“بۆرژوازی گۆڕ هەڵکەنی خۆیەتی”

“بۆرژوازی گۆڕ هەڵکەنی خۆیەتی”
من ئەوەم لێ مەعلومە کە ریفراندۆمەکەی پارتی ویەکێتی وبارزانی ئەنجامی قەیرانێکە رووی تیێکردوون و دەیانەوێ لەو قەیرانە بێنە دەرەوە و ڕزگاریان بێت بەڵام دەسەڵاتی بۆرژوازی دەسەلاتێکە خودی قەیرانەکانی دەبنە هۆی لە ناو بردنی ، قەیران بۆ نیزامی سەرمایەداری وەک کوشندە ترین نەخۆشیە تا لە ناوی نەبات واز ناهێنێ تا ئەوەندە ئەتوانێ بژی کە قەیرانەکان بە سەر خەڵکدا بشکێنیتەوە وبەڵام تا سەر ناتوانێ ئەمە بکا سەرەنجام قەیرانەکان دەبنە هۆی تەفروتونا کردنی . زۆر جار بۆ رووبەروونەوەی قەیرانەکانی ، بورژوازی دەست بۆ کارێک دەبات کە بۆ خەڵکی باشترە تا بۆ خۆی یەکێ لەوانە ڕیفراندۆمە واتە گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی یان فراوان کردنی ئازادی سیاسی وبیرو ڕا کە خەڵک زیاتر ئەتوانن هێزو توانای خۆن بێبنە مەیدان بۆ داەسەپاندنی خواستی زیاتر.خواستی ریفراندۆم پێش ئەوەی خواستی حزبێک یا بنەماڵەیەک بێت خواستی خەڵکی ستەم دیدەیە خواستێکە وەک خواستەکانی نەمانی بێکاری وگرانی وهەژاری وئازادی سیاسی و بیرورا و پێدانی مووچە،،هتد خواستێکە وەک داوا کردنی ئاووکارەبا ،،هتد ، وا فەرز بکەین دەسەڵات چووە ژێر باری دابین کردنی کارەبا بە نمونە دەکرێ بڵیم نامەوێ چونکە ئەو دەسەڵاتە دەیدا ،مەنتیق نیە چونکە خەڵک هەتا خواستێکی زووتر بێتە دی هاوسەنگی ئەو لەمملانێکەیدا لەگەڵ دەسەڵات باشتر دەکات بە قازانجیەتی خەلک ئەگەر کارەبای هەبێت ئیتر بیر لە باشتر کردنی شتی تری دەکاتەوە خەڵکی هەتا مووچەی هەبێ بیر لە شتی باشتر دەکاتەوە بۆ ریفراندۆمیش هەروایە دەکرێ بڵێم ئەو دەسەڵاتە دەیکات کە نەفرەت لێ کراوە لە لایەن خەلکەوە مەنتیق نیە بڵیم نامەوێ ، ئەگەر ریفراندۆم بکرێ خەڵک سەربەخۆی بێت ئێتر موشکیلەیەکیان لە کۆڵ دەبیتەوە ترسی ئەوەیان نامیـنێ جارێکی تر ئەنفال بکرێ وکیمیا باران بکرێ ورۆلەکانی ئیعدام بکری ترسی لەشکرکیشی حکومەتی مەرکەزیان نابێت ئەنجا ترسی ئەوەیان نامێنێ دسەڵاتدارانی کوردیش بکەونە مفاوەزات و سات وسەودا بکەن بە مەسەلەی ستەمی میللیەوە . ئەو موشکیلەیە هەتا زووتر حەل ببێت باشترە . وا دابنین بارزانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی ناوێ بەڵکو بۆ قازانجی خۆیەتی پێگەی خۆی پێ بە هێز دەکا واتە نیوەی خواستەکەی خەڵکی بەجێ هیناوە کە سەربەخۆی خواستی خەڵکیە لەم ریفراندۆمە خواستێک ئەگەر نیوەشی بەجێ بێت باشترە لە سفر بەڵام ئەوکات خەلک دەتوانن بەرۆکی بارزانی بگرن بۆ نیوەکەی تریش تا سەربەخۆیی بە سەردا فەرز دەکەن ئەم ململانی ی نێوان خەلک و دەسەڵات ڕا ناوەەستێ بەردەوام درێژەی دەبێت . دیارە من پێم باشەریفراندۆمی کوردستان بە هاوبەشی هەموو حیزبەکانی ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت واتە (لایەنەکانی دەسەڵات و لایەنەکانی ئۆپۆ زسیۆنیش) چونکە هەر شتتیک ببێتە هۆی سەرنەخستنی ڕیفراندۆم و ڕاپرسی لە زیانی خەڵک تەواو دەبێت ئەگەر لەو مەنتییقەوە چاو لە ڕیفراندۆم بکەین کە گرفتێکی سەرەکی خەڵکی کوردستان چارەسەر دەێیت و یەکێ لە خواستە گرنگ ومێژوویەکانی ئەم خەلکە جێ بە جێ دەکرێ ، بۆیە پێم وایە هەردوو لای دەسەڵات وئۆپۆزسیۆنیش ئەو مەنتیقە نابینن بۆیە گرفت لە بەردەمیا دروست دەکەن بە هەردوکاینەوە. .
خواستی رەیفراندۆم دوو سیفەتی باشی هەیە یەکەمیان ئەوەیە لە کاتی جیابونەوە کۆمەڵێ گرفتی خەڵکەکە ی چارەسەر دەکات وەک نەمانی هەرجۆرە ستەمێکی میللی دوەمیان دەوڵەتی مەرکەزی لە ترسی جیابوونەوە مافی زیاتر دەدەات بە خەڵکەکەی تا ئاستی مافی یەکسان لەگەل خەڵکەکەی بن دەستی خۆی کە ئەمە وادەکا چەند جاریش ناسیونالیزمی نەتەوەی بن دەست داوای ریفراندۆمیش بکات دەنگی پیویست نەهێنێ بۆ جیابونەوە، لە بەر ئەوەی خەڵککەی هەست بە دەرەجە دووی ناکا کە ئەمەش جۆرە حەلێکی باشە واتە پێکەوە ژیان بە یەکسانی بۆ سەرجەم هاوڵاتیان . کوبێک لە کەنەدا هەرێمێکی فەرەنسی نشینە حیزبێکی ناسیونالیستی گەورەی هەیە هەر جارە ناجارە ئەم حیزبە داوای ریفراندۆم ئەکا بۆ جیا بوونەوە بەڵام دەنگی پێویست ناهێنێ چونکە حکومەتی کەنەدا بە یەک چاو سەیری خەڵکی ئەم هەرێمە دەکا لە هەموو بارێکەوە مافی یەکسانی یان هەیە لە گەڵ سەرجەم خەڵکی هەرێمەکانی تری کەنەدا کەوایە ستەمێک نابینرێ ئیتر خەڵککەی بۆ جیابونەوەی بوێ ؟. جا لێرەدا ئەمەوێ ئەوە بڵیم جیابوونە وە زۆر جار باش نیە بەڵام دەکرێ بە هۆی ئەم فشارەوە دەوڵەتی مەرکە زی مافی زیاتر بدات وئەوکاتە جیابونەوەکە ڕوونادات . بەڵام بۆ عێراق کە بە وولاتیکی عەرەبی خۆی ناساندووە سەد ساڵە نەیتوانیوە خواستی خەڵکی کوردستان جێ بە جی بکات کە مافی یەکسان بوونیانە لە گەل سەرجەم هاوڵاتیانیدا جیابوونەوە باشترە لێی واتە گرفتی خەڵکی کوردستان بە دەوڵەتی سەربەخۆ چارەسەر دەێیت.
یەکی تر لە باشیەکانی ریفراندۆم ئەوەیە ئەگەر خەلک رەئی بدات بە جیا بووبنەوە و دەولەەتی سەربەخۆ بەڕە لە ژێر پێی ناسیونالیزمیش دەر ئەکێشرێ ئیتر بۆ جواب بەنارەزایەتیەکانی خەلک ناڵێت خەتای دەوڵەتی مەرکەزیە خەڵکی ڕاستەوخۆ یەخەی خۆیان دەگرن بۆ داخوازیەکانیان ، ئەگەر بزوتنەوەی نارەزایەتی خەڵک بە ‌‌هێز بێت ویەکگرتوو بێت زۆر ئاسانتر دەتوانێ ئەو دەسەلاتە خۆجێ یەی بورژوازی لا بدەن و دەسەڵاتی خۆیان دامەزرێنێنن ، هەموو ١٧ شوبات و نارەزایەتیەکانی تری کوردستانمان لە بیرە کە چەندە بە هێز بوو هیچی کەمتر نەبوو لەو ناڕەزاتیانەی لە میسروتونس ولیبیا ویەمەن کرا کە بووە هۆی لە ناوبردنی دەسەلاتەکانیان کە لە کوردستانیش بۆ ڕووخانی ئەم دەسەلاتە خەلکی هاتنە سەر جادە بەلام خەلک نەیدەزانی بلی کێ برووخێ شتێک بە ناوی حکومەتەوە نەبوو وەک ئەو دەوڵەتانەی تر ،بۆیە ئەوە هۆیەکی سەرەکی سەرنەکەوتنی ئەو ڕاپەرینانەی خەڵکی کوردستان بوو.
کە دەولەتی سەربەخۆی کوردستان دامەزرێ و خەڵکی کرێکار وزەحمەتکیش دەتوانن بە هێزی یەکگرتوویی خۆیان وبە ئیرادەی خۆیان دەسەلاتی خۆیان بسەپێنن بە سەر بورژوازیدا نەک تەنها دەوڵەتێکی سکۆلار بەڵکو سۆشیالیزمیش دامەزرێنن بۆیە ریفراندۆم ودەوڵەتی سەربەخۆ لە قازنجی ئەم چینەیە . بۆرژوازی کوردی بەم هەنگاوەی دەتوانێ ئەم چینە نزیک بکاتەوە لەم ئامانجەی ،راستە دە ڵین “بۆرژوازی گۆڕ هەلکەنی خۆیەتی” لەم مەنتیقە وەیە پشتگیری ریفراندۆم دەکەم.
سەردار عەبدوڵا حەمە
٢جولای ٢٠١٧