هوتافکیَشانه‌که‌ی سلیمانی رِه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌رِی نیَوان دوو بزوتنه‌ویه‌!

له‌ رِواله‌تدا چه‌ند گه‌نجیَکی بیَکاری شارو چه‌ند ده‌ستفرۆشیکی قه‌راغ شه‌قامه‌کان له‌ چله‌ی گه‌رمی هاوینداو به‌ زمانی به‌رِۆژوه‌وه‌ هه‌رچی بای سکیانه‌ به‌هوتافکیشان خالیانکردوه‌‌ به‌سه‌ر کچیکی نیمچه‌ قول رِوتداو په‌لکیَشیانکرد به‌رده‌م دادگای سنووربه‌زاندنی داب و نه‌ریته‌کان و سه‌وابته‌کانی ئیسلام، بۆیه‌ له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بیَت ئه‌و دیوه‌زمه‌بیت له‌سه‌ر سنگی نیوه‌ی کۆمه‌ل مۆلبخوات و بتوقینیت، که‌ ره‌نگه‌ تائیسته‌ش هیشتا قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر فه‌توای تیرۆری که‌س نه‌بیت و پیویست ’’به‌هیچ هاتوهاورایک نه‌کات’’. به‌لام له‌ رِاستیدا هیَماکانی پشت ئه‌م نماییشه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی کیشمه‌کشیکی گه‌لیک گه‌وره‌تری نیوان بزوتنه‌وه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆی کوردستانه‌و له‌ خویندنه‌وه‌ی‌ روکه‌شیانه‌ی سه‌رشه‌قام و نیو مه‌حفه‌لی رۆشنبیرانی بندیوار گه‌لیک مه‌ترسیدارترو ئامانجدارتره‌! ادامه‌ی خواندن

په‌ره‌یه‌ک له‌ بیره‌وه‌ر‌یه‌کانی زیندان و یادی دوو ئینسانی شیوعی جه‌ربه‌زه‌

په‌ره‌یه‌ک له‌ بیره‌وه‌ر‌یه‌کانی زیندان و یادی دوو ئینسانی شیوعی جه‌ربه‌زه‌
محەی مەلا کەمال و صدیق عەبه ‌تاپڕ له ‌بیرمه‌که‌ن!
به‌هادین حاجی به‌کری دارتاش، ناسراو به‌ (رِیَبوار عارف) ادامه‌ی خواندن

کازیوە ساڵح: کردارتان هەبیت لە هەشتی مارسدا وەرزش بکەن !؟

کازیوە ساڵح: کردارتان هەبیت لە هەشتی مارسدا وەرزش بکەن !؟

بەریز کازیوە ساڵح بابەتیکی نووسیوە بەناونیشانی ( با ئەم (٨ی مارس)ە کردار بنوێن نەک تەنها قسە.)، پاش خوێندنەوەی بەدەر لەویستی وشیارانەی خۆم جاریکتر گەرامەوە سەر دیری یەکەم وناونیشانی بابەتەکەو ناوی نووسەر پیکەوە سەرنجیان بەلای خۆیاندا ڕاکیشام، وەک ئەوەی کە بروا بەچاوی خۆم نەکەم و حەزنەکەم ئەم بابەتە بەناوی کازیوە ساڵح)ەوە بێت تیاڕامام.  ئاخەر گومانم نیە لەوەی کازیوە ساڵح وەک نووسەری دەیان وتارو بابەتی هەیەو…ناویکی ئاشنایەو دەکرا چاوەروانیەکی لێبکرێت. بەلام کاتیک کە ئەم نووسینەم خویندەوە هەستمکرد کە شیاوترین ووشە ئەوەیە کە بلێم بەداخەوە! ادامه‌ی خواندن

کۆبانی و کؤمؤنیستەکان؛ وەلامیَک بە هاورِێ سامان کریم

 رِیێبوار عارف:

هاورێم سامان کریم لەم ڕۆژانەدا بابەتێکی بەناونیشانی (داعش و کۆبانی و گەشەی ناسیونالیزم ! ) نووسیوە کە ناکرێت بەدەلیلی هاوسەنگەربوون چاو لە ڕونگەیەکی نادرست و میتۆلۆژیەکی پاسیفیستانە بنووقینین. بۆیە لەپاڵ چاوگێرانەوەیەکی کورت بە نوسینەکەیدا، بۆچوونەکانی خۆم لەمبارەوە بەیان بکەم. ادامه‌ی خواندن