آرشيو مطالب سايت آزادى بيان

www.azadi-b.com

آرشيو مطالب سايت آزادى بيان

لە پەراویزی فیلیمیکی دۆکیومەنتاری، مندال قوربانیە گەورەکەیە!

لە پەراویزی فیلیمیکی دۆکیومەنتاری، مندال قوربانیە گەورەکەیە!

لەم ڕۆژانەدا کەنالی یەکی تەلفزیونی فینلاند فلیمێکی دۆکیومەنتاری بەناوی(ئەو بەزووی دێتەوە) بلاوکردەوە، کە کارکتەری فلیمەکە باوکی مندالیکی رفینراوبوو بەناوی (هێژا سادق)ەوە. بەدەر لەوەی زۆرێک لە خوێنەرانی ئەم بابەتە فلیمەکەیان نەدیوە، بەلام ئەوەی کە بەلای منەوە گرنگ کە ئاوریکی لی بدەینەوە خستنە رووی کۆدەکانی پشت ئەم فلیمە و ماف وجیگەوریگەی مندال لە حالەتی لێکترازان و جیابوونەوەی دایک و باوکە، نەک بەدواچوون و تاوتوی کردنی چۆنیەتی فیلیمەکە. بەتایبەت ئەوەی لێرەدا گرنگە ناوەرۆکی فلیمەکە باس ڕووداوێک دەکات کە بەرادەیەکی بەرچاو بەرۆکی بە کۆمەلگای ئێمە گرتووە، بەدیاریکراویش ئەو حالەت و خێزانانەی کە لە ئەوروپا ژیان بەسەردەبەن، بۆیە بە گرنگم زانی لێرەدا قسەیەکی لەسەربکەین. ادامه‌ی خواندن

تجربه ایى که نباید فراموش کرد(مطلب به زبان کردى)

ئەزمونێک کە نابێت بازبدەین بەسەریدا!

هەڕەشەی تیرۆرو پەلاماردانی نووسەران و هەڵسوڕاوانی سیاسی لە کوردستاندا تەمەنێکی درێژو پڕکارەساتی لەپشت سەرناوە. ئەوەی لەم ڕۆژانەدا تەنیا هەڕەشە لەقەڵەمێک و سڕینەوەی ناوی کەسایەتیەک نەبوو کە سالەهایە لەسەنگەری بەرنگاری ئازادی بەیاندایە، بەلکو هەڕەشەیەکی یەکجار مەترسیدارترو فراوانترە کە دەیەویت تەنانەت لەو دنیا مەجازیەشدا کە ئێمە دەماوێت تێدا بیروڕای خۆمان دەبرین هەڕەشەکان گەورەترو مەترسیەکان زۆرزیاتربکات! بۆیە ئیتر پەیکار عوسمان نەیتوانی خۆی و دۆخەکە بە غافلگیری بسپێرێت، ئیدی ئیستێک بووە ئیزگەی هەلوێستەیەک، چونکە پەیکار دلنیابوو ئەگەر جەستەو گیانیشی هیخۆی بێت ئەوا قەڵەمەکەی مۆلکی تەنیا خۆی نیەو بەشێک لەسەرمایەی هەموومانە بۆیە ناکرێت یاری بەچارەنووسی بکات و ئاسان ڕێگە بدات کەملی لەو شمشێرە خوێناویە بگەوزێنێت کەهەڕەشە لەهەموومان دەکات! ادامه‌ی خواندن

هەلویستەیەک لە پەروایزی باسەکانی هاورێ یان( رحمان حسینزادە و ریبوار ئەحەمەد)دا

لێدانی مۆسل لێکدانەوەو هەلویستگیری جیاواز لە ئاستی جیهانی و ناوچەو لەنیوان جەمسەربەندیە جیاوازەکان، لەنیوان حزب و حکومەت ولایەنە بەرپرسەکان لێکەوتەوە. هاوکات پرشکی ئەم دۆخە بەهەمان شێوە لەنێوان چەپ و کۆمۆنیستەکانیشدا لێکدانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. جیاوازیەکی سەرەکی کە هەیە هەڵوێستگیری تەواوی حزب و حکومەت و ڕەوتە بۆژوا مەزهەبیەکان بە ئامانجی هێزگرتن و بەهرەبەرداربوونە لەم رووداو کارەساتە. بەلام بەداخەوە لەنیو بەشێک لەکۆمۆنیستەکان ئەم هەلوێستگریە بووە مایەی خۆکوتانەوەو چوونەوە نێوخۆو سەرکۆنەکردنی یەکتربوو. گوایە ئەوەی یەکجار گرنگە شەفافیەتی نەزەری و ئایدلۆژی هەلویستگیریە، نەک بەرهەمهیًنانی پراتیکێکی سیاسی کەتیًدا بتوانریًت هەنگاویًک بنریًت کە کۆمۆنیزمیش بچیتە نیو هاوکیشەکەوەو تیدا هێزوەرگریت. ادامه‌ی خواندن

از توهین به مردم کردستان دست بردارید!(مطلب به زبان کردى)

ئەم سوکایەتیە بەخەڵکی کوردستان ڕاگرن!

دوابەدوای بانگەوازی دەستەی نارەزایەتی خەڵکو فراوان بوونەوەی نارەزایەتیەکانی مامۆستایان‌و فەرمابەران‌و خەلکی ئازادیخوازی کوردستان، ادامه‌ی خواندن