اطلاعيه بمناسبت درگذشت رفيق بهرام رضايى

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات
به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ بەهرام ڕەزایی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بوین کە هاوڕێ بەهرام ڕەزایی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، مالئاوایی لە ژیان کرد.
لە گەڵ سەرهەڵدانی شۆرشی ساڵی ۱۹۷۹ لە ئێران، هاوڕێ بەهرام ژیانی سیاسی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێ دا و بۆ چەندین ساڵ دڵسۆزانە و لێبڕاوانە لە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا خەباتی کرد و بوو بە سیمایەکی ناسراوی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە. هاوکات، لەو ساڵانەدا چەندین بەرپرسایەتی و ئەرکی تایبەتی تەشکیلاتی خرایە ئەستۆی کە دلسۆزانە بەرەو پێشی بردن.
وێڕای پێزانینی خۆمان بۆ خەبات و تێکۆشانی هاوڕێ بەهرام ڕەزایی لە نێو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا، یادی بەرز ڕادەگرین و سەرەخۆشی دەکەین لە سەرجەم بنەماڵەی ئازیزی و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.
نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
۲۰ ئوکتۆبری ۲۰۲۱
Print Friendly, PDF & Email

Google Translate