌سه‌لمینی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیتحاد عیمه‌لیش بێت. سه‌رنج بده‌ن منصور حیکمت له باسی سیناریۆی ره‌ش و سپی‌دا نه‌ک ئیتحاد عه‌مه‌ل به‌لکو مه‌سه‌له‌یه‌کی تر ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیون (تا آن‌جا که به سایر نیروهاى اپوزیسیون برمی‌گردد بنظر من می‌شود و باید کارى کرد که بخش هرچه وسیعترى از این جریانات اولا علنا وجود این مخاطره را به رسمیت بشناسند و ثانیا رسما به حداقلى از اصول سیاسى و عملى در راستاى اجتناب از سناریوى سیاه و یا ختم آن متعهد شوند.)
ده‌رباره‌ی ئیتحاد عیمه‌لیش له‌م باره‌یه‌وه به رۆشنی قسه ده‌کات و ده‌ڵێ (آیا تعهد به چنین اصول مشترکى به معناى اتحاد عمل یا ائتلاف یا جبهه اى از جریانات مختلف خواهد بود؟ خیر. اتحاد عمل البته موضوعى است که مورد به مورد باید بررسى بشود و غیر ممکن نیست که جریاناتى که فاصله سیاسى زیادى هم با هم دارند بر سر موضوعات مشخص بخواهند کار مشترکى بکنند. اما جبهه و ائتلاف براى ما در چهارچوب سیاسى امروز اصلا موضوعیت ندارد. اتفاقا شرایط امروز و انتخابهاى سیاسى مهمى که جلوى مردم قرار می‌گیرد ایجاب می‌کند که اختلاف فاحشى که میان افقهاى سیاسى و اجتماعى نیروهاى مختلف وجود دارد برجسته و تاکید بشود. این به اوضاع سیاسى در ایران شفافیت میدهد و از اشاعه توهم جلوگیرى می‌کند. بهرحال بحث تعهد به اصول مشترک براى اجتناب از سناریوى سیاه ربطى به ائتلاف و جبهه ندارد. این حتى حاکى از توافق دو جانبه و یا چند جانبه میان تعهد کنندگان و یا امضاء کنندگان چنین بیانیه اى نیست. همانطور که متعهد شدن جریانات مختلف در سطح جهان به بیانیه حقوق بشر نشان ائتلاف و یا حتى تماس آنها با هم نیست. نیروهاى مختلف اپوزیسیون ایران هم می‌توانند به بیانیه اى متعهد شوند که حاکى از رابطه قائم بذات هر یک از آنها با اصول مندرج در آن است. این بیانیه مشترک هیچ دو نیرویى نیست، و اصولا می‌تواند اسم مستقلى داشته باشد و براى مثال با شه‌رى که در آن صادر می‌شود شناخته شود، مثل بیانیه پاریس، بیانیه لندن، یا هرچه. مهم اینست که در آن وقوف نیروهاى اپوزیسیون به امکان یک سناریوى سیاه در ایران در جریان سرنگونى رژیم اسلامى نشان داده شود و اصولى که براى اجتناب از آن لازم می‌دانند تاکید شود. این یک گام مهم براى منزوى کردن و به حاشیه راندن عناصر یک سناریوى سیاه در تحولات بعدى ایران است) که‌واته مه‌سه‌له‌که رۆشنه بڕیار نه‌بوو له‌سه‌ر پلاتفۆرم بۆ به‌رگرتن له سیناریۆی ره‌ش ئیتحاد عه‌مه‌ل یان ئیتلاف و به‌ره دروست بکر‌یت، به‌لکو بریار بوو لایه‌نه‌کان بانگه‌واز بکرین بۆ راگه‌یاندنی پابه‌ندبونیان به ئوصولیکی سیاسی و عه‌مه‌لی بۆ به‌رگرتن له سیناریوێی ره‌ش. هه‌روه‌ها (اتحاد عمل البته موضوعى است که مورد به مورد باید بررسى بشود و غیر ممکن نیست). ئه‌مه هه‌مان بۆچونه که راگه‌یاندنی دوو حزب جه‌ختی له‌سه‌ر کردوه که ئیتحاد عه‌مه‌ل ئه‌گه‌ر پیویست بوو له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی ده‌بی مورد به مورد هه‌لسه‌نگیندرێت نه‌ک پیکهاتن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له هه‌مه‌گیره‌ی که چه‌ندین مه‌یدان ده‌گریته‌به‌ر و هه‌میشه جه‌ختی منصور حیکمت له‌سه‌ر صفی مستقلی کۆمۆنیستی و کریکاری بوه تیایاندا.
مه‌سه‌له‌ی منشوریش هه‌ر به‌وجۆره‌یه، له‌سه‌نه‌دی منشوردا هیچ ئیشاره‌تیک به ئیتحاد عه‌مه‌ل و ته‌نانه‌ت هیچ سیاسه‌ت و کاریکی هاوبه‌ش نه‌کراوه، به‌لکو ۱۹ خواست و ئوصول بۆ سه‌ر‌نگونی جمهوری ئیسلامی راگه‌یاندراوه‌و جه‌ماوه‌ری خه‌لک و ئه‌حزاب بانگه‌واز کراون که پشتیوانی له‌و خواست و ئوصولانه بکه‌ن. ئه‌م کاره وه‌کو منصور حیکمت له‌سه‌ره‌وه باسی کردوه، نه‌ک په‌یوه‌ندی و ئیتحاد عه‌مه‌ل و به‌ره دروست کردن، به‌لکو ره‌نگه ته‌نانه‌ت دیداری نیوان حزبی حیکمه‌تی و لایه‌نه‌کانی تری پیویست نه‌بوایه. ده‌شکرا له جێگای خۆیدا مورد به مورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌و لایه‌نی تایبه‌تی و دیاریکراو له‌گه‌ل لایه‌نی دیکه‌دا ئیتحاد عه‌مه‌ل بکرێت. خۆ ئه‌گه‌ر وه‌کو ئێوه ده‌لێن ۱۹ به‌ندمان ته‌رح کردوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێک بهاتایه پشتی ۱۹ ئوصول و خواسته‌که‌ی منشوره‌وه، مانای ئه‌وه‌یه ده‌هاته ژێر په‌رچه‌می ئێمه‌وه. ئه‌وکات ده‌بوو به گه‌رمی به‌خێرهاتنی بکه‌ین. به‌لام ئه‌مه چۆن ده‌بێته به‌لگه بۆ پشتیوانی له‌و په‌رچه‌م و ریزی خه‌باته هاوبه‌شه‌ی ئێوه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه پێکتانهێناوه؟!.
دوا ووته
تا ئیره‌و له‌سه‌ر جه‌ده‌لی سیاسی من هیچ ئیرادێک له‌وه‌دا نابینم که به شێوه‌ی سیاسی راشکاو و موته‌مه‌دننانه ئه‌نجامبدرێت. ئه‌وه‌ش له جێگای خۆیدا نیه که له‌م باره‌یه‌وه دوو حزب سه‌رزه‌نشت و تاوانبار بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئاستی عه‌له‌نیدا جه‌ده‌لیان له‌گه‌ل ئێوه کردوه. جه‌ده‌ل له‌گه‌ل ئێوه یه‌کێک نیه له ئه‌وله‌ویاته‌کانی دوو حزب، به‌لام سه‌رنج راکێشانی هاورێیانیک که ساله‌هایه له سه‌نگه‌ری کۆمۆنیزمی کریکاریدا پێکه‌وه راوه‌ستاوین، بۆ هه‌ڵه‌کانی ئه‌و رێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆن، هه‌میشه مسئولیه‌تێکی سایسی گه‌وره‌و له ئینکار نه‌هاتوه له‌سه‌ر شانی هه‌موان، فه‌رامۆش کردنی ئه‌م مه‌سئولیه‌ته خه‌تایه. منصور حکمت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م مسئولیه‌ته به‌رامبه‌ر حزبی عێراق و ره‌خنه‌ی راشکاوی سیاسی و عه‌له‌نی له که‌م و کوڕیه‌کانی، هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه که به‌شێکه له ئه‌وله‌ویه‌ت یان نا.
به‌لام ریگا به خۆم ده‌ده‌م که راشکاوانه تکاتان لێ بکه‌م وه‌کو هاورییانی ئازیزی چاره‌که سه‌ده‌یه‌کم، له‌م جه‌ده‌له‌دا سنوره‌کانی جه‌ده‌لی سیاسی راشکاو موتومه‌دیانه مه‌به‌زێنن، بوار به قسه‌ی ناپه‌سه‌ند و ناشاییسته مه‌ده‌ن، تانه‌و ته‌شه‌رو تۆمه‌ت له هاوڕێیانی چه‌ندین ساڵه‌تان مه‌ده‌ن و رێگای ئه‌مه ببه‌ستن. هاوڕێیانی ئازیز! دۆستانه پێتان ده‌ڵێم راگه‌یاندنه‌که‌تان له‌م باره‌یه‌وه ناپه‌سه‌ندو ناشایسته بوو! تانه‌و ته‌شه‌رو تۆمه‌ت هه‌ڵڕشتن قسه‌ی ناپه‌سه‌ند هونه‌رێکی ناوێ، ته‌نانه‌ت ئێستا له سایه‌ی ته‌کنۆلۆجیاوه قه‌له‌م و کاغه‌زو ده‌ست وخه‌تیشی ناوێ. به‌لام هونه‌ر له خۆدورگرتن له‌و ره‌فتارانه‌دایه و ئینسانه گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ن که ئه‌توانن خۆیانی لێ به‌دوربگرن. هه‌رکه‌س بیه‌وێ هاوڕێی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتی خۆی بشکێنێ که ساڵه‌ها شانازی پێوه کردوه، له پێشدا خۆی شکاندوه. له هه‌رسێ حزبدا ریزیکی فراوان که‌سایه‌تی کۆمۆنیست و ناسراو رێکخراوبون که خاوه‌نی مێژوه‌یه‌کی تیکۆشانی کۆمۆنیستین، سه‌رباری هه‌ر ئیختلافێک با ریگا نه‌ده‌ین فه‌زایه‌ک دروست بێت قسه‌ی کال به‌م خه‌باتکاره کۆمۆنیسته‌کان بوتریت. ئیمه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیش نه‌بین و ئیختلافی سیاسی زۆریشمان هه‌بیت دیسانه‌وه به خاتری مێژووی تیکۆشانی هاوبه‌شمان و به‌خاتری هه‌ر خاڵێکی هاوبه‌شی نێوانمان ده‌توانین دۆست بین و ده‌بێ رێزی یه‌کتربگرین. سنگتان گه‌وره‌تر و فراونتر بکه‌ن. بیگومان ئێوه به‌م راگه‌یاندنه گورزێکی زۆر گه‌وره‌تان له‌و دۆستایه‌تیه وه‌شاندوه. ستۆپ که‌ن و به‌خۆدا بچنه‌وه!
سه‌رئه‌نجام من ناتوانم باوه‌ر بکه‌م که به‌راستی ئێوه پێتان وایه رابه‌ری دوو حزب جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌یان نیه راشکاوانه رای خۆیان بلێن. چونکه ده‌زانن و ته‌جروبه نیشانیداوه و خۆتان شایه‌تیتانداوه که ئه‌وه‌نده جه‌ساره‌ت له‌م دو حزبه‌دا هه‌یه جه‌سورانه له‌سه‌ر باوه‌ری خۆیان راوه‌ستن. ئیمه هه‌مان ئه‌وکه‌سانه‌ین که راشکاوانه له ئینشقاقی ۲۰۰۴دا پشتیوانیمان له بالی حیکمه‌تی کرد‌و مه‌حکه‌م له‌سه‌ر قسه‌ی خۆمان تا کۆتایی راوه‌ستاین. بۆچون و لیکدانه‌وه‌ی ئیمه له‌سه‌ر هه‌ردوو باله‌که‌ی حزبی حیکمه‌تی هه‌ر هه‌مان ئه‌وه‌یه که له راگه‌یانی دوای پلینۆمی هه‌ردوو حزبدا راشکاوانه راگه‌یه‌ندراوه.
۸-۲-۲۰۱۳