عوسمان حاجی مارف

داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا

داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا عوسمانی حاجی مارف ئەنقەرە بەهەمان ئەو ئاستەی لەبەرامبەر سوریادا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، هەوڵدەدات بە قەبارەیەکی بەرفراوانتر کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراقدا بسەپێنێت.  ئەم هەڵکشانە زیادەڕەویە لە سیاسەت و نەخشەی ئەردۆغاندا، بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گەورەیە، کە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە لە پەکەکە پاکبکاتەوە. هەرچەندە ئامانجی ئەم داگیرکاریەی ئێستای تورکیا بۆ سەر هەندێ ...

ادامه مطلب »

بارزانی لە واشنتون

بارزانی لە واشنتۆن عوسمانی حاجی مارف سەردانەکەی مەسرور بارزانی، بۆ ئەمەریکا بە پشتبەستن بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمیە، کە لە ئیدارەی جۆ بایدن وەریگرتبوو، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای ئەمەریکایە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە پەیوەندیەکانی واشنتۆن لەگەڵ بەغدا، ئاماژەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکایە بۆ ناوچەکە، هەروەها مامەڵەی ئیدارەی بایدنە دەربارەی فشارەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی لەسەر هەرێم، بەڵام بایدن بۆ ...

ادامه مطلب »

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق عوسمانی حاجی مارف لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە، پەیوەندیەکانی ئەمریکاو عێراق وەرچەرخانێکی ئاڵۆزتری بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی هێزە میلیشیا عێراقیەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، وەک حزبوڵای عێراقی، زیاتر لە ١٧٠ هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە لە عێراق و سوریا جێگیرن، بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکی مەودا کورت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. جگە لەوەی حزبوڵا بەناوی پشتیوانیکردن لەغەزەو ...

ادامه مطلب »

کێشەکانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک

کێشەکانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک عوسمانی حاجی مارف کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەپەیوەند بە پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە، تائێستا ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامێکی ڕۆشنی یەکلاییکەرەوە نەکراوە، لە دانوسانەکاندا یەکێتی وەها نیشان ئەدات کە لەوبارەیەوە بەڕوی هەموو لایەنەکاندا دەرگای کراوەیە، بەڵام دەیانەوێت لەگەڵ پارتیدا خۆیان بەنزیکتر نیشان بدەن تا لەگەڵ لایەنەکانی تری بەشدار لە ئەنجومەنی پارێزگادا، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو ...

ادامه مطلب »

عێراق گۆڕەپانی گەمەی هاوبەشی ئەمریکاو ئێرانە!

عێراق گۆڕەپانی گەمەی هاوبەشی ئەمریکاو ئێرانە! عوسمان حاجی مارف عێراق نەک شوێنێکی ستراتیژی گرنگ و تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دابینکردوە، بەڵکو بەهۆی ئەو سامانەی لەڕێگەی ئەو هێزە میلیشایانەی کە سەربەخۆیەتی و کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقیان کردوە، ئێران گەورەترین سودیان لێ بەدەست دەهێنێت، بەمشێوەیەش سەرچاوەی توانا داراییەکانی بۆ دابیندەکات، تاڕادەیەک قەرەبوی سزا ئابوریەکانی ئەمریکای پێدەکاتەوە. پرۆژەی فراوانخوازی ئێران، ڕەهەندێکی جوگرافی نوێ ...

ادامه مطلب »

جەنجاڵی هەڵبژاردنی سەراسەری هەرێم

جەنجاڵی هەڵبژاردنی سەراسەری هەرێم عوسمانی حاجی مارف چەندین ساڵە هێزە قەومی و ئیسلامی و تائفیە میلیشیاکانی عێراق بەهەر جەردەیی و تاڵانچێتیەک کردویانە و دەیکەن و حکومەتیان بەڕێوە بردوە، لەهەمانکاتدا بە بەکارهێنانی دروشمی نیشتمان پەروەری و بانگەشەی وەهمی دینی و چەواشەکارانە کە خەڵکی ماندوکردوە، کاریگەریەکی تەواویان لەسەر توندکردنەوەی دۆخێکی تەواو نالەبار داناوەو ناجێگیری سیاسیان پەرە پێداوەو عێراقیان بەرەو کارەسات بردوە. هەڵبەتە ...

ادامه مطلب »

دەوڵەت وەک سەرچاوەیەک بۆ نەبونی ئاسایش

دەوڵەت وەک سەرچاوەیەک بۆ نەبونی ئاسایش عوسمانی حاجی مارف لە هەر شوێنێ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری بکرێت و ناجێگیری ببێتە واقعیەتی بەردەوامی ژیانی هاوڵاتیان، دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەی تەواو بە دەوڵەت و دامودەزگاکانی، یان بەشێوازێكی تر ئەتوانین بڵێین هەمان ئەو دامودەزگایانەی ئەو دەوڵەتە، بەشێکی هەڵسوڕاو دەبن لە خولقاندنی مەترسی و نائەمنی لەسەر هاوڵاتیان. بەدوای ڕوخانی حکومەتی بەعسی ناسیۆنالست، ئەو ...

ادامه مطلب »

مەترسی درۆن لەسەر هەولێر

مەترسی درۆن لەسەر هەولێر عوسمانی حاجی مارف لەڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شەوی ١/١/٢٠٢٤، نزیکەی کاتژمێر ۱۱:۴۵ خولەکی پاشنیوەڕۆ، یەکێک لە بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە ناحیەی سەڵاحادین لە هەولێر، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەریان. حکومەتی هەولێر “حکومەتی فیدراڵی” بە بەرپرسیار دەزانی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بۆ سەر هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای هەولێر، هەروەها دەڵێن لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە پارەدار ...

ادامه مطلب »

ڕیسوایی و بنبەستی ئەمریکا و ئیسرائیل

ڕیسوایی و بنبەستی ئەمریکا و ئیسرائیل عوسمانی حاجی مارف غەززە تەواوی ململانێی چەند ساڵەی فەلەستین و ئیسرائیلی لەخۆگرت، تیشکی خستەسەر ئەو دژایەتیە بنەڕەتیەی دەوڵەتی ئیسرائیل کە لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا هەیەتی. پاکتاوکردنی دانیشتوانی غەززە بووە زیاترکردنەوەو نیشاندانی دڕندەیی و فاشیزمی ئیسرائیل لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا. لەدوای هێرشی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر شارۆچکەو بنکە سەربازیەکانی باشووری ئیسرائیل، هەڵوێست و ...

ادامه مطلب »

پاش دە ساڵ، هەڵبژاردنێک بە نەعرەتەی قەومی

پاش دە ساڵ، هەڵبژاردنێک بە نەعرەتەی قەومی عوسمانی حاجی مارف ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران جار لەگەڵ جار زۆر کەمتربۆتەوە، گەر بەشداری بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە لەساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا ڕێژەی بەشداربوانی بەرێژەی %٨٠ بوبێت!، دەبینین ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ لە %٣٠ کەمتر، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای ...

ادامه مطلب »

ڕۆلی ئيران لە هەلبژاردنی ١٨/١٢دا

ڕۆڵی ئێران لە هەڵبژاردنی ١٨/١٢دا عوسمانی حاجی مارف ڕۆژی ١٨ی کانونی یەکەم، بۆ یەکەم جار لە ماوەی دە ساڵدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ڕێژەیەکی کەم لە دەنگدەرانی عێراقی چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام ئەتوانین بڵێین ئەم دەنگدانە یاریەکی سیاسی و ڕێگەیەک بو، تا لایەنەکانی دەسەڵات و کوتلەکانی هاوپەیمانی شیعەو لەگەڵیاندا کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ زیاتر چەسپاندن و بەهێزکردنی باڵادەستیانە بەسەر ...

ادامه مطلب »

پيگەی هەريم لە ناوەندبونەوەی عيراقدا

پێگەی هەرێم لە ناوەندبونەوەی عێراقدا عوسمانی حاجی مارف حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتداری هیزە شیعەکان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ ناوەندکردنەوەی دەسەڵات، لە یەکەم هەنگاویدا هەناردەکردنی نەوتی لە حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان قەدەغەکرد. دواترلە رێگەی بریاری دادگای باڵای فیدراڵیەوە پەرلەمانەکەشیانی هەڵوەشانەوە، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە توانایی هەرێم بۆ بەرگەگرتن و پاراستنی خۆیان لەو دۆخە دەربڕیوەو هێمای بۆ ئەوە کردوە کە ...

ادامه مطلب »

چەند هەنگاوێک لە راستای ململانێی جەمسەرەکاندا، بە قازانجی چین و رووسیا

چەند هەنگاوێک لە راستای ململانێی جەمسەرەکاندا، بە قازانجی چین و رووسیا عوسمانی حاجی مارف ئەوەی لەشەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا دەگوزەرێ، واشنتۆنی خستۆتەبەردەم ستراتیژێکی نارۆشن بەرامبەر بە ئۆکرانیادا. هەموو پێوەرەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئۆکرانیا توانای پێشکەوتنی لە شەڕەکەدا لەدەستداوە، بەو پێیەی تواناکانی نزیکە لە نەبوون، ئومێدی سەرکەوتن تەواو لە تاریکیدایە بۆ ئۆکرانیا. هەربۆیە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا، ئیتر  ئەو جۆش و ...

ادامه مطلب »

دادگای بالای فیدرالی ئامرازی دەستی لایەنيکی سیاسیە

دادگای باڵای فیدراڵی ئامرازی دەستی لایەنێکی سیاسیە عوسمانی حاجی مارف ڕۆژی ۱۴ی نۆڤەمبەر دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جەنجاڵیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک بڕیاری سکاڵایەکی لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، لە کۆتایدا بڕیاریدا ئەندامێتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی یاسادانان هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەر ئەم بریارەشدا فرسەتی هیچ تانەدانی  بۆ حەلبوسی نەهێشتەوە. دەمەزراندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، بەو ...

ادامه مطلب »

لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین

لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین عوسمانی حاجی مارف ڕۆژئاواو ئەمریکا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانیان، پێشوازی بێشەرمانەو تەواویان لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد، بەمەش بزماری کوشندەیان لەو نەزمە جیهانیەی دوای کۆتایی بلۆکی ڕۆژهەڵات بانگەوازی بۆ دەکەن داکوتا، تەنانەت پێش شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، نەزمی ئێستای جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا گەشتی داڕمانی خۆی دەستپێکردبوو. لە نێوان شەڕی ئۆکرانیا و دەستدرێژی ...

ادامه مطلب »

ئەو سیاسەتەی لەپشت گۆشەگیرکردنی حەلبوسیەوەیە!

ئەو سیاسەتەی لەپشت گۆشەگیرکردنی حەلبوسیەوەیە! عوسمانی حاجی مارف  بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، سێبەرێک دەخاتە سەر دیمەنی سیاسی لە عێراقدا، کە دەرگای ئەگەری گۆڕانکاری ئاڵۆز لەبارەی ئایندەی حکومەت و هێزو لایەنە سیاسیەکان و لەهەمانکاتدا پرسیاری لەسەر ڕەوتە سیاسیەکانی عێراق وروژاندوە، بەتایبەتی ئەو هەوڵدانەیە کە بۆ جێگیرکردنی باڵا دەستی هێزی “چوارچێوەی هەماهەنگی”  لە ...

ادامه مطلب »

ئیسرائیل ناچار بە ئاگربەست بوو

ئیسرائیل ناچار بە ئاگربەست بوو عوسمانی حاجی مارف ئەم ئاگربەستەی ئیسرائیل پێشوازی لێکرد، کە لە ماوەی چوار ڕۆژدا پەنجا دیلی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادبوبی سەدوپەنجا دیلی فەلەستینی ئازاد بکرێن، پێویستە سەرەتا ئەودەستەواژیە وەبیر بهێنینەوە کە ئیسرائیل لە بەرامبەر حەماسدا بەکاری دەهێنێ و خۆی لە ئاگربەست بەدور دەگرت، بەهیچ جۆرێک دان بە کێشەی فەلەستیندا نانێت و ئامادەش نیە لەگەڵ هێزێکی تیرۆریستی ...

ادامه مطلب »

موچەو قەوارەی هەريم..!

موچەو قەوارەی هەرێم..! عوسمانی حاجی مارف نەمانی تەواوی متمانەی نێوان هەرێم و بەغدا، پەیوەندیەکانی نێوانیانی بەرەو ئاڵۆزی و ناڕۆشنی بۆ ئایندەیەکی نادیار بردوە، کەلەم نێوەدا هەر ڕێکەوتن و پرتۆکۆلێک و بنەمای دەستوری پێشویان هەرچیەک بوبێت، بواری کارکردنی هاوبەش و پێکەوەییان لە حوکمڕانی و دەسەڵاتی سیاسیدا لەدەستداوە. کارکردنێک کە لەناواخنی ڕێکەوتنی هێزی میلیشیاو لەسەر تاڵانی و گەندەڵی و دزیەوە بەرهەم هاتووەو ...

ادامه مطلب »

سیاسەتی پاکتاوکردنی فەلەستینیەکان

سیاسەتی پاکتاوکردنی فەلەستینیەکان عوسمانی حاجی مارف کاتێک فەلەستینیەکان بێدەنگ دەبن، پشتگوێ دەخرێن. کاتێک بەڕەنگار دەبنەوە بە شەیتان ناوزەند دەکرێن. ڕاستە ڕووداوەکانی زیاتر لە سی ڕۆژی ڕابردو، مەترسیەکانی پشتگوێخستنی پرسی فەلەستین نیشان ئەدەن. لەهەمانکاتدا دەبینین ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، بەمەبەست بەو ئەنجامە نەگەیشتون کە دەبێت ئەم کارەساتە بەجددی وەربگرن و مامەڵەی بکەن کە فەلەستینیەکانی لە غەززە تووش کردووە. لەهەمانکاتدا نەک نەیانویست ڕێگاچارەیەکی ...

ادامه مطلب »

Google Translate