هران پايتخت اعدام(١) ... مطلب به زبان کردى
عزیز آجیکند
August 07, 2020"تاران پایتەختی سێدارە" (بە شی یەکەم)
عـــزیز ئاجیکەند
٤٢ ساڵ لەوەپێش، لە یەکەم رۆژەکانی دوای رووخانی رژیمی پاشایەتی لە ئێران، بێدادگا ئیسلامیەکان یەکەم جەلەسەکانی خۆیان لە تاران دەستپێکرد. تیغی تۆڵە سه‌ندنەوەی جەلادە بە دەسەڵات گەیشتووەکان بە ئامانجی داسپاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس و دەسەڵاتی وەحشەت لە سەرجەم کۆمەڵگادا و پته‌وکردنی بناغەکانی رژیمێکی توقێنەر کە خەریکی بنیاتنانی بوون، كه‌وته كار. یەکەم ئێعدامەکان لە ٢٦ی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ دەستیان پێ‌کرد. خومەینی راستەخۆ فەرمانی کوشتاری دەرکرد و سادق خه‌ڵخاڵی وەک یەکەم قازی شەرعی رژیمی ئیسلامی، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئەم فەرمانە دیاری کرا. بەزویی و بەتایبەتی کاتێکی کە خه‌ڵخاڵی جەلاد لە درێژە‌ی مەئموریەتەکەیدا هاته کوردستان، دەرکەوت کە ئامانجی بەهیچ شێوەیەک به‌ڕێوه‌بردنی دادپەروەری دەرحەق بە نەیارانی شۆڕش و کەسانی سەربە رژیمی پێشوو نەبوو. بەڵکوو خومەینی دەیهه‌ویست خەڵکێک کە پێشبینی دەکرد گوێ بەفه‌رمانەکانی نادەن و دەبنە کۆسپی سەر رێگای سەقامگیریی رژیمه ئیسلامیەکەی، چاوترسێن بکات.
بەم جۆرەو بە بریاری خودی خومەینی دادگا ئیسلامیەکان، لە سەرتاسەری وڵات‌دا پێکهاتن. محاکمە کراوەکان وەکیلیان نەبوو، مافی دیفاع لەخۆیان نەبوو و چەند کاتژمێرێک دوای دەرچوونی حوکمەکان، تیرباران یان له سێداره ده‌دران. دە ساڵ دواتر و لەدرێژە ئەم شێوەکارەدا بە هەزاران کەس لە زیندانیانی سیاسی لە ماوەی مانگەکانی گەلاوێژ و خه‌رمانان لە حاڵێکدا کە زۆربەیان تەنانەت ماوەی مەحکومیەتی خۆیان تەواو کردبوو لە زیندانەکانی رژیمدا ئێعدام کران. خومەینی لە کۆبونەوەی کۆمەڵێک لە ئاخوندە گوێ لەمستەکاندا بە راشکاویەکی کەم وێنە باسی لە سیاسه‌تی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە پێوەند لەگەڵ نەیارانیدا کرد و وتی:
" من ئینقلابی نیم. ئەگەر ئێمە ئینقلابی بوینایە ئیجازەمان نەدەدا ئەوانە خۆ دەرخەن. هەموو حیزبەکانمان قەدەغە دەکرد، هەموو بەرەکانمان قەدەغە دەکرد و یەک حیزبمان ده‌بوو، ئەویش حیزب اللە، حیزبی مەستەزعەفانمان پێکدەهێنا. من تۆبە دەکەم لەو هەڵەیەی کە کردم. ئەوانە دبێ بۆ خاوێن کردنەوەی کۆمەڵگا لەنێو ببرێن. ئەم غودە سەرەتانیانە دەبێ لە کۆمەڵگەدا دروێنە بکرێن و دروێنە کردنیشیان بەوەیە کە ئێعدام بکرێن. ئێمە ئازادیمان دا و هەڵەمان کرد، لەگەڵ ئەم جانەوەرە دڕەندانەدا بە نەرمی هەڵسوکەت بکەین. ئیتر ناهێلین هیچ نووسراوێک لەمانە لە هیچ شوێنێکی وڵات‌دا بڵاو بکرێتەوە. هەموو نوسراوەکانیان لەنێودەبەین. دەبێ لەگەڵ ئەمانەدا بەتوندی هەڵسوکەوت بکرێت و بەتوندیش هەڵسوکەت دەکەین. ئەم جەنایەتکارانەی کە گیراون تاوانیان نەخراوەتە پاڵ، بەڵکوو تاوانەکانیان ئاشکرایە. دەبێ تەنیا بەباشی ناسنامه‌یان بسەلمێندرێت و دواتر بکوژرێن. ئەسلەن پێوێست نییە محاکمە بکرێن. هیچ جۆرە ره‌حم پێکردنێکیان لەجێی خۆیدا نییە. ئەگەر ئێمە ئەوان نەکوژین، هەرکامێکیان کە له زیندان بێتەدەرێ دەچێت ئینسان دەکوژێت. بە چەند ساڵ زیندانی کردن کارەکە جۆر نایەت. ئەم عاتفە منداڵانەیە وەلابنێن".
لە درێژی ئەمجۆرە قسانەدایە کە حەمامی خوێنی رۆژەکانی دوای ڕاپەرین و و چەند مانگ دۆاتر له کوردستان و هەروەها دەیەی شەست لە ئێران‌دا دەکەوێتە رێ و بەهەزاران ئینسانی شەریف و خەباتکار به هۆی بیر و باوەڕیان، به‌هۆی خەبات بۆ ئامانجی عادڵانە و رەوایان، لە مافی ژیان بێبەش دەکڕێن. لە ساڵەکانی دواتردا ژمارەی قازی شەرعەکان گەلێک زیادی کرد و ژمارەیان لە سەرتاسەری وڵات‌دا گەیشتە هەزاران کەس. هەموو ئەمانە تا ئێستاش، لە دڵڕەقی، لە هەلپەره‌ستی، لە گەندەڵی و به‌رتیل خۆری، پێشاوبڕی یەکتری ئەدەنەوە. بۆ ئەوان ئیسلام و شەرع شتێک نییە بێجگە لە ئامرازی پاراستنی پێگەیان و ڕیاکاری لەلای کاربەدەستانی سەرەوە. ئەوان داعشەکانی ئه‌و وڵاته‌ن، کە لە هەمانحاڵدا نوقمی گەندەڵی ماڵی و ئیخلاقیشن. ئه‌مڕۆش هێشتا بنەما سەرەتاییەکانی دادگاکانی رژیم هه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن. قەزاوەت کردن لەم بێدادگایانەدا، هەروا لەسەر فەتوا و نەزەراتی مەراجعی مەزهەبی وەستاوە.
ژمارەی دەقیقی زیندانیانی سیاسی کە لە ئاوا بێدادگاگه‌لێكدا بەناو محاکەمە و بە مەرگ مەحکوم کراون، دیار نییە. ئەوەی کە مەعلومە باس لە دەیان هەزار کەسە. باس لە کارەساتێکە کە یەکجێ لە ساڵی ١٣٦٧دا سەری لە دەیان هەزار ئینسان ئەدا. زۆر کەس ون بوون و لە گۆڕی بێ ناو و نیشاندا شاردرانەوە. تەنیا ئەو رۆژەی کە پەروەندەکانی ئەم جەنایەتە بکرێنەوە، ئاستی راستەقینە و مەترسیداری کارەساتێک کە رژیمی ئیسلامی بەسەر خەڵکی ئازادیخوازی ئەم وڵاتەیدا هێناوە، ئاشکرا دەبێت. حەسەنی رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێستەی ئێران یەکێک لە یاران و راوێژکارانی نزیکی رەفسەنجانی و شەخسی خومەینی بووە. حزوری ئەم جەنایەتکارە حیرفەییە و سەرجەم جەنایەتکارانی بەشدار لە کابینەکەی کە سەرجەمیان دەستیان سورە بە رشتنی خۆینی شۆرشگێرانی ناو زیندانەکان، نیشانی ئەدات کە ئەگەر خەڵک مەجاڵیان پێبدات هەر بەو رێگایەدا دەرۆن کە خومەینی بە کوشتارەکانی دەیەی ٦٠ و بە لووتکە گەیاندنی لە ساڵی ٦٧ دا نیشانی داون. بەڵام مێژوو دەری خستووە کە ئەمجۆرە جەنایەتانە بێ وڵام نامێننەوە.
ئێمە تیدەکۆشین لەم ژومارەیە بەوڵاوە لە سەر ئێعدام کردنی زیندانیانی سیاسی هەر لە یەکەم رۆژەکانی بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسڵامیەوە بابەت و لیکۆلینەوەمان بیت . بەم کارەش دەمان هەوی هەم ڕیز بگرین لەیادی هەموو زیندانیانی سیاسی لەسێدارەدراو لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسڵامی و هەمیش ڵایەنەگرنگەکان و هۆکارەکانی ئەم جەنایەتە بۆ خۆینەرانمان روون کەینەوە.
كۆمه‌ڵ کوژی زیندانیانی سیاسی
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی ڕابردوودا لە پاڵ بەساتی زیندان، ئەشکەنجە و باقی شکڵ و شێوازەکانی سەرکوت، سزای ئێعدامی بە شێوەی سیتماتیک و ڕێکخراو بۆ لەنێو بردنی نەیارانی سیاسی، ناڕازیانی کۆمەڵایەتیی و بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک بەکاری هێناوە. رژیم هەر لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی خۆیەوە بە ئامانجی دروست کردنی ترس و تۆقاندن لە کۆمەلگادا و بەرگرتن لە ئەگەری هەر ئاخێزێکی جەماوەری دەستی دایە جەنایەتێکی جەنگی وەحشەتناک لە زیندانەکاندا کە هەر ئێستاش ئاسەوار و بەڵگەکانی شاهیدێکی زیندون لە بەرانبەر دڵ ڕەقی و وەحشیگەریەکانی کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامی‌دا. رژیمی کۆماری ئیسلامی هەر لەیەکەمین بەهاری تەمەنی نگریسی خۆێدا دەزگای کوشتار و جەنایەتی خۆی خستەگەرو بە دامەزراندنی هەیئەتەکانی مەرگ و ناردنیان بۆ زیندانەکان ، بە هەزاران زیندانیان بە گەرایشی جۆراوجۆری سیاسیەوە بە جوخەکانی مەرگ سپاردو لە گۆڕە بە کۆمەڵە بێ ناو و نیشانەکاندا شاردیانەوە.
سەرەتای ئێعدامەکان
سەرەتای ئێعدامەکان لە ڕێبەندانی سالی ١٣٥٧ دەسپێدەکات و تا مانگی ڕەشەمەی سالی ١٣٥٨، ٤٣٨ کەس لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسڵامیدا بە دەستوری خەلخالی بە جوغەی ئێعدام دەسپێردرێن . لە رۆژی ٢٧ی مانگی ڕێبەندانی سالی ١٣٥٧ یەکەمین دەستەی بەرپرسانی پلەبەرزی رژیمی لە ناو چوی شاە کە ژومارەیان ٤ کەس بوو لە دادگایەکی چەند دەقیقەای دا و بە حوکمی جەلادە بەناو بانگەکەی رژیمی ئیسلامی " سادق خەلخالی" لە سێدارە دەدڕین.
لە ناسراوترین و بەناو بانگترین ئێعدامەکان کە بەدەستی قەسابکەی کوردوستان جەلادی ناوزڕاو خەڵخالی بەرێوە چوون دەتوانین ئاماژە بە ٩ تێکۆشەرەکەی مەریوان بکەین کە لە پەیوەند لە گەڵ کۆچی مێژووی شاری مەریوان، لە سێدارە دران.
ئەرتەشی کۆماری ئیسڵامی لە گەلاوێژی سالی ١٣٥٩ لە دەروازەی شاری، ٩ تێکۆشەری ناسراوی شاری مەریۆان دەسبەسەر دەکات و دواتر بە دەستوری خەلخالی هەر له پادگانی شار و هاوکات له گەڵ ئێعدامەکانی پادگانی سەقز و فرودگای سنە ئێعدام دەکڕێن.
تورکەمەن سەحــــرا
دوایین ڕۆژه‌كانی زستانی سالی (١٣٥٧) و كاتی هاتنی وه‌رزی به‌هار و ساڵی نویێ (١٣٥٨) ی هەتاوی، ئەوکاتانەی کە خەلکی وەگیان هاتوی ئێران و کوردوستان، داموودەزگای رژیمی شایان تێکەوە پێچاو کۆتای‌یان بە دەسەلاتی سەرەرۆیانەی ڕژیمی شا هێنا و لە کاتێکدا کە هێشتا دوو مانگ بەسەر هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا تێپەر نەبوو بوو وە ئاوات و خۆزگەکانی کۆمەڵانی خەڵک بە سەڕەنجام نەگیشتبوو، خەلکی زۆڕلێکراو و مافخوازی ( تورکەمەن سەحرا) بەدامەزڕاندنی بنکەو شووراکانی خەڵکی لە بەرانبەر دەسەڵاتدارێیەتی ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسڵامی ڕاوەستابوون و دەستیان دابۆوە خەبات و تێکۆشانێکی هەمە ڵایەنە پێک هاتوو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بە دژی ئەو ڕژیمە.
لە ڵایەکی تریشەوە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵ و تەقاڵا دابوو تا بە ئەستاندنەوەی دەسکەوتە شۆرشگێرەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ، بەر بە هەموو شۆرش وئاخێزو جولەیەک بگرێ و هەردەنگێک لەگەروودا کپ کات ونەیارانی خۆی سەرکووت بکات. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەیهەویست و دەیخواست کە دەسبەسەر ئیڕادەی شۆرشگێرانەی خەلک، چ لەکوردوستان و چ لە تورکەمەن سەحراو چ لە هەر گۆشەو کەنارێکی ئێران‌دا بگڕێ.
کۆماری ئیسڵامی هەر لە سەرەتاوە بە دارشتنی پیلانێکی جنایتکارانەو خۆیناوی و قیزەونەوە، خۆینی چوار کەس لە ڕێبەران و کەسەناسراوەکانی خەباتی رەوای خەلکی (توورکەمەن سەحرا )ی بە ناوەکانی (شیر محمد درخشندە ناسراو بە تۆماج، عبدوولکریم مختووم، حسین جرجانی و محمد واحیدی) بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ڕشتو و لەئاکامدا زۆر بێبەزیانە هێڕشی کردە سەر خەباتی ڕەوای خەلکی ئەو ناوچەیە.
خەلکی وەگیان هاتووی (توورکەمەن سەحرا ) شێلگیرانەو یکگرتووانە لە بەرانبەر سەرەرۆیەکانی ڕژیمی تازەبەدەسلات گەیشتووی کۆماری ئیسلامی وەستانەوە و دەستیان دایە خەباتێکی شێلگیرانە.
کـــوردوستان
ئەستێرە خامۆش ، ئاسمان لە رەنگی خۆڵەمێش پاییزێک بێ رەنگ و زەوێک هیڵاکی زام‌و ئێش...
...
رۆژی ٢٨ی گەڵاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا خومەینی فتوای جیهادی دژی خەڵکی کوردستان دەرکرد و لەشکەرکێشی بۆ سەر کوردستان کرا و تەنات به هێزی دەریاییش فەرمان درا بەرەو کوردستان بێن. له دۆای لەشکەرەوە و به داگیرکردنی شارەکان خەڵخالی که خومەینی دەسەڵاتی ڕەهای پێدابو دەستیکرد به مەحاکمەی سەحرایی و پادگانی. له ماوەی کەمتر له ١٠ ڕۆژ له زیندانی دیزڵئاۆای کرماشان، له پاوە و پادگانەکانی سەقز و مەریۆان و فرودگای سنە دەیان تێکۆشەر و خەڵکی سیوەیل تیرباران کران.
* لە نیوان سالەکانی ١٣٦٠ تا ١٣٦٤ " ١٤٧٩٤ " کەس لەسێدارە دراون کە زۆربەیان لە سالی ١٣٦٠ رویان داوە.
کۆماری ئیسلامی کە ئێستا و لە ئاکامی روخانی رژیمی شاە دەسەڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو نه‌ك هه‌ر له بیری بینا كردنه‌وه هه‌موو داموده‌زگای ئیداری و سه‌ركوتی ڕژیمی ڕووخاوه‌وه بوو، به‌ڵكوو له هه‌وڵ دا بوو هه‌رچی خێراتر ته‌كلیفی خۆی له‌گه‌ڵ شوڕش و خه‌ڵكیش یه‌ك لا بكاته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌یكه شوڕش هێشتا به‌ته‌واو له پێ نه‌كه‌وتبوو و له‌گه‌لێك له شوێنه‌كان هه‌روا مه‌قاومه‌تی ده‌كرد، شوڕا كرێكارییه‌كان له هه‌وڵی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون، له‌حاڵێكدا كه دانشگا مه‌یدانی حوزووری به‌هێزی كۆمۆنیسته‌كان بوو، ژنان ڕێكخراو گه‌لی دیفاع له مافی خۆیان پێكهێنابوو، توركه‌مه‌ن سه‌حرا و به تایبه‌ت كوردستان ببوون به هێمای خۆڕاگری شوڕش، دژە شۆرشیش له قامه‌تی ئیسلامییدا ماشینی سه‌ركوتی خۆی بۆ كوشتار ئاماده ده‌كرد. ئه‌و ماشینه سه‌رئه‌نجام له ٣٠ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠دا بۆ جارێکی تر كه‌وتەوە حه‌ره‌كه‌ت. ڕۆژانه به سه‌دان كه‌س له سه‌ر شه‌قامه‌كان و له زیندانه‌كاندا لە سێدارە ده‌دران. به‌مجۆره جۆزه‌ردانی ١٣٦٠ نیشانه‌ی كۆتایی سه‌رده‌مێك و ده‌ستپێكردنی ده‌وره‌یه‌كی نوێ بوو. ئه‌گه‌ر ڕژیمی شا نه‌یتوانی بوو شوڕشی ئێران سه‌ركوت بكات، ئه‌م ئه‌ركه كه‌وته سه‌ر شانی خۆمەینی جەڵادو له جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠دا لەگەڵ جەڵادەکانی هاوبیری به‌ئه‌نجامیان گه‌یاند. بگیرو ببه‌نده‌كان وه‌كوو سێلاوێك ده‌ستیان پێ كرد.
ناوی تیره‌باران كراوه‌كان هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان و شاشه‌ی تیلوێزیۆنه‌كان. ئه‌م وه‌حشیگه‌رییه وه‌ها بوو كه توانایی به‌رگری له كۆمه‌ڵگا ستاندبووه‌وه. بەرێوەبەرانی ئەم حەرەکەتە دەیان ووت و هاواریان دەکرد کە بۆ پارێزگاری لە دەسەلات و سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسڵامی لە ئێران ، لە هیچ شتێک سڵ ناکەینەوەو هیچ به‌ربه‌ستێكی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز بە ڵای ئێمەوە وجوودی نیە و هەر کەسێک دژمان بوەستێتەوە دەبێ تاوانی خۆی بدات و لەناو بچێ . به‌م جۆره بوو كه ڕژیمی ئیسلامیی خۆی بە سەر هەموو ئێران‌دا داسەپاند.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كوشتاره خوێناوییه جگە لە لێدانی تەپڵی شەڕ لە گەل دەوڵەتی عێراق ، ده‌یان هه‌زار كه‌سیش كه‌وتنه زیندان كه به‌شێكی زۆریان له جه‌ریان قه‌تل و عامی زیندانیان له ساڵی ٦٧دا له‌سێداره دران. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێن كه ده‌یه‌ی ٦٠ یه‌كێك له تاریكترین و خوێناوی ترین سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه. ئاستی وه‌حشه‌تناكی ئه‌م جه‌نایه‌ته پێویست ده‌كات كه كۆمه‌ڵگا دوای زیاتر له چل و دوو ساڵیش جارێكی دیكه پێدا بچێته‌وه و ئه‌وه‌یكه له قووڵای ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا شكڵی گرتبوو بێنێته‌وه بەرچاوی خۆی و هەموو کۆمەڵگا.
ســـنــە
هەر دۆابەدۆای داگیرکردنی شاری سنە پاش شەڕی مەقاومەتی ٢٤ ڕۆژەیە قارەمانانەی ئەم شارە، جەلادانی رژیم بۆ تەڵەسەندنەوەی خێرایی دوو کادری پزیشکی و دەرمانی ئەم مەقاومەتەیان تیرباران کرد. خانم باوەفا که له شەڕی خۆڕاگری رئیسی نەخۆشخانەی سنە بو و مەستورە ئەردەڵان که خۆبەخشانە له دەستەی ئیمداد و دەرمانی خەڵکی کاری کردبو، چەن ڕۆژ دۆای داگیرکردنی شار تیرباران کران.
سێ مانگ دۆاتر هەر له زیندانی سنە شەهلا و نەسرینی کەعبی که ئەونیش کادری پزیشکی و دەرمانی له نەخۆشخانەی سەقز بون، پێکەوە له مانگی خەرمانانی ١٣٥٩ تیرباران کران.
مـــەریوان
بەرە بەیانی رۆژی ٨ی مانگی گەڵاوێژی سالی ١٣٦٠ هەواڵێکی دلتەزێنی تر بە کوچەو کۆڵانی کوردوستاندا گەرا. هەواڵەکە یەکجار کوورت بوو بەڵام بەراستی دڵتەزین بوو. خەڵخاڵی کە لەناو کۆمەڵانی خەلکی کوردوستان بە قەسابەکەی کوردوستان دەناسرا ئەمجارەیان بریاری لەسێدارەدانی چەندین رۆڵەی تری کوردی دەرکردبوو. زیندانی تەورێز کە ماوەیەک بوو میوانداری ئەورۆڵانەی کوردی دەکرد، بەرەبەیانی ئەورۆژە بوو بە ئاخرین رۆژی ژیانی ئوپۆلە قارەمانە. لە ٨ی مانگی گەڵاوێژ هاوڕیان ماجیدو ئەمجەد موستەفا سولتانی هاوڕێ لەگەڵ هوشەنگ تەوحیدی و ئیسماعیل یەگانەدوست تیرەباران کران. ئەو روداوە سەرەتای دەسپێکردنی هێرشی جەڵادانی پایتەختی سێدارە بۆ سەر کوردوستان بوو.
مـــەهاباد
١٢ی مانگی جۆزه‌ردانی سالی ١٣٦٢ یەکێکی تر لەو ڕۆژانەیە کەوه‌ك ڕۆژانی خوێناوی لە مێـــژوی ڕەشی کۆماری ئیسلامی لە کوردوستان، یادی لێده‌كرێ. له وه‌ها ڕۆژێكدا بوو كه كوشتاری به كۆمه‌ڵی ٥٩ کەس لە خەباتکارانی شاری مـــهاباد بە دەس بەکڕێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ڕەقەمی خوارد‌و ڵاپەرەیەکی ڕەشی تری بەجەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردوستان زیاد کرد. لەم ڕۆژەدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی دایە جەنایەتێک کە ئاسەوار و بەڵگەکانی تا ئیستاش ڕادەیەکی زۆر لە خۆی وەحشەگەری کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامی نیشان ئەدات.
كۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی شاری مهاباد، ٥٩ كه‌سی به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌سێداره دا. زۆربه‌ی ئێعدام كراوه‌كان له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵان، به شێوه‌ی ره‌شبگیر له شه‌قامه‌كانی شار رفێندران و به بارمته گیرابوون. ژماره‌یه‌ك له‌وان، تازه‌لاوانی كه‌متر له ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن بوون و چه‌ند كه‌سیان له ده‌بیرستانه‌كانی شاری مهاباد ده‌رسیان ده‌خوێند. رژیم كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا گه‌لێكی زیانی به‌ركه‌وتبوو، وه‌كوو مارێكی زاماری لێهاتبوو، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه بڕیاری دا كه به رژاندنی خوێنی لاوان و تازه‌لاوانێك كه به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك رفاندبوویانی و زیندانی كردبوون، ژه‌هری خۆی بڕژێنێته جه‌سته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری مــەهاباد.
پاش تێپەربوونی نزیک بە چوار مانگ لە سێدارەدانی ٥٩ لاوی قارەمانی باژێری مەهاباد لە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی سالی ١٣٦٢ی هەتاوی ، رژیم کە نەیتوانی بە لە سێدارەدانی ئەم پۆلە ڵاوە قارەمانە ئامانجەکانی بپێکێ جارێکی تریش دەستی دایە تاوان و ٣٣ کیژو لاوی بێتاوانی تری بە جێگۆرکەی پیکردن بۆشاری تەورێز و پاش ئازار‌و ئەشکەنجەیەکی زۆر لەسێدارە دا.
پیویستە بوترێ کە لە ساڵی ۱۳٦۲ زیاتر لە ۲٥٠ کەس لە ماوەی ٤ مانگان دا لە سێدارە دران. رۆژی ۱۲‌ی جۆزەردان کە ڕۆژی لەسێدرەدانی ٥۹ گیانبەختکردۆکەیە لە ڕاستیدا بووەتە ڕۆژی یادکردنەوەی هەموو ئەو ئازیزانەی کە لەو ماوەیە دا لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دراون.
سەقز
ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٦٢ ١٧ لاوی شاری سەقز ١١کوڕ و شش کچ تیرباران کران. که ناوی ١٣لەو نەمرانە بوم شێوەیە :
شوعلە ئیبراهیمی ئایچی، سەعادەت کەریمیان، وەحیدە وەحیدی، فاتیمە جەمشیدی، مەهین عەبدوولازادە، کولسوم حوسینی، مەنسور محەمەدی، بارزان فەتحوڵانەژاد، محەمەد حاجی محەمەد، محەمەد کەریمی، خالید حەلیمە، عەتا مینایی، لالە ئیبراهیم و جەماڵ
ژنان و مــناڵان
ڕێژەی لە سێدارەدراوانی مناڵان و ژنان لە میانەی ساڵەکانی ١٣٦٠ هەتا ١٣٦٧ " ٣٢٠٠ " کەسە.
لە نیوان تەواوی ئێعدامەکانی کۆماری ئیسڵامیدا لە میانەی سالەکانی ١٣٦٠ هەتا دوایی ناوێک بەرچاودەکەوی کە بە تەنیا ڕادەی درەندەیی کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی نیشان دەدات. لەو نێوەدا دەتوانین ئاماژە بە کەم تەمەن ترین لە سێدارەدراوی ئەو دەورانە یانی "نەفیسە ئەشرەف جیهانی" تەمەن دەساڵە بکەین کە ناوی لە نێو ژنانی لە سێدارەدرودا بە رچاو دەکەوێ . تاوانی ئەم مناڵە دژایەتی لەگەڵ خودا‌و ئایینی ئیسڵامدا بووە.
لە تەنیشت ناوەکەی " نەفیسە" مناڵانێکی تریش بەرچاودەکەون کە جەڵادانی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی ئینسان بوون تیرەبارانی کردون . ناوەکان بریتین لە:
مەریەمی ئەسەدی ١١ ساڵە ، ئەفسانە فارابی ١٢ ساڵە ، فاتمەجەبارزادەی ئەنساری ، شەهڵا قوربانی و فاتمە ساجیدی ١٣ تا ١٥ ساڵان.
بەهاییەکان
یــــان بــوون بە مــوسلمان یــان خـــۆ مـــــــــردن..!
٢٨ی مانگی جۆزەردانی سالی ١٣٦٢ وەبیر هێنەرەوەی یەکێک لەو جەنایەتە سامناکانەیە کە لە دەورانی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی‌دا، بەڕێوەچووە. لەم ڕۆژەدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی دایە جەنایەتێک کە ئاسەوار و بەڵگەکانی تا ئیستاش ڕادەیەکی زۆر لە خۆی وەحشەگەری کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامی نیشان ئەدات. لەم رۆژەدا ١٠ ژن و مناڵی بێتاوانی بەهایی بە هۆی جیایی ئایینیان لە مەیدانی " چۆگان"ی شاری شیراز بێ بەزەیانە لە سێدارە دران . ئەم ژن و منداڵانە تەنیا تاوانایان ئەوەبوو کە نەیان دەویست بێنە سەر ئایینی ئیسلام و دەس لە ئایین و بیروباوری خۆیان هەڵگرن.
لەوەها ڕۆژیک دا و لەناو دڵی شارێکدا ١٠ ژن و منال لە هەناسە لێدان کەوتن. لەسێدارەدراوەکان بریتیبون لە:
١- مـــۆنا مەحموود نیژاد تەمەن ١٧ ساڵە
٢- رۆیا ئەشرافــــی ٢٣ ساڵە . خۆیندکاری دەرکراوی ریشتەی پزیشکی ٣- ئەخـــتەر سابێت ٢٥ سالە لیسانسی پرەستاری ٤- سیمین سابیری ٢٥ ساڵە ٥ - شــیرین دالــــوەند ٢٦ساڵە رشتەی کۆمەلناسی ٦- مەشهەد نیرومەند ٢٨سالە و لیسانسی میتافیزیک ٧- زەریـن موقیمی ٣٩ساڵە لیسانسی زمانی ئینگلیسی ٨- تاهیـــرە ئەرجمەند ٣٠ ساڵە لیسانسی پەرەستاری ٩ - نــوسرەت غــەفـــرانی ٤٦ ساڵە . پیویستە بوترێ کە بەداخەوە (کورەکەی بە ناوی بەهــرام یەلدایی)یش دوو رۆژ پێش خۆی لە سێدارە درابوو.
١٠- عیـــزەت جـــانمی ٥٨ ساڵە. مۆنا مـــەحموود نیژادی تەمەن ١٧ ساڵە ، ڵاوترینی ناوئەو پــۆلە مرۆڤە بێتاوانەیە کە ئەویش سی مانگ پێش لە سێدارەدرانی، باوکیشی هەرسەر ئایینی بەهایی لە سێدارە درا.
* بە گشتی ئامارەکان ئاماژە بە لە سێدارە دانی " ١٤٧٩٤ " کەس لە میانەی ساڵەکانی ١٣٦٠ هەتا سالی ١٣٦٤ دا دەکەن.
لە پاش ئەو ساڵانەش ماشێنی کوشتاری کوماری ئیسڵامی نەوەستاو دوای سالی ١٣٦٤یش جوغەکانی ءێعدام بەردوام بوون. بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ساڵەکانی ٦٥و٦٦ " ١٤٥٦" کەس لەسێدارە دراون کە زۆربەی هەرەزۆریان لە زیندانیانی سیاسی و سەر بە نەیارانی کۆماری ئیسڵامی بوون.
کوشتاری ٦٧ لاپەڕەیەکی کەم وێنە لە تاۆانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا
٣٢ ساڵ لەوەپێش لە مانگەکانی گەلاوێژ و خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٧ دا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی جاڕێکی تر دەستی دایە جەنایەتێک کە تا بە ئەمرۆش ئاسەوارەکانی لە سەرجەستەی هەموو کۆمەلگا قورسایی دەکات. خومەینی و ڕاوێژکارە سەرەکیەکانی ڕەفسەنجانی، خامنەیی کە نیگەرانی پەرەگرتنی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران دوای شکستی زەلیلانەی لە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق بوون بە ئامانجی ترساندنی خەڵکی وەگیان هاتو لە شەڕ و فەلاکەتی ئابووری، بۆ کوشتاری زیندانیان بەرنامەیان دانا.
پرۆژەی کوشتنی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران لە ڕۆژی هەینی ٢٨ ی مانگی پوشپەڕی ١٣٦٧ تەنیا رۆژێک دوای بە سەرەوە نانی جامی ژەهری قەبوڵ کردنی ئاتەش بەس لە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێڕاقدا، لەسەر بنەمای فەرمانی خومەینی دەستی پێ‌کرد. لەم رۆژەدا پێوەندی زیندانە سەرەکیەکانی ئێران لەگەڵ دنیای دەرەوە بە تەواوەتی پچڕا و لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا جەنایەتێک قەوما کە لە جۆری خۆیدا بێ وێنە بوو وە کۆمەڵگای ئێرانی تا ساڵانێک نوقمی پەژارەیەکی مەرگبار کرد.
ئه‌وان به‌رنامه‌دارێژراو بوون و ئاگاهانه بریاریاندا شایی و شور و شه‌و‌قی خه‌ڵك بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ر بكه‌نه ماته‌مین، به‌ڵام بیانویه‌كیان بۆ پاساوی كوشتاری خه‌ڵك له كوڵان و شه‌قامه‌كان نه‌بوو. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه به وته‌ی خۆیان، حكومه‌ته‌كه‌یان به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنی خوێن به سه‌ر شمشێر دا بوو، بریاریان دا تا توڵه‌ی شكست له شه‌ر له خه‌ڵكی ئێران بكه‌نه‌وه. ئه‌وان بۆ درێژە‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێویستیان به‌وه بوو هه‌رچی زیاتر خوێن بڕێژن و ئه‌مجاریش وه‌كوو ٣٠ جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠ شمشێری ژاراوی خۆیان له زیندانه‌كان و له‌دژی زیندانیانی سیاسی خسته كار. له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه گونجاوترین و بێ ده‌نگ ترین شوێن ته‌نیا زیندانه‌كان بوون كه به هه‌زاران ئینسانی خه‌باتكار و له هه‌مان حاڵ دا بێ دیفاع له پشت میله‌كانی ئاسنیینی ئه‌م زیندانانه به‌ند كرابوون.
خومه‌ینی به پێك هێنانی كومیته‌یه‌ك بریتی له نه‌یێری قازی شه‌رع، ئه‌شراقی دادستانی تاران و موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی دادستانی گشتی تاران و به ده‌ركردنی فتوای مه‌زهه‌بی فه‌رمانی كوشتاری به هه‌زاران زیندانی سیاسی ده‌ركرد. دوای ده‌ركردنی ئه‌م فتوایه جینایتكارانی پیشه‌یی وه‌ك لاجه‌وه‌ردی و داوودی و ده‌یان جینایه‌تكاری دیكه زیندانه‌كانی بۆ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كرده مه‌یدانی شه‌رێكی یه‌ك لایه‌نه و شكست له به‌ره‌ی شه‌ریان له زیندانه‌كان و به دوور له چاوی خه‌ڵك كرد به سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسلام. سێداره‌كان به‌ر‌پا كران و خه‌باتكارانی ئازادیخواز به وتنی نا به جه‌ڵادانی رژیم له‌سێداره‌دران و سه‌رشوڕی مێژوویان بۆ جه‌ڵادانی كۆماری ئیسلامی به‌جێهێشت. به هه‌زاران زیندانی خه‌باتكار و خۆراگر ئێعدام كران، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر جینایه‌تكارانی ئیسلامی دا سه‌ریان دانه‌نه‌واند. هه‌واڵی ئه‌م جینایه‌ته له رادیو و ته‌له‌ویزیون و راگه‌یه‌نه‌ره‌كان دا بڵاو نه‌كرایه‌وه و خومه‌ینی و هاوكاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ده‌توانن قفلی دیكتاتوری بۆ هه‌تاهه‌تایی له سه‌ر ده‌می كۆمه‌ڵگا بده‌ن. ته‌رمی قوربانیانی ئه‌م جینایه‌ته به نه‌هێنی له خاوه‌رانی تاران، دارالره‌حمه‌ی شیراز، باغی رێزوانی ئیسفه‌هان، حه‌وشه‌ی به‌ناو دادگای ئینقلابی سنه و ده‌یان شوێنی دیكه به خاك سپێردران. ناوی گۆڕستانی ئه‌م ئازیزانه‌یان كرد به له‌عنه‌ت ئاوا تا به خه‌یاڵی خاوی خۆیان خه‌ڵك دووری لێ‌بگرن. به‌ڵام ئه‌م گۆڕستانانه ده‌ستبه‌جێ بوونه شوێنی ئازیزانی له‌بیرنه‌كراو و به دڵنیایه‌وه له داهاتوودا ده‌بێته شوێنی به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی رێگای رزگاری مروڤ.
له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٧ دا كوشتاری زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گه‌یشته ئه‌وپه‌ری خۆی. كوشتارێك كه له ئه‌وه‌ڵی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌و ساڵه‌وه به فه‌رمانی خومه‌ینی له زیندانه‌كانی رژیم ده‌ستی پێی كردوبوو له مانگی خه‌رمانان توند تر و خێراتر بووه. ئه‌گه‌ر له مانگی گه‌لاوێژ دا كومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانی خومه‌ینی ئه‌وله‌ویتی خۆی كوشتاری زیندانیانی موجاهێد دانابوو ئه‌م جار ئینسان كوژان كوشتاری زیندانیانی كومونیستیان خسته ئه‌وله‌ویتی خۆیانه‌وه. زورێك له قوربانیانی ئه‌م كوشتاره ده‌وره‌ی زیندانی خۆیان تێپه‌ر كردبوو و چاوه‌ڕوانی ئازادی بوون. هۆكاری ده‌ست به سه‌ر كرانی زورێك له‌م قوربانیانه روون نه‌بوو و چاوه‌ڕوانی به ناو زانینی تاوانه‌كانیان بوون. له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان رووداوه‌ێكی گرینگ رووی دا بوو و شه‌ری ماڵوێرانكه‌ری ئێران و عێراق به لایه‌نی به‌ربڵاوی خه‌ساره‌تی ئینسانی و زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی ئابووری و مالی كه ببوه هۆی وێران بوونی شاره‌كان و شوێنه‌كانی ژیانی خه‌ڵك له هه‌ر دوو وڵات به شكستی كۆماری ئیسلامی كوتایی پێ هاتبوو.
ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له هاوسه‌نگه‌رانی قوربانیانی جینایه‌تی هاوینی ساڵی ٦٧ كه له‌و كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه رزگاریان بووه له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیان دا به‌شێك له كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی جینایه‌تكاران و زیندانیانی بێ دیفاعیان بۆ بیروڕای گشتی گێڕایه‌وه. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش گشت واقعیه‌ته‌كه نییه. هێشتا به‌شێكی گه‌وره له واقعیه‌ته‌كانی ئه‌م جینایه‌ته له خه‌ڵك شاردرایه‌وه.زۆرێك له بڕیارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م جینایه‌ته، له دادستانی گشتیه‌وه تا سه‌رۆكی دادگاكان و باقی جینایه‌تكارانێك كه له كاره‌ساتی كوشتاری زیندانیانی سیاسی له ساڵی ٦٧ ئامرازی به‌هێزی خومه‌ینی له شه‌ر له‌دژی زیندانیانی بێ دیفاع بوون، چه‌ند ساڵ دواتر جل و به‌رگی ئیسلاح خوازانی حكومه‌تیان له‌به‌ر كرد و بۆ رزگار كردنی كه‌شتی قه‌یران لێدراوی حكومه‌تی ئیسلامی وه‌خۆ كه‌وتن و ئه‌مجاره كه‌شتی ئه‌وانیش له ناو هه‌رگدا گیرسا.