خه ڵکی کوردستانی عێراق پێویستی به به شداری له گاڵته جاری هه ڵبژاردنی ئوکتوبر نییه!

خه ڵکی کوردستانی عێراق پێویستی به به شداری له گاڵته جاری هه ڵبژاردنی ئوکتوبر نییه!

ناسر بابامیری 

کرێکاران و زه حمه تکێشان و خه ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

هه موو شارۆماند و دانیشتوانی شار و گونده کانی کوردستان، جێی خۆیه تی له م دۆخه دژوار و ئاسته مه ی ئێستادا، که ده سه ڵاتداریه تی سه ره رۆیانه ی ناسیونالیستی کورد به سه ریدا سه پاندوون، خۆ ته یار که ن و بچنه به ر ده م ئه زموونیکی به نرخی  مێژووی تر. ئه ویش نه له رێگای به شداری له پارڵمان و ده نگ دان به ئه م یان ئه و لیست، به ڵکوو له رێگای به شداری نه کردن  به هێزی جه ماوه ری و پشت به ستن به هاتنه مه یدانی خۆیان که زۆرینه ی هه ر زۆری کۆمه ڵگان بو داماڵین و راماڵینی ئه م ده سه ڵاته. ده سه ڵاتێکی له چه شنی رژیمی به عس که چه ند ده یه ی ده ستی به سه ر هه موو داهات و جومگه کانی ئابووری و ژیانی کومه ڵانی خه ڵکدا گرتووه. به تایبه ت که خه لکی کوردستانی عیراق ئه زمونێکی گه لێک به نرخ و پر ده سکه وتی له خه بات به دژی رژیمی به عسی تومار کردووه، له وانه ئاخێزی جه ماوه ری سالی ۹۱ ی زاینی، و ده رس وه رگرتن له وانه کانی ئه م رووداوه، که چون هێزه کانی به عسی به خۆراگریکی که م وینه له کوردستان راماڵێ. بویه ئه م هێزه برینه ی کرێکارانی و خه ڵکی زه حمه تکێش، ده توانی له م دوخه  ناهه مواری ئێستاشدا و به تایبه ت پاش پشت سه رنانی ئه زموونی گه لێک تاڵ و ئه زمه ی قووڵ که ده سه لاتدارانی پارتی دێموکرات و یه کیه تی نیشتمانی و ئامۆزا نه ته وه یی و ئاینیه کانی به شدار له ده سه ڵاتداری له به ناو «حکومه تی هه ریمی کوردستان» تا به ئه مرو به سه ری هێناون، رێگا نه دان دیسان به شیعار و به ڵێنی پر و پووچ و درۆینه ی ئه م حزبانه، جه ماوه ری خه ڵک فریو بدرێت. و به ته واوی هێزه وه بانگه شه ی خه ڵک بۆ چون به ر ده نگدان به گاڵته جاری پارلمان له قاو بده ن. و پشت به هێزی له بن نه هاتووی خویان یه ک جار بو هه میشه کۆتایی به م ده سه ڵاتداریه تیه که پشتی به وڵاتانی دواکه وتوویی ناوچه که و هێزی رۆژئاوایه کان به ستووه بهێنین!  ده سه ڵاتێک که چه ند ده یه، جگه له په ره پێدانی بێکاری و گرانی و بێ داهاتی، و وزه و ت کردنی هه ر چه شنه ئازادێک له خه ڵک ته نانه ت له لێدانی ریکسختنه کانی کرێکاری و کومونیستی یه کان ده ورانی به عسیش کۆتا نه هاتووه به لکوو له کوشتنی کومونیسته کان و رۆژنامه وان، و ژنانی پیشکه وتوو و رچه شکین و به گوله وڵامدانه وه و کوت و به ند کردنی کرێکارانیش سڵی نه کردووه و ده ستی نه پاراستووه. دروست کردنی دۆزه خیک به پانایی ته واوی شار و شارۆچکه و گونده کانی کوردستان بو خه ڵکێک که  به ر له دابه زینی هێزی پیشمه رگه ی یه کیه تی و پارتی، به نهێنی له شار و شارۆچکه کان رێکسختنی دروست کرد بوو، و دواتر له گرتنه وه ی شار و گونده کانی کوردستان به ر له وه پێشمه رگه له شاخه وه دابه زێته ناو شار، ده ور و نه خشی کارگه ریان گێرا، تا لێدان و پاکتاو کردنی موخالفینی سیاسی و ته نانه هێرش کردنه سه ر ده فته ر و بنکه کانیان و  شکاندنی شکۆی روحیه ی به ره نگاریان. تا رێگادان به هێزی ده رکه ی بۆ ده ستێوه ردان له کار و باری نێوخۆی کۆمه ڵگا و رێگادانیان تا ئاستێک که دوو رژیمی فاشیستی تورکیه و ئێران بتوانن ئه و هه ریمه بکه نه مۆڵگه ی هێزه تروریستی و ئه منیه کانی خۆیان، و ته نانه ت ببنه هه ره شه و مه ترسی گه وره بو سه ر ئه منیه ت و ئاسایشی خه ڵکی سیاسی کار و په نابه ران له خاکی کوردستانی عێراقدا.  

خه ڵکی کوردستانی عێراق کاتێک له ئاخێزی جه ماوره ری ساڵی ۹۱ و پاش شه ری که نداو، یه که یه که شاره کانی کوردستانی به هێزی خۆی گرته وه، هه ر له رانیه هه تا قه ڵا دزێ، تا ده گاته شوینه کانی تر. هه زاران گیانفه دایی بو کرد، به لام مخابن بورژوازی کورد له پێناو به رژە وه ندی و قازانج به رە ستی خۆیدا، بوو به شه ریکی بورژوازی ناوچه که و زل هێزانی جیهانی . هێزه کانی پارتی دێموکرات و یه کیه تی نیشتمانی و ئامۆزاکانیان به خێرایی که وتنه ژێر کارگه ری هێزی هاوپه یمانان و به پشتیوانی ماڵی و پاره و پر چه ک کردنی هێزی چه کداری ئه م لایه نانه، و به زۆر و ملهوری هێزی ئه مریکی و روژئاوایه کان سوار سه ری ئه و ئه زموونه گه وره بوون و له باریان برد. 

پاشان که ئامریکا له ساڵی ۲۰۰۳ به هیزی نیزامی هێرشی کرده سه ر رژیم به عس و عێراقی به زۆری موشکباران له ژێر ناوی “شه ری له دژی ترور و هێنانی دێموکراسی داگیر کرد، ئه م ده سه ڵاتداریه تی ئه حزابی ناسیونالیستی کورد، به سه د قاتی پێشوو، مه یدان بو رم بازێنی ئه م ده سه ڵاتداریه ی ناسیونالیزم کورد فراوانتر کرده وه. ده سه ڵات رۆژ به رۆژ ژیانی خه ڵکی زیاتر و زیاتر به بارمته گرت و هێزی چینی کریکار و زه حمه تکێشی کۆمه ڵگای کوردستان که زۆرینه ی هه ر زۆری کۆمه ڵگا بوون زیاتر له جاران خرانه په راوێزه وه و گوشار و لێدانی رێکخستنه کانیان له وانه شۆرا و نیقابه کرێکاری له شار و شارۆچکه کان و ته نانه ت یه کیه تی فه لا و جوتیارانی دێهاته کانیش زیاتر و زیاتر له گه ڵ مه ترسی هێزی سه رکوتگه ری ئه م هه رێمه رووبه روو بوون.

هه ر ئه و هێزه خۆراگره هێرشی کرده سه ر ئه منه سووره که ی سولێمانیه که دواین سه نگه ری به عس له و هه ریمه و له شاری سولێمانی بوو، و پاش شه ر و پیکدادانیکی چه ند شه وانه رۆژی قورس هێزه به عسی تێک شکاند، زۆری نه خایاند که وته به په لاماری هێزی گوێ له مستی ده سه ڵاتدارانی ناسیونالیزمی کورد. و کوردستانیان لێ کرا به گۆره پانی مه رگ و کاره سات. 

چینی کرێکار و خه ڵکی به ش مه ینه ت که هیچ کات ژیانێکی حه ساوه ی نه بووه و رێکسختنه کانیشی که وتووه ته به ر شاڵاوی ئه م هێزه کونه په ره ستانه و ناره زایه تیه کانیان، له تاسلوجه تا سلێمانی، له که رکوک تا هه ولێر و قه ڵادزێ و رانیه تا شار و گوندە کان، به گوله و زیندان و ئه شکه نجه و ئازار وڵام درایه وه. هه ر وەها ناره زایه تی به شه جیاجیاکانی کۆمه ڵگا به شێوه ی جۆراواجۆر که وتونه ته به په لاما و سووکایه تی ده سه ڵاتداران. ژن و منال له م هه رێمه دا، سه ره تایی ترین مافه کانیان له لایه ن ده سه ڵاته وه، ژێر پێ نراوه و ژێر پی ده نرێت. ناره زایه تیه کانیان به رانبه ر به م دۆزخه ش به هه ره شه و مه ترسی گه ورتر وڵام وه رده گرێت. سێ ده یه زیاتره به شێکی به رچاو له م خه ڵکه بی داهاته، به تایبه ت لاوان بو دابین کردنی داهاتووێکی هیوا به خش، رێگای پر مه ترسی چون بو وڵاته ئوروپیه کان ده گرنه به ر، که هێندێکیان به سلامه ت ده رباز بوون، هه ر چه نده گیرسانه وه یان له و وڵاتانه ش له گه ڵ گه لێک که ند و له ند و ئه زمه ی په نابه ری و یاسایی دژه مهاجر رووبه رووه، و به شێکیش له کاره ساتی ئاوه کانی ده ریا و ئوقیانووسه کاندا به داخه وه نوقم ده بن، یان بی سه ر و شوین تێدا ده چن. و به شێکیش له رووی بی دره تانی ده گه رێنه وه بۆ کوردستانی به دوزه خ کراو .ئه مانه ته نیا گۆشه ێکی بچووک و چه ند فکته له ژیانی کاره ساتباری زیاتر له سی ده یه ی خه ڵکی به گیان هاتووی ئه م ده فه رانه. 

بۆیه جێگای خۆیه تی خه ڵکی کوردستانی عێراق له م گاڵته جاری به ناو هه ڵبژاردنه دا نه ته نیا به شدار نه بێت، به ڵکو پشت به هێزی به رینی خۆیی ببه ستێت بۆ به دە سته وە گرتنی دە سه ڵاتی سیاسی. به ردی بناخه و هه نگاوی یه که م، دیساونه سه رپێخستنی رێکخستنه کانه، به تایبه ت به شێوە ێکی یه کگرتووانه تا بتوانن به پێی گورانی ته رازووی هێز ئێرادە بکه ن بۆ گۆرانی بنچینه یی ئه م دۆزه خه ی تێکه وتوون. پشت به هێزی چینایه تی و سیاسی کومه ڵانی به رینی خه ڵکی کرێکار و زه حمه تکێش ببه ستن، تا ئه و هێزانه ی زیاتر له سێ ده یه یه ژیانیانی به بارمته گرتووه له که متر له چه ند شه و رۆژدا رابماڵن و بتوانن شکستیان پێ بهێنن. هه ر ئه وەندە ئێوە هه وڵه کانتان بۆ وە گه ر خستنه وە ی شۆراکانی شوێنی کار و ژیان له کارگا و بیمارستان و زانکۆ و گه رە کانی شار و شارۆچکه و دێهاته کان که م تا زۆر دە ست پێ بکات، دلنیا بن خه ڵکیک که هیچی نییه بۆ له دە ستدان، دێن له رێکخراوەکانتاندا به شداری چالاکانه ده که ن. ئه وان چاوە رێی هێزێک و بزووتنه وێکی پێشکه وتووخوازن که نیشان بدات ژیانی پر ئه زمه ی ئێستایان به ئاقارێکی شیاوی مروڤایه تیدا دە بات، و ئاسۆی دوا رۆژیان پی نیشاندە دا که خۆیان داهێنه ر و به رێوە به ری ئه ر ک و کار و ژیانیانن. 

کۆمه ڵانی خه ڵی کوردستان هه ر له یه که م هه نگاودا، دە توانن شان به شانی کرێکاران و زه حمه تکێشانی وشیار و کومونیسته کانی کوردستان له ریکخستنه کاندا به شدار بن تا به خۆ پیشاندانی به رین و مانگرتنی به رینی ملیونی شانۆی گالته جاری هه لبژاردنی داهاتوویان لێ بکه ن به هه رە سێکی گه ورە، و بیکه نه ئه زموون و دە سکه وت بۆ سه ر که وتنی زیاتر و کۆتایی هێنانی یه کجاری  دە سه لاتداریه تی ناسیونالیزم کورد.  ئیوه ده توانن ببنه پێشه نگ و رچه شکێن و ته نانه کاریگه ری دانێن له سه ر سه فی پیشکه وتووخواز و به رابه ری ته ڵه ب له به شه کانی تری عێراقیش به جۆرێک که ئه وانیش به و ئاخێزه ی ئێوه پێوه ست بن. ئێوه له کوردستان ده سه ڵاتداریه تی ناسیونالیزم و بورژوازی کورد بکێشنه خوارێ، و ئه وانیش ده سه ڵاتی رژیمی ناوه ندی له عێراق له گۆر بنێنن. 

۳۰.۰۹.۲۰۲۴


Google Translate