ساعید وه‌ته‌ندووست: ئه‌وه‌ی به ناوی حیزبی کۆمۆنیست ناوی لێ َده‌بردرێ، هه‌مان کۆمه‌ڵه‌یه
خالید محه‌ممه‌دزاده ۲۰۰۷٫۰۲٫۰۹
ئه‌ندازیار ساعید وه‌ته‌ندووست یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و دیارترین که‌سایه‌تیی ڕه‌خنه‌گری نێو ئه‌م حیزبه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا تیشک ده‌خاته‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی خۆی و زۆرێک له‌و کادرانه‌ی که له‌نێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمه‌ڵه وه‌ک ئه‌و بیرده‌که‌نه‌وه، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێ: "هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌ستمان به ئۆرگانه‌کانی ڕێبه‌ری نه‌گا". دواتر ده‌ڵێ: "ئێمه له‌مه‌وبه‌دوا شته‌کانی خۆمان به ڕوونتر باس ده‌که‌ین". ئه‌و له هه‌مان کاتدا ڕه‌خنه‌ی توند له حیزبی کۆمۆنیست ده‌گرێ و وه‌ک حیزبێکی ناکارا باسی ده‌کا. ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا که پێیوایه له کوردستانیش حیزبی کۆمۆنیست به کۆمه‌ڵه‌وه ناسراوه.
ئێوه کاتی خوی نامه‌یه‌کتان بڵاوکرده‌وه که تێیدا ڕه‌خنه‌ی توند له حیزبی کۆمۆنیست ده‌گرن. مه‌به‌ست له‌و نامه‌یه که کاتی خوی وه‌ک ۷ که‌س له کادره‌کانی کۆمه‌ڵه بڵاوتانکرده‌وه چ بوو؟
– به‌دوای ئینشعابێک که له‌نێو حیزبی کۆمۆنیست و کۆمه‌ڵه‌دا پێکهات، فیکری ئه‌وه‌ی که له خۆمان بپرسین به‌ره‌و کوێ ده‌چین، ده‌مێک بوو هاتبووه گۆڕێ، نه‌ک هه‌ر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵکو له‌لایه‌ن مه‌جموعه‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که له‌نێو حیزبی کۆمۆنیست‌دا مابوونه‌وه. به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌ریانی کۆمۆنیستی کرێکاری به ڕێبه‌ری مه‌نسوری حیکمه‌ت، له‌نێو ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه ئه‌م پرسیار مه‌تره‌ح بوو که به‌ره‌و کوێ ده‌چین و کامه قالب و کامه زه‌رف وه‌ک جوابدانه‌وه به وه‌زعیه‌تی ئه‌و کاتی ئێران و کوردستانیش پێویسته؟ ئه‌م فیکره هه‌ر له‌نێو ئێمه‌دا ورده‌ورده قسه‌ی له‌سه‌ر کرا تا ئه‌وه‌ی ئینشعابێکی تر له کۆمه‌ڵه‌دا ڕوویدا که مه‌جموعه‌یه‌ک له هاوڕێیانی قه‌دیمیمان له کۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه و ته‌شکیلاتێکی دیکه‌یان دروست کرد و چوونه‌وه‌سه‌ر ناوه قه‌دیمییه‌که‌ی کۆمه‌ڵه که سازمانی ئینقلابی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بوو. ئه‌و ناوه‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد. ئه‌م فیکره‌ی ئێمه هه‌ر بوو، به‌ڵام له ته‌پوتۆز و هه‌را و هه‌نگامه‌یه‌ک که ئه‌وکات سازکرابوو ته‌رحی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له خودی کۆنگره‌ی ۹ یشدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوو (کۆنگره‌یه‌ک ئه‌وان لێی جیابوونه‌وه). له‌و ته‌پوتۆز و هه‌را و هه‌نگامه‌دا نه‌ده‌کرا هه‌موو شتێک باس بکرێ، له‌به‌ر ئه‌وه مانه‌وه و پاراستنی چه‌پ بۆ کۆمۆنیسته‌کان له کوردستاندا هه‌ده‌فی ئێمه بوو. دوای ئه‌وه ئه‌م نه‌زه‌ره خه‌ڵکی تریشی لێ کۆبووه‌وه؛ به‌و نه‌تیجه گه‌یشتین که باشتر ئه‌وه‌یه ئێمه نه‌زه‌راتی خۆمان به شێوه‌ی نووسراوه‌یه‌ک مه‌تره‌ح بکه‌ین که خه‌ڵک له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی ته‌شکیلاته‌که‌مان بزانێ ئێمه چۆن بیر ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌م نووسراوه‌تان بۆ به زمانی فارسی بڵاو کرده‌وه؟ بۆ به کوردی بڵاوتان نه‌کرده‌وه؟
– ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئاشنایه‌تی ئێمه و ڕه‌فیقه‌کانمان له ئێران زیاتر به زمانی فارسییه تا کوردی. چونکه هه‌ده‌فی ئێمه‌ش ئه‌وه بوو که خه‌ڵکی غه‌یره کوردیش لێمان تێبگه‌ن. خه‌ڵکیش له کوردستانی ئێران هه‌م له فارسی تێَده‌گه‌ن و هه‌م له کوردییش. به‌ڵام خه‌ڵکی غه‌یره کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌تایبه‌ت چه‌پ له ئێران به فارسی لێمان تێده‌گا و هه‌ده‌فمان ئه‌وه بوو که ئه‌مه بگه‌یه‌نین به گوێی هه‌موو که‌سێک.
کاک ساعید، ئه‌م نامه‌یه که ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ده‌کرێ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران زۆر شپرزه‌یه؛ حیزبێکه که دیموکراسیی تێدا نییه، ساختاره‌که‌ی داخراو و سکتاریستی وێنا کراوه و زۆر شتی دیکه. ئێوه که به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی ئه‌م حیزبه ده‌که‌ن، چۆن تا ئێستا تێیدا ماونه‌ته‌وه؟
– هه‌روه‌ک گوتم، من خۆم ئامانجم ئه‌وه بوو که یه‌کێتیی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان به‌رنه‌ده‌م. هیچ حیزبێکیش په‌یدا ناکه‌ی که دوور بێ له که‌موکووڕی. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه تا ئه‌و کاته له باری فیکری و ئایدۆلۆژییه‌وه هه‌ست به جیاوازی نه‌که‌ین ده‌توانین له‌و حیزبه‌دا بمێنینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین نه‌زه‌راتی خۆمان مه‌تره‌ح بکه‌ین. چونکه ئێمه پێمان وایه مه‌جموعه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ماونه‌ته‌وه له حیزبی کۆمۆنیست‌دا و هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌و جه‌ریانه، هه‌موویان کۆمه‌ڵه‌ن. ئێمه پێویستمان به‌وه بوو که ئه‌و ڕه‌فیقانه‌ی ئێمه بزانن که ئێمه له‌پاڵ ده‌ست ئه‌وانین و ئامانجمان ئه‌وه نییه که شتێکی جیاواز دروست بکه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و جیاوازیانه ئه‌گه‌ر خزمه‌تێک به بزووتنه‌ه‌ی چه‌پ و کۆمۆنستی له کوردستان و ئێران نه‌کا ئیتر له ئامانجی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه. مانه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا زه‌ره‌ری نه‌داوه له ئێمه و زه‌ره‌ریشی نه‌داوه له کۆمه‌ڵه. به‌ڵکو پێمان وایه قازانجیشی کردووه.
تۆ ده‌ڵێی ئێمه نامانه‌وێ یه‌کێتیی چه‌پ و کۆمۆنیست تێک بده‌ین، پێـتوایه حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ده‌توانێ ئه‌و یه‌کێتییه پێک‌بێنێ؟
– ئه‌وه‌ی به ناوی حیزبی کۆمۆنیست له ئێران ناوی لێَده‌بردرێ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌یه. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وه‌ک ته‌شکیلات ته‌نیا کۆمه‌ڵه‌ی هه‌یه. هه‌موو کادره‌کانیشی ئه‌وانه‌ن که کۆمه‌ڵه‌ن.
ڕۆژی یه‌که‌میش که دامه‌زرا هه‌روا بوو؟
– ڕۆژی یه‌که‌م که کۆمه‌ڵه دامه‌زرا و ئه‌وه‌نده‌ی من دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ده‌ورانه بناسم هه‌مووی هه‌ر کۆمه‌ڵه بوون.
واته که‌سی غه‌یره کوردی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه؟
– له دامه‌زرێنه‌ران من ل