هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و به‌په‌رۆش، بۆ جوڵانه‌ه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌لات، بێزاره له شه‌ڕی ناوخۆیی و ئه‌م شه‌ڕوپێکدانانه ڕاسته‌وخۆ به قازانجی جمهووری ئیسلامی(ج.ا) ده‌زانێت. هه‌ندێک له‌م بڕوایه‌دان که لێدوان له شه‌ڕی ناوخۆیی، کولاندنه‌وه‌ی برینی کۆنه و هێچ ئاکامێکی نییه. هه‌ندێکیش له‌م نێوانه‌دا تێده‌کۆشن ئاڵۆزیی و دڵساردی بهێننه گۆری و ببنه ئاوری بنکا. به بڕوای من، قسه‌کردن له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیی، به‌و مه‌رجه‌ی که، به‌هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه و دوکۆمێنت، به‌دوور له هه‌ست و ئیحساسات، به‌دوور له قازانجی به‌رته‌سکی حیزبایه‌تی، هه‌ولبدات هۆیه سیاسییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕانه ده‌ستنیشان بکات هه‌نگاوێکی به‌روپێشه و پێویسته پێشوازی لێ‌بکرێت. قسه‌وباس له ڕوانگه‌یه‌کی کراوه و به شێوازێکی مودێرن و ئه‌مرویی، مه‌یدانێکی دی بۆ ململانیی سیاسی ده‌کاته‌وه که ده‌توانێت ئاستی زانستی و هۆشیاری خه‌ڵکه‌که‌مان به‌رزکاته‌وه. ئه‌گینا، بێده‌نگییه‌کی نه‌خوازیار، یان داوای لێبوردنێکی ساده و هاسان، ناتوانێت ڕێگه‌مان بۆ داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش و به‌دوور له‌شه‌ڕی ناوخۆیی خۆشبکات. پێویسته، نه‌وه‌ی داهاتووی خۆمان به جۆرێک په‌روه‌رده که‌ین که مرۆڤدۆست بێت، به چاوێکی ڕه‌خنه‌گه‌رانه‌وه سه‌یری جیهان بکات، مافی خۆی بزانێت که به شێوازێکی دێموکراتیک و له‌چوارچێوه‌ی یاسا په‌سه‌ندکراوه‌کانی مافی مرۆڤدا، ڕه‌خنه‌و گازه‌نده‌ی خۆی له حیزبی سیاسی و تاکه که‌س، له هه‌موو بوارێکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ئاشکرایی بڵاوبکاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌کانی بێت. تێرۆری ڕۆژنامه‌نووسان، ماموستایانی زانکۆ و چالاکانی سیاسی له کوردستانی باشوورمان، نابێت له بیربچێته‌وه.
بێگومان، ڕێکخراو و که‌سایه‌تیی سیاسی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، پێویسته، لۆتکه‌ی خۆیان به‌ره‌و داهاتوو، به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی گه‌ش و هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌وڵ بده‌ن، ئه‌گینا ده‌که‌وینه ئاڵۆزی‌و گرێکوێرێک که ته‌نیا به قازانجی دوژمنانی خه‌ڵکی کورده. ئاوردانه‌وه له رابوردوو، له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاواڵه و مودێرندا، به‌و مه‌به‌سته‌ی که ڕێگاخۆشکه‌ری داهاتوو بێت ئه‌رکی هه‌موو ئازادیخواز و تێکۆشه‌رێکه.
ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا)، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ، نووسراوه‌یه‌کی له‌ژێر ناوی ” روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌پێوه‌ندی‌له‌گه‌ڵ کتێبی“۵ ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی“” بڵاوکردۆته‌وه که له زۆر لایه‌نه‌وه جێگه‌ی سه‌رنج و لێکۆلینه‌وه‌یه.
به‌داخه‌وه، ڕێبه‌رانی حدکا له‌م نووسراوه‌دا، شێوازێکی له هه‌ڵوێست و دیالۆگ هه‌ڵبژاردووه که به‌ته‌واوی له باس و دیالۆگی ئه‌مرۆیی و پێشکه‌وتووانه به‌دووره. ئه‌م شێوازه، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگانده‌یه که سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆیی بڵاوده‌کرایه‌وه. ئه‌وه‌ش له خۆیدا جێگه‌ی پرسیاره که، بۆ چی حدکا ئه‌مجۆره له زمان و وێژه‌ی بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانی هه‌ڵبژاردووه ؟
لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌رانی به‌ڕیز بۆ ٣ خاڵی سه‌ره‌که‌ی ئه‌م نووسراوه راده‌کێشم:
بڕیاره‌کانی حدکا به‌ڕێوه‌نه‌ده‌چوو
حدکا له نووسراوه‌که‌دا ده‌ڵێت:
“حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ‌ئه‌وه‌ی خه‌باتێکی لێبڕاوانه‌ی له‌دژی هێزه‌جینایه‌تکاره‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌برد، کۆمه‌ڵێک رێوشوێنی پێشکه‌وتووانه‌شی به‌هاوکاریی خه‌ڵکی ناوچه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ئازاده‌کان دیاری کردبوو که‌به‌پێی ئوسوول ده‌با کۆمه‌ڵه‌ش رێگای‌هاوکاری‌و پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌ڵبژاردبا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌نه‌ک هاوکاریی نه‌ده‌کرد به‌ڵکوو که‌وتبووه‌دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ‌ئه‌و بڕیارانه‌و پێشگیری کردن له‌به‌ڕێوه‌چوونیان“
ڕێبه‌رانی حدکا، ساڵیانی دوورودرێژ به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌ڵده‌گوت، که حیزبی دێموکرات ٩٠%ی خه‌ڵکی کوردی له‌گه‌ڵه، حیزبی سه‌ره‌کیی کوردستانه و ئه‌وه‌یان هێنده دووپات کردبووه که لێیان وه‌ڕاست گرابوو و له‌م چوارچێوه‌یه‌وه ده‌ڕوانینه جیهان و ده‌وروبه‌ریانه‌وه. ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌ش، خۆی یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی گرژی و ئاڵۆزی له فه‌زای سیاسی، له‌مپه‌ر‌ێکه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له کوردستاندا. ڕێبه‌رانی‌حدکا پێیانوابوو، که ئه‌وه مافی یه‌کلایه‌نه‌ی حدکایه که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان بڕیار بدات و هه‌ر که‌س و حیزب و گروپێک له ىڕیاره‌کانی ئه‌وان لایدا، دژی حیزبی دێموکراته و ئاژاوه‌چییه. لێره‌دا چه‌ند پرسیار دێته پێش:
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی، کێ ئه‌م مافه‌ی به حدکا دابوو که ئه‌م بڕیارانه بدات؟ ئه‌م بڕیارانه که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ئازاده‌کان بوو له کام “مرجع” ی گشتیی‌دا په‌سه‌ند کرابوو؟ ئه‌م ” مرجعانه” چۆن و به‌چ شێوازێک هه‌ڵبژێردرابوون؟ چاو‌دێرانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه و ئه‌م ىڕیارانه کێ بوون؟ و گه‌لێک پرسیاری له‌م چه‌شنه
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که، ڕێبه‌رانی حدکا ئه‌م مافه‌یان پێشکه‌ش به‌خۆیان کردبوو که ببن به “پارله‌مان” بۆ خه‌ڵکی کورد و بڕیار بده‌ن، ببن به ” قانون‌گذار” و قانوون بنووسن، ببن به ” مجری”، چاو‌دێر و پارێزه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م برێارانه و هێرشی چه‌کدارانه به‌رنه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی که “بڕیاره‌کانی حدکا” به‌ڕیوه‌نابن. جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه که ڕێبه‌رانی حدکا، دوای سی ساڵ، ئه‌م ڕوانگه‌یه دیسان دووپات ده‌که‌نه‌وه !.
نووسراوه‌که‌له درێژه‌دا ده‌ڵێت:
“بێجگه‌له‌مه‌ش له‌ماوه‌ی به‌ناو وتووێژی رێژیم له‌گه‌ڵ‌هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی کورددا هه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵه‌بۆخۆشی یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی ئه‌و وه‌فده‌بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌نێو خه‌ڵکدا ته‌بلیغی ده‌کرد که‌حیزبی دێموکرات سازشکاره. ئه‌م شێوه‌ته‌بلیغه‌دوژمنانه‌یه ده‌بووه‌هۆی پێکهاتنی که‌شێکی‌ئاڵۆز له‌نێوان لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات‌و کۆمه‌ڵه‌دا. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموکرات زۆری هه‌وڵدا که‌کۆمه‌ڵه‌ده‌ست له‌و ته‌بلیغاته‌دوژمنکارانه‌یه هه‌ڵبگرێ‌به‌ڵام بێ‌فایده‌بوو و ئه‌م شێوه‌ته‌بلیغه‌ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌نێو پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا پێکهێنابوو که‌به‌راستی ئه‌وان لایه‌نگری زه‌حمه‌تکێشانن‌و حیزبی دێموکراتیش لایه‌نگری ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌کانه. “
ئه‌وه‌ی که کێ لایه‌نگری زه‌حمه‌تکێش و کێ لایه‌نگری ئاغا و ده‌ره‌به‌گ بوو، بسپێرین به خه‌ڵکی کورد قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بکات و لێی نادوێم. به‌لام، ئه‌وه‌ڕاسته که کۆمه‌ڵه سازشکارییه‌کانی حدکای له‌قاو ده‌دا و ئه‌م حیزبه‌ی به سازشکار ده‌ناساند. ئه‌م سازشکارییه له‌ڕابیته له‌گه‌ڵ ڕژیمی ج.ا دا بوو. لێره‌دا ئاماژه ده‌که‌م به سه‌رده‌می وتوووێژ له‌گه‌ل ج.ا (ساڵی ١٣۵٩).
کۆمه‌ڵه، هه‌ر له‌سه‌رتای هاتنه‌سه‌رکاری ج.ا، ئه‌م ڕژیمه‌ی به ڕژیمێکی زیدی ئینقلابی، دژ به دێموکراسی و دژ به خه‌ڵکی کورد ده‌ناسی. کاتێک که ج.ا، له‌وپه‌ری لاوازی دابوو له ڕووی ناچارییه‌وه و به چه‌ند مه‌به‌ست ڕووی کرده سیاسه‌تی وتووێژ. کۆمه‌له به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه، سیاسه‌تی خۆی له ٣ خاڵدا راگه‌یاند و له‌کۆبوونه‌وه گشتییه‌کاندا پرۆپاگانده‌ی بۆ ده‌کرد. ئه‌م سیاسه‌ته بریتی‌بوون له:
الف. ج.ا قایل به مافی خه‌ڵکی کورد نییه و له ” ماهیت” ی ئه‌م ڕژیمه‌دا نییه که مافی خه‌ڵکی کورد بدات، ڕژیم پێویستی به کات‌وماوه هه‌یه، بۆ ته‌یارکردن و یه‌کخستنی هیزه لێکپچراوه‌کانی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هێرش بێنێته‌وه سه‌رکوردستان.
ب. ج.ا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ” چه‌کی وتووێژ” تێده‌کۆشێت، له لایه‌که‌وه له‌نێو گه‌لانی ئێران‌دا خۆی ئاشتیخواز و خه‌ڵکی کورد شه‌ڕخواز نیشان بدات، و له‌لایه‌کی تره‌وه دووبه‌ره‌کی بخاته نێو هێزه‌سیاسییه‌کانی کوردستانه‌وه. ج.ا پێی وابوو که کۆمه‌له‌دژایه‌تی وتووێژ ده‌کات و به‌مجوره ده‌توانێت ئاڵۆزی و دووبه‌ره‌کی بخاته نێو جولانه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
پ. کۆمه‌ڵه، مه‌سه‌له‌ی وتووێژی وه‌ک سه‌نگه‌ر‌ێکی خه‌بات ته‌ماشا ده‌کرد بۆ ” افشای” ج.ا، بۆ وه‌درۆخستنه‌وه‌ی دوورویی رژیم، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری دوودڵی و ڕاڕایی و ” توهم” له نێو خه‌ڵکی کورددا بگرێت. کۆمه‌ڵه هیچ بڕوایه‌که‌ی به ج.ا و قه‌ول و قه‌راره‌کانی نه‌بوو و خه‌ڵکی کوردی له‌خۆرا دڵخۆش نه‌ده‌کرد.
به‌داخه‌وه، ڕێبه‌رانی حدکا، فێڵ و درۆکانی ج.ا ی لێ وه‌ڕاست گه‌رابوو و ته‌واو گه‌شبین بوون به‌وه‌ی که ج.ا مافی خه‌ڵکی کورد ده‌دات.(له‌م باره‌وه سه‌ند و به‌ڵگه‌ی روون و ئاشکرا هه‌یه که پێویست به دووپاتکردنه‌وه‌نیین). کاتێک که نوێنه‌رانی وتووێژی رژیمی ج.ا به گوێی نوێنه‌رانی حدکایان ده‌خوێند که ” ئێوه(حدکا) موسلمانن و ئێمه حه‌زده‌که‌ین که ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ل ئێوه گفتوگۆ بکه‌ین، چونکا سازمانی چریکهای فدایی خلق ایران، مامۆستا شێخ عێزه‌ددین حسینی و کۆمه‌ڵه کۆمۆنیستن و له‌گه‌ل بیروباوه‌ری ج.ا دا نایه‌نه‌وه“، ڕێبه‌رانی حدکا، به هاسانی ئه‌وه‌یان قه‌بوول ده‌کرد و ئاماده‌بوون به‌جیاواز و بێ‌ئاگاداری لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ” هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد”، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رژیم چاوپێکه‌وتنیان هه‌بێت. لێره‌دا بوو که کۆمه‌له، هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دێموکراتی، سازشکارکارانه ده‌ناساند و سازشکارییه‌کانی ئه‌م حیزبه‌ی بوو خه‌ڵکی کورد ڕوون ده‌کرده‌وه. جێگه‌ی خۆیه‌تی که ئاماژه به‌و بکرێت، که کاتێک که هێزه‌کانی ج.ا هه‌ر به‌دوای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لات له ئێران، هێرشیان کرده سه‌ر شاری سنه (ساڵی ١٣۵٨، که به‌نه‌ورۆزی خوێناوی به‌ناوبانگه)، ڕێبه‌رانی حدکا، نه‌ته‌نیا رژیمی ج.ا ی خه‌تابار نه‌کرد هیچ، به‌ڵکو له‌راگه‌یاندنێکدا، بۆ پاکانه‌کردن بۆ خۆیان، ” گروه آشوب طلب”، که مه‌به‌ستیان کۆمه‌ڵه بوو، به هۆکاری ئه‌م شه‌ڕ‌ه ناساند.
پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه، ناساندنی حدکا له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه به حیزبێکی سازشکار بۆ چی ته‌بلیغاتێکی دوژمنانه‌یه؟ بۆ چی ناساندنی حیزبێک به سازشکار دوژمنکارانایه.
حدکا ده‌لێت ” له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموکرات زۆری هه‌وڵدا که‌کۆمه‌ڵه‌ده‌ست له‌و ته‌بلیغاته‌دوژمنکارانه‌یه‌هه‌ڵبگرێ‌به‌ڵام بێ‌فایده‌بوو“. ئه‌ی ڕێبه‌رانی حدکا ناڵێن ” ئازادی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ر” مانای چییه؟ ئایا چالاکی سیاسی، گروپ و حیزبی سیاسی بۆی نه‌بوو و بۆی نییه که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سازشکار بناسێت و بناسێنێت؟ ئایا ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گه‌ری، له فه‌رهه‌نگی سیاسیی ڕێبه‌رانی حدکا جێگه‌ی هه‌یه؟ ئه‌م جۆره ڕوانینه، هه‌ر ئێسته‌ش زۆر جێگه‌ی مه‌ترسییه. ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر کوردستان ئازاد بێت، به‌ڵام مافی ده‌ربڕینی بیروباوه‌رت نه‌بێت، نه‌وێری به حیزبێکی تر بڵێت سازشکار، قه‌ڵه‌مت نه‌وێرێت بگه‌رێت، ره‌خنه‌و ره‌خنه‌گه‌ری نه‌بێت، نه‌توانی به‌که‌س بلێیت پشت‌چاوت برۆیه، ئازادییه‌که‌ی له کوێدایه؟
حدکا له شۆێنێکی تر ده‌ڵێت:
“به‌ڵام بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئیدیعاکانی ناوبراو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌ڵێین ساڵیانی ساڵ‌حیزبی دێموکرات که‌قورسایی ئیداره‌ی کوردستانی له‌سه‌ر شان بووه‌ته‌نانه‌ت هێزی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌شی به‌هه‌ڵوێستی دژ به‌خۆشی‌قه‌بووڵ‌کردووه‌و رێکخراوی واش بووه‌که‌دژی حیزبی دێموکرات به‌یانییه‌ی ده‌رکردووه‌و هێناویه‌تی‌و هه‌ر به‌هۆی حیزبی دێموکراته‌وه‌به‌ڕێی کردووه‌بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات(چریکهای فدایی خلق ایران(ێ‌رخا)).”
ئه‌و ڕاستییه له‌بیر نه‌که‌ین، که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ، واته پێش ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له دژی ڕژیمی پاشایه‌تی، له گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردستان حیزبێکی تاقانه بوو، بۆ خۆی بڕیویه‌تیی و درویه‌تی. به‌هاتنه‌مه‌یدانی کۆمه‌ڵه، بنه‌ماکانی فیکریی کۆمه‌ڵه وه‌ک بیروباوه‌رێکی نوێ، به هۆی ئاڵوگۆڕه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووری له ئاستی جیهانی و ئێران‌دا، له‌گه‌ڵ ویست و داخوازه‌کانی کۆمه‌لگا پێکه‌وه ئاوێته‌بوون و به‌گورجی له‌سه‌راسه‌ی کوردستان په‌ره‌یان ساند. حدکا ئیدیعا ده‌کات که ” ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵه‌شی قه‌بوول کردووه”. مه‌به‌ستی حدکا ئه‌وه‌یه که، ئه‌وه مافی ئه‌و بوو که چالاکی حیزبێکی تری سیاسی له کورستان‌دا قه‌بوول کات یان نا!، ئه‌وه حدکا بوو که ئیجازه‌ی فه‌عالییه‌تی به‌م حیزب و ئه‌و حیزب ده‌به‌خشی، ئه‌وه حدکا بوو که ” قدرت مطلقه” بوو و هه‌موو شتێک پێویست بوو له کانالی ئه‌م حیزبه‌وه تێپه‌ر بێت!. حدکا ئه‌ونده‌دێموکرات بووه که ڕێکخراوی وه‌ک “ئرخا” ی که دژی حیزبی دێموکرات به‌یانییه‌ی ده‌رکردووه‌و یارمه‌تی داوه و هێناونی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات!. باشه، ده‌رکردنی به‌یانییه دژی دێموکرات، کوفره؟! ئایا مه‌سه‌له‌ن ئرخا مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو که به‌یانییه دژی سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی حدکا ده‌ربکات؟! ئایا، ئه‌وه داسه‌پاندنی سیاسه‌تی سانسۆر نییه؟ کێشه‌ی رابوردوو و ئێستای حدکا ئه‌وه‌یه، که باسی سیاسی، دیالۆگ و ڕه‌خنه‌ی سیاسی، به دوژمنایه‌تی و دوژمنکاری ده‌زانێت. پێم وایه خوێنه‌رانی نووسراوه‌که‌ی حدکا بڕوای ” پڕ” ، ” راسته‌قینه” و “قوولی” ڕێبه‌رانی ئه‌م حیزبه‌یان به پلورالیسمی سیاسی، به‌جوانی لێ حالی‌بووه. ئه‌م جۆره‌روانینه‌ی ڕێبه‌رانی حدکا، بۆ ده‌ربرینی بیروباوه‌ری سیاسی جیاواز، زۆر جێگای مه‌ترسییه و ده‌توانێت شه‌قڵی خۆی، له رووداوه سیاسییه‌کانی داهاتوو، دابنێت .
شه‌ڕی ناوچه‌یی یان شه‌ڕی سه‌راسه‌ری
له‌شه‌ڕی ناوخۆییدا، سیاسه‌تی کۆمه‌ڵه به گشتی ئه‌و بوو که، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ک حدکا ده‌ستدرێژی چه‌کدارانه‌ی کرده‌سه‌ر کۆمه‌ڵه، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه، کۆمه‌ڵه بۆ دیفاع له خۆی، وڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ده‌داته‌وه. کۆمه‌ڵه هه‌ولده‌دات که شه‌ڕه‌که هه‌ر له‌و ناوچه‌یه کۆتایی پێ‌بێت و ته‌شه‌نه نه‌کاته ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. کۆمه‌ڵه، وه‌ک بیروباوه‌ڕێکی نوێ، له هه‌بوونی دیمۆکراسیدا گه‌شه‌ی ده‌کرد و سیاسه‌ته‌کانی په‌ره‌ی ده‌ساند. شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ حدکا به زه‌ره‌ری ئه‌و ڕه‌وته بوو. ئه‌م بۆچوونه، رای گشتیی کۆمه‌ڵه بوو و ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت حدکا نه‌یتوانیوه‌نکۆڵی لێ بکات. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا نووسراوه‌که‌ی حدکا له لاپه‌ره‌ی ٣دا ده‌ڵێت:
” کۆمه‌ڵه‌له‌نیازپاکی حیزب که‌ڵکی خراپ وه‌رده‌گرێ‌و به‌قه‌ولی خۆیان بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمونیی خۆیان به‌سه‌ر حیزبی دێموکرات‌دا هه‌ر جاره‌له‌ناوچه‌یه‌ک هێزی خۆیانی لێ‌کۆ ده‌که‌نه‌وه‌و هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر حیزب. ئامانج له‌م هێرشانه‌ترساندنی خه‌ڵک‌و لایه‌نگرانی حیزب بوو به‌و تاکتیکه، له‌شوێنه‌کانی دیکه‌که‌هێزه‌کانی حیزب زۆر ده‌بن، ده‌ڵێن شه‌ڕی ئه‌و ناوچه‌یه‌له‌جێ‌دا کۆتایی‌پێ‌بێ‌و نه‌کێشێته‌ناوچه‌کانی‌دیکه.”
لێره‌دا، ڕێبه‌ری حدکا، له‌ژێر هه‌ر ناوێک و بیانوویه‌کدا بێت، زۆر به ڕوونی و ئاشکرا، سیاسه‌تی شه‌ڕی سه‌راسه‌ری خۆیان باس‌ده‌که‌ن و نایشارنه‌وه.نووسراوه‌که له‌ڵاپه‌ڕه‌ی ۶ و له‌درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ده‌ڵێت:
“چه‌ندین شه‌ڕی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته‌روویدا تا سه‌ره‌نجام حیزب ناچار بوو بۆ پێش‌گرتن به‌پیلانی کۆکردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه‌و زه‌ربه‌لێدان له‌حیزب له‌شوێنێک‌و هه‌وڵی‌ته‌شه‌نه نه‌کردنی‌شه‌ڕ بۆ ئه‌و شوێنانه‌که‌کۆمه‌ڵه‌لێی لاوازه، رابگه‌یه‌نێ‌که‌ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه‌له‌ناوچه‌یه‌ک شه‌ڕ به‌پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی‌دێموکراتی‌کوردستانی‌ئێران بفرۆشێ‌ئه‌و شه‌ڕه‌ده‌کێشێته‌هه‌موو شوێنێک‌و ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌بوو که‌کۆمه‌ڵه‌به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و ده‌ست له‌و دوژمنکاریه‌هه‌ڵبگرێ“
لێره‌دا ئاشکرایه که کێ به‌رپرسی ئه‌وه‌بوو که شه‌ڕی ناوخۆیی بکێشرێته هه‌موو شوێنێک. ڕێبه‌ری حدکا وڵامی چییه بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی خه‌بات، په‌یکار، کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کسانی، حیزبی دێموکراتی کوردستان(ڕێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر) و هتد. حدکا، حیزب و یان گروپێکی سیاسی له کوردستانی ئێران ناو به‌رێت که شه‌ڕی چه‌کداریی له‌گه‌ڵ نه‌کردبێت! بڵێی ڕێکخراوی وا هه‌بێت؟
که‌مایه‌تی یان زۆرایه‌تی
ڕێبه‌رانی حدکا، مه‌سه‌له‌ی زۆرینه‌یان لێ بۆته کورده‌نامووسی، هیچکات لێی پاشگه‌ز نابنه‌وه. ئێمه با لێره‌دا پێمان وابێت که حدکا سی ساڵ له‌وه پێش زۆرینه بوون له کوردستاندا. به‌ڵام ئه‌مه هیچ ” حقانیت” ێکی سیاسی نادات به حدکا، که ئێستاش ئه‌وه‌دووپات کاته‌وه. ئه‌م شێوه‌بۆچوونه‌ی حدکا، له زۆر بوواردا ده‌توانێت ببیته له‌مپه‌ر، بۆ وێنه له‌سه‌ر پێکهێنانی ” به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو”. ڕێبه‌رانی حدکا ئه‌وه باش ده‌زانن که حیزبی توده‌ی ئێران له کاتی خۆیدا به‌هێزترین حیزبی سیاسیی ئێران بوو به‌ڵام، ئێستا به‌ده‌گمه‌ن نێویان دێته ناو نێوانه‌وه، حیزبی شیوعی عێراق، له سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم، سه‌ره‌کی‌ترین و به‌هێزترین حیزبی سیاسیی عێراق بوو، ئایا ئێستا ده‌توانن به‌بۆنه‌ی قه‌دیمی بوونه‌وه، ئه‌م ئیدیعایه بکه‌ن؟!. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی وڵاتی سوئد بکه‌ین، که له مه‌یدانی دێموکراسی‌دا، سه‌رتۆپی ولاتانه، ده‌بینین که هیچ حیزبێک به هاسانی ناتوانێت ئه‌م ئیدیعایه بکات که زۆرینه‌یه. حیزبی سۆسیال دێموکرات که له ساله‌کانی ١٩٣٢ تا ١٩۶٧ بێ‌ووچان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو و هه‌میشه گه‌وره‌ترین حیزبی سیاسیی ئه‌م ولاته بوون، ٢ ده‌وره‌یه که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کورتی دێنن و ده‌یدۆرێنن. ئه‌م حیزبه ئێستا به زه‌حمه‌ت ده‌گه‌نه ٢٧%، له حالێک‌دا له کاتی خۆیدا ده‌یانتوانی به‌ته‌نیایی ده‌وله‌ت پێک بێنن.
له‌ولاتانی پێشکه‌وتوی ڕۆژئاوا، ئامار به شێوازێکی زانستیی و عیلمی ته‌ماشای ده‌کرێت. ناوه‌ندی جۆراوجۆر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرورای گشتی هه‌یه که به‌ده‌گمه‌ن تووشی هه‌ڵه ده‌بن و ٩٠% ئاماره‌کانیان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرورای گشتی ڕاسته. هیچکات ڕیبه‌رانی به‌ره‌ی چه‌پ یان به‌ره‌ی ڕاست ئه‌و ئیجازه به خۆیان ناده‌ن که خۆیان وه‌ک به‌ره‌ی زۆرینه(اکثریت) بناسینن. ڕێبه‌رانی ئه‌م حیزبانه، له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، و‌ڵامیان بۆ ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یه که، هیوادارن خه‌ڵکی سوئد به ده‌نگدان به به‌ره‌ی ئه‌وان متمانه‌ی خۆیان به‌م به‌ره‌یه نیشان بده‌ن، بٶ ئه‌و‌ی بتوانن سیاسه‌ته‌کانی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تیی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
ڕێبه‌رانی حدکا نابێت ئه‌وه له‌بیر که‌ن که کۆمه‌لگا له‌هه‌موو مه‌یدانێکدا دایم و ده‌رهه‌م له ئاڵوگۆر دایه. رووناک‌بیر و تێکۆشه‌ری سیاسیی کورد، له‌خۆباییبوونی کۆمه‌ڵه و دێموکرات به گالته‌ده‌گرن، رووناکبیری کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا چاو‌ه‌روانی، مه‌نتیق، باس و به‌ڵگه و ده‌لیلهێنانه‌وه‌یه، رووناکبیری کورد بیر له قازانجی ئه‌م حیزب و یان ئه‌و حیزب ناکاته‌وه. ئه‌وه‌ی که له یه‌که‌مین پله‌دایه، ئه‌وه‌یه که چی به قازانجی جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی کورده. دیفاع له زیندانیی سیاسی، ئه‌م حیزب‌و ئه‌و حیزب ناناسێت، دیفاع له ڕوژنامه‌نووسی زیندانی، ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب نازانێت. حیزبی دێموکرات ناتوانێت به سیاسه‌ته‌کانی سی ساڵ له‌وه‌پێشی، که هه‌ندێک بۆیاغ کرابیت، بێته مه‌یدانه‌وه.
ده‌ڕبڕینی بیروباوه‌ڕی جیاواز، ئاشکرا کردن و خستنه‌ڕووی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وچه‌وت، چاڵاکی ڕۆژنامه‌نووسی ، چالاکی حیزب و گروپی سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تی، مافێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا و ئه‌رکی هه‌موو تێکۆشه‌رێکی ئازادیخوازه که ئه‌م مافه بپارێزێت. هه‌ڵوێستی ئێمه به‌رانبه‌ر به جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران‌دا، که زۆر هه‌ستیاره، پێویسته قازانجی گشتیی ئه‌م شۆرشه‌ی له‌به‌رچاو بێت. زۆریش به‌دوور نییه، که له ئاڵوگۆڕه‌کانی داهاتووی کوردستان، ڕێکخراوی نوێ بێته گۆری که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردی له‌گه‌ڵ بکه‌وێت. ئه‌وکاتیش مه‌علووم نییه که کۆمه‌ڵه و حدکا ده‌که‌ونه‌پله‌ی چه‌نده‌مه‌وه؟
هاشم ڕه‌زایی ١٧/١٢/٢٠١٠
hashem91@hotmail.com