اطلاعيه در ٢٣ مين سالگرد فاجعه ٣١ آگوست + فراخوان به آکسيون در لندن
تشکيلات خارج از کشور حزب کمونيست کارگرى کردستان
August 27, 2019ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کوردستان
لە ٢٣ هەمین ساڵیادی کارەساتی ٣١ ی ئاب دا
کارەساتی ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ میژووی پەڵەیەکی ڕەشە بەنێو چاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە درێژی کێشەمەکیش و شەڕی دەسەڵاتیاندا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سوپا و لەشکری خۆین رێژی رژێمی بەعسیان هێنایە هەولێر و شارەکانی کوردستانیان داگیرکرد و گەورەترین تاوانی جەرگبڕیان کردە دیاری خەڵکی کوردستان، بەسەدان لە خەڵکی بێتاوان و ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی بەعس دەستگیر و گولهباران و ئیعدام کرد، بەدەیان هەزار ئینسان ئاوارە و دەربەدەر بوون و لەماڵ و حالی خۆیان هەڵکەنران. بەم شێوەیە لەو رۆژەوە پارسەنگی هێز بە قازانجی پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕا ودەسەڵاتی خۆیان لەهەولێرو چەند ناوچەی کوردستان داسەپاند و قەلەمڕەوی زۆنی زەردیان دامەزراند.
ئەم سات و سەدایەی سەرانی بزووتنەوی ناسیونالستی کورد لەگەڵ رژێمی بەعسی لەناوچوو لە شەڕی ناوخۆیاندا لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لەسەر حسابی لە خوێن هەڵکیشان و قوربانی دان و بی سەرو شۆین بوونی دەیان ئینسان بەڕێوە چوو، کە تا ئیستاش ژمارەیەکی زۆر چارەنوسیان نادیارە و هاوکات بووە نیعمەتێکی گەورەش بۆ بارزانی و حزبەکەی پارتی، لەهەمان کاتدا کوردستانی بەدوو زۆنی سەوز و زەرد بە رەسمی ناساند.
لەو رۆژە بەرەودا ئاڵوگۆڕ لە هاوسەنگی هێزی ئەحزاب لە کوردستان پێش هاتوو بووە گۆڕەپانێک بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و پاوانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و تاڵان و بڕۆیەکی ئاشکرایی میلیشیایی و لوشدانی داهاتی خەڵکی کوردستان و راگرتنی ژیانیان لە مەینەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، تەندروستی و پەروەردە و سەرکوتی ئازادی برەودان بە کۆنەپەرستی و کوشتنی هەڵسوڕاوانی سیاسی و رۆژنامەنوسان و سەرکوتی هەر دەنگێکی ئازدیخواز و ناڕەزایەتیەکان بۆ ماف و ژیان و ئارامی خۆشگوزەرانی.
بیست و سێ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە جەرگبڕ و نائینسانی تێپەڕدەبێت نەک سەرانی بڕیاردەری ئەم تاوانانە لێپرسینەوەیان لێنەکراوە و نەبۆتە عیبرەت و دووبارە نەبوونەوە، بەڵکو وەک سونەتی عادەتی هەمیشەیی ئەحزابی ناسیونالستی کورد بەردەوامن لە پێشلەشکری و خۆشخزمەتی بۆ سوپای پاسداران و حشدی شەعبی و رژێمی فاشتی تورکیا کە مەرگەسات و جینۆسایدی یەزیدیەکان خوڵقاندی تراژیدیای ١٦ ئۆکتۆبەر و بەئامانج گرتنی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی و تورکیا تیرۆری چەندین ئۆپۆزسیۆنی ئەو رژێمانە و بێدەنگی لەئاست بۆمبارانکردن وکوشتنی هاوڵاتیانی سڤیڵی کوردستان و سوتانی ماڵ و خەرمان و بەنسیبکردنی ئاوارەیی و دەربەدەری لێکەوتۆتەوە.
٣١ی ئاب و کارەساتە یەک لەدوا یەکەکانی ئەم دەسەڵاتەی لەکوردستاندا بە ئاگر و ئاسن وەڵام بەداخوزایەکانی خەڵکی کوردستان دەداتەوە ئەو راستیەمان پێدەڵێت کە ماهیەتی ئەحزابی ناسیونالستی کورد کە بە نۆکەرایەتی و پشتیوانی ناوچەیی و بە گەندەڵی و بە تاڵانبردنی داهاتی خەڵکی کوردستان و بە پشت بەستن بە هێزی میلیشا و سەرکوت و خەفەقان خۆی داسەپاند و جێگای ئەوپەڕی نەفرەت و ناڕەزایەتی قوڵی جەماوەری کوردستانە و تەنها و تەنها دەبێت لە ڕێگای شۆڕشی بێبەشانەوە بارگەیان بپێچرێتەوە و کۆتایی بەدەسەڵاتی نەگریسیان بهێنرێت و دەسەڵاتدارێتی جەماوەری پشت بەستوو بەئیرادەی خەڵکی کوردستان لە جێگایدا دابمەزرێت.
کارەساتی ٣١ ی ئاب، وە هەموو ئەو تاوانانەی لەسەر دەستی ئەحزابی ناسیونال بۆرژوازی کوردا لە رابردودا ئەنجامدراون لەفکرو زهنی خەڵکی کوردستاندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی کە تاسەرانی ئەو تاوانانە لەدادگایەکی ئاشکرا و جەماوەریدا بەسزای خۆیان دەگەیەنرێن و بەهێزی جەماوری لەبن نەهاتوو کۆتایی بەدەسەڵاتی رەشیان دەهێنرێت.
ئابی ٢٠١٩
+++
لەندەن:
٣١ ئاب خیانەت نەبوو عادەت بوو
٣١ ی ئاب لەفکر و بیری خەڵکی کوردستان ناسڕێتەوە
بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئێمەوە پەیوەست بن
کارەساتی ٣١ ئابی ١٩٩٦ مێژویەکی پڕ تاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لە درێژی کێشەمەکێش و شەڕی دەسەڵاتیاندا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان توانیان سوپا و تانک و لەشکری خۆێن رێژی رژێمی بەعسیان هێنایە هەولێر و شارەکانی کوردستانیان داگیرکرد و گەورەترین تاوانی جەرگبڕیان کردە دیاری خەڵکی کوردستان، بەسەدان لە خەڵکی بێتاوان و ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی بەعس دەستگیر و گولهباران و ئیعدام کرد، بەدەیان هەزار ئینسان ئاوارە و دەربەدەر بوون و لەماڵ و حاڵی خۆیان هەڵکەنران.
٢٣ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە جەرگبڕ ونا ئینسانیەدا تێپەڕدەبێت کە چی نەک سەرانی بڕیاردەری ئەم تاوانانە لێپرسینەوەیان لێنەکراوە و بەداگاو سزای خۆیان نەگەیشتون و قوربانیەکان قەرەبوو نەکراونەتەوە و چارەنوسی بێسەروشوێنان ئاشکرا نەکراون، بەڵکو وەک سونەت و عادەتی هەمیشەی ئەحزابی ناسیونالستی کورد ئەم تاوانانە لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان دووبارەوە و چەند بارە دەبنەوە.
کات: رۆژی هەینی رێکەوتی ٣٠ی ئاب ٢٠١٩
کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ
شوێن: بەردەم نوسینگەی نوێی حکومەتی هەرێم لەندەن
کات: رۆژی هەینی رێکەوتی ٣٠ی ئاب ٢٠١٩
کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ
2 Hobart Place, Belgravia, London, SW1H 0HU
شوێنەکە نزیک ئیستگای قیتاری ژێر زەوی
Victoria Station یان Hyde Park Corner station
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی بەریتانیا
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: 07856032991 - 07476204121
نەخشەی نوسینگەی نوێی حکومەتی هەرێم لەندەن
ئەدرەسەکەی
نوسینگەی نوێی حکومەتی هەرێم لەندەن
نەخشەی شوێنەکە نزیک ئیستگای قیتارەکانی ژێر زەوی
فیکتۆریا ستەیشن و هاید پارک کۆرنەر ستەیشن
Victoria Station یان Hyde Park Corner station