در حاشيه گزارشى از طاهر خالدى(مطلب به زبان کردى)
سعيد سقزى
March 01, 2019
له په‌راوێزی گوزارشێکی تاهیر خالیدی دا
با له پێشدا ئه‌و چه‌ن دێڕه بخوینینه‌وه:
{(له رۆژی 8ی مارس، رۆژی ژنان- به‌جێگای چه‌پکه گوڵ، گوله تۆپێکی هێزه فاشیسته‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ر ئه‌م خانمه که‌وت و له ئاکامدا سێ منداڵی گیانیان له‌ده‌ستدا و خۆی و منداڵێکی دیکه‌شی بریندارن. کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش له ئاست ئه‌م جینایه‌ته‌ی تورکان یان به ته‌واوی بێ ده‌نگن یان له باشترین حاڵه‌تدا ده‌ڵێن تورکیه ده‌بێت ئه‌و شه‌ره راگرێت. کوردانیش وه‌ک هه‌موو ململانێکانی دیکه‌ی کوردی یه‌کریز نین. به‌ره‌یه‌ک له شهر و پشتیوانی چالاک له شه‌ردایه دژی تورکان و هه‌ر که‌سیش پشتیوانی له شه‌ره‌که‌یان نه‌کات به هاوکار یان هاوبیری دوژمنی ده‌زانن یان له باشترین حاڵه‌تدا به لایه‌نگری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و سه‌رشۆڕی. به‌شێک له کوردان له ریزی سپای داگیرکه‌ری تورکن یان پشتیوانی لێده‌که‌ن یان خۆشحاڵن له سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه فاشیسته‌که‌ی ئه‌ردۆغان. زۆرینه‌ی کوردان بێده‌نگن یان هه‌ر نه‌بێت بێ کرده‌وه‌ن له‌وم رووداوه‌دا. داهاتوی ئه‌م شه‌ڕه چۆن ههڵدهسهنگینرێت؟) تاهیر خالیدی}
**
(ده‌ستووری زمان) له‌و گوزارشه‌دا
هه‌موو زمانێ ده‌ستوور و گراماتیکی خۆی هه‌یه و زمانی کوردیش له‌و ده‌ستووره بێبه‌ش نییه.
به‌ڕیز تاهیر خالیدی ئه‌نووسن:
له رۆژی 8ی مارس، رۆژی ژنان - به‌جێگای چه‌پکه گوڵ، گوله تۆپێکی هێزه فاشیسته‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ر ئه‌م خانمه که‌وت و له ئاکامدا سێ منداڵی گیانیان له‌ده‌ستدا و خۆی و منداڵێکی دیکه‌شی بریندارن.
با له دوو(2) به‌شدا له هه‌ڵه‌ی ده‌ستووری ئه‌و په‌راگرافه بڕوانین.
به‌شی یه‌که‌م: گوله تۆپێکی هێزه فاشیسته‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ر ئه‌م خانمه که‌وت.
خانمه (خانم) چییه؟
سه‌باره‌ت به‌و وشه، با له‌و چه‌ن دێڕه بڕوانین:
وه‌ک ئه‌زانین مرۆڤ ده‌سته‌یه‌که له گیاندارانی زه‌وی و به هۆی پێکهاته‌ی به‌ده‌نیه‌وه به دوو ناوی (مێینه) و (نێرینه) به‌ناوبانگه. جگه له‌و دوو ناوه، هه‌ر کام له وانه ناوێکی تایبه‌تیشیان هه‌یه.
ده‌سته‌ی (مێینه) پێیان ئێژن (ژن)، ده‌سته‌ی (نێرینه)یش (پیاو).
جگه له ناوه‌کانی (ژن) و (پیاو) ناوێکی تایبه‌تیش بۆ تاک تاکی مرۆڤ به‌کار ئه‌برێت، نموونه:
(کاتارینا) - (فاتم) – (پرشنگ) بۆ ژن. (تووماس) - (عه‌لی) – (ئارام) بۆ پیاو.
جگه له‌و ناوانه وشه‌یه‌ک وه‌ک (پاشکۆی ناو) له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه که بریتین له:
(خانم) - (سه‌یده) - (داده) و... بۆ ژن:
(پروین خانم) – (سه‌یده فاتمه) – (داده پرشنگ)
(ئاغا) – (سه‌ید) – (کاک) و... بۆ پیاو:
(ئاغای عه‌لی) – (سه‌ید ناسر) – (کاک ئارام)
وشه‌کانی(خانم، سه‌یده، داده) و (ئاغا،سه‌ید،کاک) له‌گه‌ڵ ناودا به مه‌به‌ستی رێزگرتن به‌کار ئه‌برێن.
وشه‌ی خانم (پێشتر) باری چینایه‌تی هه‌بوو، بۆ ژنی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان به‌کار ئه‌برا، له به‌رانبه‌ر وشه‌ی (خانم)دا وشه‌ی (کڵفه‌ت) و (کاره‌که‌ر) هه‌بوو که سه‌ر به‌بنه‌ماڵه نه‌دار و ده‌سکورته‌کان بوون. ئه‌م که‌سانه له ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا کاریان ئه‌کرد، هه‌موومان بیستوومانه که ئه‌یانوت (فڵانه خانم) دوو کڵفه‌تی هه‌یه.
کاک تاهیر نووسیویانه: گوله تۆپێکی هێزه فاشیسته‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ر ئه‌م خانمه که‌وت.
ئه‌گه‌ر بێژم ئه‌و وشه‌ی خانمه له دوو (2) بواردا هه‌ڵه‌یه، پێم وانییه شتێکی نابه‌جێ باس ئه‌که‌م.
بواری یه‌که‌م: پێویسته ئینسان ئه‌و که‌سه بناسێ و بزانێ کێیه؟ ئه‌گه‌ر پیاو بوو وشه‌ی (ئاغا، سه‌ید یا کاک) وه‌ک رێز له‌گه‌ڵ ناوه‌که‌یدا به‌کار ئه‌برێت و ئێژێن (کاک ئارام)، ئه‌گه‌ریش ژن بوو (خانم،سه‌یده یا داده) وه‌ک رێز له‌گه‌ڵ ناوه‌که‌یدا دێت و ئه‌نووسین: گوله تۆپێکی هێزه فاشیسته‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ر (پرشنگ خانم) که‌وت.
بواری دووهه‌م: له‌و رۆژه‌دا، له‌و کاته‌دا، که ده‌وڵه‌تی تورکییه به تۆپ، (تۆپی) فوتباڵ نا، به (تۆپێ) که له گه‌رووی تانگ (ده‌بابه) ده‌رئه‌په‌ڕێ و ماڵی "پرشنگ خانم" و چه‌ن ماڵی دراوسێیشی وێران ئه‌کات، پله و پایه و ژیانی ئه‌و که‌سه ئه‌ونده خۆشبه‌ختی لێئه‌بارێ که وشه‌ی (خانمی) بۆ به‌کار ببه‌ین و بێژین ئای له‌م "پرشنگ خانمه" چه‌نه مه‌زن و موحته‌ره‌م و خۆشبه‌خته؟!
به‌شی دووهه‌م: له ئاکامدا سێ منداڵی گیانیان له‌ده‌ستدا.
با له رسته‌ی (گیانیان له‌ده‌ستدا) وردبینه‌وه.
له‌و گوزارشه‌دا باسی تۆپباران کراوه، باسی "گیان له‌ده‌ستدان" کوشتوکوشتار و برینداربوون کراوه! بۆ باسکردنی ئه‌و جۆره رووداوانه له زمانی کوردی‌دا کۆمه‌ڵێ رسته هه‌یه، وه‌ک:
که‌سێ بریندار بوو، که‌سێ ده‌ستی شکا، که‌سێ پای قه‌رتا (په‌ڕی)، که‌سێ پشتی سووتا، که‌سێ چاوی کوێر بوو، که‌سێ کوژرا، که‌سێ به نه‌خۆشی مرد، که‌سێ له ده‌ریادا خنکا، که‌سێکیان گولله‌باران کرد، که‌سێکیان به ته‌ناف خنگان و... . بۆ په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵیش رسته‌ی تایبه‌ت، هه‌یه. نموونه: (مامرهکهیان بۆ میوانه‌کان سه‌ربڕی)، (که‌ره‌که‌مان تۆپی) - (مه‌ڕه‌که‌مان مردارۆ بوو) و ....
ده‌وڵه‌تی تورکییه عه‌فرین تۆپباران ئه‌کات و سێ که‌س ئه‌کوژێت که مناڵی ئه‌و ژنه‌ن. به‌ڵام نووسه‌ر ئه‌نوسێ سێ منداڵی ئه‌و ژنه گیانیان له ده‌ستدا.
هه‌ڵه‌که لێره دایه، پیویسته بنووسرێت: (ده‌وڵه‌تی تورک سێ مناڵی ئه‌و ژنه‌ی کوشت)!
ئیمه له وشه‌ی (کوشتن) چاوپۆشی ئه‌که‌ین و ئه‌یگۆڕین به (گیان له ده‌ستدان).
ئه‌گه‌ر له‌و شته واته (گیانیان له‌ده‌ستدان) له باری ده‌ستووری زمانه‌وه له‌و نووسراوه‌دا بکۆڵینه‌وه زۆر بێبنه‌ما و بێپایه و بێڕیشه‌یه!
وشه‌ی له‌ده‌ستدان بۆ (شتومه‌ک) به‌کار ئه‌برێت که مرۆڤ خۆی (دروستیکرده، سهندییه و ئه‌توانێ ئاڵوگۆڕی پێکا، بیگۆزیتهوه، بیبه‌خشێ، بیفرۆشێ، فریبات و دووباره هه‌ڵگرێته‌وه و...! نموونه که‌سێ ئه‌ڕواته قومارخانه یاری ئه‌کا و بڕێ پۆڵ دانه‌نێ، ئه‌نگوسیله و سه‌عات و ماشین و .... دائه‌نێ، خزموکه‌س و دۆست و ئاشناکانی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌که‌ن و ئێژن تۆزێ بیر بکه‌وه تۆ هه‌رچیت بوو له ده‌ستتدا! بۆ وا ئه‌که‌یت؟! ئه‌ویش ئه‌توانێ وه‌ڵام باته‌وه: خه‌متان نه‌بێ ماوه‌یه‌کیتر ماشین، ئه‌نگوسیله و... ئه‌سێنمه‌وه.
لێره‌دا به‌پێ ئه‌و (گوزارشه) ئه‌بێ ئێمه‌یش مناڵه‌کانی ئه‌و (خانمه) سه‌رکۆنه که‌ین و بێژین: بۆ هۆشتان به گیانی خۆتانه‌وه نه‌بوو تا له ده‌ستی نه‌ده‌ن؟ ئایا ئه‌وانیش ئه‌توانن بێژن ماوه‌یه‌کی دیکه (گیان) ئهسێنینهوه؟
با له کۆتاییدا ئه‌و پرسیاره بخه‌مه به‌رده‌س کاک طاهر:
بۆچ وشه‌ی (خانم)یان به‌کار برده و (ژن)یان به‌کار نه‌بره؟
**
سه‌عی سه‌قزی
26/2/2019
sai.saqzi@gmail.com