پێشه‌کی:
ئێمه، زیاتر له ۱۰۰ که‌س، به دوای ناکۆکییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و شه‌ر و تێکهه‌ڵچوونیان، که به‌مجۆره ئاکار و هه‌ڵسووکه‌وتی شۆڕشگێرانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تێدا خراوه‌ته ژیرپێ، ڕاگه‌یاندنێکمان ده‌کرد و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان، له دژی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته، ده‌ڕبری تا له‌وه زیاتر به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه، سۆسیالیزم، دێمۆکراسی، حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی و گشت ئه‌و ڕه‌نج و ئازارانه‌ی که له‌م ڕێگایه‌دا دراوه به فیرۆ نه‌درێت و ژێرپێ نه‌خرێت.
خالید سیاده‌ت، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، به‌دوای ده‌رچوونی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر، وتارێکی له‌ژیر ناوی " ئه‌وه پارێزگاری له پرێنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵه نیه" بڵاوکرده‌وه. هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێت، ڕووی قسه‌کانی له که‌سانێکه که چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش، واته له ساڵی ۲۰۰۰ به دوای کێشه‌کانی ناو حیزبی کۆمونیستی ئیران و جیایی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له‌م حیزبه، گروپێکیان پێکهینا بۆ یه‌کیه‌تیی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه، له ژیر ناوی کۆمه‌ڵه‌دا. ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌م گروپه‌یان پێکهێنا، بریتی بوون له مه‌لکه مسته‌فا سوڵتانی، یه‌حیا ده‌وه‌نداری، ڕه‌حمان ئه‌رغه‌وانی، داریوش نه‌ویدی، ئه‌حمه‌د به‌هرامی، محه‌مه‌د موهته‌دی و هاشم ڕه‌زایی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه، لێکۆلینه‌وه له جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌که که ده‌توانێت زه‌ره‌روزیانی گه‌وره به بناماکانی دێمۆکراسی و ڕه‌وتی پێشکه‌وتوو له کوردستان بگه‌یه‌نێت، که لێره‌دا باسی ده‌که‌م.
ڕه‌خنه‌گرتن و ڕه‌خنه‌گه‌ری بڤه‌یه؟!
خ.س له نوسراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت : " لێره‌دا ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئێوه هیچ باسێک له‌وه ناکه‌ن که ڕێبازی فیکری و سیاسیتان چیه. خۆتان وه‌کو ته‌نیا واریسان و حه‌قدارانی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناڵێن که چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه، پرۆژه‌تان چیه"
ئه‌م جۆره بۆچوون و بیرکردنه‌وه، حه‌ولده‌دات که به‌ر به هه‌موو بیر و بۆچوون و هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌گه‌رانه ببه‌ستێت له ژێرناوی ئه‌وه‌دا که " پرۆژه‌تان" چییه!؟ که‌س یان که‌سانێک، پێویسته که " پرۆژه" یه‌کیان هه‌بێت، جا ئه‌و کات مافی قسه‌کردن و ڕه‌خنه‌گرتنیان هه‌یه!!! ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌کیشیان نه‌بوو، ده‌بێ "ڕیبازی فیکری و سیاسی‌یان" باس بکه‌ن!!! ئه‌وه یانی تاکه‌که‌س حه‌تمه‌ن ده‌بێت له گروپێکی سیاسیی و یان ڕێکخراوێکی سیاسیی‌دا بێت جا ئه‌وکات مافی ڕه‌خنه‌گرتن و دووان له سیاسه‌تی ئه‌م و یان ئه‌و حیزبی هه‌یه!!. که ئه‌م جۆره بیرکردنه‌و‌ی خ.س رێکاورێک دژی " مافی ده‌ربڕینی بیروڕا و مافه سه‌ره‌تایییه‌کانه مرۆڤه" . ئه‌گینا قسه له پرۆژه و ڕێبازی سیاسی چییه؟! مافی ڕه‌خنه‌گرتنت نییه ئه‌گه‌ر پرۆژ‌ه‌ت نه‌بێت؟ مافی ڕه‌خنه‌گه‌رێت نییه، ئه‌گه‌ر ڕێبازی سیاسییه‌که‌ت وه‌ک به‌رنامه‌ی سیاسیی حیزبی به نووسراوه نه‌دابێته ده‌رێ؟
به‌رێز خ.س، که‌سێک لازم نییه، حه‌تمه‌ن کارگه‌ردانی فیلم و یان فیلمساز بێت جا ئه‌وکات مافی ڕه‌خنه‌گرتنی له فیلم هه‌بێت! که‌سێک لازم ناکات حه‌تمه‌ن ده‌بێ خاوه‌نی چه‌ند "پرۆژه" یان پروگرامی سیاسی بێت، جا ئه‌وکات مافی ته‌حلیل و لێکدانه‌وه‌ی سیاسی و یان ته‌فسیری سیاسی هه‌بێت؟ هه‌ر له‌و سوئیده‌ی که من و تۆی لێده‌ژین، خه‌ڵکانی زۆر له رۆژنامه‌کانی جۆراوجۆری ئه‌م ولاته‌دا نوسراوه ده‌نووسن و ڕه‌خنه له عه‌رش و قوڕش ده‌گرن، به‌ڵام که‌س لایان لێناکاته‌وه و پێیان ناڵێت کوا پرۆژه‌تان؟ کوا ڕێبازی سیاسییه‌که‌تان؟ ئه‌وانه هه‌موو بروبیانوو بۆ ته‌سککردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ڕه‌خنه‌گه‌رییه و هیچی‌تر. حیزبه‌که‌تان له‌مێژه ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه‌تان لێده‌گرن وه‌به‌ر شاڵاوی هێرش و جنێو داوه. ئه‌گه‌ر به دڵێکی ئاواڵه‌وه چاو‌ێک به نوسراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بخشێنین، ئه‌وه به ئاشکرا ده‌بیندرێت. هه‌ر له‌م نوسراوه‌دا خ.س ده‌ڵێت: " ئێوه له کاتوساتێکدا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵه که که‌مپه‌ینێک له دژی کۆمه‌له که‌وتوته ڕێ که سه‌ری به زۆر جێگای گومانه‌وه وه‌سڵه". لێر‌دایه، که ئێوه هه‌میشه ئه‌و کسانه‌ی که ڕه‌خنه‌تان لێده‌گرن، تۆمه‌تی گومانلێکراویی، تۆمه‌تی دۆژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و … لێده‌ده‌ن. سیاسه‌تی ئێوه له‌چه‌ند ساڵی رابوردوودا سوتاندنی چاک و خراپ به‌یه‌که‌وه بوو. بۆچی بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه، دوستتان به خۆتان نه‌هێشتووه. ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌که‌تان نایه‌ن و ته‌حریمی ده‌که‌ن، پرسیارێکه که خۆتان پێویسته لێی‌بکۆلنه‌وه و ولامی پێده‌نه‌وه و مه‌یخه‌نه ئه‌ستوی خه‌ڵکانی‌تر. سیاسه‌ته‌کان، هه‌ڵوێسته‌کان، دیپلۆماسی و کاری ڕێکخراوه‌یی ئێوه و و به‌شه‌کانی داپچڕاو له ئێوه، زۆر له تایبه‌تمه‌ندییه به‌ده‌ربه‌سته‌کانی کۆمه‌ڵه دووره و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌تان لێده‌گرن. بۆچی ئه‌وه‌تان له‌بیرچۆته‌وه، که له کۆمه‌له‌دا کۆبۆنه‌وه‌ی مانگانه و ڕه‌خنه‌گرتن له به‌ڕێوه‌به‌ری له خواره‌وه تا سه‌ره‌وه هه‌بوو. بۆچی ئه‌وه‌تان له‌بیرچۆته‌وه که کۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه‌کانی سیاسیی خۆی ڕه‌خنه‌ی له‌خۆ ده‌گه‌رت و شانازیشی پێوه ده‌کرد. به‌ڵام ئێوه وادیاره له ماوه‌ی ئه‌م ۸ ساڵه‌دا، هه‌ر خه‌رێکی کاری "خێر و سۆسیالیستی" بوون و ئێمه‌مانان خه‌ریکی کاری "شه‌ڕ" و " قه‌ڵسه‌گێران" له‌م و له‌و بووین؟؟!! ئه‌وه ڕه‌خنه‌گه‌رییه، یه‌کێک له‌و ڕیبازانه‌یه، که ده‌بێت به شێوازێکی پێشکه‌وتووانه، زیندوو کرێته‌وه.
کێیه تووی نه‌فره‌ت ده‌پژێنێت؟
خ.س له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌نووسێت که : " پێتان وانیه پرێنسیپی شوڕشگێرانه ده‌خوازی که له جیاتی دوبه‌ره‌کایه‌تی زیاد کردن و تۆوی نه‌فره‌ت پژاندن، بیر له یه‌کگرتویی و نزیک بونه‌وه بکه‌نه‌وه. له جیاتی بێ هومێدی و ڕه‌شبینی و بێ ئاسۆیی، مژده‌ی هیوا و گه‌رمی و ڕزگاری بده‌ن."
به‌ڕاستی دونیایه‌کی سه‌یره، ئێوه که خۆتان، به‌و سیاسه‌ت و ڕێبازه جوانانه‌تان، خوڵقێنه‌ری ئه‌م چه‌ندبه‌ره‌کایه‌تییه‌ن و تووی نه‌فره‌ت ده‌چینن به‌لام، ئه‌رکی یه‌کگرتوویی و نزیکبوونه‌وه‌که ده‌خنه سه‌رشانی ئێمه‌مانانێک" که پرۆژه‌یه‌کمان نییه و له ساحله‌کانی ئورووپا خه‌ریکی خۆشرابواردنی