شعر ... بمناسبت ٣٦مين سالگرد تاسيس حزب کمونيست ايران

ئاسو سهامی
August 18, 2019

بۆ یادی ۳٦ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی کمۆنیستی ئێران
پیرۆزە ئەو گوڵەی لە زەوی رەقەدا پێدەگا و دە پشکوێ
ئاسۆ سەهامی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە تاریکستانی مێژو
چەن ڕۆشنبیر، چەن خەباتکار
بەنهێنی وەرێ کەوتن
لە قەڵبەز ، لەمپەر
کۆت و زنجیر کە تێپەڕان
لە گەردەلولی رێبەندان دا گیرسانەوە
بە دەنگی هەژارانی وڵات هەستانەوە
هەر ئەو ساتە، لە گرتنی ماڵی زوحاک
بە دەم ژاکانی یەکەم سوارچاک
ناوی کۆمەڵە  وەک ژین و نان
ڕژایە ناو سفرەی هەژاران
بون بە کۆڵەکەی شۆرش
دەنگی ئازادی و بەرابەری
پڕ بو لە گەروی کرێکاران
بوون بە هاوار، لە چاوی پڕ لە ئەسرینی ژنان
بوون بە زوخاو، بە قوڕگی کۆنەپەرستی ڕاچونەوە
وەک لێزمەی دەمەو بەهاران
موژدەی شۆرا و ژیانی نوێ
ئەیدا لە گۆنای بێستانان
کوردستانی ئازاد کراو
بوو بە مەکۆی رێبوارانی یەکسانی ئینسان
لە خەرمانی دەسکەوتەکان
خەرمانانی  هەوڵ وخەبات
پاش بێژنگی زیخ و چەوان
بە کۆی دنگ و بە کۆی بڕوا
لە سەر بنەمای مانیفستی کمۆنیست دا
خۆری هیوا سەری هەڵدا
هەر بژی حیزبی خەباتکار
پێشرەوی چینی کرێکار
پاش دەیان ساڵ
دەیان کۆسپ، یان خۆ ئاشبەتاڵ
لادانی هەڤاڵان و سەدان نەیار
بەریز دەکەم دەسکەوەی پار
ئێستاش لێرە
لە تەنیایی ژورێکی چۆڵ
هەگبەی خەیاڵ دەگرمە کۆڵ
لە سەردانێکی پێرلاشێز
ئاڵای سووری کۆمۆنارێک
لەگەڵ خۆمدا دەبەمەوە
لە سەر رێگام
لە شەقامەکانی لارانکا
بوکە شوشەیەک
بۆ دیاری منداڵەکەی کاک غولام
دەکڕمەوە
هەوای قێبرێس
بۆنی خوێن و باروت ئەدا
کە گەیشتمە شاڕەزو
لالە و نێرگز
بۆ گوردانی شوان
دەڕێنمەوە
پەنجەکانم هەڵدەوەرێن
کاتی خۆڵی سەر گڵکۆیان
دسڕمەوە
لە جانتا شانیەکەی دوکتور جەعفەر
هێندێ دەوا هێندێ مەرهەم
بۆ کۆڵبەرانی بیریندار
لە سەر سنور
دەدۆزمەوە
کە سەردانی "کاک سەدیق"م کرد
بەڵێنی بێت
قەڵمەکەی
دەفتەرەکەی نێو گیرفانی
و دوایین وتاری بۆ ڕادیۆ
لە قومقومەکەم بهاوێم
تینوێتی کرێکاری پێشڕەو
بسڕمەوە
لە بناری تاڵەسواردا
چەن پارچە لە کێلە شکاوەکەی فواد
لە جامانەکەی خۆی ئاڵێنم
بۆ منداڵانی یاخی بو
بۆ شکانی شیشەی دوژمن
یان خۆ سازدانی ماڵێ
بۆ داپیرەی هاوسێمان
دەگوێزمەوە
لەسەردانم بۆ گوردانی  بیست و دوی ورمێ
جامانە خوێناویەکەی پیشمەرگە ژنێ
لە مل دەکەم،
نەک ڕۆژێ بێت و لی بیری کەم
لەگەڵ قاتڵەکانی ئەوان،
هاوپەیمانی بکەم
لە دوا جارا دەچمە سەقز
لە سەر گلکۆی سورەسواری کۆمەڵە
چەن گوڵی سور  دەنێمە عەرز
بە ورتە ورتە
لە بەر خۆمۆ ئەوە دەڵێم
هەستەوە ئاسمان جڵەوتە ئەسپی ژێرت مەشغەڵە
زۆر لە مێژە ئەم هەوارە، وشکە ساڵ و دوکەڵە
بیر و رێبازی تۆیە بوەتە باڕانی پەڵە
لە یازدەی خەرمانانی ئەوساڵ
دەچمە سەردانی دایکی
گیانبەختکروانی کمۆنیست
بەرانبەر دایکی ئازیزیان
چی دیاری ناو هەگبەکەمە
ریزی بکەم لە بەر دەمیان
یازەدە جاران چۆک دا ئەدەم
یانزدە جاران سوجدە ئەبەم
هەزار و سێ سەد و شەست و دوجار
پەیمان ئەدەم
رێگە نەدم ئاڵای سووریان
بیرو باوڕی کمۆنیستی یان
لە عەرز کەوێ
رێگە نەدەم
نە داشە هارەی چواردەورمان
نە شەمشە کوێرەی ئێران
نە چەقەڵ و سەگ و گورگان
نە گای بنەی خۆیی دۆستان
نزیک بنەوە لە دەورمان
ــــــــــــــ
ئاسۆ سەهامی
اوتی 2019
تێبنی :
۱. لە یازدەی خەرمانانی ساڵی شەست و دوی هەتاوی حزبی کمۆنیستی ئێران بە بەشداری چەن رێکخراوی ئێرانی لەوانە کۆمەڵە، ئیتحادی موبارزانی کمۆنیست و چەن فراکسیۆن و رێکخراوی تر دروست بو.
۲. پێرلاشێز گڵکۆی کمۆنارەکانی پاریسە
۳. لارانکا شارێکە لە وڵاتی قیبرس کە هاورێ غوڵامی کەشاوەرز لە خەرمانانی ساڵی شەست و هەشتی هەتاوی لەو شارە و لە پێش چاوی هاوسەر، منداڵەکانی، برا و دایکی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە تیرۆر کرا
٤.گوردانی بیست و دوی ورمێ لە حاڵێکدا لە ماموریتی تەشکیلاتی بوون، کەوتنە کەمینی هیزەکانی حیزبی دیموکرات و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە قەتڵ و عام کران


 
 

  Share/Save/Bookmark 

 
 

     مطالب مرتبط

 
   
 

Copyright © 2006 azadi-b.com