ڕۆژئاوا شه ڵاڵی خوێنه!

کمال محمدى
October 13, 2019

ڕۆژئاوا شه ڵاڵی خوێنه!

عوسمانیه کان جارێکیترله ڕؤژئاوا

خێوه تی جه ناێه تیان هه ڵدا 

ئه تاتورک فه رمانده شه ڕه

تاکوڕۆژئاوا بکات به خۆ ڵه مێش

ئه ردۆغان ده ستی به غدادی گرتوه

تا مه یدانی بۆ بکات به فه رشی سوور

شمشێره که ی له کێلان ده ربێنێ

قه سابخانه که ی بباته ئه ودیوی سنوور

تووله نه مامه کان دروێنه بکات

مه ڵۆمه ڵۆ شه غره شه غره له بن گڵی بخات

ترامپ نه ڕانی: وتێ: ڕه جه بی برام!

بۆ تۆی به جێئه هێڵم ڕؤژئاواو شام

- ئه تکه م به کوێخای ئه و ده ڤه ره

ناتۆو ئه وروپاو ڕوس با خه به ره!

سوریه و ڕؤژئاوا ئه ده مه ده ستت

هه رتا ئه توانی بیکه بۆ مه به ستت

که س بۆی نیه پێشت پێبگرێ

به گوله بیکێڵه تا پێت ئه کرێ!

ئاشی عێراقو شام بخه ره کار

بۆتان ئه نێرم، به فه رده  دۆلار

- چیدی به گه لی کورد کارم نه ماوه

به فێڵو زمانی چه ور ئه ێانخه مه داوه!

به هه زاران سه ربازو که ره سه ی شه ڕ

به سه دان زرێپۆشو فڕؤکه ی شه ڕ که ر

ئه وه ڵین تۆپی دا له قه لبی قامیشڵو

ئا گر له ده ێان ماڵ به ر بوو

موحه مه د یوسفی دوازده ساڵه

سارا یوسف  له یه ک بنه ماڵه

لاشه ێان تێکه ڵ دارو پردو بوو

هه ردووکیان ده سبه جێ گیانیان ده رچو

هه وری ڕه شی داگیرکه رانی دژی کورد

ئاسمانی ڕۆژئاوای له باوش گرت

شه ڵاڵی خوێن بوون ژنو پیاو مناڵ ورد

ماڵوژیان هه زاران سووتان

پڕ له لاشه شه قامو کۆڵان

له وه رزی سه رماو ڕه هێڵه ی باران

گه لی هه ژار ماڵیان له کۆڵنا به ره و بیابان

زیڕه ی مناڵی ساواو قیژه ی ژن

هه ڵدێن له به ر شاڵاوی دوژمن

هاوارو ناڵه ی به ساڵا چوان

ئه گاته حه وت قاتی ئاسمان

شه پۆلی ده ریا کان خۆێان مڵاس داوه

تا وه کوو جاران،

لاشه ی ده ێان مناڵ وه ک ئالان،

بکاته پاروی نه هه نگه زه بلاحه کان

ده ک خه جاڵه ت بن هاو په ێمانان!

شه رم بکه ن بوونه ته نۆکه رئه دۆغان؟

له دووره وه فرمێسکی تیمساح ئه ڕێژن

بۆ گه لی ماڵ به کۆ ڵی کوردستان

ئه تان هه وێ لنگه پێڵاوی کورد

بگاته هه رحه وت قاڕه ی جیهان

گه کورد دۆستی نیه!

گه لی کورد زیندانه له چوار وڵاتا

قوبانی زۆری داوه له ڕێگای خه باتا!

کورد ماڵ به کۆڵو ده به ده ره

ژیانی دایمه پڕله خه ته ره

کورد پرژو بڵاو بێ سه ر په ناێه

بوه ته تۆپی پێ، له مه یدانی ئه مکاێه!

ته نها یه کگرتن ئه توانێ نه جاتی بدا

له م به ڵاێه!

 

 

    که مال موحه مه دی  12،10،2019

 

 

 

 


 
 

  Share/Save/Bookmark 

 
 

     مطالب مرتبط

 
   
 

Copyright © 2006 azadi-b.com