چرا بايد از مردم ستم ديده روژآوا دفاع کنيم؟(مطلب به زبان کردى)

عزت دارابى
October 17, 2019

بۆ چی ئه بێت له خه ڵکی سته ملێکراوی ڕۆژئاوا دیفاع بکه ین؟

هه موو چاک ئه زانین که ئه مه ٩ ساڵی ته واوه که شه ڕێکی ئیرتجاعی و کۆنه پره ستانه له سوریادا ده ستی پێکردووه. ئه م شه ڕه نه ته نیا خواستی خه ڵکی زه حمتکێش و به دیهێنانی خواست و ئاره زووه کانی ئه و خه ڵکه  نه بووه، به ڵکو دروست به پێچه وانه  هه ر له یه که مین ڕۆژی داگیرساندن و ده ست پێکردنی ئه م شه ڕه ماڵوێرانکه ره ، به ڕوونی ده رکه وت که ئه م شه ڕه بۆ یه کلاکردنه وه ی قازانج و به رژه وه ندی و دابه شکردنی ناوچه ی ژێر ده سه ڵاتی دوو به ره  و قوتبی چاوچنۆک و داگیرکه ری سه رمایه داری جیهانی  به ڕێبه رایه تی ئه مریکا و روسیایه.

ده وڵه تانی  فاشیزمی قه ومی و ڕجعیی ناوچه که ش له ژێر سێبه ر و چه تری ئه و دوو ده وڵه ته زڵهێز و داگیرکه ره دا، به هه لیان زانی که له نێو ئه م ته پ و تۆزه خۆێناویه دا به  دوای به رژه وه ندی سیاسی و ئابوری و هه ژموونی عه سکه ری خۆیاندا بگه ڕێن و هه ر به چه شنی "چه قه ڵی وه حشی" هه ر یه ک بۆ خۆی و له لایه که وه لاشه ی خۆیناوی ژن و منداڵ  و گه نج و پیری ئه و خه ڵکه هه ژاره به لای خۆیدا ڕاکێشت و پارچه پارچه و وه نجڕ وه نجڕی بکات.

ئه م ده وڵه ته فاشیزمانه ، هه ر یه ک بۆ گه یشتن به ئامانجه "گڵاوه کانی" خۆیان ده ستیان دایه دامه رزاندن و یارمه تی دانی ئه و حزب و رێکخراوه سیاسی یه  جۆراوجۆرانه که له نێو ، وه حشی ترین و لومپن ترین و دواکه وتووترین چین و توێژی ناو ئه و کۆمه ڵگایه دا ئه ژیان. به م شێوه یه  ده یان حزبی ڕه جعیی و ئینسانکوژ و وه حشیان پێکهێنا و هه موو ئه مانه یان به ر دایه نێو خه ڵکی بێ تاوان بۆ جنیۆساید کردن و قه تڵ و عام و سه ر بڕینی ژن و منداڵ و پیر و گه نجی ئه و وه ڵاته.

له نه تیجه و ئاکامی ئه م شه ڕه ئیرتیجاعی و بێ ئه نجامه دا ، تا به ئێستا چه ندین ملیۆن ئینسان ئاواره و ده ر به ده ری وه ڵاتان بوون و زیاتر له یه ک ملیۆن ئینسانی بێ تاوانیش کوژراو و بریندار بووه و ئه م سیناریۆ ڕه شه هێشتا هه ر به رده وام  و درێژه ی هه یه. ئه مه یه ئه و  ئازادی و دیموکراسی یه بۆگه نه ی بورجوازێ که ده وڵه تانی شه ڕ ئه نگێز و تاوانباری ئه مریکا، روسیا و ئیتحادی ئوروپا " شه و و ڕۆژ ته پڵ و زۆرنای بۆ لێ ئه ده ن".  

بۆیه ئه توانم به و په ری شه هامه ته وه بڵێم ، که هه ر که س هێشتا باوه ڕی به دیموکراسی ئه مریکا و روسیا و ئیتحادی ئوروپا مابێت، یه ک زه ره له سیاسه ت و مافه کانی ئینسان و ئیحساسی ئۆمانیستی به شه رێت تێ نه گه یشتووه.

له نێو ئه م شه ڕه بێ ئاکامه دا له هه موو زیاتر ده وڵه تی تورکیا ده ور و نه قشێکی کامڵه ن درندانه و وه حشیانه ی بینیوه. به درێژای ئه م شه ڕه هه موو ئه و "داعشانه" که له سه رانسه ری دونیاوه به ره و سوریا به ڕێ که وتوون ، یه که م جار داخیلی تورکیا بوون و ده وڵه تی ئوردوغان به گه رمی پێشوازی لێ کردون  و دوای ته علیمی عه سکه ری ره وانه ی سوریای کردوون. ده وڵه تی تورکیاش ئه مه ی بۆ دوو مه به ستی گه وره ی سیاسی و ئابوری کردووه. یه که م: پاکتاوی ڕه گه زی و جنیۆساید کردنی گه لی کورد له سوریا به شێوه یه ک که ئیتر شار و گوندێک نه مێنێت که ئینسانه کانی ئیدیعای کورد بوون بکه ن و مه سه له ی میلله تی کورد به یه کجاری له سوریادا کۆتای پێبهێنه ێت و پشتی جبهه ی " پ . ک. ک." ش چۆڵ بکات. دوهه م:  هه مووان ئه زانن که چه ندین ساڵ به شێکی زۆری چاڵه نه وت و غازی به شێک له سوریا و عێراق و کوردستانی باشوور له ژێر سوڵته و ده سه ڵاتی "داعش " دا بوو. ئه م هه موو نه وت و غازه به سه رپه ره شتی کوڕه که ی ئوردوغان هه مووی ڕه وانه ی تورکیا ده کرا و تورکیا له م ڕێگاوه به میلیاردها دولار قازانجی ئه کرت و له واقێع دا بووه هۆی بوژانه وه ی ئابوری تورکیا.

که م نه بوون سه رمایه دار و حزبی کوردیش له کوردستانی باشور که له سه رحیسابی خۆینی خه ڵک و پێشمه رگه ، له گه ل "داعش" دا په یوه ندێکی پته وی  بازرگانی و تیجاریان هه بوو و له م رێگاوه بوونه ساحێبی میلیاردها دولار. (بۆ ئیسباتی ئه م ئیدیعایانه به ڵگه و ره سم و دیکۆمێنت زۆره) و زۆریشیان له ڕێگای جۆراوجۆره وه ئاشکرا و بڵاو  بونه ته وه. مه سئولانی خائنی پارتی و یه کێتی له کاتێکدا ئه م ئیشه قیزه ونه یان ئه نجام ئه دا که هه موو ڕۆژێک جه نازه ی چه ندین پێشمه رگه  (کوڕی خه ڵکی هه ژار و چه وساوه) له به ره کانی جه نگی داعشه وه ئه گه ڕایه وه بۆ شار و شارۆچکه کانی کوردستان.

له یه که مین هێرشی گه وره ی "داعش" به پشتگیری هێزی عه سکه ری و تۆپخانه ی تورکیا بو سه ر ڕۆژئاوا ، ده وڵه تی تورکیا له خۆشیدا له نێو پێستی بۆگه نی قه ومی و شۆێنی خۆیدا جێگای نه ده بووه  و وای ده زانی که ئیتر کۆتایی به میلله ت و خه ڵکی کورد له سوریادا دێت و ئوردوغانی فاشێزم ئیتر ئه توانێت به دڵێکی ئاسوده له نێو کۆشکی سوڵتانه خۆێنڕژه کانی پێش خۆی ئارام ئه نوێت. به ڵام موقاومه ت و خۆڕاگری مێژوی و ته ریخی هێزی شه ڕڤانان و خه ڵكی شه رافه تمه ند و تێکۆشه ری ڕۆژئاوا ، ئه م خه و و خه یاڵه ی ئوردوگان و هه موو فاشیزمی قه ومی تورکیای له گۆڕ نا و له و کاته وه تا به ئێستا ئوردوگان و دارو ده سته فاشیزمه که ی ، نه ته نیا نه یانتوانیوه شه وێک به ئاسوده یی سه ر بنێتنه وه ، به ڵکو هه موو کات و ساتێک حه په حه پی  ئوردوگان و کاربه ده ستانی باڵای تورکیا، رق و بێزاری و توڕه ی و هێرش کردن بووه بۆ سه ر خه ڵکی سته ملێکراوی ڕۆژئاوا.

سه رئه نجام  یه ک هه فته پێش ئێستا دوای ڕێکه وتنێکی نهێنی له گه ل ده وڵه تی ئه مریکای شه ڕئه نگێز و بێ پره نسیپ و کورد فرۆش ، تورکیا  به  ڕێگای ئاسمانی و ئه رزی، گه وره ترین  هێرشی عه سکه ری کرده سه ر ڕۆژئاوا. ئه مه  حه وت ڕۆژی ته واوه که شه ڕێکی قورس و خوێناوی و میژویی دیکه ش ده ستی پێکردووه و تا ئه م کات و ساته که من ئه م مه قاله ئه نووسم شه ڕ به توندی درێژه هه یه و مو قاومه ت و به رگری و خۆڕاگری خه ڵک و شه ڕڤانانی ڕۆژئاوا  " هه سه ده"  بۆه ته جێگای شانازی هه موو ئازادیخوازان و میلله تی کورد له هه موو شۆنێکی ئه م جیهانه دا. له م شه ڕه خوێناویه دا "داعش" و " سپاه ئازاد" و زۆرێکی دیکه له گروپ و رێکخراوه ئیسلامیه توندڕه وه کانی سه ر به تورکیایش دژ به " هه سه ده" و خه ڵکی ڕۆژئاوا به شدارن.

کوردی ڕۆژئاوا ته نیا به ده ستی ده وڵه تی فاشیزمی تورکیا توشی نهامه تی و جنیۆساید نه بوونه ته وه. به ڵکو به درێژای مێژو میلله تی کورد له ڕۆژئاوا به ده ستی ده وڵه تانی فاشیزمی قه ومی  یه ک له دوای یه کی سوریاش تۆشی گه وره ترین جنیۆساید و بێ مافی بوه ته وه. ده وڵه ت و عه قلێه تی شوڤێنی "به عس" کاره ساتی جه رگبڕی به سه ر کوردی ئه و وه ڵاته دا هێناوه و هه موو خه ڵکی له ناسنامه و خویندن به زه مانی دایکی و به شداری کردن له زانکۆ و جامێعه کان به ته واوه تی بێ به ش و مه حروم کردووه و زۆربه ی خه ڵکی کورد ته نانه ت بۆیان نه بووه که سه فه ری ده ره وی وه ڵاتیش بکه ن . زۆرێک له خه ڵکی کورد ته عریب و له شۆنی نیشته جێبوونی خۆی ڕاگواستراوه ته وه و له جێگای ئه وان عه ره بی هاورده ی نیشته جێ کراوه و زۆر کاره ساتی غێره ئینسانی دیکه ش ده ر حه ق به و میلله ته ئه نجام دراوه.

ئیمڕۆ تورکیا و سوریا به هه مان شێوه و عه قڵێه تی شۆڤینێتی  ڕابردو ئه یانهه وێت ئه و مێژوه ڕه شه یان دووپات بکه نه وه. به لام وادیاره  عه قڵ و شعور و مێشکی ئه مانه وه ک گۆمێک که هیچ ئاوێکی له به ر ناڕوات و هیچ ئاوێکیشی پێ زیاد نابێت و تۆزه تۆزه بۆگه ن ئه کات و وه شک ئه بێت ، ئه مانه ش نه ئاگاداری عیلم و شعوری ئینسانه کانی ئه م سه رده مه ن و نه ئاگایان له کرده وه فاشیه کانی خۆیشیان هه یه.  بۆیه ئه مانه سه ر ئه نجام  به ته واوه تی بۆگه ن ئه که ن و وشک ئه بن و ئه وه ی که سه ر ده که وێت به ره ی نوێخواز و رۆشنبیر و جه ماوری خه باتگێڕ و تێکۆشه ره.

ئه وه ی که ئیمڕۆ له سوریا موهیم و گرنگه ئه وه یه ،  که له نێو ده یان حزب و ڕێکخراوه ی سیاسی و مه ده نی  و ئیسلامی دا ، ئه و حزبه ی که تۆزێک ئیحترام و ڕێزی هه موو نه ته وه ئاینی و قه ومیه کان ئه گرێت و ئه یان پارێزێت و خوازیاری به شداری ژنانه له  هه موو بواره کانی نێو ئه و کۆمه ڵگا و خوازیاری شه راکه تێکی ڕاسته قینه یه له گه ل نه ته وه جیاوازه کانی  دیکه و تا ڕاده یه کی زۆر بڕوای به مافه دیمۆکراسیه کانی خه ڵک هه یه ئه وه "کورده کان" و حزب و رێکخراوه سیاسیه که ی ئه وانه. هه ر ئه مان بوون که دوای له ده ست دانی یانزده هه زار ئینسانی تێکۆشه ر و زه حمه تکێش و نزیک به ده هه زار بریندار ، توانیان تابۆی ڕه شی " داعش" ی دروست کراوه ده ستی ئه مریکا و تورکیا  و ئیسلامیه توند ڕه وه کان و ئینسانکوژه کان تێک بشکێنن و بۆ دونیای ئیسبات که ن که ئه وان چین و خوازیاری چه شتێکن.

هه ر بۆیه پشتیوانی مادی و مه عنه وی له م میلله ته سته م لێکراوه ، کار و وه زیفه و ئه رکی هه ر ئینسانێکی ئازادیخواز و تێکۆشه ر و مرۆف دۆسته.  چونکه سه رکه وتنی ئه مانه ، سه ر که وتنه به سه ر شۆڤێنێه ت له ناوچه که دا. سه رکه وتنه  به سه ر تاریکی و تابۆی ڕه شی ئیسلامیه رجعییه کانی دروست کراوی ده ستی (ئه مریکا، تورکیا، ئێران و وه ڵاته عه ره بێه کانی که نداو)  و سه ر که وتنه  به سه ر کۆمه ڵێک گیر و گرفتی مێژویی و قه ومی و مه زهه بی. هه ر بۆیه دیفاع له خه ڵکی ڕۆژئاوا دیفاعێکی ڕه وا و به رحه قه. ئه مه چندین ساڵه به ئاشکرا ده وڵه تی فاشی ئیسلامی و تیرۆریست به خێۆ که ری تورکیا به هه موو ئیمکانات و ڕێگایه ک  خه ریکی پلان گێڕانه بۆ له نێو بردن و جنیۆساید کردن و پاکتاوی ره گه زی یکجاری میلله تێک . تۆ وه ک ئازادیخواز و ڕۆشنبیرێک ، وه ک کومونیست و ئۆمانیستێک، وه ک حزب و ڕێکخراوه یه کی سیاسی و مه ده نی ، ئه گه ر ناته وێت دیفاع له م کاره ساته مرۆیی یه بکه یت ، ئه گه ر ناته وێت ده وڵه تێکی ده ڕنده و تیرۆریست وه ک ده وڵه تی ئاک پارتی و مه هه په ، که ده ستیان به خوێنی هه زاران ئینسانی سڤیل و زه حمه تکێش و شۆڕشگێڕی تورک و کورد سوره مه حکوم و سه رکۆنه بکه یت، ئه ی ئه ته وێت دیفاع له چی بکه یت؟ ئێمه ئه بێت ئه وه چاک بزانین که دیفاع نکردن له خه ڵک و شۆڕشی ڕۆژ ئاوا له م کات و ساته دا، مباشر و غیره مباشر دیفاعه له کرده وه تیرۆریزم و غیره ئینسانی و دڕنده کانی ده وڵه تی  شۆڤێنی تورکیا. ئه ی باشه ئه گه ر تۆ ده وڵه تێکی فاشیزم و ره گه زپه ره ست که به تۆپ و مودێرنترین تیاره و چه کی قه ده غه کراوی فسفۆر و زۆرێک چه کی ئینسانکوژی دیکه ، خه ریکه میلله تێکی سته ملێکراوی وه کو "کورد" یان هه ر میلله تێكی سته ملێکراوی دیکه  قه تڵ و عام ئه کات ، مه حکوم نه که یت، ئه ی باشه چؤناوچۆن نێوی ئینسان له خۆت ئه نێت؟

هیچ بیانویه ک له ژێر دروشمی:  (دیفاع له مانه ، ئه چێته نێو گیرفانی ناسیونالیزم) یان (ئه مانه کافرن و تورکیا موسوڵمانه) یان (ئه مانه سه ر به پ. ک. ک) ن و قابیلی دیفاع نین و غیره ، هه مووی بیانویه کی پڕ و پوچ و غیره عیلمی و بێ بنه مایه و ناچێته نێو هیچ چوارچێوه یه کی سیاسی ، ئینسانی و مرۆڤایه تییه وه.

عیزت دارابی

ڕیکه وتی ٢٠١٩/١٠/١٧


 
 

  Share/Save/Bookmark 

 
 

     مطالب مرتبط

 
   
 

Copyright © 2006 azadi-b.com